په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٣\٧\٢٠٢١

   نامۆیی.

گەشاوە

شانەیەکی لێک نەترازاوین من و شەو
من بە عیشقی ئەو ئاوس
شەو بە دیداری شەبەنگ ئاوس
تەنهایی بە سەمفۆنیای بێدەنگیی ئاوس
چ ناوازەیە جادوویی
لە پریاسکەی نەبووندا هەرسێک کۆکردنەوە
بوخچەی هەر کچێ
هەر ژنێ ژنێ
هەر بێوژنێ بێوەژنێ
لە کۆتای بیردۆزەدا
بە من و شەو و تەنیایی یەکسانە
منێکی دووگیان بە ئەشق
سیناخ بە بێدەنگیی
دەبێتە بەرد دڵ
دەبێتە قاڕبوون بێدەنگیی
بەسە بۆ وتنی سترانێ دڵەکوتێی عەشق
بە سواری ئەسپی ئەفسووناویی گەیشتن فریادڕەس
سەرگەردان بە دوای مەحبووبەکەیدا مەیدان
مەیدان تا دادڕینی کراسی رەش پەلکەزێڕینە
دووگیانی شۆڕش پێکەوەبوون
فۆڕمێکی زۆر ناسکە بەیانی
چ سێکوچکەیەکی ناوازەیە گەردوون
کەسێ هەیە هەر چوار وەرزەی بە جۆرێ ئاڵوگۆڕکراوە تەمەن
شانۆی ژیان بۆتە تەختەیەک نماییش
چ جوانە بارانێکی مۆر لەسەر شەونمی دڵ.


١٩\٥\٢٠٢١ - دەروازە ٢

ماڵپەڕی گەشاوە

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک