په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٥\١٢\٢٠١١

ناساندنى شانۆى کلاسیک.... پاشان...!


بورهان جۆڵا     


پێش راپەڕینء بگرە بیست ساڵیش پێشتر واتە لەحەفتاکانى سەدەى رابردوو تاکۆتایى هەشتاکان نمایشە شانۆییەکانى ئەوسا بەهۆى ئەزمە سیاسىء هەستە نەتەوەییەکان چێژى تایبەتى خۆى هەبوو کەتائێستاش لەزەینماندا ماوە.

ئەمە باسێک بوو وەک پێشەکىء لەچەندین لاپەرەى بڵاوکراوەکانیشدا ئاماژەى پێکراوە بەڵام هەوڵدان بۆ پێگەیاندنى بینەرى تایبەت بەشانۆ جگە لەبینەرى نوخبە پێویستیمان بەدووبارە لەقاڵبدانەوەى ئەلفءبێى شانۆ هەیە بەهەموو لایەنەکانیەوە وەک:-

بەخشینى دیراسەیەکى تێرى شوێنکات بەبینەر، بۆ نموونە لەم رەوتەى ئێستا کەدواى کلاسیکنمایشەکان پێى ئەوترآ پێشکەوتن یان شانۆى ئەزموونگەرى بگەڕێینەوە بۆ نمایشى کلاسیکىء بەهەرحالڕ باپێى بڵێین دووبارە لەسەرەتاوە دەستى پێبکەینەوە.

رووداوەکان لەدەقە کلاسیکیەکاندا شوێنء کاتێکى دیارء نەگۆڕیان هەیە، بینەرو خوێنەر......بەنمایش یان بەخوێندنەوە بەشوێنء کاتى رووداوەکانى نێو ئەم تێکستە کلاسیکیانە ئاشنابووە، ئەوەتا خەجء سیامەند سەرجەم بەسەرهاتە تراژیدیاکەیان لەسەر شاخى سیپان روویداوە واتە بینەرى غەیرە نوخبەش بەر لەچوونە ژوورەوە بۆ نێو هۆڵى نمایش ئاشنایەتى لەگەلڕ شوێنى رووداوەکان هەیە، لەکاتى بینینء دواتریش بەهۆى حاڵى بوون لێى جۆرێک لەپەیوەست بوون لەلاى دروست ئەبآو بەدواداچوونى دیمەنەکانى لەزیەندا بۆ تۆمار ئەکات، شێوەى کلاسیکنمایش زیاترء باشتر ئاوێتەى زەینى بینەرى ئێمە ئەبن، واتە شوێن لەم دەقە کلاسیکیەدا دیارو زانراو نەگۆڕەء هەر لەسەرەتاى نمایشەوە بینەر ئەزانآ شوێنى ئەم بەسەرهاتء رووداوانە کوآیە، رووداوێکى کۆن وەک چۆن لەقاڵبێکى کۆندا گێڕانەوەى بۆ سازئەکرآ واش ئەخوازآ بەهەمان شێوەى کلاسیک نمایشى بۆ لەقاڵب بدرآ بۆ پەیوەستکردنى زەینى بینەر بەوێنە جووڵەییەکان بەهەمان بیستنى شێوە کلاسیکیەکە.

کاتى یان بڵێین زەمەنى روودانى بەسەرهاتەکەشیان چەند سەدەیەک بەر لەئێستا روویداوە، ئەگەر بینەر سالڕء مانگء ڕۆژى رووداویش نەزانآ بەڵام ئاشکرایە هى زەمنێکى زۆر کۆنى بەرلەئێستایە واتە بینەر بەرلەچوونە ژوورەوە بۆ نمایشەکە ئاشنایەتى لەگەلڕ کاتى رووداوەکانیشدا هەیە، فەزاى ئەو زەمەنە بەهەموو پێکهاتەکانیەوە لەرێگەى نمایشى کلاسیکیەوە بەبینەر ئاشنا بکەین بۆ هەزمکردنى رووداوە جۆراوجۆرە کلاسیکیەکە چونکە ئەو بەشێوەى بیستن لەگوآ ئاگرداندا ئاوەهاى بیستووە، لەکاتى بینینء دواتریش بەهۆى حاڵى بوون لێى جۆرێک لەپەیوەست بوون لەلاى دروست ئەبآو بەدواداچوونى دیمەنەکانى لەزیەندا بۆ تۆمار ئەکات، بەم کارانەشمان مقۆمقۆى لێکدانەوەى شانۆیى لەلاى بینەر سازئەبآ چونکە بینەر بەدواداچوونى لەلا دروست ئەبآ.

