په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٩\١\٢٠١٥

ناسر حەسەن و حەمکۆ.


ئەرسەلان سافیە   

 

   

هۆی چیە ٤٠ تا ٥٠ بینەر هاوشێوەی هونەرەکەی حەمکۆ (شۆۆۆ) لە بەریتانا ئامادە دەبێ. بەڵام لە کوردستان کاتێک حەمکۆ ئەو هونەرە نمایش دەکا ٨٠٠ بینەر ئامادە دەبێ.


‌من لەگەڵ ئەو دوو دێرەی بەرێز کاک ناسر حەسەنی کۆکم. بێگومان بەرێزیان شوێن پەنجەی دیارە لە مێژووی هونەری شانۆ و سینەمادا قسە و ئاماژەم لەسەر ئەوە نییە.


بەڵام ئەوەی لێرەدا من دەمەوێ تیشکی بخەمە سەر ئەوەیە کە باسکردن و روونکردنەوەی ئەو هۆیەیە بە گوێرەی توانا بتوانم ڕوونی بکەمەوە، کە کاک ناسر حەسەن روونی نەکردۆتەوە کە بۆچی لە ولاتێکی وەک بەریتانیا کە ولاتێک پڕیەتی لە فەرهەنگی هونەر و ئەدەب پڕ لە کەلتووری جوان و پر لە شارستانی و پێشکەوتنی عەقل و مەعریفەت و پێشکەوتنی کۆمەلایەتی و سیاسیی و ئابووریی. وڵاتێک کە چەندیین پەیمانگا و دانیشگای گەورەو و بینای ئەکادیمی بۆ فێربوون لە ئەدەب و هونەر لەسەر بنەمایەکی زانستی و مەعریفی لەسەر ئاستی دونیا هەبێ. هونەرمەندان لە وڵاتانی جیا جیا روو لەم وڵاتە بکەن بۆ فێربوون، ولاتێک کە خاوەن چەندیین زانا و داهێنەر و مرۆڤی بە توانا لە گشت بوارەکانەوە بەرهەم بهێنی بە تایبەتی لە بواری ئەدەب و هونەردا دەتوانم بلێم لەمەش تایبەت تر هونەری شانۆ کە باسەکە لەسەر ئەم هونەرەیە. کاتێک باسی شانۆ دەکەین یەکسەر گەورە نووسەر و بلیمەتی شانۆ ولیام شکسپیرمان دێتەوە یاد کە توانی بە هونەری شانۆ گەورەترین خزمەتی مرۆڤایەتی بکا لە گشت جیهان لەگەل ئەوەشدا توانی ناوبانگێکی زۆر گەورە بۆ خۆی دەربکا. ئەگەر بێت و لە هەر تاکێکی بەریتانی بپرسی لە سەر شەقام پێی بڵێی ولیام شکسپیر کێیە ئەگەر هیچ نەزانێ ئەوا پێت دەلێ لە بواری هونەری شانۆ کاری دەکرد، بە تایبەتی ئەو ٥٠ بینەرەی کە کاک ناسر حەسەن باسی دەکا کە بینەری ئەم جۆرە هونەرەن .ئەگەر لێیان بپرسی ولیام شکسپیر کێیە ئەوە بێگومان نەک دەزانن کێیە بەڵکو دەزانن کەی لە دایک بوەو کەی کۆچی دوای کردوە ناوی زۆربەی هەرە زۆری شانۆیەکانی و شاکارە جوانەکانی و مێژوی ژیانی بە شێوەیەکی گشتی بۆ باس دەکا. پرسیار لێرە ئەوەیە ئەگەر بێ و لەم ٨٠٠ بینەرەی حەمکۆ (شۆۆۆۆۆ) بپرسین ناسر حەسەن کێیە ئایا چەند کەس دەیناسن و دەزانن چ کارەیە و ئەگەر زانیان هونەرمەندە ئەوە کارەکانی چین؟


‌بێگومان لەو ٨٠٠ بە ناو بینەرەی هونەری شانۆیە یاخود بینەری هونەری حەمکۆ (شۆۆۆ) یە تەنیا ئەگەر ٨ کەس بزانێ ناسر حەسەن کێیە و خەلکی کوێیە و چ کارەیە و ئەگەر بزانن چەندین کاری هونەری شانۆ هەیە لەگەل ناوەکانی . لەگەڵ رێزم بۆ ئەو بینەرانەی حەمکۆ شۆ بەڵام ئەو بینەرانە ئەوەمان پێ دەلێ تەنیا بۆ پرکردنەوەی بۆشایی کات و بەرێ کردنی ئەو زەمەنە گرینگەیە کە لە کوردستان هیچ بایەخێکی نیە بە پێچەوانەی بەریتانیا و وڵاتانی پێشکەوتوو .سەرەڕای ئەمەش بە بۆچونی من هونەری شانۆ بە کاک حەمکۆ و ئەو بینەرانەی پێش ناکەوێ بەلکو هونەرەکە زیاتر بەرەو دواوە دەچێ و بە لاڕێ دەڕوات، هەروەک چەندین گۆرانی بێژی کوردی کە تەنیا بۆ ماوەیەکی دیاری کراو زۆر کورتە بە دەر دەکەوتن و بەدنگێکی نەشاز و ئاوازی نا تەواو کە گوایە گوێگرێکی زۆریان هەیە و هونەری مۆسیقای کوردی بەروەو پێش دەبەن بگرە نەک هونەرەکە بەرەو پێش چوو بەڵکو زەرەرێکی زۆر گەورەی پێکەوت و هونەری مۆسیقای کوردی بەرەو دواوە برد بە بەرامبەر هونەری مۆسیقای جیهان.


‌لە کۆتاییدا دەمەوێ ئەوە بڵێم لە هەر نمایشێکی هونەرییدا بینەر و گوێگر زۆر بوو ئەوا پێوانە نییە بۆ باشیی کارە هونەرییەکە و پڕ زانیاریی هونەریی بینەر.

 

دەقی نووسینەکەی (ناسرحەسەن): hemkosho.pdf

 

٧\١\٢٠١٥

ماڵپه‌ڕی ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک