ناڕۆشنی ده‌ستووری
هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر پرسه گرنگه‌کان.

سا: ئاسۆ عوسمان
ئاسۆ عوسمان: له ره‌شنووسی ده‌ستووردا
هاتووه ماوه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان چوارساڵه. له
ڕۆژی کارپێکردنی ئه‌و ده‌ستووره‌وه کاریپێده‌کرێت، به‌پێی ڕه‌شنووسه‌که
بێت بارزانی لماوه‌ی ئه‌م چوار ساڵه‌ی پێشووی بۆ حیساب نه‌کراوه‌و ده‌توانێت
ماوه‌ی "8" ساڵی تر سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم بکات. بۆچوونی تۆ له‌وباره‌یه‌وه
چییه؟
د.
سه‌لاحی گه‌رمیان: هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان له‌و ڕاستییه گه‌یشتوون
و ئه‌زانن که ده‌سه‌لاتی پارتی یان ڕاشکاوانه‌تر بڵێم ده‌سه‌ڵاتێ بنه‌ماڵه‌ێ
بارزانی خۆیان به خاوه‌ن و واریسی ده‌ستکه‌وتی خه‌بات و ڕه‌نجی خه‌ڵکی
کوردستان ئه‌زانێت، هه‌روه‌ها وه‌ک ڕابه‌ری مێژوویی بزووتنه‌وه‌ی
ڕزگاریخوازی گه‌لی کورد خۆیان ئه‌خاته‌ڕوو. هه‌ژده‌ساڵه ده‌سه‌ڵاتیان
داگیرکردوه‌و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕای خه‌ڵک و شه‌ڕی خوێناوی و
ماڵوێرانیان له پێناویدا هه‌ڵگیرساند. ئێستاش له‌م قۆناغه نوێیه‌ی
پاش ڕوخانی ڕژێمی دیکتاتۆری و په‌یڕه‌وکردنی جۆرێک له سیسته‌می
دیموکراسی و له گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری له‌ناو خه‌ڵکی
کوردستاندا، چیتر ناتوانن وه‌ک جاری جاران خه‌ڵک ملکه‌چ بکه‌ن یان به
دروشمی بریقه‌دار هه‌ڵیانخڕێنن. بۆیه په‌نا ئه‌به‌نه شێوازیتر بۆ به‌رده‌وامبوونی
ده‌سه‌ڵاتیان. له ڕاستیدا ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌بوایه له‌مێژه‌وه
ڕاده‌ست بکرایه چونکه ئه‌و هه‌ژده ساڵه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته به‌بێ
ئه‌وه‌ی پرس به خه‌ڵک کرابێت.
ئه‌وه‌ی له ماده‌ی (64) هاتووه جۆرێکه له شه‌رعییه‌تدان به کارێکی
ناشه‌رعی که ئه‌یانه‌وێت بیسه‌پێنن به‌سه‌ر خه‌ڵکدا. ئه‌وه‌ش پێموایه
هۆکارێکی سه‌ره‌کی بوو بۆ په‌له‌کردن له هه‌موارکردنی پرۆژه‌ی ده‌ستور
و په‌سه‌نکردنییه‌وه له لایه‌ن په‌رله‌مانێکی ماوه به‌سه‌رچوو و هه‌وڵدانی
ده‌سه‌ڵات بۆ خستنه ده‌نگدانییه‌وه به په‌له‌کروزێ و دوور له
شێوازی ڕاسته‌قینه که ده‌بوایه بخرێته به‌رده‌ست جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک
له ریفراندومێکدا به‌رله‌وه‌ی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ندبکرێت
به‌و شێوه نا دروسته.
ئاسۆ عوسمان: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی
کوردستان به سه‌رجه‌م چین وتوێژه‌کانی تره‌وه داوای ده‌ستوورێک ده‌که‌ن
بۆ دیاریکردنی ئه‌رک ومافه‌کان. ئێستا تێبینی ده‌کرێت دوای په‌سندکردنی
ره‌شنووسی ده‌ستوور له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ره‌تده‌کرێته‌وه. ئایا
ناوه‌رۆکی ئه‌م ده‌ستووره ئه‌وه‌نده دواکه‌وتوو وکۆنه‌خوازانه‌یه ئه‌م
هه‌موو هه‌ڵایه‌ی له‌سه‌ردروستکراوه؟
د. سه‌لاحی گه‌رمیان: هه‌ژده ساڵه
کوردستان بێ ده‌ستوره‌و هه‌ردوو حیزبی زلهێز به‌رده‌وام بیانویان ئه‌هێنایه‌وه
بۆ نه‌بوونی ده‌ستور که گوایه بارودۆخه‌که ڕێگره، له ڕاستیشدا نه‌یانده‌ویست
ده‌ستور هه‌بێت، چونکه له به‌رژه‌وه‌ندیاندا نه‌بوو ده‌ستورێک هه‌بێت
ده‌سه‌ڵاتیان سنوردار بکات. ئێستاش که قۆناغه‌که گۆڕاوو به‌ناچاری ئه‌بێت
مل بۆ ئه‌وه دانێن، ده‌ستوریان به‌و شێوه‌یه داڕشت که تا تیادا به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
خۆیانیانی پارێزراو ڕاگرن. کورد ووته‌نی "دۆم بێت و کلاش بۆخۆی بچنێت".
ناکرێت بلێین هیچ لایه‌نی پۆزه‌تیڤ له ڕه‌شنوسی ده‌ستوردا به‌دی
ناکرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌دی ئه‌کرێت تیایدا ئه‌وه‌یه، به‌ر له‌وه‌ی
بیر له بنه‌مایه‌کی بته‌و بکرێته‌وه بۆ دروستبوونی قه‌واره‌یه‌کی
دیموکراسی، بیر له به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار کراوه‌ته‌وه. له
هه‌ر خاڵێکدا که به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵات ڕه‌چاوکرابێت، به‌رژه‌وه‌ندی
خه‌ڵک و دیموکراسی پشتگوێ خراوه.
ئاسۆ عوسمان: له ڕه‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێمی
کوردستان-عێراق، هاتووه هه‌موو که‌سێک مافی ئازادیی راده‌ربڕینی هه‌یه‌و
پێویسته ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ریی مسۆگه‌ربکرێت. له‌هه‌مان بڕگه‌دا
هاتووه سوکایه‌تی به‌پیرۆزییه ئاینییه‌کان وهاندان بۆ توندوتیژیی بره‌وپێدانی
رق وکینه له‌نێو پێکهاته‌کانی خه‌ڵکی کوردستان ناگرێته‌وه. ئه‌م بڕگه‌یه
ئازادیی رۆژنامه‌وانی وراده‌ربرین به‌رته‌سک ناکاته‌وه؟
د. سه‌لاحی گه‌رمیان: بێگومان سوکایه‌تیکردن
و تانه‌و ته‌شه‌ره کارێکی نابه‌جێیه‌و که‌س لێی بێده‌نگ نابێت، هه‌روه‌ها
مافی هه‌ر تاکه‌که‌س و لایه‌نێکه که دژ به ده‌ستدریژی بۆ سه‌ر مافه‌کانی
بوه‌ستێته‌وه. شتێکی به‌دیهییه و بۆ هه‌موو که‌سێکیش ڕوونه که
ئازادی بیروڕا و ئازادی رۆژنامه‌وانی، ئه‌و ئازادیه نادات به‌که‌س
سوکایه‌تی به که‌سانی ناو کۆمه‌ڵ بکات ْو پێویسته له‌سه‌ر هه‌ر
مرۆڤێک به ڕۆژنامه‌وانیشه‌وه رێزبگرێت له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی تاک
و لایه‌نه‌کانی ناو کومه‌ڵ. به‌ڵام بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویسته
یاسایه‌کی تایبه‌ت هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌و جۆره کێشانه‌ی دێنه
ئاراوه، نه‌ک به‌و شێوه لاستیکییه‌ی که له‌و بڕگه‌یه‌ی ده‌ستوردا
ئاماژه‌ی بۆ کراوه.
ده‌بوایه ده‌ستور زۆر به‌دیقه‌ته‌وه له‌و باره‌یه‌وه باسی بکردایه،
چاکتربوو له‌و برگه‌یه‌دا ئاماژه بۆ یاسا بکرایه‌و پاشان په‌رله‌مان
یاسایه‌کی تایبه‌تی ده‌ربکردایه بۆ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره
پرسانه له کاتی ڕوودانیان. له زۆربه‌ی وڵاتاندا یاسای Defamation
law دژه تانه‌و ته‌شه‌ره‌و سوکایه‌تیکردن و ده‌ستدرێژیی بۆ سه‌رمافی
خه‌ڵک هه‌یه. خۆ ئه‌گه‌ر یاسایه‌کی وا له کوردستاندا بوونی نییه، خۆ
یاسای کاری ڕۆژنامه‌وانی ئه‌م لایه‌نه‌ی په‌یوه‌نده به ڕۆژنامه‌وانییه‌وه
له ماده‌ی (15) دا یه‌کلاکردووه‌ته‌وه. پێموایه ده‌ستوره‌که لێره‌و
له زۆر شوێنی تریشدا به شێوه‌یه‌کی لاستیکی باسی له پرسی گرنگی
جیاجیا کردووه، که ئه‌مانه‌ش که‌موکوڕین و جێی ڕه‌خنه‌ن له لیژنه‌ی
داڕشتنی ده‌ستور که له کۆمه‌ڵێک که‌سی پسپۆر و یاساناس پێکهاتووه.
ده‌بوایه زیاتر وردبین بن له داڕشتنی و هه‌روه‌ها پێویست بوو بخرێته
به‌رده‌م شاره‌زایان و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک به‌ر له په‌سه‌ندکردنی له‌لایه‌ن
په‌رله‌مانه‌وه.
ئاسۆ عوسمان: له ده‌ستووره‌که‌دا سنووری
جوگرافی سیاسی هه‌رێم کوردستان دیاریکراوه، به‌ڵام به‌جێبه‌جێکردنی
ماده‌ی (140)ه‌وه له‌ئاینده‌ی ئه‌م ناوچانه کێشه‌یه‌ک له‌م ماده‌یه
دروستده‌کات، له‌کاتێکدا له‌بڕگه‌ی دووه‌می ماده‌که‌دا ئاماژه به‌سنووری
سیاسیی کراوه نه‌ک جوگرافی؟
د. سه‌لاحی گه‌رمیان: بڕگه‌ی یه‌که‌م و
دووه‌می ماده‌ی (2) له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا ناکۆکن، ناکرێت له ده‌ستوردا به‌و
شێوه ناکۆک و ناڕۆشنه باس له پرسێکی وا گرنگ و هه‌ستیار بکرێت. به‌رپرسه‌کانی
حکومه‌تی عیراقی پاش ڕوخانی ڕژێمی سه‌ددام، له ئه‌یاد عه‌للاوییه‌وه
تا نوری ئه‌لمالکی تا بۆیان کرابێت خۆیان دزیوه‌ته‌وه له جێبه‌جێکردنی
ماده‌ی 140، چونکه نایانه‌وێت بچنه ژێرباری ئه‌و به‌رپرسیاره‌تییه‌وه
که زۆرینه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌کانی عیراق دژایه‌تی ئه‌که‌ن و هه‌وڵی
له‌باربردن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌ده‌ن. بۆیه ناکرێت چاره‌نوسی
پرسێکی میژووی وه‌ک ده‌ستنیشانکردنی سنوری جوگرافی کوردستان ببه‌سترێته‌وه
به ماده‌یه‌کی یاسایی که ناکۆکی و مشتومڕیی زۆری له‌سه‌ره. له
کاتێکدا بڕگه‌ی یه‌که‌می ماده‌ی (2) که پارێزگا‌و قه‌زا و ناحییه‌کانی
هه‌رێمی تیادا دیاریکراوه به‌و ناوچانه‌شه‌وه که ناکۆکیان له‌سه‌ره‌و
ماده‌ی 140 ده‌یانگرێته‌وه، ناکۆکه له‌گه‌ڵ ماده‌ی ده‌ستوری عیراق که
باس له سنوری هه‌ریم و ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌کات و دانی به
به‌شێکی ناوه و به‌شه‌که‌ی تریشی به ناوچه ناکۆکی له‌سه‌ر ناوئه‌بات.
له‌ڕاستیدا ده‌ستنیشانکردنی ئه‌و ناوچانه‌ی له بڕگه‌ی یه‌که‌مدا
هاتوون، جێی سه‌رنج و پرسیاره، له کاتێکدا قه‌زای به‌دره و هه‌ردوو
ناحیه‌ی جه‌سان و زرباتیه که هه‌رسێکیان کوردنشینن، نه‌خراونه‌ته
ناو چوارچێوه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی کوردستانه‌وه له‌و ماده‌یه‌دا، به‌ڵام
قه‌زای قه‌ره‌قوش و تلکێف که‌زۆرینه‌ی دانشتوانیان ئاسوری و کلدانن
خراونه‌ته ناو قه‌واره‌ی هه‌رێمه‌وه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رئه‌خات که
حیساب بۆ خواستی خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه نه‌کراوه که پێموایه له دوا
ڕۆژدا ئه‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی کێشه چ له‌گه‌لڕ پێکهاته‌کانی ئه‌و
ناوچانه وچ له گه‌لڕ حکومه‌تی به‌غداددا. ده‌بوایه پرۆژه‌ی ده‌ستور
بڕگه‌یه‌کی تایبه‌ت به سنوری شاره‌کانی ئێستای هه‌ریمی ته‌رخانکردایه
و له بڕگه‌یه‌کی تردا ئاماژه‌ی به ناوچه دابڕاوه‌کان بکردایه له
گه‌لڕ جه‌ختکردن له سه‌ر په‌یڕه‌وکردنی ده‌ستور له‌و ناوچانه‌دا، له
پاش یه‌کلاکردنه‌وه‌ی کێشه‌کان و لکاندنیان به هه‌ریمی کوردستانه‌وه.
هه‌روه‌ها پێویستیشه که ده‌ستور به‌ڕوونی باس له په‌نابردن بۆ
ڕاپرسی گشتی دانیشتوانی بکردایه له کاتی سه‌رهه‌ڵدانی ناڕه‌زایی و
ململانی له سه‌ر هه‌ر یه‌کێک له‌و ناوچانه.
ئاسۆ عوسمان: له‌بڕگه‌ی یه‌که‌می ماده‌ی
(6)دا هاتووه نابێت هیچ یاسایه‌ک دابنرێت ناکۆک بێت له‌گه‌ڵ حوکمه نه‌گۆڕه‌کانی
ئیسلامدا، هه‌وه‌ها له‌بڕگه‌ی دووه‌می ئه‌م ماده‌یه‌دا هاتووه ناشبێت
هیچ یاسایه‌ک دابنرێت ناکۆک بێت له‌گه‌ڵ بنه‌ماکانی دیموکراسیدا. ئایا
کێشه‌ی گه‌وره به‌دیده‌کرێت له‌م ماده‌یه‌دا به هه‌مانشێوه‌ی ئه‌و
کێشه‌یه‌ی له‌ده‌ستووری عێراقدا هه‌یه؟
د. سه‌لاحی گه‌رمیان: له گه‌ڵ پێشکه‌وتنی
پیشه‌سازی له ئه‌وروپا، ئازادی گشتی له بواره جیاجیاکاندا بوه
خواستێک وپێویستیه‌کی گرنگ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو وزه‌و توانایه‌ک بخرێته
گڕ له پێناو به‌رهه‌مهێنان، بۆیه دیموکراسی وه‌کو چه‌مکێک له‌پێناو
دابینکردنی ئازادی و ڕێگرتن له ده‌سه‌ڵاتی ئاینی مه‌سیحی له سه‌ره‌تاکانی
سه‌ده‌ی هه‌ژده‌دا هاته کاییه‌وه پاش ئه‌وه‌ی که‌نیسه کونتروڵی هه‌موو
بواره‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کردبوو. ئه‌وه‌ش هۆکارێکی سه‌ره‌کی
بوو بۆ ئازادی ڕاده‌ربڕین و ڕێگادان به به‌شداری ژنان شانبه‌شانی
