٢٨\١٢\٢٠١٠
ناڕه‌زایه‌تی
بێکاران و هه‌ژارانی( سیدی بوزید)ی تونس پێی نایه ده‌یه‌مین
رۆژ!
ئاماده‌کردنی:
ئامانج پیرۆت
دوای
چه‌ند ڕۆژێک له بێده‌نگه کردنی ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه ناوخۆیی یه‌کانی
تونس و ته‌نانه‌ت ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کانی ناوچه‌که و دنیاش سه‌ره‌نجام
ورده ورده هه‌واڵی تووڕه‌یی و ناڕه‌زایه‌تی کرێکاران و هه‌ژارانی
ناوجه‌کانی( سیدی بوزید)یان بڵاو کرده‌وه. به‌پێی ئه‌م هه‌واڵانه له
ڕۆژی 17 / 12 ه‌وه، تا شه‌وی ڕابردوش چه‌ندین جار ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی
خه‌ڵکی ناڕازی و هێزه‌کانی ئاسایشی تونس‌دا ڕوویداوه و هێزه‌کانی
ئاسایش بێجگه له کوشتنی لاوێکی 18 ساڵه و بریندار کردنی چه‌ندین که‌س،
چه‌ندین که‌سی تریشیان ده‌سگیر کردوه.
سه‌ره‌تای ئه‌م ناڕه‌زایه‌تی یه جه‌ماوه‌ری یانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
ئه‌و ڕۆژه‌ی که پۆلیس که‌وته هه‌راسان کردنی سه‌دان که‌س له‌وانه‌ی
ڕوویان کردبوه ماڵی یه‌کێک له‌و لاوانه‌ی که وه‌ک ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین
به‌رامبه‌ر بێ‌کاری له‌به‌رده‌م پارێزگای ئه‌و شاره‌دا ئاگری له‌خۆی به‌ردابوو.
هه‌ر ئه‌و ڕۆژه زیاتر له 2000 که‌س به شێوه‌یه‌کی یه‌کگرتوانه و به
تووڕه‌یی یه‌کی چاوه‌ڕواننه‌کراوه‌وه په‌لاماری هێزه‌کانی پۆلیس و
بنکه و باره‌گای حزبی حاکمیان دا. له ڕۆژی چواره‌میشدا دوای بڵاوبونه‌وه‌ی
هه‌واڵی گیان له‌ده‌سدانی لاوێکی تر،خه‌ڵکی ناڕازی دیسانه‌وه که‌وتنه
خۆپیشاندان.
ده‌وڵه‌تی تونس بۆ کپ کردنه‌وه‌ی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیه و ڕێگه گرتن له
ته‌شه‌نه کردنی بۆ شاره‌کانی تر، له چه‌ندین لاوه خه‌ریکه: له‌لایه‌ک
بودجه بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوجه‌یه ڕاده‌گه‌یه‌نێت و له‌لایه‌کی
تره‌وه ئه‌وپه‌ڕی توانای پۆلیسی و یاسایی خۆی بۆ سه‌رکوت کردنی هه‌ڵسوڕاوه‌کانی
خستوه‌ته گه‌ڕ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ئه‌مه یه‌که‌مجار نیه ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی
کرێکاران و هه‌ژارانی تونس بگاته ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی توند،به‌ڵام
جیاوازی ئه‌مجاره له‌وه‌دایه که خۆپیشانده‌ران زۆر به تووڕه‌یی یه‌وه
هێرشیان کرده سه‌ر هه‌ندێک له ڕه‌مزه دیاریکراوه‌کانی ده‌وڵه‌ت( وه‌ک
ده‌زگاکانی پۆلیس و ئاسایش) و ته‌نانه‌ت باره‌گای حزبی حاکم.
شیعاره دیاره‌کانی خۆپیشانده‌ران زیاتر تایبه‌تن به دژایه‌تی کردنی
بێ‌کاری و هه‌ژاری و گه‌نده‌ڵی.
شایانی باسه ده‌وڵه‌تی تونس چه‌ندین ساڵه ده‌ستی داوه‌ته پرۆسه‌یه‌کی
هه‌مه لایه‌نه‌ی ئابوری بۆ جێگیر کردنی بازاڕی ئازاد و له‌و پێناوه‌دا
بێجگه له خسوسی سازی به چه‌ندین شێوازیش بواری بۆ گرانی و بێ‌کاری ڕه‌خساندوه
و به توند ترین شێوه‌ش ده‌نگه ناڕازی یه‌کان سه‌رکوت ده‌کات،
دیارترین نمونه‌ش ئه‌و سه‌رکوت کردنه بوو که له ساڵی 2008 له دژی
کرێکارانی کانه‌کان( حوچ المنجمی) ئه‌نجامی دا.
بۆ پشتیوانی کردنی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی سیدی بوزید، تا ئێستا له
پاریس و له‌نده‌ن و هه‌ندێک شاری تونس ڕێپێوان ئه‌نجام دراوه.
26.12.2010
____________________
سه‌رچاوه‌کان: الجزیرة،
بی بی سی.
http://www.dw-world.de/dw
http://www.france24.com/ar
ماڵپه‌ڕی
ئامانج پیرۆت
|