ناوه‌ندی چاك
نامه‌یه‌کی سه‌باره‌ت به ناساندنی ئه‌نفال به
جینۆساید
.ده‌داته په‌رله‌مانی به‌ریتانیا
ڕۆژی
سێ شه‌ممه ڕێکه‌وتی 03/06/2008
ڕه‌وه‌ندی کوردی به‌ریتانیا بۆ گفت و گۆ و دۆستایه‌تی ، سه‌باره‌ت به
پرسه‌ی کورد له‌ئێستا و داهاتوودا چوونه ناو په‌رله‌مانی
به‌ریتانیاوه و له‌لایه‌ن خاتوو (سارا) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی
به‌ریتانیا ، به‌رپرسی لیژنه‌ی حیزبهسیاسییهکانی به‌ریتانیا که‌له‌م
دوواییانه‌دا دامه‌زراوه و به‌ڕێز (گاری کێنت) به‌ڕێوه‌به‌ری
په‌رله‌مان و ڕاوێژکاری حکومه‌تی به‌ریتانی له هه‌رێمی کوردستان ،
پێشوازییان لێ‌کرا ، ناونده‌ی چاکیش به نوێنه‌رایه‌تی (لوقمانی حاجی
که‌ریم ) نامه‌یه‌کی سه‌باره‌ت به ناساندنی ئه‌نفال وه‌کو جینۆسایدی
خه‌ڵکی کورد پێش که‌ش کردن و ئه‌وانیش بڕیاریان دا له ناو
په‌رله‌ماندا گفت و گۆی له‌سه‌ر بکه‌ن ، هه‌و له میانه‌ی قسه‌کانیاندا
ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی به‌ریتانیا داوای زانیاری زیاتر و فراوان
کردنی هه‌ڵمه‌تی به‌جینۆساید ناساندنی ئه‌نفالی کرد ، ووتیشی که
هه‌تاکو ئێستا زیاتر له نیوه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی به‌ریتانیا
نازانن ئه‌نفال چییه و بۆچی جێ به‌جێ کرا و که‌ی و له‌کوێ کرا ، بۆیه
پێویسته هاوکاریم بکه‌ن تاکو به ئه‌نجامی بگه‌یه‌نین، هه‌روه‌ها
ووتیشی که به‌ته‌واوی پشتگیریتان ده‌که‌م و به ئه‌رکی خۆمیشی ده‌زانم
، شایانی باسه له نامه‌که‌دا هاتووه که به‌ریتانیا به‌رپرسی
یه‌که‌می ئه‌خلاقییه که پێویسته ئه‌نفال به جینۆساید بناسێنێت .
www.chak.be
ناوه‌ندی چاک
|