٣\۴\٢٠١٠
ناڕه‌زاییه‌کانمان
... هۆکاره‌کان و ڕێگه‌چاره‌کان.
فه‌رحان خورشید حه‌مکوڵ
ئه‌گه‌ر سه‌رنجێکی خێرا له پێکهاته جیاوازه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی و
قه‌واره و پێکهاته سیاسیه‌کانی سه‌ر گۆڕه‌پانی کوردستان بده‌ین به
حیزب و کیانی ده‌سه‌ڵاتدار یا ئۆپۆزۆسیۆنه‌کانه‌وه ، هه‌ڵبه‌ته هه‌ریه‌ک
به شێوه‌یه‌ک گوزارشت له ناڕازیه‌کانی ده‌کات ، به ڕاده‌یه‌ک ناڕه‌زاییه‌کان
به جۆرێک په‌نگی خواردوه‌ته‌وه که هه‌ندێک جار هه‌ست ده‌کرێت له سه‌ر
بنه‌مای ڕاست و دروست به‌ندن ، جار جاریش ڕه‌نگه زیاده‌ڕه‌ویه‌ک هه‌بێت
له هۆکاری ناڕه‌زاییه‌کان یا له دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌کان.
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی گه‌لی کورد ناڕه‌زایه له مه‌ڕ دۆسه‌ی جێبه‌جێ
کردنی مادده‌ی 140 ی ده‌ستووری عێراق ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئۆباڵی جێ به
جێ نه‌کردنه‌که ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی لایه‌نی به‌رامبه‌ره‌وه نه‌ک
لایه‌نی کوردی ، که‌چی زۆر جار خۆێندنه‌وه‌کانمان هه‌ند تون و تیژه ،
ده‌گاته سه‌ر ئه‌وه‌ی یه‌کتر تاوانبار بکه‌ین به که‌مته‌رخه‌می ، وه‌ک
بڵێی کلیلی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که له ده‌ست لایه‌نی کوردیدایه و ته‌نها
به نوکه قه‌ڵه‌مێک بکرێت ، یا له ڕێگه‌ی گۆچانێکی سیحریه‌وه بێت ،
له بیرمان چووه چه‌ند لایه‌نێکی ئه‌قلیمی و نێومیلله‌لی کاریگه‌ریان
هه‌یه له‌م هاوکێشه ئاڵۆزه‌دا.
له‌ولاشه‌وه لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار ناڕه‌زان له دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی
و بنبڕنه‌کرنی ته‌واوی ئه‌و دیارده دزێو و نه‌ویسته. ئۆپۆزۆسیۆنیش
ناڕه‌زایی کردۆته تاکه دروشم . زۆر جار جه‌ماوه‌ر به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌برێت
له نێوان ڕتوش کردن له لایه‌ک و گه‌وره‌کرنی هه‌ڵه‌کان به مایکۆسکۆب
له لایه‌کی تره‌وه.
جه‌ماوه‌ری ناوخۆی کوردستانیش شێوه‌ی ناڕه‌زاییه‌کانی له چه‌ند لایه‌نێکه‌وه
سه‌رچاوه ده‌گرن ، هه‌ندێکی بووه‌ته جه‌ماوه‌رێکی مشه خۆر و ناڕه‌زاییه‌کانی
له تێر نه‌خواردنیانه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات ، هه‌ندێکیشی ناڕه‌زاییه‌که‌ی
ته‌نها له پێناو ناڕه‌زاییدایه ، ئه‌وه‌که‌شی قورسی ژیان و نه‌داری
پشتی چه‌مانۆته‌وه و به ناچاری هه‌ر هاوار و فوغانیه‌تی ، به‌شێکی
تری ترس له ئاینده بووه‌ته کێچ دوای ئه‌وه‌ی هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌کی
بێ شومارانه ده‌درێت بۆ که‌مکردنه‌وه و له گۆڕنانی ده‌سکه‌وته‌کانمان
له لایه‌ن ئه‌وانه‌ی چاویان به نێوی کورد و بوونی کوردا هه‌ڵنایه .
گه‌لی دووره وڵاتیش هه‌ڵبه‌ته سه‌رچاوه‌ی ناڕه‌زاییه‌کانیان له
هۆکار و تێڕوانینی جیاوازه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن ، هه‌ندێکی ڕاسته‌وخۆ
پێشکه‌وتن و جێگیربوونی بارودوخی ڕۆژئاوا له گه‌ڵ بارودۆخه‌که‌ی
کوردستاندا به‌راورد ده‌که‌ن ، به‌شێکی تر هه‌ڵبه‌ته وانه‌کانی
ڕۆژئاوا فێری کردوون ده‌کرێت بتوانرێت باشتر و کاراتر ووڵات به ڕێوه
ببرێت و ناکرێت هه‌ر پاساو بۆ پێشکه‌وتنه ماراسۆنیه‌کانمان بێنینه‌وه
.
