په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٣\٦\٢٠١٢

    ناتەباترین بەیانى.

بێستوون مینە

پێبکەنن! ئازیزانم مەگرین
من وادەگریم
من.
وا پێدەکەنم
مەگرین
....
هۆشتان بێت! بێ خەمەکان شێت مەبن
من واشێتدەبم
من.
وا هۆشیار دەبمەوە
شێتمەبن
....
مەڕۆن! بەدبەختەکان وەرن
من وادێمەوە
من.
وا دەڕۆم
مەڕۆن
....
لە خۆڵێدا مەگەوزن! ماڵ خرابینە هەڵستنەوە
من وا تۆزی پیسى ژیان دادەکوتم
من.
وا لە خۆڵێدا دەگەوزم
لە خۆڵێدا مەگەوزن.
....
برسى مەبن! بەربەریەکان، بخۆن
من وابرسى تردەبم
من.
وادەخۆم
برسى مەبن.
...
مەنوون! ترسناکەکان بەخەبەربن
من وادەنووم
من.
وا خەبەرم دەبێتەوە
مەنوون.
....
نەوى مەبن! مرۆڤەکان باڵابن
من وا نەوى دەبم
من.
وا باڵادەبم
نەوى مەبن.
....
مەمرن! دێوەکان بژین
من وادەمرم
من.
وادەژیم
مەمرن.

٣٠\٥\٢٠١٢ چوارشەم - شەشى ناتەباترین بەیانی...
bestunmina@yahoo.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک