ناڕه‌زایه‌تی دژ
به ناردنه‌وه‌ی به زۆری په‌نابه‌ران به‌رده‌وامه.
له درێژه‌ی که‌مپینێک که فیدراسیۆن به‌ڕێیخستوه دژ به ناردنه‌وه‌ی
به زۆری په‌نابه‌رانی عێراقی و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هه‌ر ڕێکه‌وتنێک له
نێوان حکومه‌تی عێراق- وهه‌رێمی کوردستان و ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا
ئه‌مڕۆ14/10/2009 له به‌رده‌م (communications house in old street)
به هاوپشتی تۆڕی دژه دیپۆرت بۆ عێراق به به‌شداری چه‌ندین که‌ناڵی
ڕاگه‌یاندنی بریتانی و ئاماده‌بوونی ئاسۆ تیڤی له کاتژمێر 5
ئێواره‌وه ده‌ستیان کرد به ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به
سیاسه‌تی دێپۆرتی ناردنه‌وه‌ی به زۆری په‌نابه‌رانی ناوچه
جۆراوجۆره‌کانی عێراق به ده‌لیلی ئه‌وه‌ی که عێراق وڵاتێکی ئارام و
سه‌لامه‌ته .
به‌ڵام ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه سه‌رجه‌م ڕاپۆرته نێوده‌وڵه‌تیه‌کان
عێراق به نائارامترین و نا سه‌لامه‌ترین وڵاتی جیهانی
داده‌نێن!!!!!!!!!
شایه‌نی باسه بۆ یه‌که‌م جاره به‌ریتانیا ده‌ستی کردوه به گرتنی
په‌نابه‌رانی خوارو ناوه‌ڕاستی عێراق!
ئێستاش چه‌ندین په‌نابه‌ری ناوچه‌کانی خوارو ناوه‌ڕاست له
گرتوخانه‌کانی (broken house، colnbrook ) زیندانن و وابڕیاره له‌م
هه‌فته‌یه‌دا به زۆر و بێخواستی خۆیان دیپۆرتی به‌غدایان بکه‌نه‌وه.
ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت بڕیاری دیپۆرتی په‌نابه‌ران بۆ به‌غدا دوای
سه‌ردانه ڕه‌سمیه‌که‌ی سه‌رۆکی عێراق که‌وتۆته جێبه‌جێکردنه‌وه .
فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی بۆ درێژه‌دان به‌م که‌مپین
و ناڕه‌زایه‌تیه و بۆ هه‌مان مه‌به‌ست به هاوبه‌شی تۆڕی دژه دیپۆرتی
په‌نابه‌ران بۆ عێراق ڕۆژی شه‌مه 17/10/2009 کاتژمێر 2 له نزیک
په‌رله‌مانی به‌ریتانیا له parliament square خۆپیشاندانێک سازده‌کات.
ئاماده‌بونتان ڕێزگرتنه له به‌ها مرۆییه‌کان.
بۆ زانیاری زیاترپه‌یوه‌ندی بکه‌ن به/ 07895636633
فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی/
به‌ریتانیا
|