٩\٢\٢٠١٠
نامه‌ی
کچه ڤالانتاینێک.

له‌تیف ئۆمه‌ر
چی بڵێم که دڵ
له گه‌ڵای ده‌مه‌و به‌یانی به‌هار
ته‌ڕتر،ناسک نمه‌ی، پاراوتر بێ
که نه‌توانم تنۆکێ له ڕۆح، حه‌زی گیانم بکه‌م
لاشه‌یه‌کم له نووری مانگ به نوورترم
له ڕۆشنایی گه‌لاوێژی
ئه‌ستیره‌که‌ی پێش سپیده ڕه‌ونه‌ق ترم
هه‌موو ئازام
له جریوه‌ی ته‌نکتره
له هاوینی ی ئه‌و هاوینترم
به‌ڵام هه‌ی داد
به‌ده‌ن شه‌که‌ت گیرۆده‌یه
بۆ نازی حه‌ز بێهوده‌یه
له‌م هاواره‌م ئه‌شێ بلێم
ئه‌ی خودایه
تۆ ترساندمت بت په‌رستم
له نێو هه‌موو په‌رستنی ترساندنا
خۆم لێوونه،
نیازه‌کان داوا ئه‌که‌ن
هه‌ست ده‌بێته تۆپه‌ڵێک هه‌ور
ئه‌شک بارانه
له‌به‌رده‌م سووجده و هه‌م قورئانا
ڕێژنه ئه‌کا
که شمسێری ده‌ستی زاڵم، تیغی هه‌سان
له‌بان زولف وگه‌ردن پاسه‌وانه ، نه‌با
ده‌ستی کوڕه‌لاوێکی به‌ر که‌وێ
به‌چی ئه‌چێ به کێ بڵیم
له باوه‌شی ئه‌م کپ بوونه
که وا گیانێک
سه‌راپای نغرۆی سه‌هۆڵ بوونه
باوه‌شێکی گه‌رمی نه‌دیبێ
نه هاڵاوی هه‌ناسه‌یه‌ک
که‌مێک به‌سته‌لۆکی گۆی مه‌مکانم بتوینێته‌وه
نه سۆزی خوای ئاخ شک ئه‌به‌م
نه‌ده‌ستی پێغه‌مبه‌ری ئۆف
نه کوره مه‌لایکه‌تیک
له ڕه‌حمه‌تی نییازه‌وه، ماچێکم لی وه‌رگرێ
یان، ماچێکم پێ ببه‌خشێ
هه‌ست و نه‌ستی چه‌ندین ساڵه‌م
ببزوێنێ
هۆ دایه‌گیان له‌بیرت دێ
ئه‌و ڕۆژانه‌ی نازی جوانیت چۆن ئه‌کوشتم
بێ به‌زه‌یی دایکایه‌تی
له‌سه‌ر شه‌خته‌ی هه‌یوانێکی
چین به‌چینی به‌رده‌ڵانی
هۆدایه هۆ
ڕۆژی نه‌بوو
ئه‌م ناسکۆڵه به‌ده‌ن پر ناز و حه‌زه‌م
نه‌خنکابێ و به پرچی خۆم
ڕات ئه‌کیشام
من ئه‌زانم له گشت وه‌رزی عاده‌بوونما
به بارته‌قای هه‌یوانی ماڵ
لاپه‌ڕه‌ی نوێژی به‌یانیت
شه‌رمه‌زاریت
تا له شه‌رمه‌زاریتا
هه‌موو وزه‌ی ناو هه‌ناوم
وشک بکه‌ی
تازه مه‌گری
ئه‌شکێ بۆ ژین که جێ نه‌گرێ
له وه‌رزی جوانی خونچه‌یا
گه‌ڵای به‌ژنم لێ هه‌ڵوه‌رین
وه‌ک ساڤانی وه‌رزی پایز
نه‌با کوڕه‌لاوێک له‌نه‌کاوا
به‌لاما تیپه‌ڕێت و
بۆنێکی سه‌رو سیمام بکات
ئه‌ی ئاسمانه خه‌یاڵیه‌که‌ی چاوه‌ڕوانیم
نییازی ئاره‌زووه‌کان
هه‌تا،هه‌تای دوور له چاوی باوکایه‌تی
بۆت ئه‌هێنم
ببوره لێم که به‌م زووه دێمه‌وه لات
شیرینی ڕاز له‌به‌ر قاپی تووڕه‌بوونا
فڕێئه‌ده‌م
له تارمای هه‌نگاوه‌کان چه‌ند ئه‌ترسام
