په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٥\٧\٢٠٢٢

"نانی پیرۆز" خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلمی

فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ"ی بەدەستهێنا.

مه‌نسوور جیهانی

 

فیلمی دیکۆمێنتی "نانی پیرۆز" لە دەرهێنانی ڕەوانشاد "رەحیم زەبیحی" و لە بەرهەمهێنانی "توورەج ئەسڵانی" خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلمی بەشی پێشبڕکێی دووهەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" لە وڵاتی ڕووسیای بەدەستهێنا.

فیلمی دیکۆمێنتی "نانی پیرۆز" (نان مقدس) دوایین بەرهەمی سینەماکاری کۆچکردووی کورد "رەحیم زەبیحی"، لە بەرهەمهێنانی سینەماکاری کورد "توورەج ئەسڵانی" و بەرهەمی کۆمپانیای سینەمایی "ماد موڤی"؛ دوای بەشداریی لە فێستیڤاڵە گرینگە جیهانییەکان و بەدەستهێنانی چەندین خەڵاتی بەنرخ؛ لە نوێترین و یازدەیەمین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا، لە بەشی پێشبڕکێی "بەڵگەفیلمە بڵیندەکان" لە دووهەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" لە هۆڵی ناوەندی سینەمایی "ئۆکتیابر" و هەروەها لە سینەما KARO 11 Ohta لە شاری سەن پتێرزبورگ لە وڵاتی فیدڕاسیۆنی ڕووسیا نمایش کرا و لە لایەن بینەرانی ئامادەبوو لەم ڕووداوە سینەماییە پێشوازیی لێکرا و توانی خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلمی بڵندی ئەم فێستیڤاڵە بەدەست بێنێت.

ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشی پێشبڕکێی "بەڵگەفیلمە بڵیندەکان"ی دووهەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" بریتی بوون لە: "ئیبڕاهیم سەعیدی" دیکۆمێنت ساز، مۆنتێر و دەرهێنەری بەرهەمە بڵیندە سینەماییەکان ـ سەرۆکی لێژنەی دادوەران لە شاری مەهاباد، "ئەکڕەم هەیدۆ" دەرهێنەری ڕۆژئاوای کوردستان و دانیشتووی وڵاتی ئەڵمانیا و دکتۆر "ییلماز ئۆزدیل" ڕخنەگری کورد و دەرهێنەری سینەما لە وڵاتی تورکیا.

بڵاوکردنەوەی نێودەوڵەتی ئەم بەرهەمە دیکۆمێنتارییە، لە ئەستۆی کۆمپانیای "تسویر گستر الهە پارسی" (ئێلی ئیمەیج) بە بەرپرسیارییەتی خاتوو "ئیلاهە نەوبەخت"ـە.

"نانی پیرۆز" لە یەکەمین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی "فیلمە نیوە بڵیندەکان" لە سی و سێیەمین خولی فیستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی ئەمستڕدام ـ "ئیدفا" لە وڵاتی هۆڵەندا و لە درێژەی بەشدارییە نێودەوڵەتییەکانی خۆیدا لە لە بەشی پێشبڕکێی "فیلمە نیوە بڵیندەکان" لە هەژدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی دیکۆمێنتاری "بیگ ئسکای" لە وڵاتی ئەمەریکا بە ناونیشانی یەکێک لە ڕووداوە گرینگەکانی سینەمای بەڵگەفیلمی جیهان، لە بەشی پێشبڕکێی "ڤیترینی جیهان" لە بیست و حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی "هات داکس" لە شاری تۆڕێنتۆ لە وڵاتی کەنەدا فێستیڤاڵی جێگای متمانەی ئاکادیمیای ئۆسکار، لە بەشی "پێشبڕکێی سەرەکی" شەست و نۆیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ترێنتۆ" لە وڵاتی ئیتاڵیا و هەروەها لە بەشی فەرمی "پێشبڕکێی ئاسیا" لە سێزدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەڵگەفیلمی "دیمز" وەکوو گرینگترین فێستیڤاڵی فیلمی دیکۆمێنتاریی ئاسیا لە وڵاتی کۆریای باشوور نمایش کراوە.

ئەم بەرهەمە دیکۆمێنتارییە، تا ئێستا خەڵاتی ڕێزلێنانی تایبەتی ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی خەڵاتی سەرەکی "ئەو فیلمانەی کە گرینگیان هەیە" The Movies That Matter Award لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکی نێونەتەوەیی حەڤەمین خولی فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی "زاگڕێب داکس" لە وڵاتی کڕۆواسیا، خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلم لە بەشی "پێشبڕکێی سەرەکی" بیست و چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دینی ئەمڕۆ" لە شاری تڕێنتۆ لە وڵاتی ئیتاڵیا، خەڵاتی تایبەتی ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی قوتابیان لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکی شەشەمین خولی فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی "ئۆلجۆ"لە وڵاتی کۆریای باشوور، خەڵاتی گەورەی بەشی "پێشبڕکێی سەرەکی" دوازدەمین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی کوردی "لەندەن" بە ناونیشانی سینەماکاری کورد "مێهمێت ئاکسوێ" یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئەم فێستیڤاڵەی وڵاتی بەریتانیا و هەروەها خەڵاتی باشترین بەڵگەفیلم لە بەشی پێشبڕکێی "بەڵگەفیلمەکانی سینەمای کوردی" لە هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی "دهۆک" لە هەرێمی کوردستانی بەدەستهێناوە.

دووهەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" بە بەرپرسیاریی خاتوو "گولیزەر گەردەن زەری" ، بە مەبەستی ڕەنگدانەوەی فەرهەنگ و مێژووی کوردەکان و هەروەها ژیانی مۆدێڕنی ئەم نەتەوەیە، بە چاودێری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە نمایشی ٥٤ فیلمی بڵندی سینەمایی، بەڵگەفیلم و کورتە فیلم لە سینەماکارانی ٨ وڵاتی جیهان و هەروەها بە پشتیوانی "کارۆ ئاڕت" لە هۆڵەکانی ناوەندی سینەمایی "ئۆکتیابر" و لە شاری مۆسکۆ و لە سینەما KARO 11 Ohta لە شاری سەن پتێرزبوورگ لە وڵاتی فیدڕاسیۆنی ڕووسیا بەڕێوەچوو.


بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتیی فیلمی دیکۆمێنتی "نانی پیرۆز"


ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک