ناوه‌ندی چاک، پشتیوانی له داخوازیه‌کانی که‌س و کاری ئه‌نفالکراو و کیمیابارانکراوان ده‌کات.
ئاشکرایه گه‌لی کورد مێژویه‌کی پڕ له خه‌بات و تێکۆشانی هه‌بووه دژ به پێشێلکاریه‌کانی مافی نه‌ته‌وه‌یی و مرۆیی و نه‌سه‌لماندنی مافی چاره‌ی خۆنوسین، که ئه‌مانه‌ش سه‌ره‌تایترین مافن بۆ هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ک، به‌ڵام مه‌خابن گه‌لی ئێمه هه‌تاکو ئێستا له زۆرێک له‌و مافانه بێبه‌ش بوون، دیاریشه له کۆی ئه‌م بێبه‌شی و نه‌هانه‌تیه‌ی گه‌لی کورد و خاپورکردنی کوردستان پشکی گه‌وره نسیبی چینی هه‌ژاران و جوتیاران بووه و چاکترین نمونه‌ش بۆ ئه‌مه شاڵاویی دڕندانه‌ی ئه‌نفال و کیمیابارانی کوردستان بووه له‌سه‌ر ده‌ستی ڕژێمی به‌عس، که زۆربه‌ی قوربانیه‌کانی سه‌ر به‌م چین و توێژانه بوون.
ئه‌مڕۆش دوای به‌ده‌ستهێنانی که‌مێک مافی سه‌ره‌تایی و ئازادی و دیموکراتی له ماوه‌ی شانزه ساڵی رابوردودا بۆ جارێکی تر ئه‌و ڕاستیه سه‌لمێندرایه‌وه که چۆن ده‌سه‌ڵاتی کوردی نه‌یتوانیوه وه‌ک پێویست به‌هانای قوربانیه‌کانه‌وه بچێت و چاره‌سه‌ری گرفته ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونیه‌کانیان بکه‌ن و ناوچه کاولکراوه‌کانیان بۆ ئاوه‌دان بکه‌نه‌وه. ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی که حکومه‌تی تازه‌ی عێڕاقیش خه‌مسارده‌و نایه‌وێت کاره‌ساته‌کانی وێرانکردنی کوردستان وه‌کو خۆی بناسێنێت و له‌باری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوریه‌وه قه‌ره‌بوی زیانه‌کان بکاته‌وه.
ناوه‌ندی چاک، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی داواکاره که هه‌موو زیان لێکه‌وتوانی گه‌لی کورد و سه‌رجه‌م گه‌لانی عێڕاق به‌شیوه‌یه‌کی دادپه‌روه‌رانه قه‌ره‌بوو بکرێنه‌وه، به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه شه‌رمه‌زارده‌کات که ده‌یانه‌وێت خه‌سڵه‌تی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه و جینۆساید‌ی پرۆسه‌کانی ئه‌نفال و کیمیابارانی کوردستان بشێوێنێت و بۆ مه‌به‌ستی شۆڤێنیانه تێکه‌ڵ به کاره‌سات و رووداوه‌کانی تری عێڕاقی بکه‌ن. پێویسته گه‌لی کورد و ده‌زگا به‌رپرسه‌کان و په‌رله‌مانی کوردستان له‌سه‌ر نیازه گڵاوه‌کانی هه‌وڵێکی له‌و شێوه‌یه وریابن و ڕێگانه‌ده‌ن هیچ هێزێک له‌ژێر هیچ ناوونیشانێکدا خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌نیه‌کانی پرۆسه‌ی ئه‌نفال و کیمیابارانی کوردستان بگۆڕێت.
ناوه‌ندی چاک له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی یاسایه‌کی تایبه‌ت به قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌ی ئه‌و کاره‌ساتانه‌و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ناوچه‌کانیانن له‌لایه‌ن په‌رله‌مان و حکومه‌تی عێڕاقه‌وه.
بۆ گه‌یشتن به‌م داوا‌کاریه‌ش ده‌بێت سه‌ره‌تا په‌رله‌مانی کوردستان و ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی عێراق به بڕیارێکی یاسایی تاوانه‌کانی ئه‌نفال و کیمیاباران و گۆڕینی دیموگرافیای سنور و ناوچه‌کانی کوردستان به جینۆساید بناسێنن.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه ناوه‌ندی چاک، زۆر به گه‌رمی پشتیوانی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێت بۆ هه‌موو داوا ڕه‌واکانی که‌سوکاری ئه‌نفالکراوان و کیمیابارانکراوان بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌نجامه‌کانی دادگا‌و به دادگا گه‌یاندنی هه‌موو تاوانبارانی ئه‌م تاوانانه له سه‌رانی به‌عس و سه‌رۆک جاشه تاوانباره‌کانی کوردستان.
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئانفالکردن و جینۆساید‌ی گه‌لی کورد ـ چاک. www.chak.info chak.org@gmail.com
|