
فیدراسیونی
سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
الاتحاد
العام للاجئین العراقیین
INTERNATIONAL FEDERATION OF IRAQ
REFUGEES-IFIR
_______________________________________________
ناردنەوەی
پهنجاودوو
پەنابەری کورد بۆ فرۆکەخانەی سلێمانی
لایەنگرى یەکێتی نیشتمانی
و حکومەتەکەى بۆ سیاسەتى بەزۆر دیپۆرتکردنەوەى
پەنابەران
لەلایەن وڵاتە
ئەوروپایىیەکانەوە، ئاشکرا کرد!
سەرلەبەیانى
ڕۆژی 16-6 دواى ئەوەى کۆماندۆکانی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا
هەڵیان کۆتایە سەر ژمارەیەک لەو گرتووخانانەى کە
پەنابەرانی کوردی تیا ڕاگیرابوون و دواى ئەوەى
کەبە شێوەیەکی ئەوپەری نائینسانیانە ،پەنابەرانیان بەزۆر و
بەکەلەپچەکراوی لە فرۆکەخانەی ستاستێدەوە لەپرۆسەیەکى
سەربازیدا و بەبەشدارى زیاتر لە 100 کۆمۆناندۆ
وبەزۆر و ئازاردانەوە توانیان 52 پەنابەرى کورد سواری فڕۆکەیەکی
ئەڵمانی بەرەو کوردستان بەرێ بکەنەوە. ئەمە هەنگاوە
لەکاتێکدایە کەپێشتر و بەرلەروودانى ئەم کردەوە
سەربازییە، فیدراسیۆنى سەراسەری پەنابەرانى عێراقى
بەتەواوى تواناوە تێکۆشا بۆبەرگرتن لەدیپۆرتکردنەوەى
ئەم پەنابەرانە وبۆئەمەش دەست بەجێ هەواڵەکەى
بەڕاى گشتى و ژمارەیەکى زۆر لە حزب و لایەن و رێکخراوەکانى مافى
مرۆڤ گەیاند و ڕاستەوخۆش بۆدەربرینى نارەزایەتى و
خستنەڕووى داواى ڕاگرتنى ئەم کردەوە سەربازىیە
بەلایەنە پەیوەندى دارەکانى حکومەتى بەریتانیاو نۆێنەرى حکومەتى
هەرێمى کوردستانەوە پەیوەندى گرت بۆئەوەى ڕێگاچارەیەک
بدۆزرێتەوە تا پەنابەران لەهەرجۆرە هەوڵێک بۆ
ناردنەوەى بەزۆرى پەنابەران رزگاربکرآ. بەتایبەتیش دواى ئەوەى
فیدراسیۆنى پەنابەرانى عیراقى لەڕیگاى بڵاوکراوەى
"هاولاتى"
و "ڕادیۆى
نەوا" وە
دەزگا بەرپرسەکانى حکومەتى هەریم و هەردوو حزبى
دەسەلاتدارى کوردستانمان لە هەوالى بەزۆر
ناردنەوەى پەنابەران بۆ کوردستان ئاگادار کردەوە و داوامان لێکردن کە
لەمەوقعى بەرپرسیاریتىیەوە بەژیانى ئەم 52 وپەنابەرە
هەڵوێست بگرن و هاوکارى بەسەرەنجام گەیشتنى
کردەوە سەربازىیەکەى حکومەتى بەریتانیا بە ناردنەوەى پەنابەرە
کوردەکان نەکەن.
بەڵام
سەرەڕاى ئاگادار بوونى پێشوەختى ئەم ڕووداوە و سەڕەڕاى داواکردنى
فیدراسیۆن لەنوێنەرى حکومەتى هەرێم، کەچى بەپێچەوانەى
قازانج و بەرژەوەندىیەکانى پەنابەران و
خێزانەکانیانەوە ئەم حزبانە و دەسەڵاتەکەیان دەستیان نەپاراست و کەوتنە
هاوکارى و ڕێگا خۆشکردن بۆ حکومەتى بەریتانیا
ولەناردنەوەى پەنابەرانى کورددا بەشداریانکرد.
ئەوەشى
لەم نێوەدا ئاشکرابوو ڕۆلى یەکیتى نیشتمانى و دەزگاى ئاسایش و
فرۆکەخانەکەیەتى، بەتایبەتى بەدواى ئەوەدا کەپارتى
دیموکراتى کوردستان و کاربەدەستانى حکومەتەکەى
نەیتوانى بەهۆى کۆبوونەوەى نارەزایەتى کەس و کار و خیزانى
پەنابەرە نێردراوەکانەوە ئەمجارەش وەک جارەکانى تر
فرۆکەخانەى هەولێر بخاتە خزمەتى سیاسەتى
گێرانەوەى پەنابەرانەوە وفرۆکەکەش ڕێگاى فرۆکەخانەى سلیمانى گرتەبەر و
لەلایەن دەزگاى ئاسایشى سەربەیەکتى نیشتمانىیەوە
پێشوازى لیکرا.
بیگۆمان
ئەم هاوکارى وبەشداربوونەى یەکیتی نیشتمانی کوردستان لەکاتیکدایە
کەئەم حزبە و سەرانى ئەوەیان لەنیو تەلەفزیۆن و
دەزگاکانى راگەیاندن ولەدیدارەکانیاندا بەگوێى
خەڵک و ڕاى گشتى دا داوە کە لەگەڵ ناردنەوەی پەنابەرن نین
و ئەم تاوانەیان دەخستە ملی پارتی دیمکراتی کوردستان و
بگرە بیئاگایى وبێبەرى خۆیان لەو ڕێکەوتنە
ژیربەژیرەى حکومەتى هەرێم لەگەڵ وڵاتانى ئەوروپا بۆناردنەوەى
پەنابەرانى کورد و عێراقى ئیمزایان لێداوە. ئاشکرایە
وەرگرتنەوەى ئەم 52 پەنابەرە بۆ سلیمانی بەبێ
هیچ کاردانەوەیەکى یەکیتى نیشتمانى و حکومەتەکەى ئیتر هیچ شکو
گۆمانێک ناهێڵێتەوە لەهاوکاری و ئاسانکاری ئەم حزبە
دەسەڵاتەدارانە بۆ یاری کردن و ساتو سەوداکردن
بەژیان و چارەنووسی هاوڵاتییانى کوردستانەوە. ئەم ڕووداوە دیسانەوە
ئەوە ئاشکرادەکات کە یەکیتى و پارتى سەرەڕاى هەر پشیوى
و ناکوکىیەکى نێوانیان بەڵام لەبەرامبەر
ژیرپێنانى ژیان ومافەکانى خەڵکى کوردستاندا هەمیشە یەکدەست و کۆکن.
ئەوان ئامادەن هەموو پەرەیەکی سپی ئیمزا
بکەن لەپێناو نیشلندانی پرۆسەی
بەناودیمکراسی وبونی ئاسایش لەکوردستاندا بۆ
بەرژەوەندی و قازانج سود و سەرمایە و
بەرزکردنەوەی کوشکو تەلاری زیاتر لەسەر حسابی خەڵکی محرومی کوردستان.
یەکتی
نیشتمانی کوردستان بەو هەڵویستەی ئاشکرایکرد ئەوانیش هاوشانی پارتی نەک
هەر ژیان گوزەرانی پەنابەران تێک ئەدەن بەڵکو دەست
دەخەنە بینی سەدان خیزان لەکوردستانو محرومیان
دەکەن لە ژیانێکی مەمرەو مەژی کە کردویانەتە نسیبی خەڵکی
کوردستان.
ئێمە
وەک فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ئەم هاوکارى و
پیشوازیکردنەى
یەکیتی نیشتمانی کوردستان و دەزگاکانى، لەناردنەوەى
پەنابەراندا بەتوندى مەحکوم دەکەین و هاوکات
داوا دەکەین لە سەرجەم خەڵکى ئازادى خوازى کوردستان و نوسەران و
ڕیکخراوەکانى مافى مرۆڤ لەپاڵ پەنابەرانى کوردستان و
خیزانەکانیاندا بەگەرمىیەوە ڕاوەستن و
نارەزایەتى توند بەرامبەر بەم هاوکارىیەى حکومەتى هەرێمى کوردستان
دەرببڕن و فشار بهێنن تا یەکیتى وپارتى دەست لەسیاسەتى
هاوکارى کردنى ولاتانى ئەوروپا بۆ ناردنەوەى
پەنابەرە کوردەکان هەڵگرن، بەتایبەتى کە تائێستاش سەدان
پەنابەرى کورد لە گرتووخانەى ئەم وڵاتانە بەدیارجێبەجێ
کردنى شەپۆلێکىترى ناردنەوەى بەزۆرەوە ڕاگیراون.
دەشتی
جەمال
سکرتیری
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
18-6-2008
----------------------------------------------------------------------------------------
IFIR:PO.BOX1575،ILFOD،
IG1 3BZ، LONDON UK
Tel:0044 7856032991
00447895636633،0041787557786،004799387599،003584404464905
ifir2007@yahoo.com
d.jamal@ntlworld.com
www.csdiraq.com
www.federation.org
|