١٤\١٠\٢٠١٢
ناڕەزایەتیی
پەنابەران درێژەی ھەیە و بازنەی ھاوپشتیی و کۆمەک بە پەنابەران لە
فراوانبوون دایە.
- راپۆرتیک لەسەر
کار و چالاکییەکانی فیدراسیۆن بۆ بەرگریی لە مافەکانی پەنابەران -

ئامادەکردنی: رزگار ساڵح
ھەر لەدوای دەرکردنی پەنابەران و لێسەندنەوەی مۆڵەتی مانەوەیان لە
گوندی سێڵینگن و ڕووھێنانیان بۆ شاری لاھای/ دێنھاخ، لە سێ ھەفتەی
ڕابردووەوە تا ئێستا فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە ھۆڵەندە
لە ھەوڵی چڕوپڕدایە بۆ بەدەستھێنانی ھاوکاری و ھاوپشتی ، مادیو معنەویو
پشتیوانی کەسایەتی و ئەحیزب و ئەندام پەرلەمان بۆ بەرگریکردن لە مافی
پێشێلکراوی پەنابەرەدەرکراوەکان و ھەوڵی بەدەستھێنانی مافی گەڕانەوەیان
بۆ کەمپەکانیان و تێکھەڵکێشکردنەوەیان لە پڕۆسەی داوای مافی پەنابەری و
چونەوە ناو ژیانی ئاسایی.
لەو پێناوەشدا فیدراسیۆن کەمپینێکی راکێشانی پشتیوانیوھاوکاری
کۆکردنەوەی پارمەتی مادیو خواردەمەنی و پێویستیەکانی تری ڕاگەیاندوو،
خۆشبەختانە تا ئێستاش کۆمەک چ وەکو مادی چ وەکو خواردن و خواردنەوە
پێشکەشی پەنابەران دەکرێت لە ڕێگەی فیدراسیۆنەوە جێگەی ڕێزو پێزانینە
لەلایەن ھەموو ئەو لایەنو کەسایەتیانەی بەو کارە ھەستاون. لەولایشەوە
فیدراسیۆن و لە رێگەی دۆستان و لایەنگرانیەوە بۆ بەدەستھێنانی ھاوپشتی
و ھاوکاری کەسایەتی و ژۆرنالیست و ئەندام پەرلەمان و ئەحیزب لایەنە
سیاسیووریکخراوە پەنابەری و ئینسانیەکانی ھۆڵەندی تا لەو ڕێگەیەوە فشار
بخرێتە سەر وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی ھۆڵەندی و وەزیرەکەی'' خێرت لێرس''
و بڕیار دەرکردنێک بۆ پێدانەوەی مافی گەڕانەوەی پەنابەران بۆ
کەمپەکانیان، و پێویستە بڕیارێکی لەو جۆرە وەکو داواکاری ھەنوکەیی و
چاویلێکرێت.
ھەر لە پێناوی سەرخستنی ئەو دۆزەدا، گۆران ڕەشید ھەڵسوراوی فیدراسیۆن
تا ئێستا نامەی داواکاری ھاوپشتی و بەدەنگەوەھاتنی پەنابەرانی بۆ
چەندین SPحیزب و ئەندام پەرلەمان ناردووە، خۆشبەختانە ئەنجامەکەی
ئەوەیە کە شارۆن ئەندام پەرلەمان لەسەر لیستی حیزبی سۆشیالیت و پسپۆر
لە کاروباری پەنابەراندا ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو لەگەڵ ھاوکارێکیدا
سەردانێکی بۆ کەمپی پەنابەران لە شاری لاھای بەڕێخست و لە نزیکەوە
کێشەو کەموکوڕی و پێداویستیەکانی پەنابەرانی چاوپێکەوت و ئەویش داوای
ھاتنی ''خێرت لێرس'' دەکات بۆ پەرلەمان بۆ ئامادەبوونی بۆ وەڵامدانەوە
سەبارەت بەو ھەلومەرجە خراپەی کە بۆ پەنابەرانی فەراھەمکردووە.
ھەروەھا ژنە ئەندامێکی تری ھەمان حیزب کە چەند دەیەیە چالاکەوانی
سیاسیە لە شاری لاھای و ئێوارەیەک سەردانی کەمپی پەنابەرانی کردوو لە
نزیکەوە کێشەو گیروگرفتی پەنابەرانی بینی و فیدراسیۆنی دڵنیاکردەوە کە
لەھەوڵدا دەبێت بۆ بردنە پێشەوەی کەیسی ئەو پەنابەرانەو ھاوپشتیکردنیان.
ھەر بە ھەوڵ و پێشنیاری ئەو ئەندام پەرلەمان و کەسایەتیانەی کە ھاوپشتی
پەنابەرانن، تا ئێستا چوار فراکسیۆن( حیزبی سۆشیالیست، چەپی سەوز،
دیموکرات٦٦ و یەکێتی مەسیحەکان) پشتگیری خۆیان بۆ گفتوگۆ لەسەر کێشەی
پەنابەرانی چادرگەکانی ئەمستردام و لاھای ئاشکراکردوەو حیزبی کاریش (
سۆشیال دیموکرات) تا ئێستا لە دووڕیانێک وەستاوەو بڕیاری کۆتایی نەداوە.
ھەروەھا ھەرسێ حیزبی دیموکراتی ئازادی (لیبڕاڵ)، حیزبی ئازادی(
ڕاستڕەوی نەتەوە پەرست) و حیزبی مەسیحی دیموکرات لەگەڵ سیاسەتی بەزۆر
ناردنەوەی پەنابەرانن.
شایەنی باسە بازنەی کۆمەک و ھاوپشتی کردنی پەنابەران تادێت فراوان
دەبێت و ڕۆژانە کەسایەتی و ئەکادیمیست و ژۆرنالیست و ئەندام پەرلەمان و
ھونەرمەند و خەڵکی سیاسی و مرۆڤدۆست سەردانی کەمپەکە دەکەن و بێزاری و
ناڕەزایەتی خۆیان دەردەبڕن کاتێک دەبینن '' لەوڵاتێکی دەوڵەمەندی وەکو
ھٶڵەندا کە ساڵانە ملیاردھا ئیرۆ وەکو سوبسیدی دەنێرێتە دەروەی ھۆڵەند
بەڵام گروپێک خەڵک لە ژێر چادری ئاھەنگگێڕاندا بێ ئاوو کارەباو
گەرمکەرەوە ژیان بەسەردەبەن''.
ھەروەھا ''لە بیرەوەریدا لاھای شاری ماف و ئاشتی بووە'' لای کەسایەتی و
ڕێکخراوەکانی ھۆڵەندی بووە بەشاری ''دەرکردن و بێ مافی'' کە بە پێکەنین
و جۆکەوە دەوترێتەوە.
لەگەرمەی ھەوڵ و کۆشش و وەستانەوە بەڕووی سیاسەتی دەرکردن و بێمافکردن
و جیاوازیکردنی پەنابەران و بۆ دەستەبەرکردنی ژیانێکی گونجاوتر بۆ
پەنابەرانی کوکەمپ، ڕۆژی ھەینی گروپێک لە ھەڵسوڕاوان و سەرپەرشتیارانی
پەنابەران کە پێک ھاتبوو لە '' ڕزگار ساڵح ، سیمۆن، ئێدگار، ئێخبێر،
ئیلۆنا و ئیلیزا '' سەردانی شارەوانی شاری لاھای یان کردوو لەلایەن ''بارت
لودفیر و ھانز ڤەندە ڤێخت''ەوە پێشوازیکران، سەرەتای قسەوباسی وەفدەکە
بە سەرکۆنەکردن و شەرمەزارکردنی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران و شارەوانی
دەستی پێکرد کە چەند نا ئینسانیانە مەمەڵەی ئەو پەنابەرانە دەکەن.
''لە وڵاتێکی وا
دەوڵەمەندا بۆچی گروپێک لەخەڵک دەبێ لەسەر شەقامەکان ژیان بکەن
لەکاتێکدا کە وڵاتەکەی خۆیان ئامادە نیە وەریانبگرێتەوە؟'' سیمۆنە
بەمجۆرە قسەی خۆی کرد.
