په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٧\٧\٢٠١٤

نامەیەکی کراوە بۆ سەرکردایەتی کورد و سەرۆکایەتی هەرێم.


محەمەد بێبەش     


گەل و خەڵکی کوردستان کۆمەڵێ پرسیاری بێ وەڵامی لا کەڵکە بوەو چاوەروانی وەڵامی دروستە، لەلایەن سەرکردایەتی سیاسی کوردەوە وەڵام بدرێتەوە .بەتایبەتی لەلایەن سەرۆکایەتی هەرێمەوە.


١- ئەو هۆکارو فاکتەرە بەهێزانە چیە ..کە سەرکردایەتی کورد دەیەوێ هەڵەکانی رابردوو چەند بارە بکاتەوەو دەوڵەتێکی بەهێزی ناوەندی لەئیراق دروستبکاتەوە . چونکە کاتێك ئێوە بەشداریتان لە دەسەڵاتی یاسادانان و دەسەڵاتی جێبەجێکردن کرد واتە ( سولتەی تشریعی و تەنفیزی )خۆتان دەبنە بەشێك لە دەسەلات ، ئەو کاتە تۆ دابەش دەبیت بەسەر دوو سەنگەردا، ناوەند دەکەیتە خاوەنی هێزو تۆ دەبیتە بەشێکی بچوك و ،لەگەڵ ئەوەشدا ناچاردەبی ملکەچی دەسەڵاتەکانی ناوەند بیت ،چونکە ئەو حکومەتە دەبێتە ماڵ بەسەر کوردیشەوەو بەبێ هیچ مەرجێك تۆدانت بەو حکومەتەدا ناوەو (ئعترافت )پێکردوە.

 
ا- ئێمە پێمان وابوو هەرسێ سەرکردایەتیەکەی کورد ، واتە سەرۆکایەتی هەرێم و سەرۆکایەتی پەرلەمان وسەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران وسکرتێرو سەرۆکی حیزبەکان ،لە هۆڵی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبنەوەو لە گفتوگۆیەکی چەند رۆژیدا دەگەنە یەك ووتاری وبریارێکی تەندروست.


ب- لەو کۆبونەوە گشتگیریەدا چاوەروانی ئەوەمان لە سەرۆك بارزانی دەکرد ، سەرۆکی کوتلە پەرلەمانتارەکانی کورد بۆ پەرلەمانی ئیراق ، دەستنیشان بکات وەك وەفدی دانوسکاری کورد لە گەڵ ئەوانەی داوای ئێراقی یەکگرتوو دەکەن.


ج- گەلی کوردستان پێویستی بە مەرجی پێشوەخت هەبوو ، بۆ بنیاتنانەوەی ئیراقێکی نوێ ، چونکە خەڵکی کوردستان ئەزموونی خۆی لەگەڵ باشترین کەسی شیعە کە مالیکی بوو،لەسەر داخوازی خۆتان وەك سەرکردایەتی کورد کرا بەدەسەڵاتی یەکەم لە ئێراق و پۆستی سەرۆك وەزیرانی پیدرا و ئاکامەکەیمان بینی ،ئایا پێویست دەکات دە ساڵی تر گەلی کوردستان چاوەروان بێت تا کەسایەتی دووەم تاقی دەکاتەوە.


د- مەرجی پیشوەختی کورد ، ئیدارەی سەربەخۆ ،ئابوری سەربەخۆ ، هیزی سەربازی سەربەخۆ ،سەردارێتی دەرەوە سەربەخۆ، واتە سیستەمی کۆنفیدراڵی راسەقینە و هەروەها لە ماوەی شەش مانگدا بە سەرپەرشتی نەتەوەیەکرتوەکان راپرسی واتە ریفراندۆم لە ناوجەدابرێنراوەکان ئەنجام بدرێت ، تاکو سنوری ئەو کۆنفیدراڵە دیاری بکرێت و بزانرێت و لە نەخشەی نێودەوڵەتی جێگیر بکرێت و دانی پێدا بنرێت.


ئەوەی ئیستا دەبینین وەك جاران شەری کورد لە بەغدا شەری کورسیە بۆحیزب، نەك شەری نیشتمان و نەتەوە ،ئیستا بانێکو دوو هەوا بوە بە بانێک و پینج هەوا .لە کۆتایدا دەڵێم نەك جاری یەکەم جاری دوەم و سێهەمیش خوا دوژمن بگرێ ، جاری چوارەم خوا نەزان وخیانەتکار بگرێ..؟؟

 

 

bebash-62@hotmail.se

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک