نامه‌ی منداڵه‌کان .. بۆ خوای خۆشه‌ویست .
دڵشادی عومه‌رکاکی
نامه‌ی '' دينيز '' Dear god. If we com back as some thing, pleas don't let me be (Jennifer Horton، (because I hate her. Denise
خوای خۆشه‌ويست..کاتێ ئێمه له‌شێوه‌يه‌کی تردا دێنيته‌وه..مه‌به‌ست (دوباره زيندو بونه‌وه)يه.. تکايه مه‌هێڵه ببم به(جێنيفه‌ر هۆرتۆن) چونکه من ڕقم لێیه‌تی.
جێنيفه‌ر هۆرتۆن
له‌کاتێکدا..له (ويکی پيديا) شتێکم له‌سه‌ر ژنه ئه‌کته‌ری ئه‌مه‌ريکی .. ده‌خوێنده‌وه له هه‌مان لاپه‌ڕه‌دا وێنه‌ی تێکستی نامه‌ی يه‌که‌م.. سه‌رنجی ڕاکێشام.. پاشان که نامه‌که‌م کرده‌وه ..ده‌بينم چه‌ندين نامه‌ن له‌جه‌ژنی (کريسمس) مناڵان له کنيسه‌و له‌قوتابخانه‌کانيانه‌وه وه‌ک.. خۆشه‌ويستی و په‌يامی پاک و بێگه‌رد پڕ به بيرو هۆشی مناڵانه‌يان و کاڵ وه‌ك به‌رائه‌تيان بۆئاسمان وبۆ خواێ خۆشه‌ويست..نامه‌کانيان نوسيوه نامه‌کان نامه‌ی مناڵانه‌ن ساده‌و ساکارن به‌قه‌د به‌رائه‌تی منداڵ.ئيتر له هه‌مان کاتدا پرسيارن .تێڕامان و بيرکردنه‌وه‌ی دڵه خاوێنه‌کانه.. ئيتر ته‌نها به‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م په‌يامانه ده‌گه‌نه لای خوێنه‌رو پێويست ناکا ڕونکردنه‌وه‌ی زياتری له‌سه‌ر بنووسرێ..
نامه‌ی /يه‌که‌م/ خوای خۆشه‌ويست..کاتێ ئێمه له‌شێوه‌يه‌کی تردا دێنيته‌وه..مه‌به‌ست (دوباره زيندو بونه‌وه)يه..تکايه مه‌هێڵه ببم به(جێنيفه‌ر هۆرتۆن) چونکه من ڕقم لێیه‌تی. /دينيز
نامه‌ی/2/ خوايــــه..حه‌ز ئه‌که‌م(900) ساڵ بژيم وه‌ک ئه‌و پياوه‌ی له (بيبل) دا هه يه له‌گه‌ڵ خۆشه‌ويستيمدا../چريس.
نامه‌ی/3/ خۆشه‌ويستم..خودا ..له نێوان ئه‌و ئاده‌ميزادانه‌ی که‌له پێناوی تۆدا کاريان کردوه..که زياتر خۆشمئه‌وێن(نوح) وه (داود) ه../ڕۆب.
نامه‌ی/4/ خۆشه‌ويست..خودا..گره‌و ئه‌که‌م له تواناتا نيه هه‌موئاده‌ميزادت له‌جيهاندا خۆشبوێت/ته‌نها چوارکه‌س خێزانه‌که‌مه.ناتوانم. ئه‌مه بکه‌م./نـــان.
نامه‌ی/5/ خوای خۆشه‌ويست پێويست ناکا زۆر غه‌مم بخۆی.من ته‌ماشــای هه‌ردولا ده‌که‌م کاتێ کـــه له شه‌قامه‌که ده‌په‌ڕمه‌وه../ دين.
نامه‌ی/6/ خوای خۆشه‌ويست..بيرت لێ ئه‌که‌مه‌وه زۆرجار که‌له نوێژ کردنيشا نه‌بم / ئيلێۆت.
نامه‌ی/7/ خوای خۆشه‌ويست..ئه‌گه‌ر ڕۆژی يه‌کشه‌ممه له‌کنيسه منت بينی.. پێڵاوه تازه‌کانمت نيشان ده‌ده‌م./ميکی دی.
