٢١\١٢\٢٠١٦
ناڕەزایەتیی خەڵک لە نێوان تێکشکان و
ھەستانەوەدا!!

عەبدولڕەحمان رەسول
ھەمیشە ناڕەزایەتییەکان لەئەنجامی ھەبوونی ووشیاری خەڵکەبۆداواکاری
وچەسپاندنی ماف وئازادییەکانە,ئەمەش ھۆکاری ھەبوونی دەسەڵاتێکی
چەوسێنەرونابەرابەرە,کەلەھەنگاوەکانیدا ڕەچاوی بەرژەوەندی ومافەکانی
خەڵک وەکوپێویست ناکات,بەردەوام بەجێبەجێکردنی یاساوبڕیارە
دژەئینسانییەکانی نابەرابەری وبێکاری وھەژاری وسەرکوت
وئیستبدادزیاددەکات,خەڵکی ئازاوچاونەترسوووشیاربەردەوام بۆ نەمانی
سەرکوت وچەوسانەوەوبێکاری ودزیی وگەندەڵی و بێمافێیەکان
تێدەکۆشێت,خۆپیشاندان وناڕەزایەتی لەدژی نەبوونی ماف ونەچەسپاندنی
یەکسانی وعەدالەت دێتەکایەوە,بەڵام بەدواداچوون ودڵسۆزی چارەسەر
بۆکێشەوگرفت وداواکاری وخواستی خەڵک لەکۆمەڵگایەکەوە بۆکۆمەڵگایەک
گۆڕانی بەسەردادێت.
لەمێژوویی مرڤایەتیدا بەردەوام بەم شێوەھاتووە کاتێک خەڵک ناڕازی بوون
لەسیستەم ویاساکان بەباشی خۆیان ڕێکخراو ویەگکرتووکردووەبەردەوام
یەکێتی وھاوخەباتی وتێکۆشانیان گەشەپێداوەزۆرباش سەرکەوتوبن لەگەیشتن
بەئامانج وداواکاری ومافەکانیان.ڕێکخراوبون ویەکگرتوویی جەماوەری
زۆرباش کاریگەری خۆی ھەبووە بۆئاسانتربەدەستھێنانی
ئامانجەکان,بەپێچەوانەوەناڕێکخراویی وپەرشوبڵاویی لەناڕەزایەتی
وخۆپیشاندانەکاندا دەبێتەھۆی ئاسانتربۆتێکشکانی ھیواوئامانجەکان
وداواکارییەئینسانییەکان,لەبەرئەوەی دەسەڵاتداران بەردەوام کاردەکەن
بۆتێکشکانی ئامانج وداواکاری ناڕەزایەتی وخۆپیشاندانەکان بەجۆرێک
کەلەبەرژەوەندی دەسەڵات وسیستەمی سەرکوتکەرونادادپەروەردابێت.
تازەترین نمونەش خۆپیشاندانەکانی ١٧ی شوباتی ڕابردووی باشووری
کوردستانە,کەبەھۆی ناڕێکخراوەیی وناڕێکخستنی خەڵکی ناڕازی
وخۆپیشاندانەکانەوەبووکەئامانجەکانی خۆپیشاندانی ١٧ی شوبات شکستی
ھێنا,ئەویش بەھۆی ئەوەی کەحیزبەکانی دەسەڵات دەیان ویست خۆپیشاندانەکان
وئامانجەکان وداواکارییەکانی خەڵک تێکبشکێنن کەلەبەرژەوەندی خۆیاندابێت
وخەڵک کۆتایی بەناڕەزایەتی وخۆپیشاندانەکان بھێنێت لەھەمان کاتدا
حیزبەکانی بزوتنەوەی گۆڕان وئیسلامییەکانیش بەجۆرێکی تردەیان ویست
کۆتایی بەخۆپیشاندانەکانی خەڵکی ناڕازی لەنادادپەروەری نایەکسانی
وگەندەڵی ودزی بھێنن.ئەوەی بەلایدانەچوون بەرژەوەندی وخواست
وئامانجەکانی خەڵکی ناڕازی وخۆپیشاندەربوو کەھەرواش کۆتایی ھات,ئەگەرچی
خەڵکی ناڕازی وخۆپیشاندەرباجی جۆراوجۆریاندا لەچەشنی قوربانی دان
وبرینداربون وزیندانی کردن وئەشکەنجەدانی ڕابەران وھەڵسوڕاوانی
خۆپیشاندەر بەڵام بێ دەستکەوت وبەدەستھێنانی ئامانج وداواکارییەکان
کۆتایی ھات خۆپیشاندان وناڕەزایەتییەکان.
ئەوەی زەرەری کردوبێ سوودبوو تەنھا خەڵکی ناڕازی بووبەڵام ئەوانەی
سوودیان وەرگرت حیزبەکانی بزوتنەوەی گۆڕان و(ئیسلامییەکان)یەکگرتو
وکۆمەڵ بوو بەوەی بەھۆی خۆپیشاندانەکانەوەی ژمارەیەک ئەندام
پەرلەمانیان زیادبووبۆپەرلەمان بەناوی نوێنەرایەتی خەڵک و ووتاردانی
بریقەداروبێ کردار,ھەروەھا حیزبەکانی دەسەڵاتیش سوودیان وەرگرت بەوەی
خەڵکی ناڕازی لەگەندەڵی ودزی ونادادپەروەرتووشی بێ ئومێدی وبێ ھیوای
کرد بۆ گۆڕانکاری باشتر .بۆیەباشترین چارەسەر بۆئایندەیەکی گەش بۆخەڵکی
ناڕازی خۆڕێکخراوکردنیانە بەجۆرێک کەبەردەوام گەشەبەیەکێتی وھاوخەباتی
جەماوەری بدات لەدژی گەندەڵی ودزی ونایەکسانی وسەرکوت وئیستبداد
ھەنگاونان بەدامەزراندنی سیستەمێکی سیکۆلاروئازادومەدەنی.
لەکۆمەڵگایەکی وەک باشووری کوردستان وعێراق بەھۆی زاڵبوونی سیاسەتی
کۆنەپەرستانەی ناسیۆنالیستی وئایینی لەناوحکومەت ودەسەڵاتی ھەردوولادا
بەردەوام ماف وئازادییەکانی مرۆڤەکان لەپاشەکشەیەکی بەرچاودایە,ھەمیشە
حیزبەکانی ناوپەرلەمان وحکومەت بەھۆی ململانێکانیانەوە خەڵکییان
گیرۆدەیی گەشەی شەڕوئاوارەیی وبێکاری وچەوسانەوەوسەرکوت وبێ مافی
زیاترکردووە.ئەم حیزبانە لەعێراق وباشووری کوردستان بەردەوام بەسامان
وپارەی گشتی خەڵک گەشەیان بەھێزی چەکداروچەقوکێشی
جۆراوجۆرداوە,ھەربۆیەش زۆر جارململانێ سیاسییەکانیان بەرەوململانێی
چەکداری دەکێشێ.خەڵک گیرۆدەی شەڕوئاواریی وبێکاری وقەیران وکێشەی
جۆراوجۆردەکەن.
لەقۆناغی ئێستادا خەڵک لەعێراق دەستی داوەتەخۆپیشاندان وناڕەزایەتی
دەربڕین بۆداواکردنی نەمانی گەندەڵی ودزی ونەمانی بێکاری ونابەرابەری
ونەمانی سەرکوت وئیستبداد,بۆچەسپاندنی ئازادی ومافەکانیان.دەسەڵاتی
عێراق ھەرجارەوبەبیانوێکەوە خەڵک فرێودەدات وبەڵێنی بریقەداری
جۆراوجۆریان پێدەدات بەومەبەستەی کەگوایەلەئایندەدا حکومەت چارەسەری
تەواوی کێشەوقەیرانەکان دەکات وبەجێبەجێ کردنی بەرنامەکانی لەبواری
چاکسازی لەسەرجەم بوارەکانی سیاسی وئیداری وکارگێڕی وئابووری,بەڵام
سەرجەم بەڵێن وبڕیارەکانی حکومەت ودەسەڵاتداران ھەروەک بڵقی سەرئاوی
لێدێت ,ھێچ گۆرانکارێکی باشترناکرێت.ساڵانە خۆپیشاندانی بەھەزاران خەڵک
لەبەغداد وچەندشاری تردووبارە وچەندبارەدەبێتەوەبەڵام بەھۆی نەبوونی
یەکگرتوانەی خەڵک وناڕێکخراوەیی خەڵکە کەخۆپیشاندانی خەڵکی عێراق
کاریگەری ئەوتۆیان نابێت.
لەکۆمەڵگایی باشووری کوردستان ئیدارەدان وبەڕێوەبردنی دەسەڵات
زۆرخەراپترە وەک لەعێراق, بەدرێژایی ئەودەسەڵاتە کەلەلایەن
حیزبەناسیۆنالیستی وئایینی یەکانەوەبەڕێوەدەچێت. کەئەوانیش پێکھاتوون
لەپارتی دیموکراتی کوردستان/عێراق ویەکێتی نیشتمانی کوردستان
وبزوتنەوەی گۆڕان ویەکگرتوویی ئیسلامی وکۆمەڵی ئیسلامی وبزوبزوتنەوەی
ئیسلامی ھەروەھاچەندین حیزبی تری سێبەری پارتی ویەکێتی کەلەلایەن
بەشەکانی پارستنی پارتی وزانیاری یەکێتی یەوە بەپارەی گەندەڵی ودزراوی
گشتی خەڵکی کوردستان کادروبارەگاکانیان پێ بەرێوەدەبەن.
ئەودەسەڵاتەی باشووری کوردستان ڕۆژبەڕۆژلەپێشکەوتندایە لەگەشەدان
بەسەرکوتوئیستبدات وچەوسانەوەوئازاردان وبێ مافی وناعەدالەتی وھەژاری
ونەداری وبێکاری وتیرۆرو ڕەشەکوژی ڕۆژنامەنووسان وسیاسی وچالاکوانانی
مەدەنی,بەڵام لەپاشکەشەی زیاتردایەلەچەسپاندنی ماف وئازادییەکان,قۆناغ
بەقۆناغ کێشەوگرفت وقەیرانەکان زیاتردەکات,خەڵکی باشووری کوردستان
زیاتربێ ئومێد وبێ ھیواتردەبێت لەگۆڕانکاری باشتر بۆدەست ڕاگەیشتنی
خەڵک بەماف وداواکاری وخواستە ئینسانییەکانیان لەلایەن ئەودەسەڵات
وحیزبانەوەبەگشتی.
خەڵکی باشوورکوردستان زۆر ئازایانەوچاونەترسانەھاتۆتەمەیدان
بەخۆپیشاندان ودەربرینی ناڕەزایەتی لەدژی گەندەڵی ودزی
وچەوسانەوەوبێکاری وھەژاری ونەبوونی موچەونەبونی ماف وئازادی...
ھتد.
دەسەڵات لەجێگای ئەوەی زۆربەڕێزەوەبەدەم خواست وداواکارییەکانی
مامۆستایان وخەڵکی ناڕازی وخۆپیشاندەرەکانی باشووری
کوردستانەوەبچێت,کەسەرجەم داواکارییەکان زۆرسادەوڕەوایە,بەلام
بەپێچەوانەوە بەدەم داواکاری وخواستەکانی خەڵکی ناڕەزای
وخۆپیشاندەرەوەچوو کەبەشێکی زۆرلەخەڵک چاوەڕێی
ئەوجۆرەھەڵوێستەنائینسانییەی نەدەکرد,کەئێستا بەئاشکرا بەرپرسانی
دەسەڵاتی باشوور بەخەڵک ڕادەگەیەنن چ لەجۆری سەرکوت وئیستبداد وچ
لەشێوازی سزادانی مامۆستایانی ڕێکخەری خۆپیشاندان ومامۆستایانی
بەشدارلەخۆپیشاندان وبایکۆتەکان!!بەڵام بۆخەڵکی ئازادیخوازو
یەکسانیخوازوکۆمۆنیستەکان ئەمەڕوون بوو کەھیچ خۆشباوەڕێک ناکرێت
بەودەسەڵات وحیزبانە ھەبێت بەڵکوبوونی ھەرخۆشباوەرێک وئومێدێک لەچەشنی
چارەسەری کێشەوگرفتەکانی خەڵک بەم جۆرەسیستەم ودەسەڵاتە تەنھاکات
بەفیرۆدان وزیاتربوونی قەیران وکێشەھەمەجۆرەکانە ھیچی تربۆخەڵکی
باشووری کوردستان بەرھەم ناھێنێت.
ئەگەرباس لەئازادی بکرێت لەسەردەستی ئەم ھێزوحیزبانەئەوا بەدرێژایی
دەسەڵاتیان ئازادی ودیموکراسی یان پێشێلکردووە,لەدوایی لەساڵی ١٩٩١
کەڕاپەڕین ئەنجامدرا یەکێتی وپارتی و بەرەی کوردستانی لەسلێمانی
وھەولێر وچەندشاری تر کەئەوکات خاوەن دەسەڵات بوون نەیان توانی بەرگەی
ھەبوونی ھێزێکی جیاوازلەخۆیان بگرن کەئەویش بزوتنەوەی شووراکان ویەکێتی
بێکاران بوو کە لەچەندگەرەک ناوچەیەک بارەگا ونووسینگەی خۆیان
ھەبوو,بەڵام بەزەبری چەک سەرکوتکران بارەگاونووسینەگەکانیان داخران.
لەسلێمانی لەلایەن یەکێتی لەساڵی ٢٠٠٠ھێرش کرایە سەرحیزبی کۆمۆنیستی
کرێکاریی عێراق پێنچ لەتێکۆشەران وھەڵسوڕاوانی ئەوحیزبەی کردەقوربانی ,بەبیانوی
ئەوەی داوای ئازادی ویەکسانی نێوان ژنان وپێیاوان دەکات,داوای
جیابوونەی کوردستان لەحکومەتی عێراق دەکات بەدەنگدانی ڕیفراندۆمی خەڵک
بەجۆری ئازادانە,ئایاخەڵکی باشووری کوردستان دەیانەوێت لەگەڵ عێراق بن
یان سەربەخۆبن لەڕووی ئیدارەدانەوە لەچوارچێوەی دەسەڵاتێکی مەدەنی
وسیکۆلار,کەئەوکات بەسەرپەرشتی نۆشیروان مستەفاجێگری گشتی یەکێتی بوو
ھێرش کرایە سەرکۆمۆنیستەکان.
لەھەولێرودھۆکیش لەلایەن پارتی چەندین جارھێرش کراوەتەسەرحیزبەکانی
جیاوازلەخۆیی لەوانەحزبی کۆمۆنیست وبزوتنەوەی گۆڕان
وئیسلامییەکان,کەبەچەندین بارەگاکانیان سووتاوەو ھەڵسوڕاویان زیندانی
کراوەو ئەشکەنجەدراو یاخود تیرۆرکراوەون.
ئەگەرقسەلەدەنگدان ومافی زۆرینەدەکرێت یان خەڵکی فرێودەدەن بەبانگەشەی
دروستکردنی دەوڵەتی سەربەخۆلەباشووردەکرێت!!ئەی بۆچی لەکاتی دەنگدانی
دەستووری عێراقی دا,خەڵکی باشوورزۆرینەی دەنگی بەجیابوونەوەی
لەعێراقدابەڵام تەنھا پارتی ویەکێتی ولایەنگرانیان دەنگیان بەدەستووری
عێراقدا؟بۆچی ھیچ حیسابێکیان بۆدەنگ وڕای خەڵک نەکرد؟وەک ئێستا چۆن
حیساب بۆدەنگ وسەدای خەڵکی ناڕازی ومامۆستایان وفەرمانبەران
وخۆپیشاندەری باشوورناکەن!چۆن دەکرێت خەڵک بێ دەنگبێت لەئاست ئازاردان
وئەشکەنجەدانی مامۆستایانی ناڕازی وخۆپیشاندەر.!
