په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٨\١٠\٢٠٢١

ناڕەزایی بۆ دووبارە دانانەوەی سەربازگە لە گوندی تۆپزاوای کەرکوک.



ھەموومان ھەوڵبدین (سەربازگەی تۆپزاوا) شوێنی کۆکردنەوەی ئەنفالکراوان، (ئۆشفیتز)ی ئەنفالکراوان بکرێتە مۆنۆمێنت نەک سەربازگە.

ماوەیەکە سوپای عێراق، سەرقاڵی دانانەوەی سەربازگەیە لە گوندی تۆپزاوا لە سنووری پارێزگای کەرکوک، لە ھەمان سەربازگەی (تۆپزاوای پێشوو، کە دەیان ھەزار ڕۆڵەی کورد لە پرۆسەی ئەنفالدا تێدا کۆکرایەوە و پاشان لە گۆڕی بە کۆمەڵدا زیندەبەچاڵکران. سەڕبازگەی تۆبزاوە، ھێمای دەڕندەیی ڕژێمی بەعسی فاشیست بووە. ھەر شوێن و جێگەیەکی ئەو سەربازگەیە، چیرۆکێکی تراژیدیای ئەنفال و بەڵگەی ئەو تاوانە دەڕەندەیەیە کە دەرھەق بە گەلی کورد ئەنجامدرا دەگێڕێتەوە.

 

ئەم ھەوڵەی سوپای عێراق، پێشێلکارییەکی زەقی بڕیارەکانی دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق لە دۆسیەی ئەنفالە، کە تێیدا بڕیاری قەرەبوکردنەوەی مەعنەوی قوربانیانی دەرکردووە و پاراستنی ئەو سەربازگەیەش لە چوارچێوەی ئەو قەربووە مەعنەوییەدا دێت، کە یادەوەرییەکانی تاوانەکەی ھەڵگرتووەو دەبوایە ھەر لەدوای رووخانی رژێمی بەعس مۆنۆمێنتی ئەنفالکراوانی تێدا دروست بکرابایە. ئەگەرچی لە رابردوودا سەدان جار داوای بە مۆزەخانەکردنی ئەو سەربازگەیە کراوە، وەک مۆزەخانەیەکی قوربانیانی ئەنفال... وەلی مەخابن نە دەسەڵاتی عێراق و نە حکۆمەتی ھەرێم، بە تەنگ ئەم داواکارییەوە نەھاتوونە.

 

ئێمە لە رێکخراوەکانی بواری جینۆساید و ئەو کەسایەتیانەی لەم بوارە کاردەکەن، وێرای سەرکۆنەکردنی ھەوڵەکانی سوپای عێراق داوای راگرتنی ئەو ھەوڵە دەکەین بۆ دووبارە بە سەربازگەکردنی شوێنی ئەنفالکردنی گەلی کوردستان کە وەک پەڵەیەکی ڕەشی مێژووی دیکتاتۆری بەعسە بۆ لەبیرنەکردن و دووبارە نەبوونەوە و پاراستنی شوێنەکە وەک مۆنۆمێنت و بەبیرھێنانەوەی تاوانەکان بۆ نەوەکانی داھاتوو لە (سەربازگەی تۆپزاوا). ھاوکات بێدەنگی حکومەتی ھەرێم و پارت و لایەنە سیاسیە کوردییەکان لەمەڕ ئەو بابەتە سەرکۆنە دەکەین و داوا دەکەین شوێنی ئەنفالکراوان بپارێزرێت و گرنگی پێبدرێت بۆ بەزیندوویی ھێشتنەوەی یادەوەری ئازیزانمان نەک دووبارە بکرێتە سەربازگە، کە دەبێتە ھۆی کولاندنەوەی برینەکانی قوربانیان و ھێمایەکە بۆ بەردەوام بوونی ئەنفال.

 

لە کۆتایی جەخت دەکەینەوە دووبارە دانانەوەی سەربازگە لە تۆپزاوا پێشێلکارییە بەرامبەر بە مافی کەسوکاری قوربانیان و پێشێلکردنی زەقی قەرەبووکردنەوەی مەعنەوییە و بەرپرسیارێتی یاسایی و مێژوویی و ئەخلاقی دەکەوێتە ئەستۆی حکومەتی عێراق، چونکە کەیسی ئەنفال لە دادگای باڵای تاوانەکانی عێراقی بڕیاری جینۆسایدی وەرگرتووە.


ناوەکان:


١- رێکخراوی کوردستان بێ جینۆساید
٢- رێکخراوی گەشەپێدانی مافی مرۆڤ
٣- عارف قوربانی لێکۆلەر لە بواری ئەنفال
٤- رێکخراوی ئەنفالەکانی کوردستان
٥- رێکخراوی چاودێری کوردۆساید - چاک کوردستان
٦- رێکخراوی چیرۆکەکانی ئەنفال
٧- تۆڕی رێکخراوە کوردستانیییەکان بۆ دادگای تاوانی نێودەوڵەتی
٨- رێکخراوی ھەڵمەتی دادپەروەریی
٩- رێکخراوی مانەوە بۆ پرسی شەھیدان و ئەنفالکراوان
١٠- رێکخراوی دادپەروەریی و ئاشتی جیھانی بۆ مافی مرۆڤ
١١- رێکخراوی چاودێری کوردۆساید - چاک
١٢- رێکخراوی باران بۆ پرسی ئەنفال
١٣- ناوەندی داکۆکی پشدەر بۆ قوربانیان و جینۆسایدکراوان
١٤- تۆڕی ئایکان کوردستان
١٥- رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کۆکوژ لە کوردستان
١٦- ھێمن حەسیب چالاکوانی بواری جینۆساید
١٧- عادیل حاجی محەمەد ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان و دەستەی دامەزرێنەری کۆمەڵەی داکۆکی لە ئەنفالکراوان

١٨- کۆمەڵەی داکۆکی لە پرسی ئەنفال
١٩- رێکخراوی جیھانێکی بێ چەکی کیمیاوی و بایۆلۆجی
٢٠- ھەڵمەتی ژیان دژ بە سێدارە لە کوردستان
٢١- کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی ھەڵەبجە
٢٢- حیکمەت فایەق عارف چالاکوانی بواری جینۆسایدو چەکی کیمیاوی و کۆکوژ
٢٣- رێبوار رەمەزان بارزانی نووسەرو چالاکوانی بواری جینۆساید
٢٤- دکتۆر فاتیح سەنگاوی نووسەرو توێژەر لەبواری پرسی ئەنفال
٢٥- شوان محەمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق
٢٦- عەدالەت عومەر نووسەرو لێکۆڵەری بواری جینۆساید
٢٧- ئیدریس عەبدوڵا نووسەرو توێژەری بواری ئەنفال
٢٨- عەلی بەندی نووسەرو لێکۆڵەری بواری ئەنفال
٢٩- رێکخراوی پارێزەران و راوێژی یاسایی و پرسی مافی مرۆڤ
٣٠-  شێخ سدیق نووسەر لە بواری جینۆسایدو ئەنفال
٣١-  رێکخراوی کار بۆ ئەنفال
٣٢- دیمەن محەمەد چالاکوانی بواری جینۆساید
٣٣- عەلی مەحمود محەمەد چالاکوانی بواری جینۆساید

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک