په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

ناساندنی کێشەی نەتەوەیەک لە ڕوانگەی تیرۆرەوە ..
ئایندەی کورد بەرەو شکست دەباتەوە .


هەورامان عه‌لی تۆفیق  


دەربڕینی هەست و هەڵوێستە نەتەوەیەکان و بەدیارخستنیان لەو کات و شوێنەی کە پێویستن وایان لە کەسایەتی کوردوە لەڕوانگەی ئاستەنگی وئاڵۆزی کێشەکەو نەبوونی ڕێگا چارەی گونجاو کە کۆتایی بە گرفتە نەتەوەیەوەکانی بێنێت لەگەڵ جوڵانەوەی تەوەری ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لەبیرکردنی ئەم گرفتە ئاڵۆزەی کورد کە تەنانەت سەرکردە سیاسیەکانی بەترسەوە باسی لێوە دەکەن و لەگەڵ باس کردنیشی زۆر پاساو بۆ مەبەستەکانیان دێننەوە ، بەو مەبەستەی کە کورد هێزێکی ترسناک نیە بۆ ئایندەی ناوچەکە بەو شێوەی کە دوژمنانی کورد باسی لێوە دەکەن و بیری لێدەکەنەوە ، ڕەنگە ئەم نەرمی و بەترسەوە جوڵانەوەی کورد و سیاسەتمەدارانی لەو هەموو گۆڕانکاریانەی کە بەسەر ناوچەکەدا ڕوودەدەن وبەم شێوە بیرکردنەوەیە وایی کردوە تەنانەت دۆستەکانی بەو پەڕی ترسەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکەن یا بەواتایەکی دی ئەو دۆستانەش بەشێوەیەکی کاتی و بۆ بەرژەوەندیەکانی خۆیان و ئەوانەی مەبەستیانن لە ناوچەکەدا مامەڵە دەکەن و ئەمەش کاریگەری سلبی بۆ بەرەو پێشەوە چوونی خواستەکانی دەبێت وەک ئەوەی لەم چەند ساڵەی دوایی دا لە پڕۆسەی ئازادی عێراق دا دیمانن ..


چۆن باس لەپاراستنی ئەم دەستکەوتانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت ، دەکرێ بەهەمان شێوەش داکۆکی لەو مافە زەود کراوانەی نەتەوەکەمان لە پارچەکانی تری کوردستان بکەین و دونیا لەو ڕاستیە بگەیەنێن کە نەتەوەیەک هەیە بەناوی کورد وبەدەستی ئەو دەوڵەتانەی کە ئەمڕۆ داکۆکی لەمافی مرۆڤ دەکەن و بونەتە براگەورەمان دابەشکراوە، کەواتە مافی خۆیەتی خواستەکانی بەدیبێن و هیچ کات ئەوەش بە دەست وەردانە کاروباری ناوخۆیی ئەو ووڵاتانە نەزانرێت و بەمافێکی نەتەوەیی و ئەرکێکی مێژوویی سەرشانی خۆمانی بزانین ، تا ئەوانیش نەبێت لەو ئازادی و مافانەی مرۆڤی ئەمڕۆدا کەمێک بەشیان هەبێت ، خۆشمان لەوە دوربخەینەوە کە ئەم هەرێمەی کوردستان بکەینە قوربانی پارچەکانی تری کوردستان .. ئەگەر ووڵاتانی زل هێز بۆ بەرژەوەندیەکانی خۆیان لەناوچەکەدا هەموو شتێک دەکەن و بێ سڵەمینەوە بۆ چونەکانیان ڕادەگەیەنین و بارێزگاریان لێدەکەن و مافی نەتەوەکان پێشێل دەکەن و خۆیان لەڕاستیەکان دەشارنەوە ئەو ڕاستیانەی کە ئێمەی کورد دەبێ زۆر لەوە بوێرانە تر و بێ پێچوو پەنا ڕایان بگەیەنین ئەویش ئەوەیە کە کورد هیچ وەخت تیرۆرست نەبووە و تیرۆرستیش نابێت ، دەبێ ئەو ڕاستیە بڵێن کە ئێمەی کورد لە هەرپارچەیەکی ئەم کوردستانەبین و چەکمان لەشان بووبێ بۆ داکۆکی کردن بووە لەمافەکانی نەتەوەیمان ولەپێناوی ئازادی و سەربەستی و دژی زوڵم زۆری دوژمنەکانمان بووە ، شکاندنی ناوی کورد دواخستنی دۆزەڕەواکەی لە ژێر پەردەی تیرۆرو ئیرهابدا ئەمڕۆ ئەنجام دەدرێت و بەپێش چاوی خۆمانەوە و بەخۆشمان بەڵێ یان بۆ دەکەین و هەندێ جاریش پشت گیریان دەکەین و هەمان هەڵوێست وەردەگرین کێشە بنەڕەتیەکانمان لەبیر دەکەین ، ئەوە لەبیر دەکەین کە ئێمەی کورد دەبێ لێرەوە دەست پێبکەین و ئەم خاڵە بکەینە سەرەتایەک بۆ کارکردن و پێکەوە هەنگاونان بۆ گەیشتنە دوائامانجی نەتەوەیمان .. ئەمڕۆ بیرو ڕایی عەرەبی ئەگەر عێراقی بێت یا تێکڕایی عەرەبی بێت کۆیی گشتی تێگەیشتنیان بۆ خەباتی نەتەوایەتی کورد لە چوارچێوەی تیرۆرەوە دەبێت و ماف دەدەنە داگیرکەرانی کوردستان و شەرعیەت دانە هەموو تاوەنەکانیان کە دەرهەق بەم نەتەوەیەدەکرێت و لەبری ئەوەی کە بەهەموویان کۆک بن لەسەر ئەوەی کە ( پەکەکە ) تیرۆرستە بۆ کۆک نابن لەسەر ئەوەی کە کورد لەم ناوچەیەدا لەسەرەتایی دروست بوونی مرۆڤایەتیەوە بوونی هەیە و بەدرێژایی مافەکانی زەودکراون و ئەوەی دژبە یاساکانی مافی مرۆڤ و یاسا نێودەوڵەتیەکانە دژ بەم نەتەوەیە ئەنجام دەدرێت و بەردەوام دان بەخۆداگرتن و دورکەوتنەوە لە خەبات و تێکۆشان و مل کەچ بوونی بەرامبەر خواستی داگیرکەرانی داوایەک بووە بۆ بەئەنجام گەیاندنی و هەمان سناریۆ کە مێژوویی خەبات و بزوتنەوەیی نەتەوەیی لە باشوری کوردستان بوونی هەبووە وا بەسەر پارچەکانی تری کوردستان دا دووبارە دەبێتەوە ...


ناساندنی خەبات و تێکۆشان و چەوساندنەوەو سڕینەوەی مۆرکی نەتەوایەتی لەژێر ناوی تیرۆر و تیرۆرستی دا تاوانێکی ترە دەچێتە نیو تاوانەکانی ترەوە کە دەرهەق بەکورد دەکرێت و پێویستە کەسایەتی کورد و بەپێی ئاستی لەم کۆمەڵگایەدا بەرپەرچی ئەم تاوانانە بداتەوە ، چونکە مەبەستی سەرەکی لە خولقاندنی ئەم شێوە کێشانە ئامانج و کاری تری بەدواوەیەو مەبەستەکان نە پەکەکەن و نەسنور بەزاندن و هاوکاری ، بەڵکو کۆسپ خستنە ڕێگای پڕۆسەی سیاسی کوردە لە عێراق و ئەو پرۆِسەی کە بەخۆیی لەوەستان و کۆسپ دایە و وا لەسەر ئاستی ناوچەیی و جیهانیشەوە کۆسپی گەورەتریان بۆ هێنایە پێش .. بۆ ناپرسن کێشەی کەرکوک بەکۆێ گەیشت ..؟ سزایی تاوانبارانی ئەنفال و جینۆساید گەیشتە کۆێ و بۆ لەسێدارەنادرێن ..؟ ئەوانەی داکۆکی لەمافی مرۆڤ و یاسا نێونەتەوەیەکان دەکەن و داوایی لێبوردنیان بۆ دەکەن بەو ئاسانیە خوێنی ئەو شەهیدانەیان لەبیر کرد ، ئەمڕۆ ئەوانە بوونە کارێتێک بۆ بەناو ئاشت بوونەوەی گشتی .. سەیرە لەهەموو لایەکەوە مافەکانی کورد پێشێل دەکرێن و خەبات و تێکۆشان و قوربانی دانی لەچوارچێوە ڕاستیەکەیەوە بەرەو تیرۆرستی و ناشەرعیەت بوونی دەبرێت ووڵاتانی ئەم ناوچەیە بەم شێوە بیربکەنەوە و بڕوایان بەدابین کردنی مافەکانی کورد نەبێت و پێکەوە ژیان بەئاشتی قبوڵ نەکەن ئەوە بەو پەڕی بڕواوە ئارامی لەم ناوچەیەدا بۆ سەدەکانی داهاتوو بەخۆوە نابینێت . ئەمەش ڕاستیەکە و پێویستە سەرکردایەتی سیاسی بەبێ شەرم و بێ ترس و دڵە ڕاوکێ و ڕاشکاوانە ڕایبگەیەنێن و دۆست و دوژمنان لەوە بەئاگابهێنرێتەوە کە ئەمە کێشەیەکی نەتەوەیی ڕەوایەو دەبێ دان بەبوونیدا بنرێت و هەوڵی چارەسەرکردنی بدرێت و کۆتایی بەچاوپۆشی و خۆدزینەوە و پێشتگوێ خستن بدرێت .. ئەمەش ئەمرۆِ ئەرکی سەرەکی سەرکردایەتی سیاسی کوردە چ لەهەرێمی کوردستان و لە دەسەڵاتی سیاسی عێراق دا ..