١٠\٩\٢٠١٢
ناڕەزایەتیەکانی
پەنابەرانی چادرگەی ''سێڵینگن'' لە هۆڵەندە بەردەوامە.
زانا
سەرپەرشتیاری چادرگەکەی پەنابەران لە ھۆڵەندە بە فیدراسیۆن
ڕاگەیاند."دوێنی ٦ی سێپتێمبەر، پەنابەرانی چادرگەی سێڵینگن
بەڕێپێوانێکی ناڕەزایەتی بەرەو کەمپی تێرپەپڵ بەڕێکەوتن کە ١٤ کیلۆمەتر
ماوەکەی بوو و دوو سەعات و نیوی خایاند".
زانا ئەوەشی ووت" ڕێڕۆشتنەکە سەعات ١ی پاشنیوەڕۆ دەستیپێکردوو لە ٣:٣٠
دا لەبەردەم کەمپەکە کۆبوینەوەو بە ئیدارەی کەمپەکەمان ڕاگەیاند: کە
ئێمە داواکاریمان ھەیەو دەمانەوێت وەزیری کۆچ و کۆچبەران ''خێرت لێرس''
ببینین".
ھەروەھا سەبارەت بە بەشداری پەنابەران لەم رێپیوانەدا زانا ووتی "لەم
ڕێپێوانە ناڕەزایەتیەدا ٣٥ پەنابەر بەشداریکردوو تا کاتژمێر پێنج و
نیوی خایاند و دواتر پەنابەران گەڕانەوە شوێنی چادرگاکەو بەرەدەوام
دەبین لە نارەزایەتیەکانمان بەرامبەر بە سیا سەتی دژی پەنابەری حکومەتی
ھۆڵەندە".
شایەنی باسە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی لە ھۆڵەندە
کەمپەینەیەکی کاتی بەمەبەستی راکێشانی پشتیوانی و گیڕانەوەی مافەکانیان
راگەیاندوە بانگەوازی ڕێکخراوەئینسانی و پەنابەری و کەسایەتی و
ڕۆشنبیران و ھەموو ڕەوەندی کوردی دانیشتوی ھۆڵەندە و دەرەوەی دەکات بۆ:
١- گەیاندنی کۆمەک و ھاوکاری زیاتر لە جۆری خواردەمەنی و پێخەف و چادر،
وەیان کۆمەکی مالی بۆ ئەو پەنابەرانە تا پیداویستیەکانیان دابین بکەن.
٢- راکێشانی پشتگیری بۆ کەیسەکانی ئەو پەنابەرانە لە ڕێگەی پەیوەندی
کردن بە ڕێکخراوەئینسانی وپەنابەریەکان ، حزبە سیاسیەکان،
پەرلەمانتارویەکیتی کریکاریەکان،کەسایەتیەکان تا ناوەندو
ڕاگەیاندنەکانی ھۆڵەندە بە تایبەتی و کوردستان بەگشتی و وروژاندنی
کێشەکانیان.
٣- فشار بخەینە سەر حکومەتی ھۆڵەندە بۆ وەڵام دانەوە بە داواکاریەکانی
پەنابەران لە دانی مافی پەنابەری بۆیانو مافی گیرانەوەی تەواوی
خزمەتگوزاریەکان لە پێدانەوەی مافی سۆشیالو شۆینی نیشتە جێبون بۆیان
مسۆگەر بکەین.
ھۆڵەندە
ناوەندی
هەواڵگری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
___________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk ،00447856032991
www.federationifir.com
|