١١\٧\٢٠١٣
نائومێدییەکانی
من و ماسکەکانی تۆ.

هاوار تەیب
چۆن توانیت دنیا
پڕ بکەیت لە نائومێدیی؟
چۆن توانیت دۆزەخێک لەسەر زەوی چێ بکەیت؟
تۆ راستگۆ بوویت؟
ئەی برادەر تۆ لەگەڵ بوونا شەڕت دەکرد
تۆ خۆت وا وێنا دەکرد کە تۆ جەننەت لەسەر زەوی دەخولقێنی!
خۆ تۆ پر بە باڵای مانگ هاوارت دەکرد ئەها چەند جوانم!
پڕوپاگەندەی بوون بە مانگی هیلالیت دەکرد!
نەمزانی نا کەتۆ چ دۆزەخێکت ناوەتەوە
تۆ هەمیشە ویستووتە بە ماسکی رەنگاوڕەنگەوە دەربکەویت
ئاخ برادەر گیان
چەندە بۆت بەپەرۆشم،
من هەرگیز نامەوێت وا بتبینم
شەرم لەو ساتانە و
لەو کاتانەش دەکەم کە تۆم تیایاندا ناسی
تۆ بەشێکیت لەدۆزەخ.
hawarteyb@gmail.com
|