با.بێن
تا،هه‌نگاوی باوکم
به‌لاما تێبپه‌ڕێ و به بیریا بێت
تفی سه‌ختی نێو چه‌وانی ئاشقان
چه‌ند جوانه
چه‌ند ناسکه
چه‌ند ته‌نکه
چه‌ند به ئارام، ئازاری زام
چه‌قۆ، خه‌نجه‌ر، گوێزان، ده‌رزی
گوله‌ئاژن به‌خێو ئه‌کات
ئه‌شێ جارێ
ناله‌باری، باوکه سالارییه‌که‌ت
له دیده‌ما ڕێکه‌وت بکات
له تارمایی ڕۆحمه‌وانێ بڵێم بابه
منیش وه‌ک تۆ ئاسا
نیاز،هه‌ستم هه‌بوو
گیان، ڕۆحم هه‌بوو
ئای ئه ڕۆژانه چه‌ند سته‌م بوون
فێرت کردم
گیانم له نێو قۆزاخه‌یا ده‌رنه‌هێنم
حه‌شاریان به‌م
له‌ژێر عه‌بایه‌کی ڕه‌شا
له گه‌نجینه‌ی پشت ژووره‌که‌م
دایان پۆشم
بڵێ دایه من که ئێستا
ڕۆحم هه‌بێت یاخووت نه‌بێ
خه‌تم بۆ کام ڕۆحم بکه‌م
ئیتر بۆچی
شه‌وی ته‌هلیله‌ی بۆ بگرم
که تا ئه‌مڕۆ
بۆنی لاملی که‌ڕه‌تینوویه‌کم نه‌کردبێ
له‌زه‌تێکم له‌به‌ژنما بۆ نه‌دیبێ
که وا ویستم، ته‌نها جارێ
له باخه‌ڵی پڕ حه‌سره‌تا نه‌خه‌وتبێ
هاتووم بڵێم
له‌م هه‌واره نه‌فره‌ت
نه‌فره‌ت، په‌رستنه‌کان
له تۆ دایه
له‌و به‌یانیانه‌ی، هه‌نگاوه‌کان
به‌سه‌ر یادگاره جه‌لادیه‌که‌ی پێی بابه‌یا ته‌واو ئه‌که‌ن
ئیتر نه‌فره‌ت جاراێکی تر له ئێوه
له گۆڕ
له ئاسمان
هه‌مووی نه‌فره‌ت
زه‌مینی سه‌وزم خۆش ئه‌ویست
ته‌نها جارێک
له ئامێزیا بمخه‌وێنێت
نه‌ی ئه‌وێرا
له‌تاو ترسی خوا په‌رستی و په‌رستگاکان
ڕووی ده‌ریاشم چه‌ند خۆش ئه‌ویست
هه‌ر بۆ جارێک
له نسرمی شه‌پۆلێکا
باڵی ئه‌شقمان ڕاگرن
شه‌پۆله‌کان نه‌یان وێرا
نه‌با ده‌ریا تووڕه‌بێت و
شه‌پۆله‌کان به نهێنی بمرێنی
ئاگری مۆمم خۆشئه‌ویست
له به‌رزه‌وه
به تنۆکێ له گڕی خۆی
به‌سه‌ر گیانما بتوێته‌وه
سه‌هۆڵ به‌ندی گۆی مه‌مکانم
هێدی، هێدی بکاته‌وه
ئه‌ویش هه‌ر نه‌یوێرا
نه‌با خاوه‌ن ماڵ تووڕه بێت و له توێی فویه‌کا
بیکووژێنێته‌وه
زه‌رده‌خه‌نه‌ی پڕ له ژانم هێنا و هاتم
له ترۆپی به‌رزترین شاخێکه‌وه
خۆم بۆ مانگی ناسکی چوارده
ڕووت کرده‌وه
ئه‌ویش هه‌روا نه‌یوێرا ماچێکی نیوه‌شم بکا
نه‌با هه‌ورسالاریه‌کان پێ بزانن
هه‌ور شاری ئاسمانی که‌ن
نه‌فره‌ت
نه‌فره‌ت له جه‌سه‌ته‌ی که تینوو بێت
تینووی ئاهێکی حه‌سره‌ت بێ
له‌م ڕێگایه بۆ نه‌فره‌تێکی تر ئه‌چم
نه‌فره‌ته‌کان
ئێوه‌ش هه‌ر له‌م نه‌فره‌ته‌یا بمێننه‌وه.
هۆڵه‌ندا
04/02/2010
|