١\٦\٢٠١٣
ناڕۆم.

لانە ئاسۆ
تۆ نازانی بوونـت
ئاوه بۆ ئاگری دڵـم،
شــنه بای دوای رهشــهبایـه.
نـاڕۆم!
ئـێـره نیشـتمانتـه،
ئـێـره جـێی ژووانتـه،
دوای بەرزەخـیـش
ماڵـی دڵـم بۆت ئهبهدییـه.
ئیرەیی.
هەموو شەوێک
ئەستێرەکان کۆدەکەمەوە،
هەر جاره و شتێکت بۆ
دەهۆنمەوە
بۆ ئەوەی بە
جوانترین شێوە
دەربکەوی،
بەڵام نازانى
ئەوەی بەر تۆ بکەوێ
من ئیرەیی پێدەبەم
ئەوەی بۆنت بکات
من غەزەبی لێدەگرم
بۆ نازانی؟
من شێتانە عاشقت بوومە
هەر زوو له دڵتا دیل بوومە.
laneaso53@gmail.com
|