٢٦\١٢\٢٠١٠
ناڕەزایەتی شاری
هەولێر دژ بە هەوڵی لهسێدارهدانی
حهبیبوڵا لەتیفی سەرکەتووانە کۆتایی پێهات.
رۆِژی
شەممە 25-12 بە بەشداری زیاتر لە 100 هاووڵاتی کوردستانی ((پیاوانی
ئاینی، نووسەران و هونەرمەندان)) و نوێنەرانی پارت و لایەنە سیاسییەکان
(( کنک، پارتی ئازادی کوردستان، بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان،
حیزبی زەحمەتکێشانی کووردستان - سەربەخۆ، سازمانی خەبات، پارتی
سەربەستی کوردستان، پارتی نیشتمانی کوردستان .....)) کۆبونەوەکە لە
پارکی منارە دەستی پێکرد، بەڵام بە بەهانەی نەبوونی مۆڵەت لە ناو
پارکەکە نەیان هێشت بۆیە لە دەرەوەی پارکەکە مەراسیمەکە تا کاتژمێر
4،30 ئێوارە بەردەوام بوو، سەرەتا کاک شێرزاد عومەر وتەی کۆمیتەی
ئامادەکار پێشکەش کرد کە چاودێری کوردۆساید و ناوەندی ئایندە و ناوەندی
رێگا و لاوانی ئەیڕەقیب پێی هەڵسابوون.
لە مەراسیمەکەدا وتەی مامۆستا فەرهاد پیرباڵ، وتەی چاودێری کوردۆساید،
فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی، ماڵپەڕی بەیان پێشکەش کران، لە کۆتاییدا
هەڤاڵ نەژاد بە وتەیەک کۆتایی بە کۆبونەوەکە هێنا.
بڕیارە یەک شەمە 26-12-2010 کاتژمێر 2ی دوا نیوەڕۆ لە هەمان شوێن بە
هەمان مەبەست بۆ شەرمەزار کردنی سیاسەتی ئیعدامکردنی لاوانی کورد لە
لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کۆببنەوە.
ئامادەبووان داوایان کرد:
1- پارت و لایەنە سیاسیەکان دژ بە
ئیعدامی لاوانی کورد هەڵوێست وەربگرن ، بێ هەڵوێستی ئەوانیان پرۆتستۆ
کرد.
2- حکومەتی هەرێم پەیوەندییە دیبلۆماتی و
ئابووریەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران ببڕێ.
لە کۆبونەوەکە کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی دیجلە و زەحمەتکێشان و ئازادی و
خەندان و ئاوێنە و ...... ئامادە بوون و بە
شێوەیەکی هێمنانە کۆتایی پێهات.
کۆمیتهی ئامادهکاریی خۆپیشاندان
٢٥\١٢\٢٠١٠
alimahmud2001@yahoo.com
|