١٧\١٠\٢٠١٧ ناپاکییەکەی ١٦ی تشرینی یەکەمی یەکێتی!
دارا خونچە
تێبینی: ١- ناپاکییەکەی ٣١ی ئابی بارزانی و پارتی - کە هەرگیز لێخۆشبوون هەڵناگرێ و دەبێ رۆژێک بە سزای گەل بگەیەندرێن - قورساییەکی زۆر گەورەی لەسەر پووچەلکردنەوەی ئامانجی سەربەخۆیی کوردستان نەبوو و هیچ چەکدارێکی خۆیشی تێدا بە کوشتن نەدا و لە هیچ شارێک دەسەڵاتی هاوبەشی لەگەڵ حکومەتی عێراق دروست نەکرد و هەر راستەوخۆش هێزەکانی سەدام لە هەولێر کشانەوە، بەڵام ناپاکییەکەی ١٦ی تشرینی یەکەمی هێرۆ و یەکێتی رێک دژ بە دەنگی میللەت بوو کە لە گشتپرسییەکەدا دەنگی بە سەربەخۆیی کوردستان دا و بەوەش سێ یەکی خاکی کوردستانی رادەستی دوژمنان کرد و قورساییەکی زۆر گەورەی لەسەر پووچەلکردنەوەی ئامانجی سەربەخۆیی کوردستان دانا.. بێجگە لەوەش ناپاکیی لە چەکدارەکانی خۆیشی کرد و بە دەیانی بە کوشتن دان! ٢- (مەسعود حەیدەر - ئەندام پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی گۆڕان) بەو جۆرە لەسەر ناپاکییەکەی ١٦ی تشرینی یەکەمی یەکێتی دەدوێ: ''لە ماوەی رابردوو دوای پرۆسەی ریفراندۆم وە بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیرانی عێراق حیدر عبادی و نێوان گێڕی قاسم سلێمانی رێکەوتنێکی نۆ خاڵی لە نێوان بافڵ تاڵەبانی و ھادی عامری ئیمزاکراوە کە چەند خاڵێک لە خۆ دەگرێت و لە ئەنجامدا دەبێتە مایەی لەگۆڕنانی مافی چارەی خۆنووسین بۆ ماوەیەکی نادیار''. درێژەی قسەکانی (مەسعود حەیدەر) لەو بەستەرەدا بخوێنەوە: www.rojnews.net/haber/20925/.html
١٧\١٠\٢٠١٧
- لەندەن
|
|