په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٩\٥\٢٠١٣

ناڕەزایەتی دژ بە سیاسەتی دەرکردن و زیندانیکردنی پەنابەران لە هۆڵەندە درێژەی هەیە.
- گۆشەیەک لە ناڕەزایەتیەکانی پەنابەران و رێکخراوەکانی بەرگریکار لە مافەکانی پەنابەران
-


هۆڵەندە ٨\٥\٢٠١٣:


ناڕەزایەتی پەنابەران لەبەردەم سێ گرتوخانەی جیاوازدا.


رزگار سالح نۆێنەری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە هۆڵەندە بە سکرتارێتی فیدراسیۆنی راگەیاند"پەنابەران و کەسایەتی و ڕێکخراوەکانی بەرگریکەر لە مافی پەنابەران کە خۆیان لە ژێر ناوی (مافی ژیان)دا رێکخستووە، بەردەوامن لە درێژە دان بە ناڕەزاتەی دژی سیاسەتی دەرکردن و هەڵاواردن و بێمافکردن کە حکومەتی هۆڵەندی لەم ساڵدا گوژمێکی نوێی پێداوە".

لەدرێژی قسەکانیدا ئاماژەی بە وچالاکیانەکرد کە ئەنجام دراوە ووتی"بۆ ئەو مەبەستە ڕۆژی ٥ی مەی پەنابەرانی شاری لاهای / دەنهاخ و ئەمستردام و دەوروبەری خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیان بۆ بەردەم گرتوخانەکانی ئەمستردام - سخیپۆڵ و ئەلفێن دەراین و ڕۆتەردام بەڕێخست".

کۆبونەوەو ناڕەزایەتی یەکەم لە بەردەم گرتوخانەی - ئەمستردام سخیپۆڵ بەڕێخراو خۆپیشاندەران بە جۆرەها شێوە وەکو هوتاف کێشان، فیکەلێدان، وتنەوەی دروشمەکانی هاوپشتی و هاوسۆزی بۆ پەنابەرانی زیندانی کراو، بەرزکردنەوەی پۆستەر و لافیتە و وتەو لێدوانیان بە بڵندگۆ دەستپێکرد و پەنابەرانی زیندانیکراویش وەکو هەستکردن بە هاوپشتی و بەخەمەوەهاتنی هاوچارەنوسەکانیان لەدەرەوە، دەستیان دایە هوتاف کێشان و وتنەوەی دروشمەکان و چەپڵە لێدان. بەڵام لەبەر بەرزی دیوارەکان، پەنابەرانی زیندانی کراو تەنها دەنگیان دەگەیشتە دەرەوە. دوابەدوای ئەوە پەنابەران بەڕێکەوتن بۆ بەردەم گرتوخانەی شارەدێی ئەلفێن دەراین و لەوێش هەمان جۆری ناڕەزایەتی دەستی پێکرد و پۆلیسی گرتوخانەکە لەترسی خۆپیشاندەران زوبەزو دەرگا گەورەکەیان داخست و هەڵسوڕاوێکی خۆپیشاندانەکەشیان بۆ ماوەیەکی کورت بۆ پرسیارو زانیاری وەرگرتن لای خۆیان گلدایەوە و دوای هاتنەدەرەوەی ئەو هەڵسوڕاوە خۆپیشاندەران ئاپۆرەیان داو دەستیان کردە چەپڵە ڕێزان.

رزگار ئەوەشی ووت" گرتوخانەی شاری ڕۆتەردام بەشی سێهەم و کۆتایی ناڕەزایەتی پەنابەرانی بەرکەوت و بەو جۆرەی کە پەنابەران پێیان خۆشبوو، بەو شێوەیەی کە بۆیان گونجاو بوو ناڕەزایەتی و توڕەیی و بێزاری خۆیان لە زیندانیکردنی پەنابەران دەربڕی و لەسەر بەرزایی دەرەوەی گرتوخانەکە خۆپیشاندەران پۆستەر و لافیتەکانیان بەرزکردەوەو بەزمانەکانی فەڕەنسی، عەرەبی، هۆڵەندی، فارسی و کوردی وتەی تایبەت بە پەنابەران پێشکەشکرا ".

ڕزگار ساڵح لە خۆپشندانە وتەی پێشکەش کردو" هاوپشتی و هاوسۆزی بۆ پەنابەران دەربری و هاوکات سەرکۆنەی سیاسەتی دژە پەنابەرانی حکومەتی هۆڵەندەیبکرد".

شایەنی باسە لەو چەند زیندانەی باسکراو چەندینی تریش، حکومەتی هۆڵەند هەزاران پەنابەر لە ناویشیاندا پیر، پەکەوتە، ژن و مناڵیان زیندانیکردووە و بەنامرۆڤانەترین شێوە ئەشکەنجەی دەرونیان دەدرێ لە پێناوی ئەوەی بێزارو وەڕس بن و ''خۆبەخشانە'' ڕازی بن بە دیپۆرتکردنەوەیان.

خۆکوژی پەنابەرێکی رووسی لە گرتووخانەی شاری رۆتەردام.


لەلایەکی دیکەوە بەپێ هەواڵەکانی فیدراسیۆن " پەنابەرێکی ڕوسی چەند مانگ لەمەوپێش لە گرتوخانەی شاری ڕۆتەردام، بەهۆی دیپۆرتکردنەوە بۆ وڵاتەکەی مەترسی لەسەر ژیانی دروست دەبوو بەداخەوە خۆکوژی هەڵبژارد".

