په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢\٥\٢٠٢١

"نانی پیرۆز" خەڵاتی گەورەی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی کوردی "لەندەن"ی بەدەستهێنا.

 

مەنسوور جیهانی

 

 

 

فیلمی دیکۆمێنتی "نانی پیرۆز" لە دەرهێنانی خوالێخۆشبوو "رەحیم زەبیحی" و لە بەرهەمهێنانی "توورەج ئەسڵانی"، خەڵاتی گەورەی بەشی "پێشبڕکێی سەرەکی" دوازدەمین فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی کوردی "لەندەن" بە ناونیشانی "مێهمێت ئاکسوێ"ی سینەماکاری کوردی بەدەستهێنا و بەرپرسانی ئەم ڕووداوە سینەماییە ئەم خەڵاتەیان پێشکەش بە هاوسەر و منداڵەکانی "رەحیم زەبیحی" کرد.

بەڵگەفیلمی "نانی پیرۆز" (نان مقدس) ھۆلی برەاد دوایین بەرهەمی سینەماکاری کۆچکردووی کورد "رەحیم زەبیحی"، لە بەرهەمهێنانی سینەماکاری ناوداری کورد "توورەج ئەسڵانی" و بەرهەمی کۆمپانیای سینەمایی "ماد موڤی" مااد مۆڤە؛ لە نوێترین و شەشەمین بەشداری نێودەوڵەتی خۆیدا بە نوێنەرایەتی لە سینەمای ئێران، لە بەشی "پێشبڕکێی سەرەکی" دوازدەمین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی کوردی "لەندەن" لە وڵاتی بەریتانیا بە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا بە شێوەی ئۆنلاین نمایشکرا و توانی خەڵاتی گەورەی ئەم ڕووداوە سینەماییە بە ناونیشانی سینەماکاری کورد "مێهمێت ئاکسوێ" مەھمەت ئاکسۆی بەدەستبێنێت کە لە وڵاتی بەریتانیا دەژیا و یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "لەندەن" کە بە دەستی داعش شەهید کرا و بەرپرسانی ئەم ڕووداوە هونەرییە ئەم خەڵاتەیان پێشکەش بە هاوسەر و منداڵەکانی "رەحیم زەبیحی" کرد.

خاتوو "حەلیمە ئەحمەدزادە" هاوسەری ڕەوانشاد "رەحیم زەبیحی" لە پامێکی دیمەنیدا کە لە شەوی چوارشەمە ٢٨ی ئەپرێلی ٢٠٢١ لە ڕێوڕەسمی کۆتایی دوازدەمین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی کوردی "لەندەن" لە وڵاتی بەریتانیا بە شێوەی ئۆنلاین بڵاوکرایەوە، گوتی: سڵاو و ڕێز بۆ هەموو لایەک، ماندوونەبن، هیوادارم کە تەندروستیان باش بێت، زۆر بەختەوەرم کە فیلمی "نانی پیرۆز" لەم فێستیڤاڵەدا بەشداربوو. خۆزگە ڕەحیم لە ژیاندا بوایە و بۆخۆی لەوێی ئامادە دەبوو، بەڵام بەداخەوە قەدەر مۆڵەتی پێنەدا. هیوادارم کە هیچ مرۆڤێک بۆ وەدەست خستنی بژێوی ژیان نەمرێت، نەکوژرێت و لە سەرمادا ڕەق نەبێتەوە و چیدیکە کۆڵبەری نەبینین. هیوادارم کە بەرهەمەکانی داهاتوومان، هەمووی سەبارەت بە ئاشتی و پێکەوە ژیان بێت. زۆر سپاس بۆ هەموو لایەک.

بڵاوکردنەوەی نێودەوڵەتی ئەم بەرهەمە دیکۆمێنتارییە، لە ئەستۆی کۆمپانیای "تسویر گستر الهە پارسی" (ئێلی ئیمەیج) ئەل ئماگە بە بەرپرسیارییەتی خاتوو "ئیلاهە نەوبەخت"ـە.

"مێهمێت ئاکسوێ" سینەماکاری لاوی کوردی دانیشتووی وڵاتی بەریتانیا کە لە زانکۆی "گۆڵدسمیت" گۆلدسمتھس لە شاری لەندەن، مەستەری لقی دەرهێنانی سینەمای دەخوێند، سەرقاڵی سازکردنی فیلمێکی دیکۆمێنتاری سەبارەت بە خەباتی پێشمەرگە قارەمانەکانی هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان بوو کە سەردانی شاری ڕەقەی کردبوو و ڕۆژی ٢٦ی سێپتەمبەری ٢٠١٧ هێزەکانی داعش دەستڕێژیان بۆ سەر ئەو و "ئێریک کۆستاندۆ" پەیامنێری ئافەرەتی هاوڕێیان کرد و بەداخەوە لەم ڕووداوە دڵتەزێنەدا هەر دووکیان گیانی خۆیان بەختکرد.

ئاکسوێ لە شاری مرێش لە باکووری کوردستان لە دایک بوو و چەند ساڵ دواتر، بە هۆی گوشار و زوڵم و زۆری حکومەتی تورکیا بە هاوڕێیەتی لەگەڵ بنەماڵەکەی بەرەو وڵاتی بەریتانیا کۆچیان کرد و لەوێی درێژەی بە خوێندندا و یەکێک بوو لە دامەزرێنەران و بەڕێوەبەرانی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "لەندەن".

دوازدەمین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی "لەندەن" و هەشتەمین خولی پێشبڕکێی کورتە فیلمی ڕێزلێنانی سینەماکاری هەرمانی کورد "یەڵماز گۆنای" یıلماز گنەی بە نمایشی ١١٨ بەرهەم لە سێ بەشی فیلمە بڵیندە سینەماییەکان، بەڵگەفیلمەکان، کورتە فیلمی چیرۆکی و ئەنیمەیشنی لە چەندین بەشی پێشبڕکێی، لەوانە؛ بەشی "پێشبڕکێی سەرەکی"، بەشی "پێشبڕکێی کورتە فیلم"، بەشی "پێشبڕکێی کورتە فیلمی دیکۆمێنتاری"، بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی، لەوانە؛ بەشی "هەڵبژاردەیەک لە باشترین بەرهەمەکانی یەڵماز گۆنای"، بەشی "چاوخشاندنێک بە بەرهەمەکانی سینەماکاری کورد کازم ئۆز" کازıم ز، بەشی "چاوخشاندنێک بە بەرهەمەکانی سینەماکاری کورد وەیسی ئاڵتای" ڤەیس ئالتای، بەشی "کورتە فیلمە ئەنیمەیشنییەکان"، بەشی "ڕۆژێک ڕۆژگارێک لە کوردستان"، بەشی "منداڵان لە فیلمدا"، بەشی "ژنان لە فیلمدا"، بەشی "جەژنی کەلتووری"، بەشی "سینەمای کلاسیکی کوردی"، بەشی "خەبات درێژەی هەیە"، بەشی "ئەوپەڕیی سنوورەکان"، بەشی "شەڕ لەسەر پەردەی سینەما"، بەشی "چیرۆکەکان لە تاراوگە" و هەروەها بەشی "مەستێر کلاسی سینەماکاری کورد ئیبڕاهیم سەعیدی" و بەشی "مەستێر کلاسی سینەماکاری کورد حوسێن کارابای" لە ڕۆژانی ١٦ تا ٢٧ی ئەپرێلی ٢٠٢١ بە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا بە شێوەی ئۆنلاین لە شاری لەندەن پێتەختی وڵاتی بەریتانیا بەڕێوەچوو.


فیستیڤاڵی فیلمی کوردی لەندەن کە ساڵی ٢٠٠١ دەستی بە کارەکانی خۆی کردووە، گەورەترین فیستیڤاڵی فیلمی کوردی لە سەرتاسەری دنیا سەبارەت بە خەڵکی کوردیا ئەو بابەتانەی کە پەیوەندیی بە کوردەکانەوە هەیە دێتەئەژمار، کە هەموو ساڵێک بە بەشداریی بەرهەمی سینەماکارانی کورد و بیانی؛ لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی، ڤۆرکشۆپی فێرکاریی، کۆبوونەوەی پسپۆڕانەی سینەمایی، کۆڕی عڕەخنە و هەڵسەنگاندنی فیلمەکان و ... لە شاری لەندەن لە وڵاتی بەریتانیا بەڕێوەدەچێت.

ستافی ئامادەکردنی فیلمی دیکۆمێنتی "نانی پیرۆز" بریتین لە:


نووسین و دەرهێنەر: ڕەوانشاد ڕەحیم زەبیحی، بەرهەمهێنەر: توورەج ئەسڵانی، مونتاژ: ئەمیر ئەدیب پەروەر، دیزاینی دەنگ: مەحموود خورسەند، موزیک: سادق ئازمەند، گۆرانیبێژی تیتراژ: خاتوو ژیوار شێخوالئیسلامی، وێنەگرەکان: محەمەد نووری، محەمەد فەکووری، مێهدی ئازادی، سەلاح کەریمی، دەنگهەڵگر: زانیار کاکەخانی، دانانی سەرمایە: حەلیمە ئەحمەدزادە، فریشتە جوغەتایی، دیمەنە تایبەتەکان و چاککردنی ڕووناکی و ڕ‌‌ەنگ: عەلیڕەزا قادری ئەقدەم، بەرنامەداڕێژ و یاریدەدەری دەرهێنەر: عوسمان محەمەدی، فۆتۆگرافەر: فەرید نیکخواە، بەڕێوەبەریی ڕاگەیاندنی گشتیی: مەنسوور جیهانی و مەنووچێهر جیهانی، بەرهەمی هاوبەش: ئیلاهە نەوبەخت، بڵاوکردنەوەی نێودەوڵەتی: کۆمپانیای "تسویر گستر الهە پارسی" (ئێلی ئیمەیج)، بەرهەمی کۆمپانیای سینەمایی "ماد موڤی" مااد مۆڤە، ساڵی بەرهەمهێنان: ٢٠٢٠.

بۆ زانیاریی پتر:
https://www.globalkurdishfilmfestival.com/film/holy-bread


بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتیی فیلمی دیکۆمێنتی "نانی پیرۆز"
 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک