په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٣\٢\٢٠١١

    نا پڕبوونی نیشتیمان لە تەرم.

کەژاڵ ئیبراهیم خدر

نا بۆ پڕبوونی نیشتیمان لە تەرم
ئەو وەختەی نیشتیمان
لەبەردەم پەنجەرەکانی شەڕدا
دەبێتە گۆرانیەکی وەڕس بۆ مردن
دەستێکی پڕاوپڕ دەبێ لە خوێن و
ئەوەی تر سیخناخ لەتەرم
ئەو کاتەی شەڕ دەرگا بەنیشتیمان دەگرێ،
چاوێکی مەرگێکی هیواشی تێدەزێ و
چاوەکەی تر دەبێتە گۆڕستانێکی سەوز
ئەو دەمەش شەڕ بەتونێلەکەدا،
هەناسەکانی رەوان دەکا
نیشتیمان پێ یەکی دەبێت وێرانی و
پێ یەکەی تری کفنی مێژوو،
سەروەرییەکانی تۆمار دەکا
نا بۆ شەڕ..
نا بۆ پڕ بوونی نیشتیمان لەتەرم
نا بۆ هەڵوەرینی پەنجەکان و
مەرگی هێواشی رۆڵەکان
کە شەڕ بە بۆراقی مەئساتدا دێنە ئێرە
نا بۆ سوینی شیرو تیرە توڕەکان لەیەکترو
تێکچوونی کۆشکە جوانەکانی مێژوومان
بەدەست هەناسە توڕەکانی شەڕەوە ؟
ئەوانە خەجاڵەت نیشتیمان
سوینی دەمی خەنجەری دەستەکانمان
بۆ دوژمن بوو
نەک بۆ شەقارکردنی جەستەت
پاسەوانی بازگەکانی سەر سنورت
لەترسی سەربازە دۆرٍاوەکانی دوژمن بوو
نەک بۆ بۆسەی برایەکی هاوزەمان
ئەوان خەجاڵەت نیشتیمان
ئەو هەموو خوێنەمان بۆ کات
بەڕێکردن سەرف کرد
ئەو هەموو تەرمەیان بەخشیە
مەرگی هێواشی شەڕ
ئەوان خەجاڵەت نیشتیمان.

ماڵپهڕی که‌‌ژاڵ ئیبراهیم