پیاوان له بواره جیاجیاکانی ژیاندا. ئه‌وه‌ش بوه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی
ساندیکا و لایه‌نه سیاسییه‌کان و سیسته‌می په‌رله‌مان و داڕشتنه‌وه‌ی
یاساکان و ڕێزگرتن له ئازادی تاکه‌که‌س. گه‌ر ئاینی مه‌سیحی ڕێگا به‌گۆڕان
ئه‌دات به گوێره‌ی مه‌رجه‌کانی سه‌رده‌م، ئه‌وا ئاینی ئیسلام وه‌ک
ئاینێکی (نه‌گۆڕ و پیرۆز) گۆڕان به لادان ئه‌زانێت له بنه‌ماکانی و
جه‌خت له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه بۆ سونه و شه‌ریعه‌ت ئه‌کات، که به هیچ
جۆرێک یه‌کناگرنه‌وه له گه‌ڵ دیموکراسیدا. نه‌گۆڕه‌کانی ئیسلام واتا
په‌یڕه‌وکردنی قورئان و وته‌کانی موحه‌مه‌د که له هه‌مان کاتدا وه‌ک
ده‌قێکی پیرۆز سه‌یر ئه‌کرێن که پێش هه‌زار و پێنجسه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ر
دارێژراون بۆ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی خێڵه‌کی له نیمچه‌دورگه‌ی عه‌ره‌ب، به
هێچ شێوه‌یه‌ک خاڵی هاوبه‌شیان نیه له‌گه‌ڵ نه‌گۆڕه‌کانی دیموکراسی و
بگره دوو لایه‌نی دژ به یه‌کن. ئاینی ئیسلام ڕاشکاوانه ژن به نیوه
پیاو دائه‌نێت و رێگا به پیاو ئه‌دات بۆ هێنانی چوار ژن و خۆی به
کۆتایی ئاینه‌کان ئه‌زانێت و دیموکراسی به دروستکردووی مرۆڤـ ئه‌زانێت
به به‌راوورد به ئیسلام که به ئاینی خوا ده‌ناسێنرێت. له لایه‌که‌یتره‌وه
دیموکراسی بانگه‌شه‌ی یه‌کسانی نیوان ژن و پیاو و هه‌موو ئاینه‌کان و
چین وتوێژه‌کانی ناو کۆمه‌ڵ ئه‌کات.
له ڕاستیدا ئه‌و ماده‌یه له سه‌ر له‌خۆتێگدان زیاتر هیچیتر ناداته
ده‌سته‌وه. هه‌مان ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی له ده‌ستوری عێراقدا هاتووه
دووباره بوه‌ته‌وه. پێموایه له‌سه‌ر لێشێواندن زیاتر هیچی لێهه‌ڵناکڕێت
و مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیش لێی ته‌نیا ڕاگرتنی به‌ڵانسی سیاسی و ڕازیکردنی
لایه‌نه ئیسلامییه‌کانی ناو په‌رله‌مانی کوردستانه. دیاره سه‌رباری
ئه‌وه‌ش لایه‌نه ئیسلامییانه هه‌ڕه‌شه‌ی سکاڵاکردنیان ئه‌کرد له
دادگای فیدرالی عێراق که گوایه ئیسلام به ئاینی فه‌رمی هه‌رێم له
ده‌ستوردا نه‌ناسرێنراوه. پێویسته ئاماژه به‌وه بکه‌م که ئاینی
ئیسلام که وه‌ک ئاینێکی پیرۆز و نه‌گۆڕ له لایه‌ن ئیسلامییه‌کانه‌وه
ئه‌ناسرێت و کاتێک ده‌ستوریش ئیسلام به سه‌رچاوه‌ی بنه‌ڕه‌تی یاساکانی
ئه‌خاته‌ڕوو، واتا ئه‌و ده‌ستور و یاسایانه ناکرێت به هیچ شێوه‌یه‌ک
بگۆڕدرین که له‌گه‌ڵ بنه‌ما نه‌گۆڕ و پیرۆزه‌کانی ئیسلام نه‌یاته‌وه.
ئه‌گه‌ر وابێت واتای له‌گۆڕنانی دیموکراسی زیاتر هیچیتر ناگه‌یه‌نێت.
ئاسۆ عوسمان: له ده‌ستووره‌دا هاتووه "
پاش ره‌زامه‌ندی زۆرینه‌ی ده‌نگده‌رانی هه‌رێمی کوردستان له
راپرسیه‌کی گشتیی‌دا به‌په‌سه‌ندکراو داده‌نرێت" به‌لام ڕێژه دیارینه‌کراوه
بۆ په‌سه‌ندکردنی یاخود ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ده‌ستوور، ئه‌مه چۆن ئه‌بینن؟
د. سه‌لاحی گه‌رمیان: ئه‌م ماده‌یه زۆر
ڕاشکاوانه نه‌ک هه‌ر ئامانجی ماده‌که خۆی به‌ڵکو مه‌به‌ست له‌و په‌له‌کروزێیه‌ش
که کرا له په‌سه‌ندکردنی پرۆژه‌که له لایه‌ن په‌رله‌مانی ماوه‌به‌سه‌رچوو
و هه‌وڵدان بۆ تێپه‌ڕاندنی به‌ڕیی ده‌نگدانی خه‌ڵکه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی
په‌رله‌مان و سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌رئه‌خات. ده‌سته‌واژه‌یه‌ی (زۆرینه‌ی
ده‌نگده‌ران) زۆر نابه‌جێیه ئه‌بینم بۆ په‌سه‌ندکردنی یاسایه‌کی بنه‌ڕه‌تی
وه‌ک ده‌ستور، چونکه هیچ کاتێک ناکرێت پێشبینی ئه‌وه بکه‌ین که
زۆرینه‌ی خه‌ڵک به‌شداری ئه‌که‌ن له ده‌نگدان، گریمان به‌شداربووان
ڕێژه‌ی (5%)ی ده‌نگده‌رانی یاسایی خه‌ڵکی کوردستان بوون، ئه‌و کاته به‌پێی
ئه‌و ماده‌یه زۆرینه‌ی ڕێژه‌ی (5%) دا ڕه‌چاوئه‌کرێت که که‌مینه‌یه‌کی
زۆر که‌می هاوڵاتیان ئه‌کات، به‌پێی ئه‌وه‌ش ده‌بێت ده‌ستور په‌سه‌ند
بکرێت. مه‌به‌سته‌که ئاشکرایه که ته‌نیا بۆ مسۆگه‌رکردنی تێپه‌ڕاندنی
پرۆژه‌که و شه‌رعییه‌تدانه به ده‌ستور. ئه‌مه‌ش ته‌قه‌لایه‌کی تری
ده‌سه‌ڵاته له‌پاڵ هه‌وڵ و ته‌قه‌لاکانی تریه‌وه بۆ تێپه‌ڕاندنی
پرۆژه‌ی ده‌ستورێکه که مشتومڕێکی زۆری لێ که‌وتوه‌ته‌وه و ڕه‌خنه‌ی
جۆراوجۆری شاره‌زایان و لایه‌نی سیاسی و توێژه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی
ئاڕاسته‌کراوه. لێره‌دا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رئه‌که‌وێت ده‌سه‌ڵات ئه‌یه‌وێت
خۆڵ بکاته چاوی خه‌ڵک، به هه‌موو شێوه‌یه‌ک هه‌وڵئه‌دات به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
خۆی بپارێزێت له سه‌ر حیسابی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی کوردستان و
دانیشتوانه‌که‌ی. ئه‌گه‌رنا ئه‌وا پێویستی به‌و پێچ و په‌نایانه نه‌ده‌کرد
و ڕێگای یاسای و ئوسوڵی لای هه‌مووان ڕوونه.
|