نامۆیی
سالار جه‌وهه‌ر هۆ په‌پووله شه‌رمنه‌که‌ی باخی شیعر‌و ووشه‌ی هێشووم ڕه‌نگه بمرم و نه‌تگه‌مێ بۆ دوا جار له چاوتا نه‌نووم
بڵێ ی ئه‌م شاره نامۆیه نه‌سووتێنێ لێوی تاسه‌م چرای سۆزم نه‌خنکێنێ و, لانه‌وازی کا هه‌ناسه‌م
ئاخر نه‌سیمای ڕووباری عه‌شقی چاو ڕه‌شی تیا ئه‌ڕوا نه‌له مه‌مله‌که‌تی ئاسۆی حه‌زێ چاوی نیگا ئه‌شوا
نه ئه‌ستێره ڕه‌نگت ئه‌گرێ و, نه‌باران بۆنی تۆۆی لێ دێ نه ئه‌م شاره ئاوێنه‌ته‌و, نه هه‌ورێ له‌لای تۆوه دێ
بڵێ ی عه‌شق جارێکی دی به خانه‌خوێ ی چاوتم بکا وه‌کو جارانی ڕۆژانه به‌ده‌روێشی ناوتم بکا
خۆ گه‌ر عه‌شق وای کرده‌وه نه‌مردم و بتبینمه‌وه ئیدی هه‌رگیز کفر ئه‌بێ بۆ چرکه‌یه لێت نابمه‌وه Salar74.j@hotmail.com
|