٣\٢\٢٠١٠
ناسر
فه‌یزوڵڵابه‌یگی:
له
ره‌شه‌مه‌ی1381ی
هه‌تاویدا و له ساڵیادی هه‌ڵه‌بجه‌دا
تابلۆکانم سووتاند،
به‌ڵام
ئێستا ده‌ڵێم ده‌بوایه خۆیشم بسووتاندایه
وه‌کو تابلۆکانم.
سازدانی دیمانه: سروه سائیب
تازه
هاتبوومه‌وه بۆ ماڵ که زه‌نگیان بۆ لێدام و یه‌کێک له دۆستانم پێی
وتم که دادگای دۆسیه‌ی هه‌ڵه‌بچه کۆتایی هات و له ئاخردا دوای حوکمی
له سێداره دانی عه‌لی کیمیایی ، کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بچه وه‌کو تاوانێکی
دژ به مرۆڤایه‌تی ناویان لێ برد و نه‌ک وه‌کوو جینۆسایدی گه‌لی کورد .
ئه‌وه‌نده ناره‌حه‌ت بووم که گوشی ته‌له‌فۆنه‌که له ده‌ستم که‌وته
خواره‌وه و بێ ئیختیار ده‌ستم کرده گریان و بیری نه‌سل کووشی سور
پێسته‌کانی ئه‌مریکا ، ئینکاکان ، هێروشیما وهه‌زاران تاوانی تر که‌وتمه‌وه
.
ئاخر چۆن له سه‌ده‌ی 21دا و له وڵاتێکی ئازاد کراودا حوکمێکی ئاوا
ناڕه‌وا ده‌ده‌ن ؟ ئاخر چۆن له 5000 هه‌زار شه‌هید له یه‌ک رۆژدا چاو
ده‌پۆشن و ته‌نیا وه‌کوو تاوانێک ناوی ده‌به‌ن ؟ زۆر به‌زه‌ییم به بێ
که‌سی خۆماندا ده‌هات ، به‌ڵام ناخۆشتر ئه‌وه بوو که که‌م که‌س خه‌به‌ریان
بوو و ئه‌مه له داخی هه‌ڵه‌بچه بۆ من زۆر گرانتر بوو . ئاخر چۆن ده‌بێت
له نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆمان بێ ئاگا بین و له لامان گرینگ نییه که چی
به سه‌رمان ده‌هێنن ، هه‌ر له‌م خه‌یاڵانه‌دا بووم که بیری کاک ناسر
فه‌یزوڵابه‌یگی که‌وتمه‌وه .
کاک ناسر له ره‌شه‌مه‌ی ساڵی 1381ی هه‌تاویدا له ساڵیادی هه‌ڵه‌بچه‌دا
پیشانگایه‌کی کرده‌وه و دوای ته‌واو بوونی پیشانگاکه به ئیعتراز به
کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بچه تابلۆکانی خۆی سووتاند . بێ ئه‌وه‌ی کات له ده‌ست
بده‌م چوومه لای کاک ناسر و له وت و وێژێکدا سه باره‌ت به‌م مه‌سه‌له
قسه‌مان کرد .
سروه سائیب: کاک ناسر ئێوه‌ش له دۆسیه‌ی
دادگای هه‌ڵه‌بچه ئاگادارن و ئه‌زانن که چۆن کۆتایی پێ هات ؟
فه‌یزوڵابه‌یگی:
به‌ڵێ ئاگادارم ، وه‌ختێک بیستم زۆرتر له کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بچه ناره‌حه‌تی
کردم و هه‌ر ئه‌و کات وتم ئێستا ده‌بێت له داخ ئه‌م کاره‌ساته‌ی دۆسیه‌ی
دادگای هه‌ڵه‌بچه خۆم بسوتێنم وه‌کو تابلۆکانم .
زۆر پێم سه‌یره که له ئاخره‌کانی سه‌ده‌ی بیستدا و له جیهانی
مۆدێرندا و له دنیای ته‌کنۆلۆژیدا شارێک کیمیاباران ده‌کرێت و به
جارێ 5000 هه‌زار که‌س له ناو ده‌چێت و دوای 22 ساڵ تێپه‌ڕ بوون به
سه‌ر ئه‌م رووداوه دڵته‌زێنه‌دا و رووخانی دیکتاتۆری سه‌ددام و هاتنه
سه‌ر کاری که‌سانێکی تر به جینۆسایدی نازانن وته‌نیا وه‌کوو تاوانێکی
دژ به مرۆڤایه‌تی چاوی لێده‌کرێت .
ئێمه ئێستا له سه‌ده‌ی 21دا و له جیهانێکدا ده‌ژین که ئیدعای
دێمۆکراسی و ئازادی و.... هه‌یه و هه‌ر بۆ ئه‌مه‌یش شه‌ڕ ده‌که‌ن و ته‌نانه‌ت
له سه‌ر مافی بۆقێک ده‌ڕۆن به‌ڵام له خاکی وڵاتێک‌دا که 5000 هه‌زار
که‌سی به یه‌ک رۆژ له ناو چوون به ناوی ئازادی غه‌دری لێ ده‌که‌ن .
سروه سائیب: به راستی سه‌رم سوور ده‌مێنێت
!! هیتلێر یه‌هوودیه‌کان ده‌کوژێت ده‌ڵێن جینۆسایدی کردووه و سه‌ددام
5000 هه‌زار که‌سمان کیمیاباران ده‌کات و 183000 هه‌زار که‌سمان ئه‌نفال
ده‌کات جینۆساید نییه . مه‌گه‌ر بانێک و دوو هه‌وایه ؟
فه‌یزوڵابه‌یگی: من تێناگه‌م بۆچی کاتێک
ده‌گات به نۆبه‌ی ئێمه ، جینۆساید نییه و ته‌نیا تاوانێک بووه ؟ به
راستی به گۆڕانی جینۆساید به تاوانێکی دژ به مرۆڤایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی
کێ ده‌پارێزن ؟
سروه سائیب: ئه‌گه‌ر بتانزانیبایێت که
رۆژێک ئاوا له جینۆساید کردنی نه‌ته‌وه‌که‌مان چاوپۆشی ده‌کرێت ئایا
تابلۆکانی خۆتان هه‌ر ده‌سووتاند ؟
فه‌یزوڵابه‌یگی: به‌ڵێ هه‌ر ئه‌و کاره‌م
ده‌کرد . من زۆر پیشانگام به یادی هه‌ڵه‌بچه کردۆته‌وه به‌ڵام هه‌میشه
وا هه‌ستم ده‌کرد که شتێکی که‌مه و هه‌ستمی پاراو نه‌ده‌کرد ، به‌ڵام
کاتێک له‌و پیشانگادا تابلۆکانم سووتاند ئێحساسم ده‌کرد که پڕ به
پێستی ئێش و ئازاری هه‌ڵه‌بچه بووه و ئێستاش ده‌ڵێم هه‌ر ئه‌و کات که
کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بچه رووی دا به سه‌دان که‌س ده‌بوایه خۆمان
بسووتانایێت با ئه‌مڕۆ ئاوا غه‌درمان لێ نه‌که‌ن .
سروه سائیب: کاک ناسر هه‌ر که‌س قسه‌کانتان
ببیستێ یان بیخوێنێتۆ وا ده‌زانێ ئێوه‌یش خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بچه‌ی شه‌هیدن
!!
فه‌یزوڵابه‌یگی: من خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بچه
نیم به‌ڵام خۆ کوردم وهه‌ستی مرۆڤایه‌تیم تێدایه .
من له هه‌ر کوێیه‌ک که ئه‌م کاره‌ساته رووی بدایه‌ت هه‌ر ئاوا قسه‌م
ده‌کرد و کیمیاباران و به جینۆساید نه‌زانینی مه‌حکوم ده‌کرد و لێره‌یشدا
له به‌رپرسان و مهسوولانی کورد ، هونه‌رمه‌ندان ، رۆشنبیران و.... ده‌پرسم
که بۆچی وا بێده‌نگ بوون ؟ له تورک ، عه‌ره‌ب ، فارس ، ئورووپایی ،
ئه‌مریکایی ، هه‌ر ئینسانێکی شه‌ریف و هه‌ر که‌سێک که بۆ ئازادی و
مرۆڤایه‌تی تێده‌کۆشێت ده‌پرسم هۆی بێدهنگیاتن چییه ؟
سروه سائیب: شایه‌د خۆیشمان هه‌ر وه‌کوو
تاوانێکی دژ به مرۆڤایه‌تی چاوی لێده‌که‌ین ؟
فه‌یزوڵابه‌یگی: پێشتریش وتوومه
تاوانباری گه‌وره خۆمانین و هه‌ر جۆرێک ئه‌وان پێیان خۆش بێت به دڵی
خۆیان سهماممان پێ ده‌که‌ن .
هه‌ر له وت و وێژه‌کانی پێشوویشدا وتوومه ئێمه هه‌میشه چاومان
بڕیوه‌ته ده‌می ئه‌م و ئه‌و که چیمان پێ ده‌ڵێن ، ته‌نانه‌ت له سه‌ر
جوانی وڵاته‌که‌یشمان ماتڵین بزانین کابرای ئه‌ڵمانی یان فه‌رانسه‌وی
چی ده‌ڵێت ؟ بۆ وێنه ئه‌گه‌ر بێنه سه‌رده‌شت و بڵێێ وڵاتێکی خۆش و
جوانه ، خێرا ئێمه‌ش ده‌ست ده‌ست به به‌به و چه‌چه ده‌که‌ین و له‌م
لاولا ده‌گێڕینه‌وه که کابرای ئورووپایی هاتبوو و ئه‌یوت سه‌رده‌شت
عه‌جه‌ب شارێکی خۆش و جوانه . ئیتر خۆمان کوێرایمان داهاتووه و توشی
کوێری هاتووین ، واته له مێشکیشه‌وه کوێر بووین و نه ده‌بینین و
نه ده‌بیستین ، له حاڵێکدا ئه‌گه‌ر من جوان نه‌بیستم و جوان نه‌بینم
زۆر سروشتییه که نه‌توانم چاک قسه بکه‌م و نه‌توانم مافی ره‌وای خۆم
به ده‌ست بهێنم و پێم وایه ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری نه‌که‌ین ده‌بێته
کابووسێکی ترسناک و نموونهکهیشی ئه‌مڕۆ له‌م کاره‌ساته‌دا ده‌یبینین
.
سروه سائیب: به رای ئێوه هوی ئه‌م
بێده‌نگییه چیه ؟
فه‌یزوڵابه‌یگی: هوی زۆری هه‌یه. سهرلێشواوییه
، ناهومێدییه ، نه‌زانییه ، بێ خه‌به‌رییه ، مه‌نفه‌عه‌ت ته‌ڵه‌بییه
و له سه‌رووی ته‌واوی ئه‌مانه‌وه ماتڵین که‌سێکی تر له جێگایه‌کی تر
یان گۆرانیبێژێکی ئه‌مریکایی ئیعتراز بکات جا ئه‌و کات ئێمه‌ش ده‌ست پێ
بکه‌ین .
سروه سائیب: بێ خه‌به‌ری له سه‌ده‌ی
21دا و له سه‌رده‌می پێوندییهکاندا زۆر عه‌یبه ؟!!
فه‌یزوڵابه‌یگی: منیش وه‌ک ئێوه ده‌ڵێم
زۆرتر له زۆر عه‌یبه . به‌ڵام کاتێک چاو له میدیاکانی کورد ده‌که‌ین
که ئێدعای کار کردن بۆ کو‌لتوور و فه‌رهه‌نگی کوردیان هه‌یه و ئه‌بێت
ئه‌ساسی کاریان زیندوو را‌گرتن و به‌ره‌وپێش بردنی فه‌رهه‌نگی کورد بێت
، ئه‌بینین که زۆر به‌شێوه‌ی عه‌شیره‌یی کار ده‌که‌ن و ته‌نیا باس له‌و
شتانه ده‌که‌ن که له راستای مه‌نافعی خۆیاندایه . ئیتر خۆ بێ خه‌به‌ری
نابێته عه‌یب . به‌ڵام ئه‌گه‌ر لانیکه‌م میدیاکانیش خه‌به‌ری ئه‌م مهسهلهین
رابگهیاندایێت خه‌ڵک خۆیان فریایی خۆیان ده‌که‌وتن .
سروه سائیب: به رای ئێوه ئه‌مه خۆی
جینوسایدێکی دووباره‌ی کورد نییه ؟
فه‌یزوڵابه‌یگی: له سه‌تا سه‌ت وایه ،
ئه‌و کات جینۆسایدی نژادی بوو ، به‌ڵام ئێستا جینۆسایدی فه‌رهه‌نگی و
که‌سایه‌تی میللیمانه و وامان لێده‌که‌ن که به ده‌ستی خۆمان مێژوو
به دڵی ئه‌وان بنووسین و بێده‌نگ بین و نه‌توانین خۆمان دیفاع له
خۆمان بکه‌ین .و.....
سروه سائیب: باسی سه‌ر لێشێواویتان کرد
، ده‌گوترێت که مێژووی هه‌ر وڵاتێک له رووی ئاسه‌واره هونه‌ری و ئه‌ده‌بییه‌کانیانه‌وه
ده‌نووسرێت و دواتریش هه‌ر له‌رووی ئه‌وه‌وه ده‌یناسێنن به‌ڵام
به‌داخه‌وه ئه‌م سه‌رلێشێواوییه له ناو هونه‌رمه‌ندانی کوردا زۆر ده‌بیندرێت
و بۆته هۆی سه‌ر لێشێواوی کۆمه‌ڵگایش ؟
فه‌یزوڵابه‌یگی: وه‌ک یه‌کێک له بیرمه‌ندان
ده‌ڵێت « ئه‌رکی سه‌ر شانی ئێمه وه‌ک هونه‌رمه‌ند ، نووسه‌ر و شاعیر ،
چیروکنووس هه‌ڵساندن و جووڵاندنه‌وه‌ی شارۆمه‌ندی سک زڵ و په‌رورده
کردنیه‌تی بۆ بیر کردنه‌وه و دۆزینه‌وه‌ی دیدێکی نوێ بۆ ژیان » نه‌وه‌ک
ده‌ست له سه‌ر ده‌ست دانان و دووپاتکردنه‌وه . به‌ڵام خۆ هه‌ر هونه‌رمه‌ند
و روشنبیر تاوانبار نین و ئه‌مانه‌یش هه‌ر کاری هونه‌رمه‌ند نییه !!!
چاو لێبکه‌ن یه‌که‌م وانه‌ی ئێمه له منداڵی‌دا ئه‌مه بوو که ده‌ستمان
ده‌هێنا و ئه‌مه‌یان پێ ده‌گووتین :« چۆله‌که‌یه‌ک هاته ئه‌و ده‌شته
، هێلکه‌یه‌کی کرده ئه‌و مشته ، یه‌کێک چوو پووش بێنێ ، یه‌کێ چوو نه‌وت
بێنێ ، یه‌کێ چوو ئاگر بێنێ و..... » ئه‌م ده‌رسه بۆ ئه‌وه بوو تا وه‌کوو
هه‌موو په‌نجه‌کان ده‌نووسان پێکه‌وه و ده‌بوونه مستێکی پته‌و ، به‌ڵام
ئێمه ئه‌م په‌نده‌مان له بیر چۆته‌وه و واته تووشی تاکخوازییهتی
بێ واتا هاتووین . تاکخوازی وڵاتانی رۆژئاوا پرۆسه‌ی سروشتی خۆی تێپه‌ڕاندووه
و له ئاستی پێشکهوتنیاندایه ، به‌ڵام ئێمه له هه‌ژاری کولتووریدا
تووشی ئه‌م تاکخوازییه هاتووین و هه‌ر ئه‌مه‌ش بۆته هۆی بریندار
بوونی په‌یکه‌ره‌ی کولتور .
سروه سائیب: که واته به رای ئێوه هه‌ژاری
کولتووری زیاد له هه‌ر کێشه‌یه‌ک بۆته هۆی بریندار بوونی کۆمه‌ڵگای
ئێمه ؟
فه‌یزوڵابه‌یگی: به‌ڵێ به‌ر له هه‌موو
شتێک کو‌لتوور و له دوایشدا ئابوری ، سیاسه‌ت ، نه‌بوونی فه‌لسه‌فه
و....
کو‌لتوور و ئابوری ، کو‌لتوور و سیاسه‌ت و.... کاریگه‌ر دوولایه‌نه‌یان
له سه‌ر یه‌کتر هه‌یه و جیا ناکرێته‌وه . ئابووری ، فه‌لسه‌فه ،
زانست ، سیاسه‌ت و.... به‌رهه‌می بیرکردنه‌وه ، کار و خه‌لاقییه‌تی
مرۆڤه‌کانه و هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کیش له ئاستی کولتووریدا له ئاستی
باڵادا بێت له‌وانی تریشدا گه‌شه ده‌کات.
سروه سائیب: وه‌کوو دوایین پرسیار ئه‌رکی
هونه‌رمه‌ند و روشنبیر و هه‌ر تاکێکی کورد به‌رانبه‌ر به‌م مه‌سه‌له
چییه ؟
فه‌یزوڵابه‌یگی: هونه‌رمه‌ند له مێژوودا
ویژدانی سه‌رده‌می خۆیه‌تی و ده‌بێ به‌رانبه‌ر به به‌رژه‌وه‌ندی
میلله‌تی خۆی و مرۆڤایه‌تی هه‌ڵوێست بگرێت . له چاخه‌کانی کۆنه‌وه
تاکوو ئێستا هونه‌رمه‌ند وه‌ک پاژێک له خه‌ڵک و هه‌ڵقووڵاو له دڵی خه‌لکه‌وه
بووه و ئێستاش ئێمه له کۆمه‌ڵگایه‌کی پڕ و ته‌ژی له کێشه‌دا ژیان
ده‌به‌ینه سه‌ر و نایشتوانین گوێی خۆمان له‌م واقعییه‌تانه بهخهوێنین
و خۆمانی لێ لا بده‌ین . کاتێک که دۆسیه‌ی دادگای هه‌ڵه‌بچه ئاوا
لێده‌که‌ن و جینۆسایدی نه‌ته‌وه‌که‌م وه‌کوو تاوانێک ناو ده‌برێت له
گه‌ڵ هه‌زاران ده‌ردی تر که ته‌نگیان پێ هه‌ڵچنیوین ده‌بێت هه‌موومان
وه‌ک سه‌ربازێک خزمه‌ت و ئه‌رکی سه‌رشانمان به جێ بهێنین .
رێبه‌ندانی 1388ی
هه‌تاوی
|