په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٥\٤\٢٠١٣

ناڕەزایەتیەکانی سوێد درێژەی ھەیە.


دەربارەی ناڕەزایەتیەکانی ٢٠ ی ئەپریلی شاری ستۆکھۆڵم، لە دژی پڕۆژەی "ڕەڤا Reva" دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران!

سوێد - ٢٣\٤\٢٠١٣


نۆێنەری فیدراسیۆن لەشاری یۆتۆبۆریەوە بە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ڕایگەیاند:


"ماوەی سێ ساڵە حکومەتی سویدی ڕێوشوێنی کرداری و گرنگی بۆ دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی بێ مۆڵەت لەڕێی پڕۆژەی ڕەڤاوە خستۆتە دەستوری کاری خۆیەوە و بڕیاری یەکجارەکی لێداوە. دەوڵەتی سویدی ئەم کارەی بەسەر سێ دەستەی ئەسڵی دامەزراوەکانیدا دابەشکردووە. ئەم سێ دەستەیە بریتییە لە: پۆلیسی سنور، پۆلیسی تاوان، فەرماندەی کۆچبەران. بۆ جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە بۆدجەیەکی زۆری بۆ تەرخانکردووە.".


ھەروەھا ووتی" دوای کارپێکردنی ئەم پڕۆژەیە، پۆلیس لە سەرتاسەری ووڵاتدا، بەتایبەتی لەوشارانەی ڕێژەی دانیشتوانیان زۆرە، دەست دەکەن بەگەڕان و پشکنین بەدوای پەنابەرانی بێ مۆڵەت و، دەسگیرکردنی ئەم مرۆڤە بێلانانە لەھەر شێوە و ڕەنگێکدا بن".


باسی لەوەشکرد" پۆلیس نەخۆشخانە و ناوەندی خزمەتگوزاریەکان و قوتابخانە و ویستگەی پاس و شەمەندەفەر و شوێی کۆبۆنەوەی بیانی و ھاوشێوە کە پۆلیس ھەست بکات شوێنی ڕاوکردنی پەنابەرانە ھێرشی دەکاتە سەر".


بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرانبەر بەم ھێرشە ناڕەواو ھەمەلایەنەی پۆلیس بۆ سەر پەنابەرانی بێ مۆڵەت، ژمارەیەک لەدەستە و ڕێکخراوی مرۆڤ دۆست و بەرگریکار لە پەنابەران، پارتە ڕادیکالەکان و میدیای بەناوبانگ و سەراسەری و کەسانی شەریف و ناسراو و خۆشەویست و ئازادیخوازی خەڵکی سوید، بەرانبەر ئەم پلان و پڕۆژەیەی ڕەڤا نارەزایەتیان دەربڕی.


ھەروەک چۆن ٢ و ٩ و ٢١ ی مانگی مارس ووڵاتی سوید نارەزایەتیەتی گەورەی بەخۆوە دی. نارەزایەتیەکانی شارەکانی ستوکھۆڵم و یوتوبۆری و ماڵمۆ و ئەبساڵا بەھەمان کێشەوە پەیوەستن، ئەگەرچی ھەمان ھۆ درێژبوونەوەی ئەو ناڕەزایەتیانەیە. لە ھەفتەی دواییدا پۆلیسی سوید ھێندێ پاشەکشێ، گەڕان و پشکنینی ئاشکرای ڕاسیستیانەی ناو میترۆکانی کۆتایی پێھێنا. بەڵام سوربون لەسەر ئەم پلانە بەشێوەی تر لە بزوتندایە، ھەلومەرجێکی سەختی بۆ زۆرێک لەپەنابەران و پەناخوازان ھێناوەتە کایەوە. نارەزایەتی گشتی خەڵک نیشانیدا کەدەتوانن ئەم پڕۆژەیە شکست پێ بھێنن و دەوڵەت و پۆلیسی سوید وادار بە گەڕانەدواوە لەو سیاسەتە نا پەنابەری و نا مرۆڤانانە بکەن.


کاردانەوەی رێکخراو وکۆمەڵەکانی بەرگریکار لە مافەکانی پەنابەران.


نۆێنەری فیدراسیۆن ووتی" لەبانگێھێشتن بۆ ناڕەزایەتی و بەشداریکردنی خۆپیشاندانی فراوانەی ڕۆژی ٢٠ ی ئەپریلی شاری ستۆکھۆڵم، لەژێر دروشمی " دژی ڕەڤا و دژی دیپۆرت و داخوازی دانی ئیقامەی گشتی بە ھەموو پەنابەران و کۆچکردوان کرا".


ئەوەشی ووت" خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی ناوەندی شار لەمەیدانی "سرگت توۆریت" مەزنی و دڵسۆزی ئەو جەماوەرەی نیشاندا بۆ پشتگیری لە پەنابەران کە ماوەی ٣٠ خولەک ئەو ناڕەزایەتیانە چووە بەر پەرلەمان و دروشمی گشتی جەماوەری ناڕازی (کەس نایاسایی نیە و گرتن و ئەشکەنجە راگرن، و مافی پەنابەریان پێبدەن و لە خزمەتگوزاریەکانی شوێنی نیشتەجێبوون و تەندروستی بێبەشیان مەکەن) کەلەسەر لافیتەکانیش ئاپۆرەی خۆپیشاندانەکانی ڕازاندبووەوە، سەرەڕای ئامادەبوونی گشت میدیاکاران و پەیامنێرانو ڕۆژنامە نووسان و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن.".
 

 

فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی

________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk, 00447856032991, 07895976547

Fax: 08715288651, www.federationifir.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک