ناساندنی ژینۆسایدی گه‌له‌که‌مان له جیهاندا و به‌رپرسیارێتیه‌کانی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفال ؟!
دانا قادر
به‌درێژای مێژووی مڕۆڤایه‌تی، له‌زۆر شوێنی جیهاندا مڕۆڤه‌کان روو به‌رووی ژینۆساد بوونه‌ته‌وه، به‌ده‌یان هه‌زار و سه‌دان هه‌زار و زیاتریش مرۆڤ کۆمه‌ڵ کوژ و قڕکراون، به ویستوبهرژهوندی نته‌وه‌ی سه‌رده‌ست، یان ئاین و دینی سه‌رده‌ست، یان ئایدۆلۆژیای باو و سه‌رده‌ست و باڵا، پاکتاوی نه‌ته‌وه‌یه‌ک، گروپێک، کۆمه‌ڵێک، ئاین و ئاینزایه‌ک به‌رپاکراوه. بێ هه‌ڵوێستی وڵاتان، به‌تایبه‌تی وڵاتنی زڵهێز و ئه‌و وڵاتانه‌ی کههاوپهیامنێتی و ڕێکهوتنامهکانیان دژ بهژینۆساید مۆرکردوه! فاکته‌رێکی سه‌ره‌کی بووه بۆ به‌رده‌وامی ئه‌م تاوانه. وه‌ک ژینۆساید کردنی ئه‌رمه‌نێکان، جووله‌که‌کان ، کهمبۆدێکان، کورده‌کان، بۆسنێکان، رووهندێکان......هتد.
وشه‌ی ژینۆساید له‌ساڵی 3194 له‌لایه‌ن رافایل لینکن(جووله‌که‌یه‌کی یاسا ناسی پۆلۆنیهوه دژ بهژینۆساید کردنی ئه‌رمه‌نێکاندا کاری کردووه) به‌رجه‌سته‌کراوه. ووشهکهلاتینیهو له‌دوو به‌ش پێک دێت: جنۆ، واتهلهدایک بوون، ره‌گه‌ز. ساید، واتهلهناو بردن، کووشتن، یان فه‌وتان و قڕکردن.
پێناسه‌ی جێاواز کراوه‌بۆ ژینۆساید، به‌ڵام یاساترین پێناسهلهساڵی 1948کهلهرێکهوتنامهی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان بۆ قه‌ده‌غه و سزادانی تاوانبارانی ژینۆساید هاتووه لهئارتیکهڵی دوودایه (ژینۆساید: هه‌ر کرده‌وه‌یه‌ک بۆ له‌ناووبردنی نه‌ته‌وه‌یه‌ک یان به‌شێک له ره‌گه‌ز، ره‌چه‌ڵه‌ک، ئاین و کووشتنی ئه‌ندامانی گرووپێک، شێواندنی ڕوخسار و جه‌ستی مرۆڤه‌کان، شێواندن و فه‌وتانی به‌شێک لهجهستی مێکانی گروپێک، وه‌ک ئه‌تکردن، یان بڕین و فه‌وتان و له‌ناوبردنی هێلکه‌دان و به‌شی زاوزێ، دروستکردنی باری ئابوریه‌کی خراپ و برسیکردن و به‌دخۆراکی و ئابڵوقه‌ی ئابوری به‌رامبه‌ر به‌کۆمه‌ڵێک یان گروپێک به‌مه‌به‌ستی فه‌وتان و له‌ناوبردنیان، ده‌گرێته‌وه‌و ئه‌مانه‌هه‌موویان ده‌چنه‌خانه‌ی ژینۆسایده‌وه). ژینۆساید به‌ژماره‌و که‌می و زۆری له‌ناوچووان دیاریناکرێت و ژمارهنابێت به‌پێوانه‌و بنه‌ما، به‌ڵکو پلانڕێژی و مه‌به‌ستی تایبه‌تی بۆ فهوتانو قڕکردن دهبێتهبنهماو پێوانه‌ی سه‌ره‌کی بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و تاوانگهلهبهژینۆساید.
لێره‌دا به‌پێویستی ئه‌زانم به کورتی ئاماژه به‌مێژووی ژینۆساید کردنی گه‌لانی تر که‌روو به‌رووی ژینۆساید بوونهتهوهوهکو گه‌لی کورد و کۆمه‌ڵ کوژی ئه‌رمه‌نێکان له‌لایان خه‌لافه‌تی عوسمانیه‌کانه‌وه به بیانوی له ناو بردنی دووژمنانی خه‌لافه‌تی ئیسلامه‌وه، و زۆر کۆمه‌ڵکوژی و گه‌ل کوژی و فه‌وتانی ئاین و ئاینزای تر.
له سه‌ره‌تاکانی 24 ئاپرێل 1915 که زیاتر له یه‌ک ملیونونیو ئه‌رمه‌ن کوژران به‌بریاری خه‌لافه‌تی عوسمانی. پاشان ژینۆساید کردنی جوله‌که‌کان له ئه‌وروپا به‌ده‌ستی نازیه‌کان که‌چه‌ند ملیونێک کۆمه‌ڵ کوژکران ، و به‌برسی کردنی زۆرێک له‌جوله‌که‌کان تا فه‌وتان و مردنیان، به‌تایبه‌تی له‌کامپی ۆشفيتزدا. لێره‌دا پاش ژینۆساید کردنی جوله‌که‌کان پتر پاڵی به رافیل لنکن نا که پڕۆژه‌ی یاسایه‌ک دارێژێت بۆ رێگرتن له ژینۆساید کردنی گه‌لان، ئه‌وه بوو له 9دیسمبر 1948 نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان رێکه‌وتننامه‌ی: رێگرتن و سزادان له تاونبارانی ژینۆساید که ناسراوه‌به رێکه‌وتننامه‌ی رافیل لینکن ی مۆرکرد.
که‌مبۆدیا، که ئهکهوێتهباشوری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیاوه، له‌نێوان ساڵانی 1975 بۆ 1979 له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وای پۆڵ پۆتس نزیکه‌ی دوو ملیون له خه‌ڵکه‌که‌یان ژینۆساید کران، ئه‌ویش به برسی کردن و کار پێکردنیان له کێڵگه‌کان به‌بێ به‌رامبه‌ر و به‌زۆر.
کوشتن و له‌ناوبردنی به کۆمه‌ڵ له که‌مه‌نه‌ته‌وه‌کان، وه‌کو ڤیتنامێکان، سینه‌کان، تهلهند و که‌سانی ئاینی، جگه له‌رووخاندنی په‌رستگاکانیان، ئه‌م کۆمه‌ڵ کوژیه‌ی که‌مبۆدیا پیاو و ژن و منداڵ و پیری گرته‌وه، ئهمهلهکاتیکدا ووڵاتانی ئه‌ندام له رێکه‌وتن نامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بۆ ریگرتن و سزادانی تاوانبارانی ژینۆساید هه‌ڵوێستیان نه‌بو له ئاستی کۆمه‌ڵ کوژی که‌مبۆدیادا.
ژینۆسایدی رووه‌ندا، رووه‌ندا که ئهکهوێتهرۆژههڵاتی ئه‌فریقا له‌ساڵی 1994 روو به‌رووی کۆمه‌ڵ کوژی بووه‌وه.له‌ماوه‌ی 100 رۆژدا زیاتر له 800,000 هه‌زار لهتوتسێکان کوژران به‌ده‌ستی توتێکان، ئه‌مه‌له‌کاتێکدا کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌ووڵه‌تی له‌نزیکه‌وه ئاگادار و تاماشاکهری ئه‌و کۆمه‌ڵ کوژیهبوو، وه هه‌نگاو نه‌نانی جددی بۆ رێگرتن له‌و کۆمه‌ڵ کوژیه‌ی توتسیه‌کان، گه‌لان و کۆمه‌ڵه‌و گروپهلاوازهکانی جیهانی بێ هیواکردو زانرا کهمۆرکردنی ئه‌و ڕێکهوتنامانهتهنها مه‌ره‌که‌بی سهرکاغهزهبهتایبهتی له‌کاتێکدا که‌بێده‌نگی له‌و کۆمهڵکوژیانهلهبهرژهوهندی زلهێزهئابوری و سیاسیه‌کانی جیهاندابێت، بۆ پاراستنی پهیوهندیهئابوری و بازرگانییه‌کانیان له‌گه‌ڵ حکومه‌ت و هێزی ژینۆسایدکاردا. وه له‌ساڵانی 1992 1995 بۆسنه روو به‌رووی پاکتاوی ره‌گه‌زی و کۆمه‌ڵ کوژی بووهوهلهلایان سربیه‌کانه‌وه، که زیاتر له 200,000 هه‌زار لهبۆسنێکان ژینۆساید کران، به‌ڵام ژینۆسایدکردنی بۆسنێکان بووبههۆکارێکی سه‌ره‌کی بۆ پێدانی سه‌ربه‌خۆی بۆسنه وهنهمانی له‌ژێر رکێفی سربێکان له‌ساڵی 1992. گه‌لی کوردیش بێ به‌ش نه‌بو له ژینۆسایدکردن و کیمیا بارانکردنی شار و گونده‌کانی کوردستان، ئه‌نفالکردنی 182 هه‌زار ژن و منداڵ و گه‌نج و به‌ته‌مه‌ن له‌هه‌شت په‌لاماری پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا، وێرانکردن و خاپورکردنی هه‌زاران گوند و کێڵگه‌و باخوباخات و وشکردن و پڕکردنه‌وه‌ی ده‌یان سه‌رچاوه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی کانی سروشتی و کارێز، تعریبکرنی شار و شارۆچکه‌کان ، گۆڕینی دیموگرافیای به‌شێکی گهورهلهکوردستان، سڕینه‌وه‌و شێواندنی ڕوخسار‌و شوێنه‌وار و ناو و ناونیشانی کورد له‌که‌رکوک و خانه‌قین و شه‌نگار و زۆر جێگه‌ی تری کوردستان، ده‌رکردنی کورد له‌خاک و زێدی خۆیان، وه‌ک ده‌رکردنی هه‌زران خێزانی کوردی فه‌یلی به‌ناوی ته‌به‌عیه‌ی ئێرانی و قڕکردن هه‌زاران له‌کوڕ و کچه‌کانیان له‌کاتی كۆچپێکردنی زۆره‌ملێیان بۆ ئێران، له‌ناوبردن و بێسه‌روشوێنکردنی 8 هه‌زار له‌پیاوانی بارزانیه‌کان، ئه‌مانه‌هه‌مووی که‌سه‌رجه‌میان ده‌چنه‌خانه‌ی تاوانی ژینۆسایدهوهلهئهنجامی سیاسه‌تی ره‌گه‌ز په‌ره‌ستی رژێمی به‌عسی و مانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی سه‌رده‌ست له‌عێراقدا، دژ به گه‌لی کوردستان ئه‌نجامدرا. کۆمه‌ڵگه‌ی نێو ده‌وڵه‌تیش هیچ هه‌ڵوێستێکیان نه‌بو له ئاستی ئه‌م کاره‌سات و کۆمه‌ڵکوژییه‌ی به سه‌ر کورد هات، به‌ڵکو پشتگیرکرنیان له رژێمی