١٩\٤\٢٠١٣
نارەزایەتی
بەرامبەر بڕیاری ئازادکردنی باوکی مامۆستا ساکار.
بە
مەبەستی نارەزایی دەڕبرین لە ئازادکردنی باوکی مامۆستا ساکار لە دادگای
سلێمانی بە یاسای لێبووردنی گشتیی لە هەرێمی کوردستان و
نادادپەروەریی لە سزادانی بکوژانی ژنان گرووپەکەمان چالاکیەیەک
لەبەردەم دادگای سلیمانی ساز دەکەین بۆ ئەم مەبەستە داوا دەکەین سەرجەم
کەسانی مرۆڤدۆست، رێکخراوەکانی ژنان، کەناڵەکانی راگەیاندن و
رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و چالاکەوانان و نووسەران و ڕۆشنبیران
بەشدار بن لەگەڵمان بۆ هەڵوێست وەرگرتن بەرامبەر بێ بەها سەیرکردنی
کەیسی کوشتنی ژنان لەم هەرێمەدا و بە ئاشکرا ئازادکردن و ڕێگەخۆشکردن
بۆ دەربازبوونی بکوژانی ژنان لە لایەن دەسەڵاتی دادوەریی و
دادوەرەکانەوە بە پشتبەستن بە یاسای لێبووردنی گشتیی.
با هەموومان بلین نا بۆ ئەو یاسایانەی دەرگا بۆ ژنکوژان دەکاتەوە.
شوێنی ئەنجامدانی چالاکی:
بەردەم دادگای سلێمانی.
رۆژ و کات : دووشەمە ٢٢\٤\٢٠١٢
- کاتژمیر ٣٠:٨ بەیانی .
بۆ پەیوەندییکردن بە گرووپی (ژیان)ەوە.
ژمارە تەلەفۆن: 07718838508
گرووپی ژیان
zhyangrop@gmail.com
١٨\٤\٢٠١٣
|