١٠\١٠\٢٠١١
نامیلکه
زانستیه‌کان.

نووسینی: هیشام غه‌سیب
وه‌رگێڕانی: جیهاد موحه‌مه‌د حه‌مه‌که‌ریم
به‌شی
شازده‌م:
ئایا گه‌ردون له نه‌بوونه‌وه دروستبووه؟
زانستی گه‌ردون: ئامرازه‌کانی
گه‌شه‌سه‌ندنی.
مێژووی مرۆڤایه‌تی تا ئه‌مڕۆ (هه‌زاره‌ی سێیه‌م) سێ جۆر له وێنا
وتێڕوانینی به‌خۆوه بینیوه، واته ئه‌و وێنا‌و تێڕوانینانه‌ی که سه‌رنجی
خۆی ئاشکراکردوه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی که هه‌یه له گه‌ردوندا به کۆ
و به سیسته‌مێکی گشتگیریی زه‌مه‌ن و شوێنی له خۆگرتوو بۆی. ئه‌و سێ
جۆره وێنا‌و تێڕوانینه ئه‌مانه‌ن:
1 ـ وێنا و تێڕوانین و بیرکردنه‌وه ئه‌فسانییه‌کان که گه‌ردونی به
شانۆی نمایشی ڕۆحیی و خوداوه‌نده‌کان ناسیوه.
2 ـ وێنا فه‌لسه‌فییه‌کان که گه‌ردونی به ئه‌نجامی پرنسیپه عه‌قڵییه
بابه‌تگه‌لییه پێشه‌مییه‌کان ناساندوه، فه‌لسه‌فیانه و جواناسیانه و
ئاکراناسیانه( بۆ نمونه: گه‌ردونه‌که‌ی ئه‌فلاتون، گه‌ردونه‌که‌ی ئه‌رستۆ،
گه‌ردونی فارابی و ئبن سینا، گه‌ردونی سه‌هرۆردی).
3 ـ وێنا و تێڕوانیینه زانستییه‌کان که چه‌قیبه‌ستوه له‌سه‌ر تیۆره‌ی
فیزیایی و چاودێرییکردنی ئه‌ستێرناسی.
به‌شی یه‌که‌م و دوه‌می ئه‌م تێڕوانیینانه به‌رته‌سک بووه‌وه تا
ئاستێکی دیار له چوار سه‌ده‌ی ڕابوردوودا، به‌شی سێیه‌م واته
تێڕوانیینه زانستییه‌کان جێگه‌ی ئه‌وانی گرته‌وه ئه‌میش له ڕووی
یاسایی و په‌یوه‌ستبوونی ده‌سته‌بژێری مه‌عرفییه‌وه پێی. به‌ڵام ئه‌م
تێروانینه زانستییه هه‌ڵگری دژگه‌لێک و به‌رهه‌ڵستگه‌لێکی بکوژ بووه‌وه
که ماوه‌ی دوو سه‌ده‌ی خایاند، ئه‌مه‌ش بوو به هۆی ئه‌وه‌ی که زانست
به کامڵی تیایدا پێکنه‌یه‌ت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که بناغه‌یه‌کی فیزیایی
زانستیی هه‌بوو. به‌ڵام ئه‌و بناغه فیزیاییه بناغه‌یه‌کی فیزیایی نه‌ریتیی(کلسیکی)
بوو، که له‌سه‌ر بنه‌ماگه‌لێکی نیوتنی دامه‌زرابوو له سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌دا،
که توانای فه‌راهه‌مکردنی بناغه‌یه‌کی ڕێکوپێکی لۆژیکی نه‌بوو بۆ
زانستی گه‌ردون. له‌به‌رئه‌وه تێڕوانینه زانستییه‌کان بارگاوی به
پارادۆکسییه‌کانیان له جێگه‌ی خۆیاندا مانه‌وه تا ساڵی 1917، واته
تا ئه‌و ڕۆژه‌ی که ئه‌لبێرت ئه‌نشتاین وه‌رقه به ناوبانگه‌که‌ی خۆی
ڕاگه‌یاند، که تیاییدا تیۆره ڕێژه‌ییه گشتییه‌که‌ی (1915) له‌سه‌ر
گه‌ردون ڕاگه‌یاند، واته شوێنکات(زمکان) Space-time به‌و په‌سه‌ندییه‌ی
که هه‌موویه‌کیی ئۆرگانیی گرێدراوه. بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م وه‌ره‌قه‌یه
زه‌نگێک بوو بۆ ده‌ستپێکی لێکۆڵینه‌وه زانستییه‌کانی گه‌ردون، واته
ده‌ستپێکردن به زانستی گه‌ردونیی، به‌و په‌سه‌ندییه زانستییه‌ی که
ئه‌مڕۆ ناسراوه، وه‌ک فیزیا و کیمیا و بایۆلۆژیا و جیۆلۆجیا. له‌به‌رئه‌وه‌ی
تیۆری ڕێژه‌یی گشتی تیۆره‌یه‌کی گه‌ردونیه له گه‌وهه‌رییدا،
ڕێکوپێکییه ناوه‌خنییه‌کانی له خۆناگرێت به‌بێ گه‌ردونیی بوونی و به
بێ جێبه‌جێکردنییه گه‌ردونییه‌کانی. له‌به‌رئه‌وه‌ی جیاکردنه‌وه ڕه‌هاییه‌که‌ی
نێوان شوێن و زه‌مان و مادده له تیۆرییه‌که‌ی نیوتندا که پشتی پێبه‌ستبوو
و کردبوونی به بناغه‌یه‌ک بۆ زانستی گه‌ردون، گرێدانی ئه‌م بوونه
ئۆرگانیانه به یه‌کترییه‌وه له تیۆره‌ی ڕێژه‌یی گشتیی‌دا بوارێکی
دروستکرد، بۆ یه‌که‌م جار له مێژوودا، بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه گه‌ردونییه‌کان
به زانستییانه به‌و په‌سه‌ندییه‌ی که گه‌ردون یه‌ک سیسته‌مگه‌لی
ماددیی یه‌کگرتووه. به‌ڵام گه‌شه‌ی زاسنتی گه‌ردون له سه‌ده‌ی بیستدا
سه‌لماندی که تیۆره‌ی گشتی به‌شێک له بناغه‌ی زانستی گه‌ردون
پێکدێنێت، نه‌ک هه‌موو بناغه‌که. له‌سه‌ر زاناکانی سه‌ده‌ی بیست بوو
که پشتیوانی بکه‌ن له تیۆره‌ی ڕێژه‌یی گشتی به فیزیایی ئه‌تۆمی، به
تیۆره‌ی بواره چه‌ندێتییه‌کان، دواجاریش به تیۆره‌کانی یه‌کگرتنی
بواره نوێکان(تیۆره‌کانی یه‌کگرتنی GUT`s، تیۆرییه‌کانی هێڵکارییه سه‌رکه‌وتووه‌کان،
تیۆڕی یان تیۆرییه‌کانی M-Theory، و ئه‌وانتیر)، تا بۆیان بلوێت و
کارئاسانیان بۆ بکرێت بۆ سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر جیاوازییه‌کاندا یان
پارادۆکسییه‌کانی زانستی گه‌ردوندا و وه ڕاڤه‌کردن و شیکارییه‌کانی ده‌رکه‌وته
گه‌ردونییه‌کان که له گۆڕه‌پانی زانست‌دا ته‌قه‌ییه‌وه له نیوه‌ی
دوه‌می سه‌ده‌ی بیستدا.
کێشه نادیاره‌که‌ی تیۆره‌ی رێژه‌یی گشتی ئه‌وه‌یه که تیۆرییه‌کی به‌شێکه
له به‌شه‌کان و ناکامڵ و ناته‌واوه. تیۆرییه‌که له بونیادی شوێن و
زه‌مان، تیۆرییه‌کی گشتگیر نییه له مادده دا. ئه‌وه‌ی که به زۆری
هه‌ستی کردوه به‌م که‌ماسییه داهێنره‌که‌ی بووه، واته ئه‌لبێرت ئه‌نشتاین
خۆی بووه، ئه‌لبێرت ئه‌نشتاین له کاتی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م تیۆرییه‌وه
تا مردنی چه‌قیبه‌ست له‌سه‌ر هه‌وڵه‌کانی بۆ پێکهێنانی تیورییه‌کی
گشتگیر و کامڵ بۆ تیگه‌شتن له ده‌رکه‌وته ماددییه‌کان، له‌وانه‌ش
بواره که‌هرۆموگناتیسیه‌کان و ته‌نۆکگه‌له نا ئه‌تۆمییه‌کان، به‌ڵام
له‌مه‌دا سه‌رنه‌که‌وت و ئه‌م کاره‌ی به‌جێهێشت بۆ نه‌وه‌کانی داهاتوو،
که تا هه‌نووکه له‌سه‌ر ئه‌م ڕێبازه به‌رده‌وام به ته‌وژم ده‌ڕۆن.
له‌به‌رئه‌وه‌ی تیۆره‌ی ڕێژه‌یی گشتی تیۆرییه‌که ته‌نیا له‌سه‌ر شوێن
و کات، بۆیه پێشبینییه گه‌ردونییه‌کانی ته‌نیا له‌سه‌ر شوێن و زه‌مان
کورت بووه‌ته‌وه، وه مادده و ده‌رکه‌وته فره‌کانی ناگرێته‌وه. که
پێشبینی ئه‌وه ده‌کات شوێن یان درێژبووه‌وه‌یه، یان گرژبووه‌وه‌یه و
له جێگه‌ی خۆیدایه، له زه‌مان دا، که‌واته دابه‌شکردنی مادده
تیایدا هاوبه‌شه، واته ئه‌گه‌ر چڕی مادده نه‌گۆڕێت له بابه‌تێکه‌وه
بۆ شتێکی تر. دانانی ئه‌م پێشبینییه یه‌که‌م جار له ساڵی 1922 دابوو
له‌سه‌ر ده‌ستی بیرکارزانی روسی، ئه‌لکسه‌نده‌ر فریدمان دا بوو. باسه‌کانی
ئه‌ستێره‌ناسی ئامریکی، ئه‌دوین هابل، له دوای پشتیوانیکردن له‌و
بیرۆکه‌یه‌ی که شوێن درێژ بووه‌وه‌یه هاته ئاراوه، کاتێک هابل ئه‌وه‌ی
دۆزییه‌وه که ئه‌ستیره‌کان به خێراییه‌کی ڕاسته‌وانه(گردی) له یه‌کتریه‌وه
دوورن، هه‌روه‌ک فریدمان پێشبینی کردبوو له‌سه‌ر بناغه‌ی تیۆره‌ی ڕێژه‌یی
گشتی.
به‌ڵام تیۆره‌ی ڕێژه‌یی گشتی ئه‌و بیرۆکه‌یه‌ی لێکه‌وته‌وه که ته‌مه‌نی
گه‌ردون سنورداره، ئه‌گه‌ر به وردی ته‌مه‌نی گه‌ردونی سنوردار نه‌کردایه
ده‌بوو به تیۆرییه‌کی ناته‌واو، واته نه‌بوونی وێنایه‌کی ناوکیی بۆ
مادده تیایدا. به هه‌رحاڵ، تیۆرییه‌که‌ی نیوتن بیرۆکه‌ی سنورداریی ته‌مه‌نی
گه‌ردونی لێنه‌که‌وته‌وه به حوکمی پێکهاته بیرییه بناغه‌ییه‌که‌ی.
شوێن له تیۆره‌ی نیوتن دا ڕه‌ها و جێگیره. به‌ڵام ئه‌و بیرۆکه‌یه‌ی
که له ڕێژه‌ی گشتییه‌وه وه‌رگیرا که ته‌مه‌نی گه‌ردون سنورداره،
به‌و مانایه‌ی که خاڵی ده‌ستپێکی شوێن له ساتێکی دیاریکراوه‌وه‌یه(
له نه‌بوونه‌وه؟) له خاڵێکی دوایینه‌هاتوو له بچووکییدا، دواجار
درێژ بوونه‌وه‌ی تا ئه‌و ڕه‌هه‌نده مه‌زنه‌ی که ئه‌مڕۆ ئێمه ده‌یبینین.
له پێش چه‌ندین ملیار ساڵێکدا(نزیکه‌ی 12 ملیار ساڵ، به پێی ئه‌ندازه‌ییه
فه‌له‌کییه‌کان)، شوێن ئه‌و خاڵه بووه که دوایینه‌هاتووه له
بچووکیی و گه‌رمیی و چڕییدا.
یه‌که‌م که‌س که توانی بگاته ئه‌م ئه‌نجامه سه‌یر و جیاوازه
زاناییه‌کی کاتۆلیکی به‌لجیکی بوو به ناوی، لیمیتر. ئه‌مه‌ش به ڕێکه‌وت
نه‌بوو که ئه‌م ئه‌نجامه له‌سه‌ر ده‌ستی زانایه‌کی قه‌شه‌دا بدۆزرێته‌وه.
به‌ڵکو بۆ به‌رگریکردن له دینه‌که‌ی بوو که له‌ئه‌نجامدا گه‌یشته ئه‌و
ئه‌نجامه زانستیه. پیاوانی ئاینی له هه‌موو لایه‌که‌وه که‌وتنه
پیاهه‌ڵدان و پێشوازیکردن له‌م ئه‌نجامه، به بێ ئه‌وه‌ی پێبزانن ئه‌م
ئه‌نجامه ئالۆزه هه‌ڵقوڵاوی که‌ماسیی و که‌لێنه‌کانی تیۆره‌ی ڕێژه‌یی
گشتییه، نه‌ک له هێز و ته‌واوییه‌وه، وه ئه‌م ئاماژه‌یه بۆ
سنو‌ردارێتی جێبه‌جێکردنی تیۆره‌یی و سنوردارێتیی تواناکانی بۆ چاره‌سه‌رکردنی
مه‌سه‌له‌ی پێکهاتنی گه‌ردونه. ئه‌مه کاری پیاوانی دینییه، له
دواکه‌وتوێتی ئاینه‌که‌یاندا، وه‌ک خنکاوێک ده‌ست ده‌بن بۆ ئه‌و پوش و
په‌ڵاشه‌ی که زانست بڵاویکردۆته‌وه له کاروانه مه‌عریفییه سه‌رکه‌وتووه‌که‌یدا،
له‌به‌ر بێ بڕواییان به ڕێبازه فه‌رمانکه‌ر و سته‌مکارییه‌که‌ی
خۆیانه‌وه.
بۆ هه‌ڵوێسته‌یه‌کی که‌م له‌سه‌ر ئه‌و بیرۆکه‌یه‌یی که مادده به سه‌رجه‌م
ورده‌کارییه‌کانییه‌وه به‌و خاڵه داده‌نێت که بچووکترین خاڵێکه که
سنوری بۆ نییه له بچووکیی و گه‌رمیی و چڕییدا. بۆ وردبوونه‌وه له
مانای ئه‌م قسه‌یه، ئه‌م خاڵانه ده‌خه‌ینه ڕوو:
یه‌که‌م/ پێویسته ئاگاداری ئه‌وه بیین که ئه‌م خاڵه( واته خاڵی سه‌ره‌تایی
مادده که بچووکترین و گه‌رمترین و چڕتریین خالێکه که سنوری بۆ نییه)
سنوری شوێن و زه‌مان پێکده‌هێنێت. ئه‌م خاڵه له ناو شوێن و زه‌ماندا
نییه، به‌ڵکو سه‌رجه‌م شوێن ده‌گرێته‌وه و خاڵی ده‌ستپێکی زه‌مانیشه.
که‌وته له ده‌ره‌وه‌ی شوێن و زه‌مانه(ده‌ره‌وه‌ی شوێنکات زمکان(
Space-time) به‌و په‌سه‌ندییه‌ی که سنوری شوێنکاته. کاتێکیش که ئه‌وه
ئاشکرایه‌و ده‌بێت بیزانین که هاوکێشه‌کانی ڕێژه‌یی گشتی(یان، ئه‌وه‌ی
ناوده‌برێت به هاوکێشه‌کانی ئه‌نشتاینی ده‌رفه‌تیی یان بواریی)مه‌به‌ست
له شوێنکاته(زمکان Space-time) وه به گوێره‌ی ئه‌م هاوکێشانه
بوونی مادده ده‌سه‌پێنێت و پرۆسه و کارلێکه ماددییه‌کان له‌م
چوارچێوه‌یه‌دا په‌سه‌ند ده‌کات، که‌واته ئه‌و خاڵی ده‌ستپێکی مادده‌یه
که باسکرا و وترا له ده‌ره‌وه‌ی مادده و زه‌مانه ده‌که‌وێته ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌م هاوکێشه ڕێژه‌ییه گشتییانه‌ی ئه‌نشتاینه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌و
مانایه دێت که یاساکانی ڕێژه‌یی گشتیی له‌م خاڵه‌دا(خاڵی ده‌ستپێکی
مادده و زه‌مان دا) داده‌ڕمێت و هیچ مانایه‌کی بۆ نامێنێته‌وه و به‌سه‌ر
ئه‌م خاڵه‌دا جێبه‌جێ ناکرێت. بێگومان، پیاوانی ئاینیی تێده‌گه‌ن له‌وه‌ی
که زانست بێتوانایه و که‌مده‌سته له کاتی دروستبوونی جیهان دا. ئه‌وان
ده‌ستده‌که‌ن به شاییلۆغان و هاتوهاواری خۆشی کاتێک دیمه‌نێک له دیمه‌نه‌کانی
بێتوانایی و که‌مده‌ستیی زانست و مرۆڤ ده‌بینن، چوونکه ئه‌وان دژایه‌تی
ئازادیی و عه‌قڵ ده‌که‌ن. به‌ڵام ئه‌وه نازانن ئه‌و چیرۆکی دروستبوونه‌ی
جیهان که ئه‌وان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێت هه‌میشه له
بره‌ودابێت زۆر لاواز و بێتواناو که‌مده‌سته به‌رامبه‌ر به‌و خاڵه‌ی
ده‌سپێکی ماددیه که له ده‌ره‌وه‌ی مادده و زه‌مانه، که‌ماسیی و بێ
توانایی و لاوازیی چیرۆکه ئاینییه‌کان زۆر خراپتره له که‌ماسیی و
بێتوانایی و لاوازی زانست له‌سه‌ر ڕاڤه‌کردن و شێکاریی ئه‌و خاڵه. به
هه‌رحاڵ، خاڵی ده‌ستپێکی مادده ئاماژه‌یه بۆ سنوری تیۆره‌یی ڕێژه‌یی
گشتی و پارادۆکسیه‌کانی و پێکهاته هه‌ژاره‌کانی له تیۆره‌یه‌کی
گشتگیر له مادده دا، نه‌ک سنوری زانست و پارادۆکسیه‌کانی.
دوه‌م/ چه‌مکی بێسنوریی و دوایینه‌هاتوو له‌م ڕاساتایه‌دا(شوێنی بێ‌سنور
له بچووکیدا، بێ‌سنور له گه‌رمییدا، بێ‌سنور له چڕییدا) چه‌مکێکی
ئاڵۆز و ته‌مومژاوییه، به لایکه‌مه‌وه فیزیایانه. به‌شێوه‌یه‌کی
گشتی، ده‌رکه‌وتنی بێسنوریی له تیۆره‌ی فیزیاییدا ئاماژه‌یه‌که له‌سه‌ر
ده‌رکه‌وتنی سنورێک له جێبه‌جێکردنی تیۆرییه‌که‌دا، واته ئاماژیه‌که
بۆ ناته‌واویی بوونی، یان ئاماژه‌یه‌که بۆ که‌ماسیی له‌و نمونه‌یه‌دا
که پێویسته پشتیپێببه‌سترێت. له‌به‌رئه‌وه فیزیاییه‌کان ئه‌م خاڵی
ده‌ستپێکی مادده‌ی گه‌ردونییه به خاڵێکی لاوازی گه‌وره داده‌نێن له
تیۆره‌ی ڕێژه‌یی گشتیی‌دا، وه هه‌ندێکیان هه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه که
به چه‌ند ڕێگاو ئامرازگه‌لێک ئه‌م کێشه‌یه چاره‌سه‌ربکه‌ن. هه‌ندێکیان
وا بیرده‌که‌نه‌وه ده‌توانن به‌سه‌ر ئه‌م کێشه‌یه‌دا سه‌رکه‌ون به‌و
گریمانه‌یه‌یی که مادده وه‌ک یه‌ک دابه‌ش نه‌بووه له گه‌ردوندا، به‌ومانایه‌ی
که ئه‌وان وا گومانیان ده‌کرد که خاڵی ده‌ستپێکی مادده سه‌رچاوه‌که‌ی
گریمانه‌ی دابه‌شبوونی وه‌ک یه‌کی مادده‌یه له گه‌ردوندا. وا
گومانیان ده‌کرد که لابردنی ئه‌و گریمانه‌یه(گریمانه‌ی دابه‌شبوونی
وه‌ک یه‌ک مادده له گه‌ردوندا) لایکه‌می ده‌یانگه‌یه‌نێته سنو‌ردارێتی
بارستایی مادده. به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی نه‌برد که بێ هیوا بوون به
لابردنی ئه‌م گریمانه‌یش، دوای ئه‌وه‌ی که هه‌ردوو فیزیایی به‌ریتانی،
رۆجر بنرۆز و ستیفن هۆکنغ، هه‌ردووکیان به زانستی بیرکاریانه و به
ڕێگه‌یه‌کی قایم، له کۆتایی شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی بیستدا سه‌لماندیان
که تیۆره‌ی ڕێژه‌یی گشتی به پێویست خاڵی ده‌ستپێک ده‌سه‌پێنێت هه‌تا
ئه‌گه‌ر مادده‌ش وه‌ک یه‌ک دابه‌ش نه‌بووبێت له گه‌ردوندا. فیزیاییه‌کان
به هه‌ردوو فیزیایی نابراوه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی تیۆره‌ی ڕێژه‌یی گشتی
تێروانینیان هه‌بوو، به‌و ئاراسته‌یه‌ی که ناوده‌برێت به تیۆوری
بواری چه‌ندێتی(الکونتمی)، له پێناوی سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌م کێشه‌یه‌دا.
سێیه‌م/ لێره‌دا کێشه‌ی په‌ڕینه‌وه له بێسنورییه‌وه بۆ سنو‌ردارێتی،
ئه‌و کێشه‌یه بوو که مێشکی فه‌یله‌سوفی ئغریقی(کنعانی) زینون ـ ی سه‌رقاڵکرد،
تا هه‌نووکه‌ش مێشکی فیزیاییه نوێکانی سه‌رقاڵکردوه. چۆن ئه‌وه ده‌بێت
که گه‌ردون بگۆڕێت له بارستاییه‌کی بێ‌سنور له بچووکی و گه‌رمیی و
چڕییدا بۆ سنو‌ردارێتی له بارستایی و گه‌رمیی و چڕییدا؟! به‌مجۆره،
خاڵی ده‌ستپێکی گه‌ردون قورسایی و کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ی بۆ تیۆره‌ی ڕێژه‌یی
گشتی دروستکرد له چاره‌سه‌رییه‌کانیدا بۆ کێشه‌کانی دروستبوون و گه‌شه‌ی
گه‌ردون. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، پیاوانی ئاینی که‌وتنه هاتوهاواری خۆشییه‌وه
له‌سه‌ر ئه‌م ته‌نگه‌ژه‌یی و که‌ماسییه‌ی زانست و وایان دانا که وێنا‌و
تێڕوانینه‌کانی خۆیان له وێنا‌و تێڕوانینه‌کانی زنست ڕاستره. هه‌میشه
به دوای خاڵه لاوازه‌کانی زانسته‌وه بوون و چاودێریان ده‌کرد نه‌ک
به دوای خاڵه به‌هێزه‌کانییه‌وه، هه‌میشه هه‌ناسه‌سواربوون به گه‌شه‌و
پێشکه‌وتنی زانست.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه هه‌مووی، تیۆره‌ی ڕێژه‌یی گشتی که‌ماسییه‌که‌ی له
بێتواناییدا بوو بۆ پێشبینیکردنی دابه‌شکردنی مادده بینراوه‌کان(گاڵاکسیه‌کان،
کاکێشانه‌کان) و نا بینراوه‌کان و دابه‌شکردنی تیشک و شه‌پۆله که‌هرۆموگناتیسییه‌کان
له شوێندا، هه‌روه‌ها که‌ماسیی له دیاریکردنی ئه‌ندازیاریی گه‌ردون و
چاره‌نوسی. ئه‌مه جگه له گرفته لۆژیکیه‌کانی که ناتوانرێت لێره‌دا
ناویان ببرێت له‌به‌ر سروشته هونه‌رییه ئالۆز و تایه‌به‌تمه‌ندێتیه‌که‌یه‌وه.
ئه‌مانه هه‌مووی ڕابه‌رایه‌تی فیزیاییه‌کانیان کرد بۆ تێپه‌ڕاندنی
تیۆره‌ی ڕێژه‌یی گشتی به ئاراسته‌ی په‌ره‌سه‌ندنه گه‌وره‌کانی که
پیایدا تێپه‌ڕی و ناو ده‌برێت به تیۆره‌ی ماوه‌یی چه‌ندێتی (کوانتمی
Quantum). له راستیدا ئه‌م که‌ماسییه له پێکهاته‌ی ناوه‌خنی یاسا
کارلێکه‌کانی مادده دا له‌گه‌ڵ شوێنکات(زمکان) نوسرابوون. به‌شی چه‌پی
هاوکێشه‌که ده‌ربڕین بوو بۆ پێکهاته‌ی شوێنکات(زمکان) و سروشتی ئه‌ندازه‌یی
و پله‌ی چه‌مانه‌وه‌ی(واته پله‌ی دووری له ئه‌ندازیاریی ئیقلیدسی باو
له ژیانی ڕۆژانه‌ماندا). ئه‌مه‌ش له گه‌وهه‌رییدا له دڵی تیۆره‌ی
ڕێژه‌یی گشتییه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێ، که له ڕاستییدا به مانای
شوێنکات(زمکان)دێت. به‌ڵام به‌شی دوه‌می هاوکێشه‌که، ده‌ربڕی مادده و
وزه‌یه، هه‌ڵقوڵاوی نێو دڵی تیۆره‌ی ڕێژه‌یی گشتی نییه، به‌ڵکو له
ناوه‌ڕۆکیدا پشتده‌به‌ستێت به تیۆره‌ی فیزیاییه‌کانی تر، که له
روخساردا پشتده‌به‌ستێت به بنه‌ماکانی ڕێژه‌یی گشتی. ده‌توانیین بڵێین
ئه‌م به‌شه ئه‌و پرده‌یه که ڕێژه‌یی گشتی ده‌به‌ستێته‌وه به تیۆره‌کانی
مادده‌وه. له ڕاستییدا نابێت به به‌شێک له ڕێژه‌یی گشتی به‌ڵکو به‌شێکه
له تیۆره‌کانی تر. له‌به‌رئه‌وه، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته‌وه‌یه
که تیۆره‌کانی مادده پێیگه‌یشتن. بۆیه چاره‌سه‌رییه ڕێژه‌ییه
گشتییه‌کانی گه‌ردون گه‌شه‌ده‌کات به گه‌شه‌کردنی تیۆره‌ی ماددی، به
گوێره‌ی جێبه‌جێکردنه‌کانی له‌سه‌ر شێوازه نوێکانی مادده شێوه‌یه‌کی
تر وه‌رده‌گرێت. له قۆناغه‌کانی دانانی تیۆره‌ی شوێن درێژبووه‌وه،
تیۆره‌ی مادده‌ی میراتگر(بۆماوه) له فیزیای کلاسیکییدا(میکانیکی
نیوتن و تیۆره‌ی ماکسویل له کهرۆموگناتیسییدا)، دوای ئه‌وه‌ی دووباره
دارشتنه‌وه‌ی بۆ کراوه به پێی پرنسیپه‌کانی ڕێژه‌ی گشتی. ئه‌م چاره‌سه‌رییه‌ش
بووه هۆی پێشبینی بۆ درێژبوونه‌وه(بۆماوه)ی مادده و سنو‌ردارێتی ته‌مه‌نی
شوێن و خاڵی ده‌ستپێکی سه‌ره‌تایی و سه‌ره‌کی و که‌ماسی له پێشبینی بۆ
دیمه‌نکانی تر بۆ گه‌ردون و ئه‌وه‌ی که په‌یوه‌ندی به سروشتی مادده‌وه
هه‌یه.
له قۆناغی دوه‌مدا(چله‌کان و په‌نجاکانی سه‌ده‌ی بیست)، که سه‌رده‌می
ئاڵتونی فیزیایی گه‌ردونی پێکهێنا، تیۆره‌کان ئه‌تۆمیی و وه پێکهێنانی
ره‌گه‌زه‌کانی وێنا و تێڕوانینه‌کانی ڕێژه‌ی گشتی بۆ گه‌ردون له ده‌ره‌ویی،
ئه‌نجامه‌که‌ی فراوانی بازنه‌ی پێشبینیه تیۆرییه‌کان بوو، وه‌ک
پێشبینی به ڕێژه‌یه‌کی ڕه‌گه‌زه‌کان له مادده بینراوه‌کانی گه‌ردون،
وه پێشبینی دابه‌شکردنی وزه‌ی کهرۆموگناتیسی و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی
له شوێندا(ئه‌وه‌ی ناوده‌برێت به تیشک). ئه‌گه‌ر تیۆره پێشبینی ئه‌وه
بکات که له سه‌دا هه‌شتای چڕیی مادده بینراوه‌کان له هایدۆرجین
پێکهاتووه، وه نزیکه‌ی له سه‌دا بیستی له هیلیۆم و ئه‌ویتریشی له‌و
ڕه‌گه‌زانی که هه‌ریه‌که‌یان له سه‌دا یه‌ک تێناپه‌ڕێت. ئه‌ندازه‌ییه
فه‌له‌کییه‌کان و سه‌رنج و چاودێرییه ورده‌کانی فه‌له‌کی و لێکۆلێنوه
ورده‌کانی تیشکه‌کانی ئه‌ستێره‌کان و گالاسیکه‌کان(کاکێشه‌کان) شیاویی
ئه‌م پێشبینییه ڕاستده‌که‌نه‌وه.
به‌ڵام پێشبینییه‌کانی تری تیۆریی له پێکهاته‌کانی ئه‌تۆمیی تردا، ئه‌وه‌یه
که شوێن به ده‌ریاییه‌ک له وزه‌ی کهرۆموگناتیسیی نزمبووه‌وه له په‌له‌ی
گه‌رمایی، وه دابه‌شبوونی وه‌ک یه‌کیی به ته‌واوه‌تی، وه‌ک له
سروشتی‌دا ناوده‌برێت به تیشکه‌کانی ته‌نه ڕه‌شه‌کان(واته تیشکه
کهۆرموگناتیسییه‌کانی هه‌لقوڵاو له بۆشاییه‌کانه‌وه. له ڕستیدا،
دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م وزه‌یه له ساڵی 1964دا بوو، وه ئه‌ندازه‌ییه‌کان و
سه‌رنج و وردبوونه‌وه‌کان و چاودێرییه‌کان جێبه‌جێده‌بوو له‌گه‌ڵ
پێشبینیه‌کاندا، ئه‌مه‌ش ده‌بووه هۆکاری پشتڕاستکردنه‌وه‌ی تیۆره‌یه‌ک
و دژی تیۆره‌کانی تر له کێبڕکێدا، سه‌رده‌مێکی نوێی خستڕوو له
لێکۆڵینه‌وه‌کانی گه‌ردون و ده‌رکه‌وته‌کانی تر.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، خستنه‌ناوه‌وه‌ی فیزیای گه‌ردون له تێڕوانینه
ڕێژه‌ییه گشتییه‌کاندا بۆ گه‌ردون سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستنه‌هێنا به‌سه‌ر
گرفته‌کانی ئه‌و وێناکردنه‌دا و پارادۆکسیه‌کانیدا، له‌گه‌ڵ کێشه‌ی
خاڵی ده‌ستپێک و سه‌ره‌کیی گه‌ردوندا. له‌گه‌ڵ ئه‌م گرفتانه‌شدا،
زاناکان زیاتر په‌یوه‌ستبوون به‌و وێنا‌و تێڕوانینانه‌وه به هۆکاری
پێشبینییه گه‌وره‌کانیه‌وه. که‌واته چۆن بۆمان ده‌کرێت که واز له‌و
نومونه‌گه‌له بهێنین که بۆمان ڕوونده‌کاته‌وه که گالاسکیه‌کان(کاکێشانه‌کان)
له‌یه‌کتره‌وه دوورن، وه‌یان چۆن ڕه‌گه‌زه‌کان له گه‌ردوندا
دروستبوون به حساباتێکی ڕێژه‌یی، وه ده‌رکه‌وتنی دابه‌شبوونی وزه
کهرۆموگناتیسییه شوێنگرتووه‌کان و تیشکگرتووکان و پۆزه‌تیڤه‌کان(گه‌رم)؟!
بێگومان ده‌بێت په‌نابه‌رین بۆ ئه‌و نموونه‌گه‌له ڕێژه‌ییه گشتییه،
وه لێکۆلێنه‌وه له په‌ره‌سه‌ندنی به‌رده‌وامی تۆر‌ی مادده له ده‌ره‌ڕاو
چاره‌سه‌ری گرفته مۆدێلگه‌له‌کان و پارادۆکسییه‌کانی. شه‌سته‌کان و حه‌فتاکانی
سه‌ده‌ی بیست هه‌لگری مژده‌گه‌لێک بوون بۆ مۆدێله‌کانی نیمچه چاره‌سه‌ری
ته‌واوه‌تیی مادده وپێکهاته‌کانی، ئه‌مه‌ش ناوده‌برا به مۆدێلگه‌لی
پێوه‌ره‌کان بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و قسه‌کردن له‌سه‌ر مادده.
ئه‌و مۆدێگه‌له‌ش پێکهاته بنه‌ڕه‌تییه‌کانی مادده و وزه دابه‌شده‌کات
بۆ سێ خێزانی له یه‌ک جیاواز: 1/ خێزانی کوارکات، که برۆتۆنات و
نیوترۆنات ی لێوه دروستبووه. 2/ خێزانی لیبتۆنات، که هه‌ڵگری ئه‌لکترۆنات
و ئه‌وانیتره. 3/ خێزانی بۆزۆنات، که هه‌ڵگری ته‌نۆکه به‌رپرسه‌کانه
له کارلێکه‌کان و هێزگه‌له بنه‌ڕه‌تییه‌کان له گه‌ردوندا وه‌ک ته‌نۆکی
فۆتۆن به‌رپرس له کارلێکی کهۆرموگناتیسی، وه زه‌مقیه‌کان(ێمغیات)(غۆلوونات)به‌رپرس
له کارلێکه ئه‌تۆمه‌ییه به‌هێزه‌کان.
وێنا‌و تێروانیینه ڕێژه‌ییه گشتیه‌کان توانیان قبوڵی مۆدێلگه‌لێکی
پێوه‌ریی بکه‌ن، وه ئه‌مه‌ش توانی حاڵه‌ته گه‌ردونیه‌که سنوردار
بکات، واته حاڵه‌ته ماددیه گه‌ردونییه‌که، ده‌ستپێک له (یه‌کی)
دابه‌شکراو به‌سه‌ر (ده)دا له هێزی سی وپێنج له چرکه‌یه‌ک(پانیە)ی
دروستبوونی گه‌ردونه‌وه تا ساتی ئێستای گه‌ردون. ده‌رکه‌وت چۆن خێزانه‌کانی
مادده و وزه‌ی ناوبراو له‌سه‌ره‌وه دروستبوون و که‌ی پێکهاتن، هه‌وه‌ها
چۆن و که‌ی هه‌ندێکیان له هه‌ندێکیان دورکه‌وتنه‌وه و جێگیر بوون. وه
ڕاڤه‌کردن و شێکردنه‌وه‌ی نه‌بوونی هاوکێشه و وه‌ک یه‌کیی له نێوانی
مادده‌ی گه‌ردون دا و وه له نێوان مادده و دژه‌کانیدا. ئه‌وه
ئاشکرایه هه‌موو ته‌نێکی سه‌ره‌تایی له تایبه‌تمه‌ندێکانیدا دژێکی
پێچه‌وانه‌ی هه‌بووه. که ئه‌گه‌ر ته‌نه‌که به‌ر دژه‌که‌ی بکه‌وتایه،
ده‌ته‌قییه‌وه و ده‌گۆڕا بۆ دوو قه‌واره بۆ وزه‌ی کهرۆموگناتیسیی. له
بنه‌ڕه‌تدا ده‌بێت ته‌نۆکه‌کان و دژه‌کانیی وه‌ک یه‌ک به‌رهه‌مبێن، به‌ڵام
له واقیعدا ئه‌مه به ته‌واویی پێچه‌وانه‌یه. مادده‌ی گه‌ردون له
یه‌ک شێوه‌یه. به‌ڵام دژه‌کان ڕێژه‌که‌ی به شێوه‌یه‌ک که ناونابرێت.
به‌ڵام مۆدێلگه‌له پێوه‌رییه‌که توانی ئه‌م کێشه‌یه چاره‌سه‌ربکات،
وه ئه‌نجامه‌که‌ش گونجاوبوو به ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ ڕێژه مادده و
وزه‌ی ناو گه‌ردون دا.
له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌رکه‌وتنانه‌شدا، وێنا‌و تێڕوانینی ڕێژه‌یی گشتی(که
ناوده‌برێت به تیۆره‌ی ته‌قینه‌وه گه‌وره‌که) وه‌ک خۆی به گرفت و
کێشه گه‌وره‌کانییه‌وه مایه‌وه. به‌ڵام په‌رسه‌ندنه‌کانی تر، له حه‌فته‌کان
و هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی پێشودا ئاسۆی تیۆره و زه‌وینه‌یه‌کی تری بۆ
تیۆره‌ی مادده کرده‌وه بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر گرفت و کێشه‌کانی و چاره‌سه‌ری
پارادۆکسییه‌کانیدا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که تیۆره‌ی نیوتن ـ ی کلاسیکی که‌ماسیی
هه‌بوو له خۆشکردنی زه‌وینه‌ی زانستی گه‌ردون دا، وه له‌به‌رئه‌وه‌ی
تیۆره‌که‌ی ئه‌نشتانین له ڕێژه‌یی گشتیی دا توانی ئه‌و زه‌وینه‌یه بۆ
زانستی گه‌ردون به‌ده‌ستبهێنێت، به‌ڵام نه‌یتوانی زه‌ویه‌نه‌یکی گونجاو
به‌ده‌ستبهێنێت بۆ دانانی وێنا و تێڕوانینی زانستی ورد و گونجاو بۆ له
دایکبوونی گه‌ردون، گه‌شه‌کردنه ناوبروه‌کانی سه‌ره‌وه توانی زه‌وینه‌یه‌کی
گونجاو بهێنێته ئاراوه بۆ ڕاڤه‌کردنی له دایکبوونی گه‌ردونی به
شێوازێکی زانستیانه.
به شێوه‌کی گشتی، له ئه‌نجامی ئه‌و په‌رسه‌ندنانه‌ی که ناومانبردن
سێ بیر هاته ئاراوه که هه‌موو بیر و لێکۆڵینه‌وه‌کانیان له‌سه‌ر گه‌ردون
به جارێک گۆری و سه‌روبنیان کردنه‌وه به جۆرێک که ئه‌م بیره
نوێیانه جێگیر بوون و بیره کۆنه‌کان بۆ هه‌تاهه‌تایه لابران، ئه‌و
سێ بیره‌ش ئه‌مانه بوون:
1/ له ژێر تیشکی تیۆره‌ی ماوه(بوار) یه‌کگرتوه‌کاندا، که له حه‌فتاکان
و هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی بیستدا به‌هێزبوون، وه بووه هه‌وڵێک بۆ یه‌کگرتنی
کارلێکه کهۆرموگناتیسه‌کان له‌گه‌ڵ کارلێکه ئه‌تۆمییه به‌هیزه‌کان و
ئه‌تۆمییه لاوازه‌کان و سه‌رکه‌وتنی له به‌شێکدا به‌ده‌ستهێنا، ده‌رکه‌وت
که بیری مۆدێلگه‌لی خێزانه‌کانی پێوه‌ریی دوا گه‌ڕان و شوێن نییه، به‌ڵکو
زیاتر له حاڵه‌ته ڕیشه‌ییه پێشه‌مییه‌کانی مادده دا هه‌ڵده‌قوڵێت.
به‌شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی، گرنگیی ده‌رکه‌وتنی ئه‌وه‌ی ناوده‌برێت به
بۆشایی درۆزنانه، ئه‌و حاڵه‌ته ماددییه‌یه که وه‌ک بۆشایی وایه،
به‌ڵام جێگیرنییه و هه‌ڵگری وزه‌یه، واته بۆشاییه‌که که هه‌ڵگری
وزه‌یه و جێگیر نییه. کاتێک زانا گه‌ردونییه‌کان چوونه نێو ئه‌م چه‌مکه‌وه
له وێنا و تێڕوانینه ڕێژه‌ییه‌کانی گشتیی گه‌ردون دا، شتگه‌لێکی
کوتوپڕیی ده‌هاته پێش بۆیان. هه‌تا ئه‌م جێبه‌جێکردنه‌ش، کاریگه‌ری
حاڵه‌ته ماددییه ناسراوه‌کان له‌سه‌ر شوێن به ته‌نیا خۆی ده‌بینییه‌وه
له دواخستنی درێژبوونه‌وه‌ی شوێن به‌و جۆره‌ی که مادده کاریگه‌ره
به هێزی ڕاکێشانی هه‌ندێک له‌سه‌ر هه‌ندێکی تر. به‌ڵام زاناکانی گه‌ردون
توشی ئه‌و حاڵه‌ته سه‌یرو چاوه‌رواننه‌کراوه بوون که بۆشایی
درۆزنانه کاریگه‌رییه‌کی پێچه‌وانه‌ی ته‌واو ده‌به‌خشێت. که پاڵ به
شوێنه‌وه ده‌نێت بۆ ڕاکێشان به شێوه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره، به‌جۆرێک
که شوێن هه‌ڵده‌ئا‌وسێنێت له خاڵێکی هێنده بچوکه‌وه که به ملیار
ملیار ملیار جار بچوکتره له تۆپێک به بارستایی بیلبیله‌ی چاو(واته،
له‌و ماوه‌یه(بوار)ه‌دا که ده‌که‌وێته نێو(یه‌ک)ی دابه‌شبوو به‌سه‌ر(ده)
به هێزی سی و پێنجی چرکه‌یه‌کدا و نێوان دابه‌شبوونی (یه‌ک) به‌سه‌ر (ده)دا
به هێزی سی و دووی چرکه‌یه‌کدا!). به‌مه‌ش زانا گه‌ردونییه‌کان به به‌ردێک
چه‌ند چۆله‌که‌یه‌کیان کوشت. کاتێک که سه‌رچاوه‌ی ته‌قینه‌وه گه‌ردونییه
گه‌وره‌که‌یان له‌م هه‌ڵئاوسانه(هه‌ڵتۆقینه) کتوپڕییه‌ی که توشی
شوێن هات له ساته‌کانی یه‌که‌می له دایکبوونی گه‌ردوندا دۆزییه‌وه،
به هۆکاری حاڵه‌تی بۆشایی درۆزنانه. دیسان هه‌ر به‌م هۆیه‌وه بوو که
توانیان سه‌رچاوه‌ی مادده و وزه له گه‌ردون دا بدۆزنه‌وه، شیکردنه‌وه‌ی
بۆشاییه درۆزنه‌کان بۆ بۆشایی ڕاسته‌قینه‌یی بووه هۆی له دایکبوونی
لێشاوێک له ته‌نۆکگه‌لێک که مادده و گه‌ردونی پێکهێناوه. زیاتریش
له‌مه تیۆره‌ی هه‌ڵائاوسان(هه‌ڵتۆقین) بووه هۆی تێپه‌ڕاندنی زۆرێک له
گرفت و پارادۆکسییه گیروگرفتاوییه‌کانی که توشی وێنا‌و تێڕوانیینه
ڕێژه‌ییه گشتییه‌کان ببوو بۆ گه‌ردون، که ده‌رفه‌ت نییه لێره‌دا
ناویان به‌رین له‌به‌ر سروشته هونه‌رییه ئاڵۆزه‌که‌یان.
به‌ڵام، له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌رکه‌وتنه گه‌ورانه‌ی تیۆره‌که، کێشه‌ی خاڵی
ده‌ستپیکی سه‌ره‌کی گه‌ردون وه‌ک خۆی مایه‌وه. له کوێوه بۆ یه‌که‌م
جار حاڵه‌تی بۆشایی درۆزنانه هاتۆته ئاراوه، یان دروست بووه؟ وه
له که‌یه‌وه وزه و ماوه‌کانی(بواره‌کانی)(ئه‌وه‌ی ناو ده‌برێت به
ماوه نا ئاراسته‌کراوه‌کان) که هه‌ڵگری ئه‌و وزه‌یه‌یه هاتۆته
ئاراوه، یان دروست بووه؟
تیۆره‌ی هه‌ڵئاوسان(هه‌ڵتۆقاندن)ی گه‌ردونی گه‌شه‌یکرد به‌ره‌و پێشکه‌شکردنی
چاره‌سه‌رێک بۆ کێشه‌ی خاڵی ده‌ستپێکی سه‌ره‌کی، له سه‌ر ده‌ستی
فیزیایی روسی، ئه‌ندره‌ی لیندا دا. که لیندا گه‌یشته ئه‌وه‌ی که
ناوده‌برێت به هه‌ڵئاوسان بێ سه‌روبه‌رییه. ئه‌مه‌ش به‌و مانایه دێت،
بیرۆکه‌ی ته‌قینه‌وه گه‌ردونی ڕووداوێکی یه‌ک که‌ڕه‌تیی و نایاب و بێ
وێنه نییه، به‌ڵکو ئه‌وه پرۆسێسێکی به‌رده‌وامی زنجیره‌یه‌ک له
رووداوی بێ کۆتایه، وه شوێن بارستاییه‌کی دوایینه‌هاتووی به‌رهه‌مێنه‌ره‌ی
بڵقگه‌لێکی گه‌ردونییه که به‌به‌رده‌وامی له درێژبوونه‌وه‌یه‌کی
ناکۆتادایه. ته‌قینه‌وه‌ی گه‌ردونی له هه‌موو بڵقێک له بڵقه‌کانی گه‌ردوندا
ڕوونادات، به‌ڵکو له بڵقێکدا ڕووده‌دات و له بلقێکی تردا دوا ده‌که‌وێت.
له دواجاردا، سه‌ره‌تاو کۆتا نییه بۆ گه‌ردون، به‌ومانایه‌ی که گه‌ردونه‌کان(هه‌ڵئاوسانه
گه‌ردونییه‌کان) به به‌رده‌وامی له دایک ده‌بیت له پرۆسێسێکی هه‌ڵئاوسانی(هه‌ڵتۆقینی)گه‌ردونیدا،
وه هه‌ر بڵقێکی گه‌ردونی مه‌رجگه‌لێکه بۆ له دایکبوونی زیاتری هه‌ڵئاوسانه
گه‌ردونیه‌کان له ناوخۆیدا، وه‌ک ئه‌وه‌ی گه‌ردون دره‌ختێکی دواینه‌هاتوو
بێت له په‌لوپۆی بڵقگه‌لێکی گه‌ردونی.
پرسیار لێرده ئه‌وه‌یه: تا چ ئاستێک ئه‌م بیرۆکه‌یه کێشه‌ی خاڵی ده‌ستپێکی
سه‌ره‌کی گه‌ردون چاره‌سه‌ر ده‌کات؟ وه به شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی، تا چ
ئاستێک سنو‌ردارێتی زه‌مان به شێوه‌یه‌کی لۆژیکی گونجاوه له‌گه‌ڵ خۆید.
2/ له سه‌رتای حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی بیستدا بیرۆکه‌یه‌کی سه‌یر هاته
ئاراوه، گوایه یاساکانی گه‌ردون ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نن که گه‌ردون له
نه‌بوونه‌وه هاتووه. به‌ڵام ئه‌و بیرۆکه‌یه له‌سه‌ر بناغه‌ی تیۆره‌ی
ڕێژه‌یی گشتییه‌وه نه‌هاتبوو، به‌ڵکو له نێوه‌ندی بازنه‌ی تیۆره‌ی
بڕ(چه‌ندی)ه‌وه(کوانتم) Quantum (1*) وه هاتبوو که یه‌که‌م بریسه‌کی
به ده‌ستی فیزیایی ئه‌ڵه‌مانی، ماکس بلانک، له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی
بیستدا لێدرا، حاڵه‌ته‌که ئه‌وه بوو که فیزیای سه‌ده‌ی بیست له‌سه‌ر
دوو تیۆره ململانێ‌یان ده‌کرد: تیۆره‌ی ڕێژه‌یی گشتی، که کێڵگه‌ی
سروشتی خۆی له گه‌ردون دا به‌و په‌سندییه‌ی که سیسته‌مێکی گشگیره ده‌دۆزییه‌وه،
وه تیۆره‌ی بڕ(چه‌ندی)(کوانتم)، له کێڵگه‌ی سروشتیی خۆی له ئه‌تۆم(الژرە)
(2*)، و ناوکه‌که‌یدا و ته‌نۆکگه‌له بێ (نه‌وه‌ویه)کان(نوویات)Nucleons*3.
هه‌ریه‌کێک له‌و دوو تیۆره‌یه له کێڵگه‌ی خۆیه‌وه به بێ ئه‌وه‌ی تر
سه‌ری هه‌ڵداوه. له‌گه‌ڵ گه‌شه سروشتییه‌که‌یاندا، زیاد بوونی
جیاوازییه‌کانیان ده‌رکه‌وتووه، به‌ڵکو پارادۆکسیه‌کانی نێوانیان. ئه‌مه‌ش
فیزیاییه‌کانی نیگه‌ران نه‌ده‌کرد چوونکه کێڵکه‌کانیان جیاوازبوو. به‌ڵام
گه‌شه‌ی زانستی گه‌ردون، وه پشتبه‌ستنی به گه‌شه‌ی تیوره‌ی مادده،
وه توانایی بۆ چاره‌سه‌کردنی حاڵه‌ته گه‌ردونیه‌کان له یه‌که‌م ساته‌کانیی
دروستبوونییه‌وه، ئه‌مه هه‌موو بووه هۆی به‌یه‌کاچوونی هه‌ردوو
کێڵگه گه‌ردونیه‌که به بێ (نه‌وه‌وییه‌کان) به یه‌کاچوونێکی
ئۆرگانی که مه‌حاڵ بوو له‌یه‌ک جیابکرێنه‌وه، ئه‌مه‌ش بووه هۆی یه‌کخستنی
ئه‌م دوو تیۆره دژه: ڕێژه‌یی گشتی و تیۆره‌ی بڕ(کۆنتۆم). له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
که په‌ره‌سه‌ندنی گرنگ ڕوویدا له‌م ڕووه‌وه له دوا چواریه‌کی سه‌ده‌ی
بیستدا، به‌ڵام یه‌کگرتنێکی قایلکار دروست نه‌بوو له نێوانی ئه‌م دوو
تیۆره‌یه‌دا تا ئه‌مڕۆ، هه‌وڵه‌کان تا ئه‌مڕۆش پڕه له شاراوه‌یی و ته‌مومژیی.
به هه‌رحاڵ، تیۆره‌ی بڕ(چه‌ندی)Quantum ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌و وینا و
تێروانینه نوێیه‌ی که بۆشایی(خلاء) پڕه، ئه‌مه‌ش به پیویست و به
حوکمی سروشته‌که‌ی، تژیه له ته‌نۆکگه‌لێک(فۆتونات، ئه‌لکترۆنات،
کوارکات، ...هتد)ی ته‌مه‌ن کورت. دروستبوونی ته‌نۆکگه‌لکان به بێ نه‌وه‌وی(النوویە)
له ناو دڵی بۆشاییدا ده‌شێت ببێت، به مه‌رجی مانه‌وه‌ی گونجابێت له‌گه‌ڵ
وزه‌که‌یدا. لێره‌وه ئه‌و پرسیاره دێته ئاراوه: ئه‌گه‌ر یاساکانی
تیۆره‌ی بڕ(چه‌ندی)Quantum ڕێگه‌ی دابێت به دروستبوونی ته‌نۆکگه‌له‌کان
به بێ نه‌وه‌ویی له بۆشاییدا بۆ ماوه‌یه‌کی کورت، ئایه ئه‌شێت ڕێگه
بدات به دروستبوونی ناو‌کی گه‌ردون له نه‌بوونه‌وه؟
دوو کێشه‌ی بنه‌ڕه‌تی دێته پیشه‌وه له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره‌دا.
یه‌کێکیان کێشه‌ی درێژی ته‌مه‌نی گه‌رندونه، ته‌نۆکگه‌له له
دایکبووکان له بۆشاییه‌وه نامێنێته‌وه ته‌نیا بۆ ماوه‌یه‌کی کورت نه‌بێتی.
ئه‌ی ئه‌وه چییه بووه به هۆی مانه‌وه‌ی گه‌ردون بۆ ماوه‌یه‌کی یه‌کجار
درێژ؟!
وه‌ڵام: قه‌واره(یان وزه)ی کۆی گه‌ردون یه‌کسانه به سفر، به‌ومانایه‌ی
که وزه‌ی پۆزه‌تیڤ هه‌ڵگری قه‌واره‌ی ته‌نۆکگه‌له‌کانه، به ته‌واوی
یه‌کسانه به وزه‌ی نه‌گه‌تیڤ که هه‌ڵگری بۆشایی هێزی ڕاکیشانی گه‌ردونه.
به‌م پێوه‌ره، گه‌ردون ده‌توانێت بۆ ماوه‌ی درێژخایان بمێنیته‌وه به
پێی یاساکانی بڕ(چه‌ندێ)Quanatum، که جه‌ختده‌کاته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی
په‌یوه‌ندییه‌کان له نێوان زه‌مانی مانه‌وه و نێوان وزه‌ی سیسته‌می
ماددیی په‌یوه‌ندییه‌کی پێچه‌وانه‌ییه(عکسی).
به‌ڵام کێشه‌ی دوه‌م، گه‌وره‌یی قه‌واره‌ی گه‌ردونه. ناو‌کی گه‌ردونی
زۆر به بچووکی دروستبووه، به‌ڵکو له پرۆتۆن به ملیار ملیار جار
بچوکتره. پرسیار ئه‌وه‌یه: بۆچی ئه‌م ناوکه له ژێر کاریگه‌ریی هێزی
ڕاکیشاندا ناگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و نه‌بوونییه‌ی که لێوه‌ی هاتۆته ده‌ره‌وه؟
وه‌ڵام، زۆرێک له‌و ناوکه گه‌ردونیانه به کرده‌یی ده‌روخێت پێش ئه‌وه‌ی
بۆشایی ده‌رفه‌تی بدات بۆ گۆڕینی بۆ گه‌ردونه‌کان، به‌ڵام هه‌ندێکیان
حاڵه‌تی ماددییان تیایه که ده‌بێته هۆی هه‌ڵئاوسان و هه‌ڵتۆقینی گه‌وره
که ئه‌مانیش له دواجاردا ده‌بن به گه‌ردونی گه‌وره وه‌ک ئه‌م گه‌ردونه‌ی
خۆمان.
به‌ڵام ئه‌م دوو وه‌ڵامه به‌س نیین بۆ گه‌یاندنی مه‌به‌ستی پرسیاره‌کان،
که هه‌ردوو ئه‌و وه‌ڵامه ته‌نیا سنوردارن به پێدانی تواناکان و
شیمانه‌کانیان دیاری نه‌کردوه، وه ئامرازه ورده‌کارییه‌کانی
دروستبوونی گه‌ردون و گۆڕانی بۆ گه‌ردونی قه‌واره گه‌وره‌ی نه‌داوه
به ده‌سته‌وه. وه چه‌مکی نه‌بوون چه‌مکێکه هه‌ڵگری ته‌مومژێکه که
دیاریکردنێکی وردی له خۆ نه‌گرتووه. ئایا شوێنی بۆشایی له مادده و
وزه‌یه، یان شوێن ئه‌وه‌یه که وزه و ماوه(بوار)ه پێشه‌مییه
ماددییه‌کانی تیدایه به لای که‌مه‌وه، یان حاڵه‌تی نه‌بوونی شوێن و
زه‌مان و مادده و وزه‌یه؟ مانای ئه‌مان هه‌مووی چییه و وه
تواناکانیی چییه؟
زانستی گه‌ردونی بڕ(چه‌ندی)(کوتمی) Quanatum دروستبوو وه‌ک هه‌وڵێک بۆ
وڵامی ئه‌و پرسیارانه و ڕونکردنه‌وه‌ی شیمانه‌ییه‌کان و ئامرازه چاکه‌کان
بۆ دروستبوونی گه‌ردون له نه‌بوونه‌وه. بیرۆکه‌ی بنه‌ڕه‌تی لێره‌دا
ئه‌وه‌ی که ده‌ریایه‌ک له تۆوی گه‌ردونی شییاو به ڕوودان و جۆراوجۆر
له ناوه‌ڕۆک هه‌یه. هه‌ندێکیان شیمانه‌یه‌کی لاواز و هه‌ندێکی تریان
شیمانه‌یه‌کی گه‌وره‌ن. به‌ڵام چۆن ئه‌م شیمانانه دیاریده‌که‌ین؟ ئێمه
به ته‌واویی دیاریان ده‌که‌ین هه‌روه‌ک شیمانه‌کانی ئه‌لکترۆنی و
فۆتۆن، واته به پرنسیپگه‌لێکی میکانیکی بڕ(چه‌ندی)(کۆنتۆمی) و
هاوکێشه‌کانیی. بێگومان دوای فراوانکردنی و گشتاندنی. فراوانکردن و
گشتاندنی ئه‌م پرنسیپه گه‌ردونکارییانه به دووڕێگا ده‌کرێت: ڕێگه‌ی
هۆکنغ و هارتل له لایه‌ک و ڕێگه‌ی فیلنکن و لیندا له لایه‌کی تر. له‌گه‌ڵ
هه‌ندێک له سه‌رکه‌وتنه ڕاڤه‌ییه‌کاندا که زانستی گه‌ردونی بڕ(چه‌ندی)کوانتم
به‌ده‌ستیهێناوه به‌م دوو ڕێگه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا له سه‌ره‌تای
ڕێگه‌دایه، وه زۆرێک له به‌ره‌وڕووبوونه‌وه و ڕوونبوونه‌وه له به‌رده‌مییدایه،
وه چه‌مکگه‌لێکی تژی له ئالۆزیی و ته‌مومژاوییه.
له‌سه‌ره‌تادا، تێگه‌یشتن له نه‌بوونی مادده و وزه له شوێنی بۆشدا،
وه هه‌وڵدان بۆ وه‌رگرتنی بوونی مادده به جۆره‌کانییه‌وه له شوێنی
بۆشدا، جا ئه‌گه‌ر چه‌ماوه بێت، یان ناچه‌ماوه بێت، به‌و پێیه‌یی که
شوێنی بۆش نا جێگره به هۆکاری بزۆکگه‌رایی بڕ(چه‌ندی)کوانتومییکه‌یه‌وه،
ئه‌مه‌ش بووه هۆکاری "ڕوخانی" وه بووه هۆکاری ئه‌و دۆزینه‌وه‌ییه‌ی
که گه‌ردون پڕه له مادده و وزه. به‌ڵام زانستی گه‌ردونی بڕی(چه‌ندی)کۆنتۆمی
ئه‌م حاڵه‌تی تێپه‌ڕاند به‌وه‌ی که وای دانا نه‌بوون ته‌نیا حاڵه‌تی
نه‌بوونی مادده جۆراوجۆره زۆره‌کان ناگرێته‌وه، به‌ڵکو نه‌بوونی
شوێن و زه‌مانیش ده‌گرێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه دێت که له هه‌وڵه‌کانی
دواییدا ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند که شوێن و زه‌مان و مادده له ناو دڵی نه‌بوونه‌وه
هاتوون. زانستی گه‌ردونی کۆنتۆمی به‌رده‌وامی خۆی له گشتاندنی خۆیدا
بینییه‌وه تا ئه‌وپڕی په‌ڕگیریی. وه چاوی بڕییه: 1/ وه‌رگرتنی بوونی
تۆویی شوێنیی و ئامارزه‌کانی نه‌شونمایی؛ 2/ وه‌رگرتنی مه‌رجبه‌ندیی هه‌ڵاوسان(هه‌ڵتۆقین)ی
شوێن به خێراییه‌کی خه‌یاڵیی که خێرایی تیشکی به چه‌ند جارێک تێپه‌راند؛
3/ وه‌رگرتنی یاساکانی مادده و یاساکانی شوێنکات(زمکان) له ڕێگاکانی
میکنایکی کۆنتۆمیی گشتاندنه‌وه؛4/ وه‌رگرتنی دابه‌شبوونی مادده و
شوێن، به تایبه‌تی دابه‌شبوونی گالاسکییه‌کان(کاکێشانه‌کان)؛5/ وه‌رگرتنی
ئاراسته‌ی زه‌مان و گه‌ردونه‌که‌ی و ڕۆیشتنی به هه‌مان ئاراسته‌دا له
هه‌موو خاڵێکی شوێنگه‌راییدا. ئه‌مه‌ش ئه‌رکگه‌لێکی گه‌وره بوو که
پێویستی به هه‌وڵی تیۆره‌یه‌کی گه‌وره هه‌بوو، هه‌روه‌ها پێویستی به
حساباتێکی وردی شییاوه‌وه هه‌بوو.
ئالێره‌دا ئه‌و پرسیاره فه‌لسه‌فه‌ییه سه‌رهه‌ڵئه‌دات: ئه‌و (نه‌بوونه)ی(نه
مادده و نه شوێن و نه زه‌مان)ی کۆنتۆمییه، ئایا ئه‌وه نه شتگه‌لێکه
نه بوونگه‌لێکه؟ ئایا زانستی گه‌ردونی کۆنتومی پارادۆکسه، به‌م تێزه‌ی،
بنه‌ما بنه‌ڕه‌تییه‌که بۆ عه‌قلانییه‌ت و ئه‌وی ده‌ڵێت هیچ شتێک له
نه‌بوونه‌وه سه‌رهه‌ڵنادات؟
لێره‌دا مه‌یلێکی ڕوون هه‌یه لای هه‌ندێک له فیزیاییه‌کان به‌ره‌و حه‌په‌سانی
خوێنه‌ره‌کانیان و جولاندنی سه‌رسامییان و وه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
مێشکیان و به دووباره‌کردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕایه‌یی که پێی وایه گه‌ردون
له نه‌بوونێکی ڕه‌هاوه هاتووه به پێویست ـ پێویستی پرنسیپه‌کانی
میکانیکی کۆنتۆمیی گشتێنراو. پێده‌چێت ئه‌م مه‌یله هه‌وڵێکی ده‌سه‌ڵاتخوازیی
بێت لای ئه‌و فیزیاییانه و ئاره‌زوییه‌کی پیشه‌یییان بێت بۆ ئه‌وه‌ی
ئه‌وانه‌ی تایبه‌تمه‌ندییان نییه له‌م بواره‌دا بیانخه ژێر ده‌سه‌ڵاتی
خۆیانه‌وه، له پراکتیزه‌کردنه باڵاخوازییه مه‌عریفییه‌که‌یاندا، وه
پێدانی ترس و ده‌سته‌مۆیی له گیانی ئه‌وانی تردا، وه چاندنی گومان له
هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که پێیگه‌یشتون و له هه‌موو به‌رخوردێکیی
بیرییان. ئه‌م بۆچوونه زیاتر له ئایدۆلۆژییه‌وه نزیکه تا زانست به
مانایه‌کی ڕه‌خه‌نه‌یی تووند. یه‌که‌م شت ئه‌وان نائاگان له‌وه‌ی که
چه‌مکه‌کانی زانستی گه‌ردونی کۆنتۆمی تژییه له ته‌مومژیی و ئالۆزیی.
له کاتێکدا که چه‌مکه‌کانی میکانیکی کۆنتۆمی ئاسایی و باو ته‌مومژاویی
بێت، ده‌بێت چی بڵێین له‌سه‌ر زانستی گه‌ردونی کۆنتۆمی، که ته‌مومژییه‌کانی
دوو هێنده‌ن! له لایه‌کی تره‌وه، گه‌ردونی نه‌بوو ملکه‌چ ده‌بێت بۆ
پرنسیپگه‌لێکی میکنایکی کۆنتمی گشتێنراو ئاماژیه بۆ نه‌بوونێکی ڕه‌ها،
به‌ڵکو ئه‌وه جۆرێکه له بوونی هێز. ئه‌مه جۆرێکه له گه‌ڕانه‌وه
بۆ ئه‌رستۆ. به‌ڵکو زاناکانی گه‌ردونی کۆنتۆمی قسه له‌سه‌ر سوبرشوێن
ده‌که‌ن، که له هه‌موو شیمانه‌ییه‌کانی شوێن و مادده پێکهاتووه.
ئایا ئه‌م سوبرشوێنه بوونێک به‌و هێزه پێکناهێنێت که ده‌گوڕیت بۆ
بوونێکی کرده‌یی به چاکه‌ی پرنسیپه‌کانی کۆنتومیی گشتکراو؟
وام بۆ ده‌رده‌که‌وێت که دوو لیکدانه‌وه‌ی عه‌قلانی هه‌یه بۆ نه‌بوون،
له زانستی گه‌ردونی کۆنتومییدا: یان ئه‌وه‌تا نه‌بوون حاڵه‌تێکی بوونه
به هێزی هه‌موو شیمانه‌ییه‌کان و شیاوییه‌کان، وه‌ک باسمانکرد، یان ئه‌وه‌تا
ئه‌و حاڵه‌ت لۆژیکییه له‌سه‌ر شوێن و زه‌مان و مادده، تا هه‌نوونکه
له سه‌ره‌تای ئه‌م دوو لێکدانه‌وه‌یه‌دانی.
3/ جێبه‌جێکردنه پێشه‌مییه‌کانی میکانیکی کۆنتۆمی له‌سه‌رئه‌وه که
که‌مترینی درێژیی و ماوه‌ی زه‌مه‌نی دنیا ناتوانرێت تێپه‌ڕێنرێت بۆ
شتێکی تر. لێرده، خاڵی سه‌ره‌کی و ده‌ستپێک له کلاسیکیی زیاتر هیچی
تر نییه، کاتێک یاساکانی گه‌ردونی ئاماده ده‌بن بۆ گه‌یشتن پێی. که‌مترین
باراستایی شوێن، به ترلوێن ترلوێن جار بچووکتره له ئه‌تۆمێک، به‌ڵام
سنورداره به‌رزتیشه له سفر، ئه‌مه کارێکی کرد که فیزیاییه‌کان هه‌وڵبده‌ن
بۆ یه‌کگرتنی هه‌ردوو تیۆرییه‌که، واته تیۆریی میکانیکی کۆنتۆمیی له‌گه‌ڵ
تیۆریی ڕێژه‌یی گشتی دا له تیۆره‌یه‌کی گشتیی‌دا، واته له دروستکردنی
تیۆره‌یه‌کی کۆنتۆمیی له هێزی ڕاکێشاندا. ئێستاش هه‌وڵێکی زۆر هه‌یه
بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م کاره، له پێشه‌وه‌یاندا زانستی گه‌ردونی کۆنتۆمی،
ئه‌وه‌ی ناوبرا، وه تیۆره‌ی هێڵه سه‌رکه‌وتووه‌کان. وه له حاڵه‌تی
تیۆره‌ی هێڵگه‌لی سه‌رکه‌وتوودا، ته‌نیا تیۆره‌گه‌لێکی مادده نییه که
زیادبکرێت بۆ تیۆره‌ی ڕیژه‌یی گشتی له ده‌ره‌وه‌ڕا، وه‌ک له حاڵه‌تی
جێبه‌جێکردنه‌کانی گه‌ردونی پێشودا هه‌بوون، به‌ڵکو تیۆره‌گه‌لێکی
گشتگیره له بوونی مادده‌ییدا که لێوه‌ی تیۆره‌ی مادده و تیۆره‌ی
شوێنکات(زمکان)(ڕێژه‌یی گشتی) به شێوه‌یه‌ک گشتییه. له‌م گۆشه‌یه‌وه،
ئه‌مه به‌دیهێنانی خه‌ونی ئه‌نشتاینه له دروستکردنی تیۆره‌ی ماوه(بوار)ی
یه‌کگرتووی گشتگیر بۆ مادده و شوێن و زه‌مان. به‌ڵام ئه‌م تیۆرگه‌له
تا هه‌نووکه مانایه‌کی ئاڵۆزی هه‌یه له فیزیادا،هه‌روه‌ها جیبه‌جێکردنه
گه‌ردونیه‌که‌شی تا هه‌نووکه له سه‌ره‌تادایه. به‌ڵام هیوا هه‌یه
که ئه‌م تیۆرگه‌له بتوانێت ئه‌م کێشه دوایینه‌هاتووه تێپه‌ڕێنێت،
که جه‌سته‌ی تیۆره‌ی مادده و هیزی ڕاکێشانی ئه‌ستورکردوه تا هه‌نووکه،
له‌وانه‌ش خاڵی ده‌ستپێک و سه‌ره‌کی گه‌ردونی له بیره سه‌رسوڕهێنه‌ره‌کانه،
که تا هه‌نوونکه ئه‌م کێشه‌یه چاره‌سه نه‌کراوه، ئه‌مه ستیفن
هۆکنغ له‌م ڕاستایه‌دا دان به‌م کێشه چاره‌سه‌رنه‌کراوانه‌دا ده‌نێت.
ستیفن هۆکنغ وای ده‌بینێت که زه‌مه‌ن ده‌گۆڕێت بۆ جۆرێک له ڕه‌هه‌ندی
شوێنگه‌رایی پێش ئه‌وه‌ی بگاته خاڵی سفر(خاڵی سه‌ره‌تایی). ئه‌م
گۆڕانه‌ش به شێوه‌یه‌کی پله په‌نده‌ی ده‌بێت، واته ورده ورده، له‌گه‌ڵ
سنو‌ردارێتی ته‌مه‌نی گه‌ردوندا، خاڵی ده‌ستپێک نییه بۆ گه‌ردون، وه
خاڵی گه‌ردونی ده‌ستپێک و سه‌ره‌کی نییه. ئه‌وه‌ی که هه‌یه ئه‌وه‌ی
که زه‌مان و شوێن سیانه‌یه‌کی باون هه‌لقوڵاوی یاساکانی کۆنتۆمین له
بۆشاییه‌کی چواریینه‌ی پێشه‌میی دان لۆژیکیان له پێش زه‌مانه‌وه. ئه‌گه‌ر
زه‌مان بگێڕینه‌وه بۆ دواوه، ده‌گۆڕێت بۆ ڕه‌هه‌ندێکی شوێنگه‌رایی
پێش ئه‌وه‌ی بگاته خاڵی ده‌ستپێک و سه‌ره‌کی. ئه‌مه ده‌رچوونێکی
لۆژیکانه‌ی نه‌خۆشییه‌که‌یه له کێشه‌ی خاڵی ده‌ستپێک و سه‌ره‌کییدا،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆر ئاڵۆز و ڕوته و هیچ شتێک نییه پشتڕاستیبکاته‌وه
به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ. به‌لام بیرۆکه‌یه‌کی زۆر بوێرانه‌یه خۆی له
خۆیدا، وه له ناوه‌خنی خۆیدا هه‌ڵگری هیوایه‌که بۆ پێکهێنانی چیوه‌یه‌ک
تیۆریی نوێ که له توانایدا بێت قبوڵی هه‌موو دیارده دروستکه‌رکان و
نه‌شونماکه‌ره گه‌ردونییه‌کان بکات به شێوازێکی زانستیانه‌ی عه‌قڵانیانه.
له دواییدا، ده‌بێت ئه‌وه بڵێین که زانستی گه‌ردون له سه‌رتای نه‌وته‌کانی
سه‌ده‌ی بیسته‌وه چووته نێو قۆناغێکی نوێوه له مێژووی خۆیدا که له‌م
په‌ره‌سه‌ندنه گه‌وره‌یه‌ییدا هه‌ڵگری ئامارازگه‌لێکه بۆ دۆزینه‌وه
و تلسکۆباتی ئاسمانیی و ئامرازگه‌له‌کانی چاودێریی و سه‌رنجدان و
حساباتی نوێ که به‌ناوبانگه له ورده‌کارییه‌کانییدا، که ده‌توانێت
ئه‌ندازه‌ی هه‌موو چه‌ندێتی گه‌ردونی به پێوانێکی ورد بکات، وه ده‌توانێت
زۆرێک له ده‌سته‌واژه‌و چه‌مکه گه‌ردونییه‌کان یه‌ک لا بکاته‌وه، که
بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ وه‌ک خۆی مابوونه‌وه به بێ چاره‌سه‌رکردن. به‌م
په‌ره‌سه‌ندنه خێراییانه بووه هۆی توانینی یه‌ک لایکردنه‌وه‌ی تیۆره‌کانی
گه‌ردونی، تا ئه‌وه‌ی که پرۆسێسی دروسبوون و نه‌شونما له خۆ ده‌گرێت.
له‌به‌رئه‌وه ئێمه زیاده ڕۆییمان نه‌کردوه کاتێک وتمان زانستی گه‌ردون
گه‌یشتۆته پله‌یه‌کی پێگه‌ییو و زانستیانه، وه ده‌توانین زانستی گه‌ردون
دابنێین به زانستێکی ورد و پێگه‌ییو وه‌ک لقه‌کانی تری فیزیای چه‌سپیو،
وه‌ک فیزیایی نه‌وه‌وی و فیزیای فه‌له‌کی. گومانی تیا نییه ده‌یه‌یی
داهاتوو ده‌بێت به ده‌ییه‌ی زانستی گه‌ردون، که وا چاوه‌ڕوانده‌کرێت
پێشه‌که‌وتنێک به خۆوه ببینێت که له پێشتردا وێنه‌ی نه‌بووبێت، وه
به پله‌گه‌لێکی زۆر گه‌وره‌تر له گه‌شه‌و پێشکه‌وتنه‌کانی سه‌ده‌ی
بیست ئه‌م زانسته گه‌شه ده‌کات و پێشده‌که‌وێت له سه‌ده‌ی بیست و یه‌کدا.
_________________________________________________
په‌راوێزه‌کانی وه‌رگێر:
(1*)
(بر)(چه‌ندی)Quantum،به
وزه‌ی ئه‌تۆم ده‌وترێت، کاتێک که یه‌کێک له ئه‌لکترۆنه‌کانی له
سوڕگه‌ی ده‌ره‌وه به‌ره‌و سوڕگه‌ی ناوه‌وه ملده‌نێت.
(2*) (Atom،گه‌ردیله،ئه‌پرون،هه‌پرون،تۆزقاڵ،بچوکترین
به‌شه له مادده که له کارلێککردنه کیمیاییه‌کاندا به‌شدار
ده‌بێت،له ئه‌لکترۆن و نیوترۆن و پرۆتۆن پێکهاتووه).
(3*)
Nucleons
(نیوکلیونس،ئه‌و پرۆتۆن و نیوترۆنه‌ی که ناو‌کی هه‌ر ئه‌تۆمێکی
لێپێکدێت) ده‌دۆزییه‌وه
المراجع.
إذا أراد القارىء الكريم أن يتوسع في علم الكون من دون الدخول في
التفصيلات الفنية والرياضية، فيمكنه الرجوع إلى الكتب والمقالات الآتية
(الموجودة في مكتبتي الخاصة):
1. هشام غصيب، سيرورة التوحيد في الفيزياء المجال: الطريق إلى النسبية
(من كوبرنيكوس إلى آينشتاين)، الجمعية العلمية الملكية والمنظمة
الإسلامية للتربية والعلوم والثقافة، عمان، الأردن (1988).
2. هشام غصيب، دراسات في تاريخية العلم، دار التنوير العلمي والمؤسسة
العربية للدراسات والنشر، عمان، الأردن (1993).
3. هشام غصيب، هل نشأ الكون من العدم؟ المضمون الفكري لنظرية النسبية
العامة لآينشتاين، الأسس والمبادىء والاختبارات الأولى، المؤسسة
العربية للدراسات والنشر، عمان وبيروت (1999).
4. Davies، P.، God and the New Physics، Dent، London (1984).
5. Davies، P.، Superforce: The Search for a Grand Unified Theory
of Nature، Heinemann، London (1984).
6. Davies، P.، The Mind of God، Simon and Schuster، London (1992).
7. Eddington، A.، The Expanding Universe، Cambridge Univ.
Press (1952).
8. Hawking، S.، A Brief History of Time، Bantam، London (1988)
9. Hawking، S.، and Israel، W.، 300 Years of Gravitation، Cambridg
Univ. Press (1987).
10. Kaku، M.، Hyperspace، Doubleday، London. (1994).
11. Layzer، D.، Constructing the Universe، Scientific American
Library، New York (1984).
12. Narlikar، J. V.، The Lighter Side of Gravity، Freeman، New
York (1982).
13. Pagels، H.، Perfect Symmetry، Bantam، New York (1986).
14. Pagels، H.، The Cosmic Code، Bantam، New York (1983).
15. Parker، B.، Eintein’s Dream، Plenum، London (1988).
16. Singh، J.، Modern Cosmology، Pelican، Penguin (1970).
17. Wald، R.، Space Time and Gravity، Chicago (1977).
18. Wheeler، J.، A Journey into Gravity and Spacetime، Scientific
American Library (1990).
19. Davies، P.، About Time: Einstein’s Unfinished Revolution،
Simon and Schuster، New York (1996).
20. Davies، P.، and Gribben، J.، The Matter Myth، Simon nd
Schuster، New York (1992).
21. Chown، M.، Afterglow of Creation: From the Fireball to the
Discovery of Cosmic Ripples، Arrow، London (1993).
22. Callan، C.، et. al.، Cosmology and Newtonian Mechanics،
American Journal of Physics، (1964).
23. Hawking، S.، and Penrose، R.، The Nature of Space and Time،
Scientific American، (1997).
_________________________________________________
*
سه‌رچاوه: (حوار متمدن - العدد:
3447
-
2011/8/4
-)
http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=268524
ماڵپه‌ڕی جیهاد محه‌مه‌د که‌ریم
|