به‌عسی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوژمنێکی سه‌رسه‌ختی ئێرانی نه‌یاری ئه‌مریکا و وڵاتنی تری زلهێزی جیهان بوو، له‌لایه‌کی تریش سه‌رده‌م سه‌رده‌می شه‌ڕی ساردی نێوان بلۆکی سوشیالیستی و سه‌رمایه‌داری بوو، هه‌ر لایه‌ک له‌م دولایهنهبێویژدانانهخۆیان بێده‌نگکرد به‌رامبه‌ر به‌م تاوانهگهورهنێودوڵهتیهی کهبهرپاکرا به‌رامبه‌ر به‌گه‌لێکی بێهێز و بێچه‌ک و بێ‌تاوان.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی شوێنی پرسیارهبۆ ئێمه‌ی کورد تا چه‌ند کارمان له‌سه‌ر ناساندن و به‌جیهانیکردنی ژینۆسایدی گه‌له‌که‌مان کردوه؟. که‌مته‌رخه‌میه‌کان به‌رامبه‌ر به‌قوربانیانی ژینۆسایدی گه‌له‌که‌مان کێ به‌رپرسی یه‌که‌مه لێی؟
ئه‌رمه‌نه‌کان که زۆربه چالاکانه کارئه‌که‌ن بۆ ناساندنی هۆڵۆکۆستی خۆیان وه ناساندنی وه‌ک ژینۆساید، هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌کانیان که زیاتر له90 ساڵده‌بێت بێ‌وچان خه‌باتده‌که‌ن بۆ ناساندنی ئه‌و تاوانه‌ی کرا به‌رامبه‌ریان کاریگه‌ری خۆی هه‌بو له‌سه‌ر ئه‌مریکا تا ئه‌و ئاسته‌ی کهدانیانا به‌م تاوانه‌دا و ئه‌م تاوانه‌یان وه‌ک ژینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌کان قبوڵکرد، هه‌ر بۆیه سه‌رۆک ئۆباما گفتی ناساندنی هۆلۆکستی ئه‌رمه‌نه‌کان وه‌ک ژینۆساید داوه و له‌کۆنگریسی ئه‌مریکی زۆرێک له کۆنگرسمانه‌کان پشگیر خۆیان داوه‌بۆ ناساندنی ژینۆسادی ئه‌رمه‌نه‌کان . هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش به‌هه‌وڵ و کۆششی حوکومه‌ت و رێکخراوهئهرمهنێکان، بۆیه‌لێره‌دا ئه‌کرێت پرسیارێک له‌خۆمان و حکومه‌تی هه‌رێم و به‌تایبه‌تی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفال کهوهزارهتێکی تایبهتمهندهبهشههیدان و ژینۆسایدی گه‌له‌که‌مانه‌وه که تا چه‌ند کاری له سه‌ر ناساندنی ژینۆسایدی کورد بهکۆمهلگهی نێوده‌وڵه‌تی کروه؟؟!
وه‌زاره‌تی ناوبراو، نه‌ک به‌پێی پێویست کاری بۆ ناساندنی ژینۆسایدی گه‌لی کورد نه‌کردوه، به‌ڵکو زۆر جار کاریگه‌ری خراپیان هه‌بووه‌له‌سه‌ر ئه‌و ڕێکخراوانه‌ی که‌کار له‌سه‌ر په‌روه‌نده‌ی ئه‌نفال و کیمیابارانی هه‌ڵبجه‌و شوێنه‌کانی تری کوردستان ده‌که‌ن، زۆر جار ئه‌م وهزارهتهلهجیاتی ئه‌وه‌ی هاوکار و هاودهنگبێت بۆ ئه‌و ڕێکخراوانه، ههوڵیداوهکار و چالاکیه‌کانیان کاڵبکاتهوهو له‌مپه‌ڕ دروستبکات له‌به‌رده‌میاندا و داواکاری و داخوازیهکانیا بۆ پشتیوانی له‌که‌س وکاری ئهنفالکاراوان و کیمیابارانکراوان به‌چه‌واشه‌کاری و دژایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی داوه‌ته‌قه‌ڵه‌م.
وه‌زاره‌تی ناوبراو تا ئێستا جگهلهیهک کۆنگره‌ی ناساندنی ئه‌نفال له‌کوردستاندا، هیچ جۆرهکۆنفرانس و کۆنگره‌یه‌کی سازنهداوهبۆ به‌جیهانیکردنی ئه‌م تاوانهنێودهوڵهتیه، له‌کاتێکدا که‌هه‌م وه‌زاره‌ت و هه‌م حکومه‌تی هه‌رێم به‌سه‌دان ملوێن دولاریان له‌به‌رده‌ستایه‌و له‌رووی بابه‌تی و داراییهوهزهمینهههمیشهخۆش بووه بۆ ئه‌م جۆرهکۆنگرانهچ له‌کوردستاندا و چ له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
وه‌زاره‌تی ناوبراو که‌به‌رپرسی یهکهمهلهبهتهنگهوهاتنی قوربانیان و ناساندنی ئه‌م تاوانهگهوهرهیه .له‌ئه‌ستۆگرتنی یادکردنه‌وه ساڵ یادی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌دا چی له‌ناو خۆی هه‌ریم و دهرهووهدا.
تا ئیستا ئه‌م وه‌زاره‌ته چه‌ند بریندارانی کیمیابارانی ناردۆته ده‌روه‌ی وڵات بۆ چاره‌سه‌ره‌کردن.
وه‌زاره‌تی ناوبراو، دهبوایهتا ئێستا چه‌ندین نوێنه‌رایه‌تی و سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌و لێتوێژینه‌وه‌ی لهناوچهژینۆسایدکراوهکاندا لهدهرهووی هه‌رێم دروستبکردایه و چه‌ندین که‌سی پسپۆری بۆ دابینبکردنایهلهکهسانی شاره‌زای کورد و جیهانی.
ئه‌م وه‌زاره‌ته، دهبوایهئێستا خاوه‌نی چه‌ندین نوسینگه‌و به‌ڕێوه‌بارایه‌تی تایبه‌تی بوایهبۆ هاوکاری و یارمه‌تی مرۆی و دارایی قوربانیان.
دهبوایهتا ئێستا چه‌ندین په‌رتوک و نامیلکه‌و گۆڤاری دهربکردایهبههاوکاری و هه‌ماهه‌نگی ئه‌و ڕۆشنبیرانه‌ی که‌زۆرێکیان نوسیوهلهسهر ئه‌م تاوانه وهوهرگێرانی بۆ سه‌ر زمانی تر.
ده‌بوایه ئه‌م تاوانه‌ی بخستایهتهبهرنامهی خوێندنی نهوهنوێکانی کورد و کوردستانهوهتا نه‌وه‌کانمان ئه‌م تاوان و تراژییدایهیان له‌بیر نه‌کرێت.دهبوایهههوڵی ته‌واوی بدایهبۆ فشارخستنه‌سه‌ر حکومه‌تی عێراق بۆ داوای لێبوردن له‌گه‌لی کورد و قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌ی زیانلێکه‌وتوانی ئه‌م تاوانهلهکوردستاندا.
دهبوایهئهم وهزارهتهپهیوهندی خۆی توندوتۆڵبکردایهلهگهل سه‌رجه‌م ئه‌و ڕێکخراو و کۆمه‌ڵ و که‌سایه‌تیانه‌ی که‌کارده‌که‌ن له بواری ناساندن و وه‌رگرتنی مافی زیانلێکه‌وتوانی ئه‌م تاوانه‌دا.
دهبوایهبودجهی ئه‌م وه‌زاره‌ت ئاشکراو ڕوونبوایهو بخرایهتهخزمهتی هێنانه‌دی ژیانێکی باشتر بۆ زیانلێکه‌وتوانی ئه‌م تاوانه.
دهبوایهئێستا پاش نزیکه‌ی 4 ساڵ له‌ته‌مه‌نی ئه‌م وهزارهتهخاوهنی چه‌ندین پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری و سیاسی بوایهبۆ ناساندنی ئه‌م تراژیدیایه‌ی که‌ده‌کرێت بکرێت به‌به‌هێزترین فاکتر بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی گه‌لی کورد له‌هه‌ر چوار پارچه‌که‌ی کوردستاندا، ئه‌گه‌ر پشتیوانی ناوهندهسیاسی و یاساییه‌کانی جیهانی بۆ وه‌ربگیرێت. و به‌هیوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفال چاوێکبه کار و پرۆگرمه‌کانی وه‌زاره‌ت دابخشێنێته‌وه.
هۆڵه‌ندا
|