نامه‌ی/8/ خۆشه‌ويستم..خوا..هه‌ست ئه‌که‌م(مه‌کينه‌ی ده‌رزی)کۆکه‌ره‌وه‌ی کاغه‌زه کان له گه‌وره‌ترين داهێنانه‌کانی تۆن./ڕۆث م.
نامه‌ی/9 / خۆشه‌ويستم خودا..له‌قوتابخانه پيمان ده‌ڵێن که تۆ هه‌موشتێک ده‌که‌ی کێ کاره‌کانت ده‌کات..ڕۆژی ئيجازه‌ت..؟ /جين.
نامه‌ی/10/ خۆشه‌ويستم خودا..ئاخۆ به‌ڕاستی ده‌تويست که(زه‌ڕافـــــــــه)شێوه‌ی وابێت..يان ئه‌مه له ئه‌نجامی هه‌ڵه‌يه‌که‌وه ڕويدا. /نورما
نامه‌ی/11/ خوای خۆشه‌ويست..له‌گه‌وره‌يی خۆت ئه‌سپێکی بچکۆله‌م بۆبنێره.. تێبينی ئه‌وه بکه من پێشترهيچ شتێکم لێ داوا نه‌کردوی.بۆدڵنيايی، ده‌توانی ته‌ماشای ده‌فته‌ری حسابه‌کانـ‌ت بکه‌ی./بروس.
نامه‌ی/12/ خوای خۆشه‌ويستم. کــێ ئه‌م هێڵانه‌ی وێنه‌کرد له‌سه‌ر نه‌خشه،به ده‌وری وڵاتانــدا./نان
نامه‌ی/13/ خۆشه‌ويست..خودا.. به‌ڕاستی تۆ بێوێنه‌ی..؟ نابينرێی..؟يان ئه‌مه فێڵ و حــيــله‌يه..؟/لاکــی . نامه‌ی/14/ خودای خۆشه‌ويست..چوم بۆ ئاهه‌نگی هاوسه‌رگيريی،بينيم هه‌ندێکيان يه‌ک ماچ ده‌که‌ن له کنيســـه..ئه‌مــه ڕێگه پێدراوه..؟/ نيـــــل.
نامه‌ی/15/ خوای خۆشه‌ويست..به‌درێژايی ڕۆژی مۆڵه‌ت باران بوو،باوکم شێتگير بوو بوو..هه‌ندێ وشه‌ی سه‌باره‌ت به تۆ وت..که نابێ خه‌ڵک ئه‌وانه بڵێن به‌ڵام داوات لێ ئه‌که‌م به‌هۆی ئه‌مه‌وه ئازاری نه‌ده‌ی..به‌هه‌ر شێوه‌يه‌ک.. / هـــــاوڕێت..(ناوی خۆمت پێ ناڵێم)
نامه‌ی/16/ خۆشه‌ويست..خودا..براکه‌م مشکێکی بچکۆله‌يه، ده‌بوو کلـکــێکـی پێ ببــه‌خشـــی..هــا..ها ها./دانی
نامه‌ی/17/ خوای خۆشه‌ويست.. حه‌ز ئه‌که‌م که گه‌وره بوم وه‌کو باوکم بم،.به‌ڵام به‌و هـــه‌موو تــــوکــه‌وه نــــا ،که‌له‌سه‌ر گيانيه‌تی../ســــام .
نامه‌ی/18/ خوای خۆشه‌ويست..بۆچی ڕۆژی يه‌ک شه‌ممه.ديسان قوتابخانه.. (قوتابخانه‌ی کنيسه)..وام زانی ڕۆژی يه‌کشه‌ممه ڕۆژی پشووه./تۆم
نامه‌ی/19/ خوای خۆشه‌ويست،..قابيل وهابيل له‌وانه‌يه‌يه‌کتريان نه‌کوشتايه..گه‌ر باوکيان به‌هه‌ر يه‌که‌يان ژورێکی سه‌ربه‌خۆی بدايه. ئێمه ئه‌وه‌مان تاقی کرده‌وه ئه‌م کاره له‌گه‌ڵ براکه‌مدازۆر سود مه‌ند بوو./لاری.
delshad94@hotmail.de
|