په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٨\٥\٢٠٢١

"نانی پیرۆز" دوو خەڵاتی گەورەی

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ترێنتۆ"ی ئیتاڵی بەدەستھێنا.

 

مەنسوور جیھانی

 

فیلمی دیکۆمێنتی "نانی پیرۆز" لە دەرھێنانی خوالێخۆشبوو "رەحیم زەبیحی" و لە بەرھەمھێنانی "توورەج ئەسڵانی"، خەڵاتی زێڕین و خەڵاتی ئاشتی و مافی مرۆڤی لە بەشی "پێشبڕکێی سەرەکی" شەست و نۆیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ترێنتۆ" لە وڵاتی ئیتاڵیا بەدەستھێنا.

بەڵگەفیلمی "نانی پیرۆز" (نان مقدس) ھۆلی برەاد دوایین بەرھەمی سینەماکاری کۆچکردووی کورد "رەحیم زەبیحی"، لە بەرھەمھێنانی سینەماکاری ناوداری کورد "توورەج ئەسڵانی" و بەرھەمی کۆمپانیای سینەمایی "ماد موڤی" مااد مۆڤە؛ لە نوێترین بەشداری نێودەوڵەتی خۆیدا بە نوێنەرایەتی لە سینەمای ئێران، لە بەشی "پێشبڕکێی سەرەکی" شەست و نۆیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ترێنتۆ" ترەنتۆ لە وڵاتی ئیتاڵیا نمایش کرا و توانی دوو خەڵاتی گەورە و گرینگی ئەم ڕووداوە پڕبایخە سینەماییە و کۆنترین فێستیڤاڵی ئەورووپا بە ناوەرۆکی فەرھەنگی شاخ، سروشت و ڕووداویی سەرنجڕاکێش، لەوانە: خەڵاتی زێڕینی ٣ ھەزار یۆرۆیی باشترین فیلم لە پەیوەندیی لەگەڵ کوێستاندا گۆلدەن گەنتان واتە "ژیان لە کوێستان و خەڵکی لە کوێستان" و ھەروەھا خەڵاتی ٥٠٠ یۆرۆیی لە لایەن ئەنجوومەنی ئاشتی و مافی مرۆڤی پارێزگای ترێنتۆی پێبەخشرا.

"نانی پیرۆز" بۆ وەدەست خستنی ئەم خەڵاتە گرینگانە، لەگەڵ ١٣ فیلم لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان، لەوانە: فەڕەنسا، مەغریب، سویسڕا، ئیتاڵیا، ئۆڕۆگۆئە، ئەڵمانیا، ئیسپانیا، ئۆکڕاین، نەمسا، ئەمەریکا، پۆڵەندا، ھەنگاریا، گرینلەند، چین و بەلژیکا لە ڕکابەریدا بوو.

بڵاوکردنەوەی نێودەوڵەتی ئەم بەرھەمە دیکۆمێنتارییە، لە ئەستۆی کۆمپانیای "تسویر گستر الھە پارسی" (ئێلی ئیمەیج) ئەل ئماگە بە بەرپرسیارییەتی خاتوو "ئیلاھە نەوبەخت"ـە.

ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشی "پێشبڕکێی سەرەکی" شەست و نۆیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ترێنتۆ" بریتی بوون لە: خاتوو "ئانە دێلسێت" ئاننە دەلسەت بەڕێوەبەریی ھونەری لە وڵاتی فەڕەنسا، خاتوو "سینزیا ئانجێلینی" جنزا ئانگەلن دەرھێنەری ئەنیمەیشن لە وڵاتی ئیتاڵیا، خاتوو "ماورا دێلپێڕۆ" ماورا دەلپەرۆ دەرھێنەر لە وڵاتی ئیتاڵیا، "ئمیل ھرتلینگ پڕۆنارد" ئەملە ھەرتلنگ پێرۆنارد بەھەمھێنەر لە وڵاتی دانیماڕک و ھەروەھا "ناھۆئیل ئۆریا" ناھوەل ئورا بەھەمھێنەر و بەڕێوەبەریی ھونەری لە وڵاتی ئاڕژانتین.

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ترێنتۆ" کە کۆنترین فێستیڤاڵی ڕووداوی سینەمایی ئەورووپا بە ناوەرۆکی فەرھەنگی شاخ، سروشت، ڕووداویی سەرنجڕاکێش و دۆزینەوە دێتەئەژمار؛ شەست و نۆیەمین خولی بە نمایشی ١٠٠ بەرھەم لە دەرھێنەرانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان لە ھەشت بەشی جیاواز، لەوانە: بەشی پێشبڕکێی سەرەکی بەڵگەفیلمە بڵیند و کورتە فیلمەکان"، بەشی "نمایشی تایبەت"، بەشی "نیشتمانە بڵیندەکان"، بەشی "فیلمە سینەماییەکان"، بەشی "داھاتووی خەڵکی لە نیشتمانە کوێستانییەکان"، بەشی "چیرۆکەکان و نووسەران"، بەشی "بەڵگەفیلمەکانی ژینگە پارێزی و گۆڕانکاریی کەشووھەوا" و ھەروەھا بەشی "شەێنی گەیشتنی گرینلەند" لە ڕۆژانی ٩ تا ١٦ی مایی ٢٠٢١ بە ھۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا بە شێوەی ئۆنلاین لە شاری تڕێنتۆ لە باکووری وڵاتی ئیتاڵیا بەڕێوەچوو.

بۆ زانیاریی پتر:

https://trentofestival.it/en/2021-edition/program/movies/holy-bread
https://trentofestival.it/en/2021-edition/all-news-edition


بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتیی فیلمی دیکۆمێنتی "نانی پیرۆز"
 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک