مه‌هاباد قه‌ره‌داغی
بۆ ڕۆحی هاوڕێ و برای ئازیزم هاشم عومه‌ر..
ڕۆژباش هاوڕێ، هه‌میشه‌ی ڕۆحت باش برا نازداره‌که‌م، ئه‌ی دڵسۆزتر له دڵسۆزیی چه‌ند ئاسته‌مه بتوانم ته‌نها به وشه وێنه‌ی میهره‌بانیت بکێشم یان بتوانم به ڕۆندک له سه‌حرای به‌رینی پرسه‌تدا ڕووبارێ له وه‌فا بڕێژم
یه‌ک به یه‌کی خواست و هیوا و ئازاره‌کانت بژمێرم ئه‌ی نازانم چۆن دڵم بێت لافأوی حه‌سره‌ته‌کانت به نووکی خامه‌که‌م بسپێرم
ئه‌ی ئه‌سته‌م نییه؟! چۆن ئه‌سته‌م نییه! له‌م دووری دووره‌وه .. دیسانه‌وه، دیسانه‌وه، دیسانه‌وه خه‌به‌ری ناکاوی پێچانه‌وه‌ی نیگای ئازیزێک، ئاوه‌زم پڕبکات له نه‌وای گریان بۆ مه‌رگی عه‌جوول جا چ نیگایه‌ک بوو! چ نیگایه‌کی مات و .. چ سه‌رنجێکی مه‌لوول جا چ سیمایه‌ک بوو! چ سیمایه‌کی ژاکاو، چ هاوارێکی تاساوی له‌ناکاو به‌ڵێ نیگای تۆ.. نیگایه‌ک بوو لێوان‌لێو له هاژه‌ی سۆز و پڕاوپڕ له واژه‌ی وه‌فا به‌ڵێ سیمای تۆ.. سیمایه‌ک بوو، تژی بوو له ژیان، له خۆشه‌ویستی، به‌ڵام سیخناخیش له گه‌نجی ڕه‌نج و له جریووه‌ی جه‌فا
چ به‌م ڕۆژگاره پڕ له ئازاره بڵێم؟! من نازانم له حه‌ژمه‌ت ئاوابوونی گیاندا چی به جه‌سته‌ی ساردوسڕ بێژم چی ترم له‌ده‌ست دێ، ئه‌وه‌نه‌بێ پریاسکه‌ی ئه‌م وشه تاسه‌بارانه‌ی خۆم که وه‌ک پشکۆی کوانوه‌کانی گه‌رمیان به تین و پڕ له‌سۆن، تا گه‌رم داتبێنن له‌م یه‌خبه‌ندانه‌دا. له‌گه‌ڵتا بینێژم ئاخر هاوڕێ گیان.. ده‌زانم گوێت لێمه، ده‌زانم گوێی ڕۆحت چه‌ند سووکه هاشم! زۆر حه‌یفه، برا خوێنگه‌رمه‌که‌م.. زۆر ناوه‌خته له‌م نیوه‌ڕۆی ژینه‌دا له‌م نیووه‌ی ڕێگایه له‌م گۆڕه‌پانی غه‌مگینی غوربه‌ته، وا زوو بێم و باسی غیابی تۆ بکه‌م یان به‌م حه‌رفه حه‌زینانه‌ی ناخم نیگاری فیراقت له‌سه‌ر ئاوێنه‌ی نه‌مان داتاشم!
ده‌بێ چ سڕڕێکی مه‌زن له‌ودیووی بوون هه‌بێ هاوڕێ گیان، چ جوانییه‌کی بێئه‌ندازه پاک، چ ئازادییه‌کی بێ سنوور ڕووناک .. له‌وێ بێ .. لای یه‌زدان چ گه‌ردوونێکی بێگه‌رد و چ دیوه‌خانێکی پڕ له نوور، که وه‌ک موگناتیس تۆشی به‌ره‌و ئه‌ودیوو کێش کرد و تۆشی کرد به چنگێ تریفه له فه‌زای وه‌ک بلوور
پێم بڵێ.. چ نهێنییه‌کی به گوێتدا چرپاند فریشته‌ی عه‌ده‌م، چ په‌یامێکی دیکه‌ی پێت سپارد که هێنده خێرا ئێمه‌ت به‌جێهێشت و ماوه‌رائت هه‌ڵبژارد! ئه‌م کۆچه‌ی تۆش هاوڕێ پڕه له زه‌نگ، له‌ڕامان و پرسیار، تژییه له کۆدی نادیار ناچارم برا گیان.. له‌ئێستا به دواوه، له نێو زریووه‌کانی فه‌زای غه‌یبدا، له ده‌ڤه‌ری فریشته و په‌رییه‌کاندا له‌وه‌ختی خه‌ڵوه‌ت و له‌یاریگای یۆگا بۆ ئاورینگی گیانی زیووینی تۆش بگه‌ڕێم وه‌ک ڕۆندکی ڕه‌وانی بێگه‌ردی مسته‌فا و ڕووناک و مه‌رزییه و چیا که وه‌ک بریسکه داده‌گیرسێن و یادم ده‌که‌ن به مه‌ڵبه‌ندی چرا هه‌میشه‌ی گیانت باش، هاوڕێ گیان.. تۆ بنوو دڵنیا ئه‌وه‌ی هه‌ر بۆ ساتێ ناخی تۆی ناسیبێ، ئه‌وه‌تای له یادیا، له دڵیا تۆ ئه‌مڕۆ وه‌ک تۆوی ڕاستییه‌ک ده‌نێژرێی، تا بۆ نه‌مامی یه‌قین و وه‌فا ببیه ڕه‌گ و ڕیشه سا هه‌میشه‌ی ڕۆحت باش.. هه‌میشه‌ی ڕه‌وانت شاد.. هه‌میشه! هه‌میشه! هه‌میشه!
|