ناساندنى بینەر بەرووداوەکان، هەربەو جۆرە نمایشانە شێوەى بەسەرهاتەکان بۆ بینەر بخەینە روو، وەک رێگەگرتن لەرازونیازەکانى دوو عاشق یان دوو دڵدار کەلەم سەردەمەى ئێستاى ئێمەدا تارادەیەک بووە بەئەفسانەى عیشق چوونکە ئامێرە پێشکەوتووکانى وەک مۆبایل رێگە بەهیچ کەسێک نادات ببێتە دڕکى مەمءزین.

من باس لەمێژووى نمایشکردنى شانۆو ساتەوەختى ئاشنابوونیى بەبینەرى کوردستان ناکەم بەڵکو باس لەمێژووى ئاشنابوونى یان ناسینى ئەزموونى شانۆى کلاسیک لەکوردستان دەکەم، زۆر روونتر بڵێم هەوڵدان بۆ قالڕ بوونەوەو زیادکردنى بینەرى شانۆى کلاسیکء دواى پەیبردن بەرەهەندەکانى شانۆء دەقە شانۆییە کلاسیکیەکانمان دواتر هەنگاونان بەرەو گۆڕان لەوبوارەدا کەپێى ئەڵێن (شانۆى ئەزموونگەرى) ئەویش تائێستا رادەى هەست پێکردنء هەزمکردنیى لەلایەن بینەرى کوردستان دیارنیەو نەزاندراوە.

بەهۆى ئاشنابوونى کۆمەڵگەکەمان بەسەرجەم تێکستە کلاسیکیەکان لەهەمان کاتیشدا ئاشنایەتىء جۆرێکیش لەئاوێتە بوونى شوێنکاتى هەموو بەسەرهاتەکانى نێو ئەو دەقانە لەگەلڕ دانیشتوانى کوردستاندا بوونى هەیە وەک بەروونى مانەوەى مێژووى شوێنء کاتى دەقە ئەدەبیەکان نەوە دواى نەوە تاکو ئێستا وەک خۆىء بەرگى ئەزموونگەرى نەکراوە بەبەریدا.

هەوڵدانء کارکردنمان لەرووى ئەو جۆرە نمایشە کلاسیکیانەدا بۆ ناساندنى بینەرمانە بەجوڵەکرداریەکانى کاتى رووداوەکان، واتە دواى تۆماربوونى دەقە کلاسیکیەکان لەزەینى هاووڵاتیانء ناسینیان بۆ ئەو جۆرە تێکستانە وەک ئەفسانە، هەڵئەستین دیمەن بەدیمەنى ئەو رووداوانەیان لەسەر تەختەى شانۆ لەرێگەى ئەو جۆرە نمایشە کلاسیکیانەدا بۆ ئەگەیەنینە زەین، زیاتر روونى ئەکەمەوە کەبینەر ئاشنا ئەکەین بەرووداوە کلاسیکیەکان ئەویش بەجووڵە گەیاندنى وێنە وێنابووە جامدء ئەفسانەییەکانە، وەک ئەگەر لەوەپێش گوێبیستى ئاوازەکانى (وەى حەریرەء ئاگربارانە)ء (هەىنارهەىنار) نەبوینایە ئەمڕۆ لەرێگەى سەمفۆنیا واتە (ئامادەکردنى ئاوازەکان بەشێوەى سەردەمیانەو ئەکادیمیانە)ەوە ئەو ئاوازە تازەگەریە هەستێکى نامۆى لەلا دروست ئەکردین.

مەبەستم لێرەدا سەرجەم نمایشەکانمان بگەڕێنینەوە بۆ چوارچێوەى کلاسیک ئاسا تاماوەى نەوەیەک یان دووان بۆ تێربوونى زەینمانء لەدواییدا ئەو جۆرەء چەند جۆرێکىتر گۆڕانیان بەسەردا بهێنین ئەگەرنا بینەرى نوخبە بۆ شانۆ بەچەند پەنجەیەکى دەست ئەژمێردرێت.

 

 

burhanjola@yahoo.com

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک