په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٤\٦\٢٠٢٥

   نارنجییان!

دارا خونچە

ئەو گوڵە ناسک و نازەنینە نارنجییانەی

لە پشت ئاگایی و هۆشیارییم

      پارێز دەستێنن.. بەرزەفتم دەکەن

نەک هەر تەنێ

بینایی و باری سەرنجم

تێکڕای هەبوونم وە لەنجە و سەما دەخەن!

 

ئەو ئەفسوونە نارنجییەی وا

     دەمی زەردەی خۆرەتاوێ

           لە نێوان زەوی و عاسمانێ

                 دادەگیرسێ و دەجمجمێ..

     نیگام وە پرتەپرت دەخا

          هاوسەنگیی جەستەم تێکدەدا!

             هاوسانییم خواروخێچ دەکا!

              هاوشانییم گێڕووێڕ دەکا!

               هاوبیرییم لێرووێر دەکا!

              ........... ........ .....

 

ئەو جۆتە نارنجە یاخییەی

     لە قووتەقوتی خۆی ناکەوێ و

            شەڕ دەگەڵ عاسمانان دەکا..

گورزە هەرە پڕ لە ژان و پڕ چێژەکەی

     وەبەر من و

     تاقە کەسێ دی دەکەوێ

          ئەویش ''خۆم و خۆم ئاسا''نە!

 

ئیدی ئەمن سووچم چیە؟!

لە هەر سووچەک

  لێی دەڕۆنم و هوورددەبمەوە؛

هەرگیز ناشێ و ناکرێ و نابێ

    لە نارنجییانم دابڕن و

           دین و دەلوو و سەرشێت نەبم..

               یان لەگینە هەر دەمودەست

               هەناسەشم لەبەرببڕێ و

                          گیانم دەرچێ!

هێێێییی نارنجییان

           هێێێییی نارنجییان

لەبەر من نا.. لەبەر خۆتان؛

''باو'' لە مەژییتان ''قاو''بدەن

        سۆز و ناز و

        میهرەوانیی و جوانییەکانتان

              هەر ئی ئەوەن بیانبەخشن...

مایسی ٢٠٢٥ - لەندەن

ماڵپه‌ڕی دارا خونچە

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک