

چاک دژ بەجێبەجێنەکردنی سزای بڕیاردراو بەسەر
تاوانکارانیئەنفال
داوای دەربڕینی
ناڕەزایەتی لە ناوخۆی کوردستان و هاندەران دەکات.
کەس و کاری قوربانیانی ئەنفال .
بنەماڵەی شەهیدان و کیمیابارانکراوان.
ڕێکخراوەکانی داکۆکیکەر لە مافی ئەنفالکراوان و کیمیابارانکراوان و
شەهیدان و زیندانیانی سیاسی وپێشمەرگەی دێرین.
هاووڵاتیانی خۆشەویست...
هەروەک دەبینین و دەبیستین دەسەڵاتدارانی ئێستای عێراق بە تایبەتیش
دەستەی سەرۆکایەتی عێراقی و ئەمەریکییەکان ئامادە نین تاوانکارانی
ئەنفال تەسلیم بە لایەنە پەیوەندیدارەکان بکەن بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری
بڕیاردراو بەسەریاندا .
عەلی حەسەن مەجید و تاوانبارانی دیکە کە لە مێژووی نوێدا مەزنترین
تاوانیان بەرامبەر بە گەلەکەمان ئەنجامداوە و پەشیمانیش نین لە
تاوانەکانیان ، خۆشەویستانی ئێمەیان بە دڕندانەترین شێوە بە کۆمەڵ
لەناوداوە ، شایانی ئەو سزا توندە بوون لە دادگا بۆیان بڕایەوە ،
جێبەجێنەکردنی سزاکە لە وادەی خۆیدا و ئەگەری ڕێککەوتن لەسەر سازشی
سیاسی لەسەر بڕیاری دادگا و جێبەجێنەکردنی سزاکە ، گەورەترین تاوانە
بەرامبەر بە قوربانیان و خودی ئەو دادگاییە دەکرێت ، کە لە یەکەم ڕۆژی
دەست بەکار بونیەوە ئێمە خستمانە ژێر پرسیارەوە .
ئێمە وەک ناوەندی چاک بانگەوازی هەموولایەک دەکەین ، با بە ئەنجامدانی
ناڕەزایەتی و سکاڵا تۆمارکردن لەسەر ئەوانەی ناهێڵن یاسا جێبەجێبکرێت ،
نەهێڵین تاوانکاران لە سزای بڕیار دراو ڕزگاریان بێت . با دەنگی
ناڕەزایەتی خۆمان بگەیەنیینە هەموو لایەک ، با بە ئەرکی مێژویی خۆمان
هەڵبستین و ویژدانی خۆمان لە بەرامبەر قوربانیەکانمان ئاسودە بکەین ،
با ئێمەی جەرگ سوتاوان و کەس و کار ئەنفالکراوان و شەهیدان بە یەک دەنگ
هەموو پێکەوە بڵێین:
دەبێت بڕیارەکانی دادگا دەست بەجێ جێبەجێبکرێت .
دەبێت سەرجەم تاوانکاران
بەبێ جیاوازی بدرێنە دادگا .
نابێت سازش بە بڕیارەکانی
دادگا بکرێت .
ناوەندی چاک
15-11-2007
www.chak.be
chak_org@yahoo.com
تێبینی : هەر بەیان و بانگەوازێک ئەم ئادرەسانەی
لەسەر نەبێت ، چاک بەرپرس نییە لێی .
|