بەو هۆیەوە،"وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران و حکومەتی هۆڵەندی ڕووبەڕووی ڕەخنەی زۆر بونەوە بەڵام سەرباری هەموو ڕەخنەو ناڕەزایەتیەکان، ئەوحکومەتە و وەزارەتەکەی کە لیبڕاڵەکان بەڕێوەی دەبەن تا ئێستا دەستیان لەو سیاسەتە دژە پەنابەریە شل نەکردۆتەوە. بەپێچەوانەشەوە ڕێکخراوەکانی هاوپشتی و بەرگریکەر لە پەنابەران زنجیرەیەک خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیان بۆ مانگی ئەوگەست خستۆتە ئەجێدای کارەوەو بەو هیوایەن بتوانن زۆرترین هاوپشتی بەدەستبێنن بۆ فشار خستنە سەر حکومەت و وەزارەتەکەی تا دەست لەو سیاسەتەی هەڵگرێت".

نەشوان سەعید و کۆچی دوایی لە ناکاو.


رزگار سالح ووتی "لە سێ هەفتەی ڕابردوودا، ئێوارەی پێنج شەممە، کاتێک پەنابەر نەشوان سەعید خەڵکی شاری دهۆک و تەمەن 42 ساڵ لە بازاڕی شاری لاهای/ دەنهاخ کوتوپڕ جەڵدەی دڵ لێیدەداو بەداخەوە گیانی لەدەستدا. نەشوان ساڵ و نیوێک لەمەوبەر کاتێک کە مافی مانەوەکەیان لێسەندەوە لە بری ئەوەی بۆ درێژکەنەوە و هەمانکاتیش خێزان و مناڵەکەی بەزۆر ڕەوانەی کوردستان دەکەنەوە".

هەواڵەکان سەبارەت بە مەرگی نەشوان دەڵێن"لێسەندنەوەی مافی مانەوەو ناردنەوەی مناڵ و خێزانەکەی، سەرەرای خراپی باروگوزەرانی خۆی، نەشوان دەخاتە ژێر گوشارێکی دەرونی قورسەوە و کاردانەوەیەکی خراپ لەسەر تەندروستی ئەو دروست دەکات. سەرباری ئیرادەی بەهێزی نەشوان و مانەوە بەبێ مۆڵەت و درێژە دان بەناڕەزایەتی لە ساڵێک لەمەوبەرەوە، بەداخەوە کۆچی لەناکاو دەبێتە چارەنوسی نەشوان و بێبەشی دەکات لە شاد بوون بە وەرگرتنەوەی مافی پەنابەری و شاد بوونەوە بە خێزان و مناڵەکەی و کەسوکاری. ناوبراو دەبێتە قوربانی سیاسەتێک کە حکومەتی هۆڵەند دور لە هەموو پرەنسیپێکی مافی مرۆڤ و پەنابەران بەسەر پەنابەرانیدا سەپاندووە. نەشوان چەند ڕۆژی ڕابردوو بە هاوکاری چەند کەسایەتی دڵسۆزی پەنابەران و مرۆڤ دۆست لە هۆڵەند توانیان ئامادەکاری ناردنەوەی بۆ جێبەجێکەن و ئێستا چەند ڕۆژێکە تەرمی نەشوان گەیشتۆتەوە دەست کەسوکاری لە شاری دهۆک.

مەراسیمێک بۆ پرسەو ماتەمینی و ڕێزلێنان لە نەشوان.


نۆێنەری فیدارسیۆن ووتی"ئێوارەی دووشەممە، ٦ی مەی، بۆ ڕێزگرتن لە گیان و یادکردنەو نەشوان، ڕێپێوانێکی کورت ماوە و مەراسیمێک لەو پارکەی کە چەند مانگ ناوبراو لێی ژیا، سازدرا. شایەنی باسە ژمارەیەکی بەرچاو لە پەنابەران و خەڵک و مرۆڤدۆستان و هاوپشتیکەرانی پەنابەران ئامادەی مەراسیمەکە بوون و سەعات حەوتی ئێوارە دوای ڕێ ڕۆشتنەکە ئامادەبوان کۆبونەوە و دوو دەقە بۆ گیانی نەشوان بێدەنگ ڕاوەستان و دواتر لەلایەن ئامادەبوانەوە گوڵ لە شوێنێکی سیمبولیک کە بە وێنەی ناوبراو مۆمی داگیرساو ڕازابووە، دانرا".

پاشان وتاری پرسەو ماتەمینی لەلایەن ئەندام و هەڵسوڕاوی ڕێکخراوی ئافا ''ئەنتی فاشیست'' پێشکەشکراو دوابەدوای ئەوەش ڕزگار ساڵح "سەرەخۆشی و ماتەمینی بۆ کەسوکار و ئامادەبوان ڕاگەیاند. لە درێژەی وتەکانیدا ڕزگار قسەی لەسەر بارودۆخی خراپی پەنابەران لە هەریەک لە وڵاتەکانی ئەوروپاو کوردستان کردو ئاماژەی بەوەش کرد کە نەشوان یەکەم و دوایەمین قوربانی ئەو سیاسەتە نیە و ڕەخنەی لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کرد لە کەمتەرخەمی و پشتگوێ خستنی پەنابەران".


لە کۆتایدا ژمارەیەک کەسێکی تر بە زمانەکانی عەرەبی، هۆڵەندی قسەوباسیان پێشکەشکرد و چەند پارچە هۆنراوەیەکی یادەوەری و ماتەمینی پێشکەشکرا. دوای زیاتر لە کاتژمێرێک لە بەڕێوە چونی مەراسیمەکە پەنابەران دڵنیایانکردەوە کە بەردەوامدەبن لە درێژەدان ناڕەزایەتی و خەباتکردن تا بەدەستهێنانی مافەکانیان.

 

فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی

________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk, 00447856032991, 07895976547

Fax: 08715288651, www.federationifir.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک