٢٦\٧\٢٠١٣
ناتوانی چاوەکانم
لەگەڵ باران ئاشتکەیتەوە.

دەریا
وا هەست دەکەم ئەم
دڵەی تۆ
وەکو دەریا فراوانە،
بەڵام دەرکەوت،
ئەو دڵەی تۆ هەر جوار وەرزی بێ بەهارە
وا هەست دەکەم، فریوم ئەدەیت،
بەڵام توانای فریودانی مەرگی منت نییە
نزا ناکەم
بەدواتا راناکەم!
وا هەست دەکەم
ماڵئاوایی لە ئەوینی دڵی منا دەکەی
دەزانم،
کە دائەبڕێی،
ئامێزم،
بە ئامیزت ناگات،
بەڵام بۆنەکەی جێبێڵە
دەزانم بەیانی زوو
لەگەڵ تریفەی مانگە شەوا
جێم دەهێڵی،
بەڵام رەنگەکەی جێبێڵە
دەزانم دوور دەڕۆیت
ئەمە گەورەترین خەزانە،
بەڵام بەهارێ جێبێڵە.
نەتوانی چاوەکانم ئاشتکەیتەوە لەگەڵ باران.
ئێستا بێ تۆ ژیان چ سەمفۆنیایەکی حەزین دەچڕی،
بێ تۆ دەریا دەریایەک ئەشک دەرێژێ.
کەنەدا
deriyarewandzi@hotmail.com
|