کوردی پارچه‌کانی تریش هه‌ریه‌ک ناڕه‌زاییان به گوێره‌ی تێگه‌یشتنیان
له مه‌ڕ واقیع و پێشهاته‌کان ده‌گۆڕێت ، جا به‌و پێیه‌ی کوردستانی به‌شی
عێراق بووه ته سونبولی شێوه ڕزگاریه‌ک له چاو به‌شه‌کانی تری
کوردستانی دابه‌شکراودا ، بۆیه ناڕه‌زاییه‌کان زۆر جار هۆکاره‌که‌ی ته‌نها
ترسه له ده‌ست دانی ئه‌و سونبوله .
که‌واته ناڕازیی بووه‌ته دیارده و هه‌ر پێکهاته‌و قه‌واره‌یه‌کیش به
شێوه‌ی جودا جودا گوزارشتی لێوه ده‌که‌ن . بێگومان هه‌موو لایه‌کیش ته‌نها
خۆشه‌ویستی ووڵات و ترس له ئاینده یا ئاواتی خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵکه‌که‌یان
لا مه‌به‌سته . به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی گشتی هه‌ر کاتێک ده‌نگی ناڕه‌زایی
به شێوه‌یه‌ک گوزارشتی لێ بکرێت که زیانبه‌خش بێت به کۆی پرۆسه‌که
، یا به بنه‌مای پێکه‌وه ژیانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردایه‌تیمان ، ئه‌و ده‌مه
ناکرێت ناوزه‌نگی بکه‌ین به ناڕه‌زاییه‌کی بنه‌مادار و مه‌نتیقی . جا
ئه‌گه‌ر به گوێره‌ی خشته‌یه‌ک ناڕه‌زاییه‌کان ڕیزبه‌ند بکه‌ین ، هه‌ڵبه‌ته
هه‌ندێکی زۆر بایه‌خدار ده‌بن و هه‌ندێکیشیان که‌متر . به‌ڵام مه‌علومه
ئه‌و ناڕه‌زاییانه‌ی شێوه‌که‌ی هێمنانه و دوور له هات و هاوار بێت
هه‌ڵبه‌ته بایه‌خدارتره و له پێشه‌نگی ئه‌و ڕیزبه‌ندیدایه . ئه‌وه‌ی
گه‌له‌که‌مان ده‌ستی داوه‌تێ له به‌راوردێکی کوێرانه‌ی ڕوداوه‌کان له
گه‌ڵ واقیعی ووڵاتانی تر ، یا ئه‌وه‌ی گوایه وه‌ک بڵێی کوردستان له
دورگه‌یه‌کی ئارامدایه و مه‌ترسیه‌کانمان بن بڕ کراوه ، ڕه‌نگه
ڕاستیه‌کان له خه‌ڵکان بشێوێنێ !! . ئه‌و بانگه‌شانه‌ی وا خه‌ڵکانی
ساده‌ی کوردستانه‌که‌مانی پێ له خشته ده‌به‌ن گوایه خه‌باتی ده‌یان
ساڵه‌ی گه‌له‌که‌مان بکه‌ین به قوربانی دیموکراسی هه‌ڵه‌یه‌کی جه‌رگ
بڕه . ئه‌وه‌ی لاوانمان به ناوی ده‌نگی ناڕازیه‌وه تیژ ده‌کرێت بۆ
توند و تیژی و یه‌کتر قبوڵ نه‌کردن ، ڕێڕه‌وی ڕوداوه‌کان ده‌شوێنێ و له
ئه‌نجامدا ڕه‌نگه دوژمنانی گه‌له‌که‌مان زیاتر لێ ی سوودمه‌ندبن ، یا
هه‌ر نه‌بێت به زیان ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر پرۆسه‌که‌مان .
باشترین ڕێگه‌چاره بۆ ڕیشه‌کردنی ( ناڕه‌زاییه‌کان ) : -
1/ ده‌بێت له ناخی تاکی خۆمانه‌وه ده‌ست پێ بکه‌ین ، چوونکه دوای ئه‌وه‌ی
میلله‌ته‌که‌مان هه‌ر ژێر ده‌سته بووه و دوور بووه له پێژه‌ی ده‌سه‌ڵات
، ئه‌مه وای کردووه یاخی بوونێک له سایکۆلۆژیه‌تی تاکی کورددا بچه‌سپێت
دژ به هه‌ر که‌سێک حوکمی کوردستانی به ده‌ست بووبێت !! وه‌ک بڵێ ی
خوومان به‌م سه‌رکه‌شی و یاسابه‌زێنیه‌وه گرتبێت !! جا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی
ساڵانێکه خۆمان حوکمڕانی خۆمان ده‌که‌ین ، که‌چی ئه‌و گرێ یه له
ناخماندا هه‌ر ماوه به‌ڵکو شێوه‌ی گرێ کوێره‌ی گرتووه‌ته خۆ ، هه‌ربۆیه
ڕه‌خنه‌کانمان ، سه‌رنجه‌کانمان ، تێڕوانینمان ده‌رحه‌ق به ده‌سه‌ڵاته
خۆماڵیه‌که‌مان ، سنووره‌کان ده‌به‌زێنێت یا هه‌ر نه‌بێت له خزمه‌ت
کۆی پرۆسه‌که‌دا نه‌بێت . بۆیه له ڕێگه‌ی به‌رنامه‌یه‌کی هه‌مه‌لایه‌نه
وه ده‌کرێت ئه‌و تێڕوانینه نێگه‌تیڤانه ده‌رحه‌ق به ده‌سه‌ڵاتی
خۆمان بگۆرین ، ڕه‌نگه ئه‌رکه‌که زیاتر بکه‌وێته ئه‌ستۆی کیانه
سیاسیه‌کانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی .
2/ سه‌قڵ کردن و گۆڕینی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی بۆ هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی ،
دیاره دوای ئه‌وه‌ی ژیانی حیزبی و ڕێکخراوه‌یی کاڵبوونه‌وه‌یه‌کی ڕوحی
به خۆوه بینیووه ، ئینتیما و هه‌ڵوێسته‌کان و ناڕه‌زاییه‌کان له سه‌ر
بنه‌مای پاداشت و داواکاریه‌کانه‌وه به‌نده . هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر
مرۆڤه‌کان خاوه‌ن هۆشیاریه‌کی نه‌ته‌وه‌یی ڕاست و دروست بن ئه‌و ده‌م
پارت و کیانه سیاسیه‌کان به ئامرازێک ده‌زانن بۆ سه‌رفرازی نه‌ته‌وه‌که‌یان
نه‌ک به ئامانج بۆ پایه‌و پله ، حه‌تمه‌ن له ئه‌نجامدا ناڕه‌زاییه‌کان
به‌ڵانس وه‌ر ده‌گرن .
3/ تێڕوانینمان بۆ جیهانی ده‌ره‌وه له لایه‌نه ڕوخساره‌کی و لاسایی
کرنه‌وه وه خۆ ده‌رباز بکات ، بۆ تێگه‌یشتنێکی واقیعی .
4/ ته‌رجه‌مه کرنی ڕوحی شۆڕشگێڕانه و ژیانی شاخ بۆ واقیعی ئه‌مڕۆمان
که واقیعی به‌ڕێوه‌بردنی میلله‌تێکی بێ ووڵاته . باش وایه بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی
ناڕه‌زاییه‌کان خه‌ڵکی شیاو بۆ جێگای شیاو جێگیر بکرێت ، له‌ولاشه‌وه
ناڕه‌زاییه‌کانمان له واقیعی ئه‌مڕۆی کوردستانی گه‌مارۆ دراو به ناحه‌زانه‌وه
بێت ، نه‌ک ناڕه‌زاییه‌کانمان له‌وه‌وه سه‌رچاوه بگرێت گوایه وه‌ک
بڵێ ی دیموکراسی ده‌قێکی نووسراو و بیگه‌رده !! با ئاگاداری ئه‌وه‌ش
بین هه‌رگیز میلله‌تێکی بێ ووڵات و بێ ناو له ڕوی ئه‌م سه‌ر زه‌مینه
خۆی نه‌کردۆته قوربانی دیموکراسی تا ئێمه دووه‌میان بین ، باش وایه
هه‌موو شتێکمان له ئه‌مڕۆدا له خزمه‌ت سه‌رفرازی نیشتماندا بێت ،
ناڕه‌زاییه‌کانمانیش با هه‌ر له‌و بازنه‌یه‌دا بخولێته‌وه . جا گرنگ
ئه‌وه‌یه بۆ چرکه ساتێکیش له یادمان نه‌چێت ، ئێمه له هه‌رچوارلاوه
به دوژمن ده‌ور دراوین ، دورگه‌یه‌کی ئارامیش هه‌رگیز نایه‌تی دی له
نێو ده‌ریایه‌کی ناڕازیی .
Fkh.binayi@hotmail.com
|