کۆبونەوەی وەفدەکە نزیکەی یەک کاتژمێری خایاند و قسەوباسی چڕوپڕ لەسەر
ھەلومەرجی گوزەرانی پەنابەران و پێویستیە ھەنوکەییەکانیان و
کەموکورتیەکانیان و چۆنێتی یارمەتیدانیان خرایە سەرمێزی شارەوانی.
لە کۆتایی دا ھەموو ئەندامانی گروپەکە پێداگریان لە سەر فەراھەمکردنی
خزمەتگوزاریەکانی لە بابەت ئاو، کارەبا، گەرمکەرەوە، شوێنی خۆشتن و
سەردانی پزیشک و چادری داخراو کردەوە و داوایانکرد کە ئەو
خزمەتگوزاریانە بۆ کەمپەکە فەراھەمبکرێت و مۆڵەتی ئەوەشیان پێبدەن کە
بۆیان ھەبێت ھەر چوارلای چادرەکان داخەن چونکە سەرما زیادی کردووە
پەنابەران ناتوانن لە چادرێکدا بخەون کە تەنھا دوولای داخراو بێت!
ھەروەھا پێداگریشیان لەسەر ئەوە کردەوە کە پێویستە کاربەدەستان و
سەرۆکی شارەوانی لاھای لە ڕووی ئینسانیەوە مامەڵەی پەنابەران بکەن نەک
لە ڕووی یاساییەوە، ئەوەی کە دادگا بڕیاری لەسەر داوە.
لە کۆتایی کۆبونەوەکەدا ھەموو ئەندامانی گروپەکە پێداگریان لەسەر
سەردانی سەرۆکی شارەوانی کردەوە کە خۆی بێت و لەنزیکەوە ھەلومەرجی
ژیانی پەنابەران ببینێت. بەڵام شارەوانی لای خۆیەوە ھیچ
بەرپرسیارێتیەکی نیشان نەداو وە دڵنیایان کردەوە کە ھیچ جۆرە
یارمەتیەکی پەنابەران لە ئۆباڵ ناگرن. '' چۆن دکتۆرتان پەیدا کردووە بۆ
پەنابەرە نەخۆشەکان ئاوایش دەرمانەکانیان بۆ پەیداکەن'' ئەمە وەڵامی
یەکێک لە کاربەدەستانی شارەوانی بوو بەرامبەر داواکاریەکی وەفدەکە!
ئەمڕۆژانە ناڕەزایەتی پەنابەرانی پەروەندە داخراوو دەرکراو لە
کەمپەکانیان، لە شاری لاھای ٢٢ ڕۆژ بەسەردەبات و تا دێت سەرنجی خەڵکی
مرۆڤ و پەنابەردۆست بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت و بازنەی ھاوپشتی کردنی
فراوانتر دەبێت. پێشتریش ناڕەزایەتی ئەم پەنابەرانە لە شاری زڤۆڵە
لەبەر باڵەخانەی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران و دواتریش گوندی سێڵینگن ٢٢
ڕۆژ بەردەوامی بەخۆی دابوو. ھەروەھا کۆمەڵێک پەنابەری تریش کە زۆربەیان
خەڵکی سۆماڵن ھەمان ناڕەزایەتی دژی سیاسەتی جیاوازیکردن و دەرکردن
لەکەمپەکان لە شاری ئەمستردام بەڕێوەدەبەن، بۆ ئەو مەبەستەو بۆ
ھاوئاھەنگ کردنی ناڕەزایەتیەکان لە ھەردوو شاری لاھای و ئەمستردام،
وەفدێکی شەش کەسی لە پەنابەران و سەرپەرشتیارانی کەمپی لاھای سەردانی
چادرگەکانی ئەمستردامیان کرد.
ناڕەزایەتی پەنابەرانی دەرکراوی ھۆڵەندە خەباتێکی بەرھەقە لە پێناوەی
بەدەستھێنانی مافی پەنابەری و نیشتەجێ بوون، شایەنی ئەوەیە ھاوپشتی و
یارمەتی بکرێت لەلایەن مرۆڤدۆستانو ئازادیخوازان.
سەرکەوێ خەباتی ھەقخوازانەی پەنابەران.
________________________________
*
رزگار ساڵح، بەرپرسی فیدراسیۆن لە ھۆڵەندە.
١٢\١٠\٢٠١٢
- هۆڵەندە
rizgar3@gmail.com
|