په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٦\٤\٢٠٢١

"نانی پیرۆز" خەڵاتی تایبەتی

فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتیی فیلمی "ئۆلجۆ"ی کۆریای بەدەستهێنا.


مەنسوور جیهانی

 

فیلمی دیکۆمێنتی "نانی پیرۆز" لە دەرهێنانی خوالێخۆشبوو "رەحیم زەبیحی"، لە بەرهەمهێنانی "توورەج ئەسڵانی"، خەڵاتی تایبەتی بەشی پێشبڕکێی سەرەکی شەشەمین خولی فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتیی فیلمی "ئۆلجۆ" لە وڵاتی کۆریای باشووری بەدەستهێنا.

بەڵگەفیلمی "نانی پیرۆز" (نان مقدس) ھۆلی برەاد دوایین بەرهەمی سینەماکاری کۆچکردووی کورد "رەحیم زەبیحی"، لە بەرهەمهێنانی سینەماکاری ناوداری کورد "توورەج ئەسڵانی" دەرهێنەر و بەڕێوەبەریی وێنەگرتنی ئەزموونخوازیی سینەمای کوردستان و ئێران و بەرهەمی کۆمپانیای سینەمایی "ماد موڤی" ماد مۆڤە؛ لە نوێترین بەشداری نێودەوڵەتی خۆیدا بە نوێنەرایەتی لە سینەمای ئێران، لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکی شەشەمین خولی فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی "ئۆلجۆ" ئولژو لە وڵاتی کۆریای باشوور نمایشکرا و توانی خەڵاتی تایبەتی ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی قوتابیانی ئەم ڕووداوە گرینگەی سینەما لەسەر بابەتی "فیلمە شاخاوەییەکان" بەدەستبێنێت.

فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی "ئۆلجۆ" کە گرینگترین ڕووداویی سینەمایی کیشوەری ئاسیا لەسەر بابەتی "فیلمە شاخاوەییەکان" دێتەئەژمار؛ شەشەمین خولی بە نمایشی ٣٠ فیلم لە دەرهێنەرانی ١٨ وڵاتی جیهان لە ڕۆژانی ٢ تا ١١ی ئەپرێلی ٢٠٢١ لە شاخ و کێوە بەرزەکانی شاری ئۆلجۆ لە وڵاتی کۆریای باشوور بەڕێوەچوو.

بڵاوکردنەوەی نێودەوڵەتی ئەم بەرهەمە دیکۆمێنتارییە، لە ئەستۆی کۆمپانیای "تسویر گستر الهە پارسی" (ئێلی ئیمەیج) ئەل ئماگە بە بەرپرسیارییەتی خاتوو "ئیلاهە نەوبەخت"ـە.

"نانی پیرۆز" لە یەکەمین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا، لە بەشی پێشبڕکێی "فیلمە نیوە بڵیندەکان" مد-لەنگتھ لە سی و سێیەمین خولی فیستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی ئەمستڕدام ـ "ئیدفا" ئدفا لە وڵاتی هۆڵەندا و لە درێژەدا لە بەشی پێشبڕکێی "فیلمە نیوە بڵیندەکان" لە هەژدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی دیکۆمێنتاری "بیگ ئسکای" بگ سکی لە وڵاتی ئەمەریکا بە ناونیشانی یەکێک لە ڕووداوە گرینگەکانی سینەمای بەڵگەفیلمی جیهان نمایشکرا.

ستافی ئامادەکردنی فیلمی دیکۆمێنتی "نانی پیرۆز" بریتین لە:
نووسین و دەرهێنەر: ڕەوانشاد ڕەحیم زەبیحی، بەرهەمهێنەر: توورەج ئەسڵانی، مونتاژ: ئەمیر ئەدیب پەروەر، دیزاینی دەنگ: مەحموود خورسەند، موزیک: سادق ئازمەند، گۆرانیبێژی تیتراژ: خاتوو ژیوار شێخوالئیسلامی، وێنەگرەکان: محەمەد نووری، محەمەد فەکووری، مێهدی ئازادی، سەلاح کەریمی، دەنگهەڵگر: زانیار کاکەخانی، دانانی سەرمایە: حەلیمە ئەحمەدزادە، فریشتە جوغەتایی، دیمەنە تایبەتەکان و چاککردنی ڕووناکی و ڕ‌‌ەنگ: عەلیڕەزا قادری ئەقدەم، بەرنامەداڕێژ و یاریدەدەری دەرهێنەر: عوسمان محەمەدی، فۆتۆگرافەر: فەرید نیکخواە، بەڕێوەبەریی ڕاگەیاندنی گشتیی: مەنسوور جیهانی و مەنووچێهر جیهانی، بەرهەمی هاوبەش: ئیلاهە نەوبەخت، بڵاوکردنەوەی نێودەوڵەتی: کۆمپانیای "تسویر گستر الهە پارسی" (ئێلی ئیمەیج)، بەرهەمی کۆمپانیای سینەمایی "ماد موڤی" ماد مۆڤە، ساڵی بەرهەمهێنان: ٢٠٢٠.

نانی پیرۆز

 

 

 

 

بەڕێوەبەرایا‌تی ڕاگەیاندنی گشتیی فیلمی دیکۆمێنتی "نانی پیرۆز"
 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک