ناوه‌ندی چاک ئازاردانی ڕۆژنامه‌وانان شه‌رمه‌زار ده‌کات.
ئازادبوونی بیر و ڕا له‌ناو هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کدا زامنی دیاریکردنی هۆشیاری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکه . ئێمه‌ی کورد به درێژایی مێژوو ئه‌و چه‌مکه گرنگه‌ی ژیانمان لێ زه‌وت کراوه ، گه‌لی کورد له‌م سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌دا له گه‌وره‌ترین قه‌یرانی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیدایه ، به‌شێک له ڕۆڵه‌کانی ئه‌م گه‌له له چیاکان‌دا گیانبازانه به‌ره‌وڕووی دڕنده‌یه‌کی تری هاوسنور بوونه‌ته‌وه و پارێزگاری له که‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌که‌ن دژ به ده‌وڵه‌تی تورکی داگیرکه‌ر و شۆڤێنی .
مرۆڤ و چیا و گوند و خاکی کوردستان بووه به جێگای تاقیکردنه‌وه و خاڵیی کردنه‌وه‌ی چه‌کی قورس و سوکی ده‌وڵه‌تی تورکیا و جینۆسایدێکی نوێی ئه‌م داگیرکه‌ره دژ به گه‌له‌که‌مان . له‌لایه‌کی تره‌وه و له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ڕۆژانه خه‌ڵکی سیڤیل و ڕۆشنبیران به هۆی ده‌ربڕینی بیر‌و ڕاو کاری سیاسیه‌وه ڕوبه‌ڕووی سێداره ده‌بنه‌وه و ڕۆژانه له میدیاکانه‌وه هه‌واڵی دڵته‌زێنی له‌سێداره‌دانی ڕۆڵه‌کانی کورد ده‌بیستین . ئێمه له هه‌ر چوارلای وڵاته‌وه که‌وتوینه‌ته نێوان نه‌ته‌وه شۆڤێنیه‌کان و هیچ لایه‌ک بوونی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه‌یان پێ قه‌بووڵ نیه ، بۆیه له ئێستادا لێک نزیکبوونه‌وه و درووستبوونی ده‌نگێکی نه‌ته‌وه‌یی له کۆی هه‌موو ڕه‌نگ و ده‌نگه جیاوازه‌کان پێویستیه‌کی حه‌تمی و پێویسته .
له کاتێکدا ده‌بوایه ده‌سه‌ڵاتی باشوری کوردستان بۆ به‌هێز کردنی هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی له نێوان ڕۆله‌کانی گه‌ل دا هه‌نگاوی سیاسی به‌رفراوانی بنایه بۆ لێک نزیککردنه‌وه‌ی هه‌موو ڕه‌نگه جیاوازه‌کان ، به‌ڵام به‌داخه‌وه له پێناوی ئامانج و خواسته تاکه‌که‌سی و حیزبیه‌کانی خۆیان ڕێگایه‌کی چه‌وتیان هه‌ڵبژاردووه و به پشت له‌خۆ کردن ڕۆژ به‌ڕۆژ هێز و تواناکانی خۆیان و میلله‌ت له‌ده‌ست ده‌ده‌ن ، ئامانجه به‌راییه‌کانی له‌ده‌ستدانی که‌رکوک و سازشکردن له‌سه‌ر ئه‌و خاک و نیشتیمانه‌ی به‌شێکه له‌جه‌سته‌و خاکی هه‌ر کوردێک ئه‌م ڕاستییانه ده‌سه‌لمێنن .
ئازادی بیر و ڕا و بیستنی ده‌نگه جیاوازه‌کان ئه‌و چه‌مکه گرنگه‌یه که ڕۆڵه‌کانی گه‌ل به‌ئاگا دێنێته‌وه و بینین و بیستنی ئازاری هاونیشتیمانیان هانمان ده‌دات ئینتیمای نه‌ته‌وه‌ییمان پته‌و بێت و هه‌موو پێکه‌وه بۆ دروست بونی کیانێکی نه‌ته‌وه‌یی دژ به داگیر که‌ران هه‌نگاوی پڕ له گه‌شبینی بنێین . به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌م کاته‌دا که گه‌ریللا شۆڕشگێڕه‌کان به‌رگری له بوونی نه‌ته‌وه‌ییمان ده‌که‌ن ، ده‌سه‌ڵاتی باشوری کوردستان ڕێگری ده‌کات له هێنانه‌وه‌ی هه‌واڵ و ناڕه‌حه‌تییه‌کانی براو خوشکانمان ، که له چیاکان‌دا به‌م سه‌رمای زستانه ئازار ده‌چێژن . ئه‌م هه‌نگاوه واده‌کات خه‌ڵکی کوردستان بێ‌ئاگا بن له ڕه‌وش و چۆنێه‌تی ئه‌م سته‌مه نوێیه‌ی داگیرکه‌ران به‌رامبه‌رمان ده‌یکه‌ن .
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفال و جینۆسایدی گه‌لی کورد (چاک) ئابڵوقه‌ی ڕاگه‌یاندن له‌سه‌ر چیای قه‌ندیل پڕۆتستۆ ده‌کات و داوای هه‌ڵگرتنی ده‌کات به زووترین کات . ده‌ستدرێژی کردنه سه‌ر ڕۆژنامه‌وانان له‌لایه‌ن پۆلیس و ئاسایشی کوردستانه‌وه به لاسایی کردنه‌وه‌ی ڕژێمه داگیرکه‌ر و دیکتاتۆره‌کان ده‌چویه‌نین و هه‌رگیز جێگای قه‌بووڵ نیه . ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین هه‌واڵی ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌دانی ڕۆژنامه‌وانان به میدیاکانی جیهان و ڕێخراوه مرۆڤدۆسته‌کان بگه‌یه‌نین و هه‌وڵ بده‌ین بۆ ڕێگرتن له دووباره بوونه‌وه‌ی هه‌ر کارێکی ناشیاوی له‌و جۆره .
به‌ڵێ بۆ ئازادبوونی ئازادی ڕاده‌ربڕین و نه‌هێشتنی سنور بۆ کاری ڕۆژنامه‌وانی .
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفال و جینۆسایدی گه‌لی کورد ( چاک )
|