٩\١١\٢٠١٢
نامه‌ی ژنێکی بڕوادار بۆ خودا!
هاوڕێ شووشە
خودا گیان من ده‌مه‌وێ به (سوره‌ت)ه‌کانی ناو قورئان ده‌ست پێ نه‌که‌م
به‌ڵکو ده‌مه‌وێ راسته‌وخۆ بچمە سه‌ر ئه‌و بێ مافییانه‌ی که به
منێکی ژنت داوه.. له پاڵ ئەوەشدا که پیاوت کردۆته دڕنده بۆ جه‌سته‌ی
من و به (شه‌ره‌ف)په‌رستانم ده‌فرۆشی
.. ده‌مکه‌یته کاڵایه‌ک بۆ ئه‌وەی دینه‌که‌ی
(محەمەد گیان)م پێ بەڕێوە
ببەی و تەنیا بۆ
چێژ و ئاسوودەیی پیاوان تایبەتم بکەی،
ئەوەتە پەیمانت داوە که تۆی خۆشه‌ویست به‌هه‌شتکی
سێکسییت بۆ پیاوان ده‌سته‌به‌ر کردووه و مژده‌ی له‌شولاری جوان
و سێکسیی منت پێ
داون، بەڵام من له تۆ ده‌پرسم ئایه ئه‌وه هه‌ڵە نییه که
تۆ ئه‌و پەیمانەت به پیاو داوه له کاتێکدا که ده‌ڵین پێش هاتنی
ئیسلام فره‌ژنیی بوونی هه‌بووه به‌ڵام تۆ و ئیسلامه‌که‌مان هاتوون ئه‌و
فره‌ژنییه‌تان رێکخستووه.. واتە
رێکخستنی فرەژنیی به چەسپاندنی فره‌ژنیی له
یاساکه‌ی تۆدا چەسپیوه.. واتە رەواییت داوه به پیاو که بتوانێ له
ژنێک یان له دووان یان له سێ ژن پتری هه‌بێ که ئه‌وه له کاتێک
دایه ژن بۆته کاڵا و له ئیسلامه‌که‌ی تۆدا و له دینه‌کانی
تریشدا مامەلەی جه‌سته‌یی پێوه ده‌کرێ، بەڵام من ده‌مه‌وێ لە
منێکی
ژنەوە ئه‌و پرسیارگەلەت ئاراسته بکه‌م و خۆشم به‌و به‌راوردکارییە
سێکسییە ئاشنا بکه‌م که من ئیشم چییە له به‌هه‌شت:
یەکەم: من ده‌پرسم که ئایە ئه‌گه‌ر به‌و مافه کەمەی کە تۆ داوته به
منێکی ژن رازی نه‌بم چ شوێنێک جێگامه؟ که خۆت وه‌ڵامت ناردووه بۆ
منێکی ژن که
تەنیا یەک لەسەر سێی به‌هه‌شت ژنن.. واتە ژنان رێژه‌یه‌کی
ئێجگار که‌میان به‌ر ده‌که‌وێ له به‌هه‌شته پیاوانه‌که‌ت، ئه‌وه‌ش
بزانم و خوێندبێتمه‌وه که (محەمەد گیان) گیانم قوربانی بێ دەفەرمووێ
که ژنان (ناقس ئه‌قڵ)ن و ژنان به سه‌گی ره‌ش و که‌ر ئه‌ژمار ده‌کا..
کاتێک پیاوێک نوێژ بۆ تۆی مەزن دەکا ئەگەر من و سه‌گ و که‌ر به به‌رده‌میدا
بڕۆین ئه‌وە نوێژی ئه‌و پیاوه به‌تاڵ
دەبێ. هەروا هه‌ر محەمەد
گیان له فەرموودە‌کانیدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه
کە تەنیا منم له دوای
خۆی به‌جێی هیشتبێ و بووبێته مایه‌ی ئاشووب و نه‌گبه‌تیی بۆ سه‌ر
کۆمەڵگەی مرۆڤ، ئایه ئه‌و ئاماژانه‌ی محەمەد که ئاراسته‌ی منێکی ژنی
کردووه.. ده‌کرێ و ده‌گونجێ ئه‌وە په‌یامبه‌ری تۆ بێ و نه‌یتوانیبێ ژن
بخاته ئاستی پیاوان به‌و مافانەوە که هەیانە؟ ئایه خودا گیان تۆ ئه‌وه‌ت
نه‌زانیوه که له رۆژگاری ئێستادا منیکی ژن له داموده‌زگە حکومییه‌کاندا
زۆر له پیاوان باشتر
کار دەکەم و بگره له هه‌ندێک کاردا پیاوان ناتوانن
هێندەی ئێمە چالاک بن؟ من له دیدی زانستییەه‌وه ده‌ڵێم که ژن سێ ئه‌وه‌نده‌ی
پیاو زیره‌کتره چونکە له کاتێکدا که مێشکی بەکاردەهێنێ ئه‌وە راسته‌وخۆ
ده‌توانێ له یه‌ک کاتدا سێ کردار ئەنجام بدا.. واتە به ئامێری ته‌له‌فۆن
قسه ده‌که‌م و له هه‌مان کاتیش‌دا سه‌یری تەلەفزیۆن ده‌که‌م و ده‌توانم
لەگەل مێردەکەشم قسه بکه‌م که ئه‌وه پیاو ناتوانێ له یه‌ک
کاتدا لە یەک کردار
پتر ئەنجام بدا و خۆی
لەگەڵ دووەم کار بگونجێنێ.
دووەم: من ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌ت پێ بڵێم که محەمەد به ناوی تۆوه قسه ده‌کا
و له قورئانه‌که‌یدا نووسیویه‌تی و ده‌ڵێ پیاوانی بڕوادار بجه‌نگن و
نوێژ بکه‌ن و خواپەرستیی بکه‌ن و زه‌کات و سه‌رفیتره بده‌ن و حه‌ج بکه‌ن
و پاره و سامانه‌کانتان مه‌به‌ن بۆ سه‌ردانکردنی وڵاتانی بێگانه و
بیبه‌ن بۆ سعودییه تا له به‌هه‌شته‌که‌ی خودا‌دا حەفتا و دوو حۆری
چاوگه‌ش و ده‌ست لێنه‌دراو وەدەستبهێنن
کە دوای ئه‌وه‌ی سێکسیان له‌گەڵ
ده‌کرێ دووباره ده‌بنەوه به کج! ئه‌وه‌ت بۆ پیاو رازاندۆته‌وه کەچی
ئه‌و مافه بۆ منێکی بڕواداری ژن ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر هاوسه‌ری خۆم
خۆشبووێ ئه‌وە دوای مردنی ئه‌و ناتوانم شوو بکه‌مه‌وه چونکە من وه‌ک
ژن ده‌درێمه‌وه ئه‌و پیاوه‌ی که دوا جار واتە دوایین مێردم بێ.. هه‌ر
له‌و به‌هه‌شته‌ی تۆدا کە
تێیدا تەنیا دەتوانم بە تاکە مێردەکەم بگەمەوە..
پیاو ده‌توانێ تێیدا بە تێکڕای ژنەکانی خۆی بگاتەوە جا یەک، دوو، سێ،
چوار، یان بیست و چوار ژنی هەبووبێ.. سەرەڕای ئەوە تۆی خۆشه‌ویستیش
حەفتا و دوو حۆری پی ده‌به‌خشێ!! من لێره‌دا ده‌پرسم که ئایه ئه‌گه‌ر
من بڕوادار بم تۆی خۆشه‌ویستی من که دروستکه‌ری ئەو گەردوونە و
دروستکه‌ری من و مێرده‌که‌شمی تەنیا ئه‌و کاره جوامێرانه‌یه‌ی خۆتم پێ
دەسپێری کە ئێستا لە به‌هه‌شته‌که‌تدا خۆت پێی هەڵدەستی و خه‌ریکی
رازاندنه‌وه‌ی حۆرییه‌کانی بۆ پیاو؟ واتە من دەبمە جینشینی تۆ؟
سوپاسگوزارم که ئێستا تۆ ئه‌و کاره جوانه‌ی من ده‌که‌ی و پاشانیش بۆ
منی بەجێدەهێڵی!!! بەڵام ببووره خودا گیان ئه‌و کاره بۆ منێکی ژن ئه‌گه‌ر
ویستی تۆی له‌سه‌ر نه‌بێ ئه‌وە من به (گه‌وادیی) ده‌زانم که من وه‌ک
ژن هه‌ڵسم به رێکخستنی کاری حەفتا و دوو ژن به خۆمه‌وه، ئایه ئه‌وه
(مه‌لها) نییه؟ ئایه تۆ بیرت له‌وه نه‌کردۆته‌وه که زۆر باشترە
راسته‌وخۆ رەوانەی دۆزەخم بکەی؟ زۆر باشترە لەوەی ئاماده بم بمکەیە
رێکخەری حۆرییەکان
و مێرده‌که‌م حەفتا و دوو رۆژ جارێک سه‌ردانم بکا
و سێکسم له‌گه‌ل بکا، به راستیی شه‌رم لە خۆم دەکەمەوە کە گوێ لەو
قسانەی ئێوە دەگرم، نا من ناتوانم و نامه‌وێ مێرده‌که‌م له من پتری هه‌بێ،
دڵنیابە خۆم ده‌سوتێنم تا ئه‌و کاره نه‌گاته ئه‌وه‌ی که مێرده‌که‌م
لێره چوا ژن بهێنێ و منیش هه‌ر سوپاسگوزاری تۆ بم لە پێناو ئەوەی بچمە
به‌هه‌شت و کاری گه‌وادیی بۆ مێردەکەم بکه‌م، بۆیه خۆسوتاندنم ئه‌وه‌م
بۆ مسۆگه‌ر ده‌کا که بگەمه دۆزەخ.. دۆزەخێک کە زۆر باشترە لەو
بەهەشتەی تۆ.
سێیەم: خودا گیان.. نه‌تده‌توانی ئه‌و رێکخستنی فره‌ژنییه که له
پێش ئاینی ئیسلامدا بوونی هه‌بووە بنەبڕ
بکەی یان ئه‌و مافه‌شت به
منێکی ژن بدایه که بمتوانیایه
هێندەی پیاوێکم هەبێ؟ سوێند به
خودا.. واتە سوێند به خۆت که من وای دەبینم هاوشێوه‌ی ئەوەی که بۆ
پیاوت داناوه بۆ منی ژنیشت دانابا.. واتە منی ژنیش چوار مێردم هەبا
زۆر باشتر دەبوو، بە داخەوە لەوەش داوای
لێبووردن ده‌که‌م که شەرمەزاری و ناتوانی
بەرسڤی منی ژن بدەیتەوە!
چوارەم: ئایه خودا گیان تۆ تا ئێستا له خۆت پرسیوه که بۆچی محەمەد
گیان گه‌وره‌ترین سووکایەتی بۆ تۆ دروست کردووه؟ ئەوەتە منداڵێکی به
ناوی عائیشه‌وه کردووه به دایکی بڕوادارن، ئایه ئه‌وه ره‌وایه
یان تۆ ئاگاداربووی له‌وه‌ی که محەمەد گیان بە ناوی تۆوە درۆی کردووه؛
گوتی خودا ئه‌وه‌ی بۆ حه‌لال کردووم که ئه‌و منداڵە بکه‌مه
هاوسەری خۆم..
واتا دەکرێ محەمەد له ته‌مه‌نی پەنجا و حەفت ساڵیدا ئه‌و درۆیه بکا و
به ده‌می تۆوه ئه‌و منداڵە حەفت ساڵانه‌یه له خۆی ماره بکا؟ ئایه
تۆ ئاگات له‌وه هه‌یه؟ هیوادارم ئه‌گه‌ر ئاگات له‌وه هه‌یه ئه‌وا
بەرسڤم بدەوە و من سوپاسگوزارت ده‌بم.
له کۆتایی نامه‌که‌مدا دەلێم: خودا گیان هیوادارم هیوادارم که خۆت
بێیتە وەڵام له‌سه‌ر ئه‌م هه‌موو سووکایەتییانەی که بەرامبەر به منی ژن ده‌کرێن.. ئه‌گه‌ر نا ئه‌وە دڵنیات ده‌که‌مه‌وه کە شۆڕشی
ژنان دێته وەڵام و نه‌فره‌ت لە حەمەگیان ده‌که‌ن و سەرەنجام ئێمەش وه‌ک
ژن که نه‌فره‌تمان لەو نێردراوەت کرد ئه‌وە تۆش ئێمە ده‌خه‌یته
دۆزەخەوە، بەڵام دڵنیابه که پێش ئه‌وه‌ی من بچمە دۆزەخ ئه‌وە تۆم
خستۆته ناو دۆزەخێکی نه‌فره‌ت لێکراوی ژنانەوە، ئێمە چیتر بەو دینە
رازیی نین که تۆ بۆ پیاوت ساز کردووه.. واتا تۆ دینێکی پیاوانەت
دروست کردووه و منیش ئەرێی بۆ ناکەم، نه‌فره‌ت له خودایەک دەکەم که
دژی ماف و ئازادییەکانی ژنانه، من ده‌زانم ئه‌و نه‌فره‌ته‌م تا وه‌ڵامدانه‌وه‌ی
ئەو نامه‌یه‌م تۆ ناگرێته‌وه.. بۆیه دڵنیام تۆ چاکسازیی و پاکیی خۆت
ده‌سه‌لمێنی و دینێکی یه‌کسان دروست ده‌که‌ی که هه‌مووان له ده‌وری
کۆ دەبینەوە و مافه‌کانمانی تێدا ده‌سته‌به‌ر دەبێ..
ئەوەش زۆر مرۆییانەتر
دەبێ لە به‌هه‌شتیکی سێکسیی.
shwsha_aram@yahoo.com
|