ناوه‌ندی چاک له ستۆکهۆڵم قوربانیانی کاره‌ساتی ئه‌نفالی به‌بیرهێنایه‌وه.
خۆپیشانده‌ران گۆره‌پانی به‌رده‌م سه‌فاره‌تیان به وێنه‌ی تاوانه کۆمه‌لکوژیه‌کان و جه‌لادانی ئه‌نفال نه‌خشاندبوو، دروشمێکی گه‌وره‌ش له‌سه‌ری نوسرابوو: ده‌بێت حکومه‌تی عێراق داوای لێبوردن له گه‌لی کورد بکات، که جێگای سه‌رنجی هه‌موو ئه‌و ئۆتۆمۆبیل و هاوڵاتیانه به‌به‌رده‌م خۆپیشاندانه‌که تێده‌په‌ڕین.
دواتر قادر نادر ئه‌ندامی ناوه‌ندی چاک له وته‌یه‌کی کورت‌دا ئاماژه‌ی به‌هۆکاری ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانه‌که کرد و روونیکرده‌وه که به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ڕۆژی 14- 4 له ئه‌نفالی 3 که‌له ناوچه‌کانی گه‌رمیان و گونده‌کانی ( مله سوره و کۆله حه‌مه جۆی ) زیاتر له 20000 ژن ومنداڵی کورد له‌و ناوچه‌یه‌دا، له‌لایه‌ن میری ئه‌نفالچیان فه‌تاح به‌گی جاف ته‌سلیم به سوپاکه‌ی سوڵتان هاشم کران . ئێستایش فه‌تاح به‌گ له‌ژێر سایه‌ی به‌رپرسانی کورد له‌که‌لار و ناوجه‌رگه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌نفالکراوه‌کاندا، وه‌کو پاشایه‌ک ده‌ژی.
دواتر هاوڕێ هیرانی، به‌زمانی سوێدی، به‌ناوی (ناوه‌ندی چاک)ه‌وه وتارێکی بۆ ئاماده‌بواندا، که حکومه‌تی عیراق پێویسته داوای لێبوردن له‌خه‌لکی کوردستان بکات و سزای دادگاش جێبه‌جی بکات ، وه ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له‌م خه‌باته تا داخوازیه‌کان جێ به‌جێ ده‌بێت .
له کۆتایشدا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوێد (یاکوب یونسۆن) به‌ناوی پارتی چه‌پی سوێدییه‌وه، وتارێکی گرنگی پێشکه‌ش کرد، تێیدا باسی ئه‌وه‌ئ کرد که ئه‌نفال جینۆسایده و له‌لایه‌ن پارتی چه‌په‌وه وه‌کو جینۆساید ددانی پێدا نراوه، ئێستا کار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ن که په‌رله‌مانی سوێد به‌فه‌رمی ئه‌نفال وه‌کو جینۆساید بناسێت. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه کرد که بڕیاره له 11/06/2008 له په‌رله‌مانی سوێد، گفتووگۆیه‌ک له‌سه‌ر ناساندنی ئه‌نفال به جینۆسایدا بکرێت. هه‌روه‌ها دووپاتی کرده‌وه که پارته‌که‌یان له‌ساڵی 2006 وه داوای کردوه و به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که رۆژی هه‌ڵه‌بجه وه‌کو رۆژی جینۆسایدی به‌دژی گه‌لی کورد بناسێنرێت.
دواتر له‌لایه‌ن ئه‌ندامی ناوه‌ندی چاک ( کیوماس ئه‌لماسی) و کۆمه‌ڵێک له هاوڕێیانی، شانۆگه‌ری مه‌رگ، نیشاندرا که پۆلێک له خه‌مخۆرانی ئه‌نفال جلی مه‌رگیان له‌به‌رکردبوو و چه‌ند که‌سێکیش تابوتێکیان هه‌ڵگرتبوو که ئاڵای کوردستانی تێوه پێچرابوو وه‌کو سیمبوڵێک بۆ شه‌هیدانی ئه‌نفال، که‌سێکیش که ئاڵایه‌کی عێراقی به‌ده‌سته‌وه بوو و ده‌موچاوی به‌ستبوو وه‌کو سیمبوڵێک بۆ جه‌لاده‌کانی به‌عس به‌ره‌وه به‌رده‌م سه‌فه‌راتی عێراق له پێش خۆپیشانده‌رانه‌وه به‌ره‌وه به‌ر ده‌رگای سه‌فاره‌ت رۆیشتن و تابووته‌که‌یان له به‌رده‌م سه‌فاره‌ت دانا. ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین که سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی رۆژی پشوو بوو، به‌لام دیسانیش (دارا ئه‌حمه‌د بێ که‌س سکرتێری تایبه‌تی سه‌فیر و ئه‌حمه‌د دارا تۆفیق کارمه‌ند له‌سه‌فاره‌ت) پێشوازیان له خۆپیشانده‌ران کرد و به‌خێر هاتنیان کردن. دواتر له‌گه‌ل نوێنه‌ری خۆپیشانده‌ران که پێکهاتبوو له ( یاکوب یۆنسۆن ،کاوه ئه‌مین، ڕووناک شوانی و فه‌لاح ڕه‌شید) کۆبوونه‌وه، وه‌فه‌که په‌یامی خۆپیشانده‌رانیان گه‌یانده کاربه‌ده‌ستانی سه‌فاره‌ت که له‌م خاڵانه‌ت خواروه‌دا چڕکرابوونه‌وه:
جێ به‌جێکردنی سزای دادگا به‌سه‌ر( سوڵتان هاشم،عه‌لی کیمیاوی،حسێن ڕه‌شید)، ده‌بێت حکوومه‌تی عێراقی داوای لێبووردن له خه‌ڵکی کوردستان بکات و قه‌ره‌بووی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌نفالکراوه‌کان بکاته‌وه و هه‌موو ئه‌وانه‌ی که ده‌ستیان له ئه‌نفالکردنی کورددا هه‌بوو هه‌بوو به‌بێ جیاوازی راپێچی به‌رده‌م دادگا بکرێن و سزای خۆیان وه‌ربگرن.
شایه‌نی وتنه که چه‌ندی که‌ناڵی ڕاگه‌یاندنی سوێدی و کوردی ئاماده‌ی خۆپیشاندانه‌که بوو و وێنه‌ی خۆپیشاندانه‌که‌یان گرت که به‌شێکیان ئه‌مانه‌بوون: (که‌ناڵی ئاسمانی ڕۆژ، کوردسات و نه‌ورۆز تێڤێ و هه‌روه‌ها نوێنه‌رتی ئاژانسی ده‌وڵه‌تی سوێد (TT).
له کۆتایدا کاک کاوان به‌ناوی یه‌کگرتووی ئیسلامییه‌وه، سوپاس و ده‌ستخۆشی له ناوه‌ندی چاک کرد‌و، پشتگیری له داخوازی خۆپیشانده‌ران کرد.
ناوه‌ندی چاک - کۆمیته‌ی سوێد 14/04/2008
|