خەڵکی ووشیاروبەئاگا زۆر باش دەزانێ کە دەسەڵات بێباکە، نەک ھەر
چارەسەری کێشەکان ناکات بەڵکو دەیەوێ ھەر وا بەردەوام بێت تا خەڵک لە
ڕووی سیاسی و ئابووری دەگاتە لووتکەی بێچارەیی وکۆیلەیەتی وھەژاری
خۆشیان وەک دەسەڵات بەردەوامبن لە فرۆشتنی نەوت و دزی وگەندەڵی و
تاڵانکاری، بۆیە ئەوەی گرنگە جەماوەر بە شێوەیەکی تۆکمەتر بەشداری
خۆپیشاندانەکان بکەن و تا کۆتایی بەو سیستەمە چەپەڵە دەھێندرێت کە
لەئاستی جیھان وێنەی نیە لە بەدڕەوشتی. سیستەمێک بەلایەوە گرنگ نیە
مناڵی خەڵک ھەمووی واز لە خوێندن بێنن، بەلایەوە گرنگ نیە مامۆستایان و
کەمئەندامان و پێشمەرگە دێرینەکان و زیندانیانی سیاسی و بنەماڵەی
شەھیدان و سەرجەم چین و توێژەکان برسی بکرێن و نان نەبێ بیخۆن!! خەڵکی
باشوورزیاتر ھەژار و نەزان و نەدار و کرێچی و بێچارە بێ.
دەستەوچینی لایەنگری لەدەسەڵات وسیستەمی بنەماڵەیی وخێڵایەتیش لەسەرجەم
کۆمەڵگای باشووری کوردستان کەتایبەت بەچینی سەرمایەداروزاڵمی
دەسەڵاتدارە لەکۆمەڵگای باشووری کوردستان کە ھەرچی داھاتی نەوت
وغازوگومرگەکان وبواری بازرگانی وبەرھەمھێنانی جگەرەودەرمان وکەرتەکانی
گەشتوگوزاروبەکرێدان وفرۆشتن ھەیە ھی خۆیانە,ھەرچی ئوتێل
وبیناوئەپارتمانی بەرزوراقی شارەکانە لەگەڵ باغی سەرجادەوقەراغ
شارودەریاچەوشوێنەگرینگ وبەنرخەکانی کۆمەڵگای باشووری کوردستان ھەیە ,ھەرچی
کۆمپانیای ڕێگە پێدراوەھەیەھی خۆیانەیان شەریکەبەشن , بۆتە ھی بەرپرسان
بەپارەوداھاتی دزراوی گشتی خەڵکی باشووری کوردستان.
ناکرێت خەڵکی باشووری کوردستان چیتر ئومێد بەوسەڵات وحیزبانەخۆش بکات
کەبەدرێژایی تەمەنیان لەدەسەڵاتداجگە لەماڵوێرانی وسەرکوت وتیرۆر
وچەوسانەوەوئازاروھیچی ترییان بۆبەرھەم نەھێناون ونەکردووەبەردەوام
دژایەتی ماف وئازادییەکانی خەڵکی یان کردووە وخەڵکی یان فرێوداوە
بۆئەوەی درێژەبەدەسەڵاتیان بدەن.
وەک بەراوردنا بەڵام وەک ڕاستێک لەپێناوی سوودگەیاندن بەخەڵکی
خۆپیشاندەروناڕازی لەسیستەمی نابەرابەروچەوسانەوەوسەرکوت وئیستبداد
لەباشووری کوردستان,دەبیندرێت لەکۆمەڵگاپێشکەوتووەکانی چەشنی ئەوروپا
خۆپیشاندان وناڕەزایەتییەکان بۆھەرجۆرەداواکارێک بێت گرینگی وکاریگەری
زۆرباشی ھەیە,ئەمەش بەھۆی چەند ھۆکارێکەوەیە کەگرینگترینیان لەوانە
ھەبوونی دیموکراسی وئازادی بەرزبوونەوەی ووشیاری خەلک بەجۆرێک کە خۆیان
بەباشی ئامادەدەکەن بۆھەرپێشھاتێک کاتێک بەرپرسان ودەسەڵاتداران وەلامی
نەرێ یان بدەنەوە,ئەگەرچی وەلامدانەوەی داواکاری خەڵک دەکەوێتەسەر
چەندایەتی خەلک لەپیشتیوانی وناڕەزایەتی وخۆپیشاندانەکان.
نموونەلەساڵی ٢٠١٦دەنگدانی خەڵکی بەریتانیا بۆچوونەدەرەوەی لەیەکێتی
ئەوروپا ئەم داواکارییە نەسەرۆکی ولات وحکومەت پێیان خۆش وبەدڵی ئەوەن
نەبوو,بەڵام داواکاری زۆرینەی خەلک بوو دەسەڵات وحکومەتی ناچارکرد
بەدەم خواستەکانی خەڵکەوەبچن.سەرۆک وبەرپرس ودەسەڵاتدارانی دەوڵەتی
بەریتانیا بەزوویی ھەنگاوەکانی چوونەدەری بەریتانیایان دەستپێکرد.
لەساڵی ٢٠١٦لەناڕەزایەتی وخۆپیشاندانی کرێکارانی فەرەنسا لەیاسای کار
لەفەڕەنسا کەبەجۆرێک بوو لەبەرژەوەندی کرێکارانی فەڕەنسی نەبوو
ئەویاسایەی کەدەوڵەت دەری کردبوو پاش خۆپیشاندانی ھەزارانی کەس
لەکرێکاران وخەڵکی فەرەنسا حکومەتی ناچارکردبۆ پاشگەزبوونەوەی دەوڵەتی
فەڕەنسا لەویاسایە ودانانی یاسایەک کەڕەچاوەی بەرژەوەندییەکانی
کرێکارانی فەرەنساباشتربکات.ھەرچەندە لەفەڕەنساوبەریتانیاش سیستەمی
سەرمایەداری زاڵەوباڵادەستەو نابەرابەری وبێ مافی وجودی ھەیە,بەلام
یەکێک لەھۆکارەکان بۆسەرکەوتنی خەڵک ووشیاری خەڵک بوو بۆخۆڕیکخراوکردن
خۆڕێکخستن بۆ بەدەستھێنانی ماف وداواکارییە ئینسانییەکان بوو
کەھەنگاوەکانی خەڵکی ناڕازی وخۆپیشاندەری باشتر وپڕکاریگەرترکرد.
لە ولاتیکدا حکومە ت نە توانێت موچە و داواکاری و خواستە مە دە نی و
شارە ستانییە سە ردە مە ییە کان دا بین بکات چون دە کریت داھاتویکی
باشتر و بە ختە وە ر بو خە ڵکە کە ی بە دی بھێنێت؟!! چون بە و حکمە ت و
دە سە لا تە و حیزبانە دە گوتریت شارە ستانی و مە دە نی ؟!! بە لکو ھە
ر جوریکبن لە م شێوە دە سە لات و حوکم داریی یە بێشک لیوان لیوە لە دە
سە لات و حکومداری جە نگە ل و کۆنە پە رە ستی و دیکتاتوری ...پیویستە
خە لک چی تر بی دە نگ نە بن لە خوڵقاندنی نە ھامە تی و کیشە و گرفتی
زیاتر کە دە سە لات و حکومە ت و حیزبەکان بەسەر خە ڵکی دە ھێنن .
خەڵکی ناڕازی لەسیستەمی ناعەدالەت وسەرکوت ودیکتاتۆروبنەماڵەیی
لەکۆمەڵگای باشووری کوردستان پێویستدەکات خۆیان باشترڕێکخراوبکەن
وبەھێزی بەھێزتری جەماوەری بەردەوام لەمەیداندابن بۆپشتیوانی
وھاوکاریکردنی یەکتری لەبەرزکردنەوەی ماف وداواکارییەئینسانییەکان
لەبەرئەوەی تەنھاچارەسەریەکبوون وڕێکخراوبوونە بۆبەدیھێنانی سەرجەم ماف
وداواکارییەکان.بۆئەوەی بەھاوکاری ھەموولایەک کاربکرێت بۆدامەزراندنی
سیستەم ودەسەڵاتێکی سیکۆلارومەدەنی وئازادوبەرابەر.
Abdulrehman.rasul@gmail.com
|