٢٩\٤\٢٠١٥
ناوه‌ندی سێکولار
له کوردستان، شاری گه‌وره و دێی وێران!!!

زاھیر باھیر
شاری گه‌وره و دێی وێران، ئه‌و
ده‌سته‌واژه یاخود ئه‌و په‌نده کوردییه‌یه که ده‌قاوده‌ق به‌سه‌ر
ناوه‌ندی سێکولار له کوردستان که له ڕۆژی
١٩\٤\٢٠١٥دا
له لایه‌ن هه‌ندێك له ڕۆشنبیرانی سیاسی و حیزبی، به قسه‌ی
وتوان (خوا پێمنه‌گرێت!) به پاره و کۆمه‌کی یه‌کێتی، بانگه‌شه‌کرا.
قه‌یرانی ڕۆشنبیرانی کورد ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانه کۆمه‌ڵایه‌تی
و سیاسی و ڕۆشنبیری و ئابورییه‌یه که حکومه‌تی هه‌رێم و کۆمه‌ڵی
کوردی له کوردستانی باشووردا پیایدا تێده‌په‌ڕێت. هه‌ر ئه‌و
قه‌یرانه‌شه که چه‌نده‌ها گروپ و حیزبی سیاسی هه‌مه چه‌شنه‌ی
فریاڕه‌سمان بۆ قوتده‌کاته‌وه. ئه‌م قه‌یرانه‌ش له پێناوی
ده‌رکه‌وتن و به‌ده‌ستهێنانی جۆرێك له پله و پایه، ڕۆشنبیرانی
کوردی خستۆته ڕکه‌به‌ری و جه‌نجاڵییه‌کی فکرییه‌وه نه ڕه‌گوڕیشه‌ی
قه‌یرانه‌کانیان پێده‌بینرێت نه لێکدانه‌وه‌یه‌کی زانستیانه و
که‌تواریانه‌یان پێده‌کرێت، نه چاره‌سه‌رێکی بنه‌ڕه‌تیشیان،
لێچاوه‌ڕوانده‌کرێت. هه‌ر ئه‌م هۆکاره‌شه که وایان لێده‌کات په‌نا بۆ
کردنه‌وه‌ی ناوه‌ندێکی ئاوا ده‌به‌ن، له‌ژێر ناو و به بیانوی
چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و قه‌یرانه کۆمه‌ڵایتی و سیاسییه‌ی که ئه‌مڕۆ
کۆمه‌ڵی کوردی پیادا ده‌ڕوات که چه‌قی قورسایی ئه‌و قه‌یرانه‌ش ، ئه‌و
کێشه‌یه‌ش، لای ئه‌مان، کێشه‌ی ئیسلام و ئیسلامی تووندڕه‌وه، ئیدی لای
ئه‌مان هه‌رچی شتێك دژی ئاینی ئیسلام و موسڵمانان و ئیسلامی توندڕه‌و
دروستبێت ، به پاساوی ئه‌وه‌ی دووژمنیی کۆمه‌ڵی کوردی و مه‌ترسی
گه‌وره ، ئیسلام و ئاینی ئیسلامه، کارێك و هه‌نگاوێکی
شۆڕشگێڕانه‌یه.
خاڵه لاوازه‌اکنی ئه‌م ناوه‌نده:
به‌رنامه‌ی ئه‌م ناوه‌نده که چه‌ند خاڵیك و داخواز ییه‌کی گه‌وره‌ی
به خۆوه گرتووه ، زیاتر به‌رنامه‌یه‌کی سیاسی حیزبیانه‌یه نه‌ك
به‌رنامه و ئه‌رك و پێداویستی ناوه‌ندێك که بۆ مه‌به‌ستێکی
کۆمه‌ڵایه‌تی بێت.
کردنه‌وه‌ی سێنته‌رێکی عه‌لمانی ده‌بێت کار و ئه‌رکی توێژینه‌وه و
لێکدانه‌وه و به‌دووچوونی کێشه‌کانه‌وه بێت، دیسانه‌وه ئه‌رکی
ده‌بێت خۆ به‌دوورگرتن له دانانی به‌رنامه‌ی حیزبیانه‌و کێشانی هێڵێك
له نێوانی خۆی و حکومه‌تی هه‌رێـمدا، بێت. گه‌ر سه‌رنجی خاڵه‌کانی
به‌رنامه‌ی ئه‌م ناوه‌نده بده‌ین به ئاسته‌م ده‌بینیت که ئه‌م
به‌رنامه‌یه له‌گه‌ڵ داخوازی و پێداویستی هه‌بوونی سێنته‌رێکی
عه‌لمانی-دا جووتده‌بێته‌وه . ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی که له
نێوه‌ندی بۆردی ئه‌ندامه‌کانی ئه‌م ناوه‌نده‌دا ته‌نها دووکه‌س،
به‌ڕێزان فوئاد میسری و شێرزاد حه‌سه‌ن ، ده‌بینین، که بتوانن له‌پای
ئه‌نجامدانی کاری توێژینه‌وه و به‌دووچونی مێژو‌ی ئیسلام به گشتی و
ته‌فسیری قورئان و وته‌کانی په‌یامبه‌ردا، بن.
هۆکاری بنه‌ڕه‌تی دانانی سێنته‌رێکی ئاوا ته‌نها ترس و مه‌ترسییه له
ئیسلام و ئاینی ئیسلام به گشتی و ئیسلامی ده‌سه‌ڵاتخواز به‌تایبه‌تی،
که جێگای داخه که سه‌رجه‌می ڕۆشنبیرانی حیزبی کۆمۆنیستی کارگه‌ری و
زۆربه‌ی زۆری چه‌په‌کانی دیکه‌ش ئیسلام و کێشه‌ی ئیسلامیان ئه‌وه‌نده
زه‌قکردۆته‌وه بووه‌ته کێشه‌یه‌کی یا ناکۆکی سه‌ره‌کی نه‌ك هه‌ر له
نێوانی خۆیان و ئه‌واندا به‌ڵکو له نێوانی ئیسلام و به‌شه‌که‌ی
دیکه‌ی کۆمه‌ڵیشدا، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که ئه‌مان ئه‌وه‌نده
بێده‌ربه‌ستن و ئه‌ونده بێئاگایانه به‌رخوردی خودی دین، ده‌که‌ن
که به ئه‌سڵی نه‌خۆشییه‌که‌ی ده‌زانن، نه‌ك به نیشانه‌کانی
(ئه‌عرازه‌کانی) نه‌خۆشییه‌که.
گرتنه‌به‌ری ئه‌م ڕێڕه‌وه و مامه‌ڵه‌کردنی کۆمه‌ڵی کوردی، به‌م
شێوه‌یه، که کۆمه‌ڵێکی ئیسلامییه ، کار اییه‌کی نه‌رێیانه‌ی زیاتر
له‌سه‌ر کۆمه‌ڵ داده‌نێت ، له‌بری ئه‌وه‌ی که ئیسلام و کێشه‌که‌ی
لاواز بکرێت ده‌رنجامه‌که‌ی پێچه‌وانه‌که‌ی، ده‌بێت. ئه‌وه‌ی چه‌پ و
کۆمۆنیسته‌کان نایانه‌وێت جه‌ختی له‌سه‌ر بکه‌نه‌وه، ئه‌و زه‌مینه‌یه
، ئه‌و پاشخانه کۆمه‌ڵایه‌تی سیاسی و ئابوریی و مێژوییه‌یه که
ئیسلام و دینی ئیسلامی هه‌یه‌تی ، سیاسه‌تی وڵاتانی ڕۆژاوا و
ئه‌مه‌ریکایه، ئه‌و وڵاتانه‌ی که گه‌لێك له‌مان هه‌میشه گۆرانی
به باڵایاندا ده‌ڵێن و سه‌رسامی کۆمه‌ڵه مه‌ده‌نییه‌که‌یانن،
سیاسه‌تی دووفاقه‌ی هه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌یه که له لایه‌که‌وه خۆیان
کارگه‌ی دروستکه‌ری ئیسلامی ده‌سه‌ڵاتخواز ن له ڕێگای کۆمه‌ك پێکردنی
ئابوری و ڕۆشبیری و دینی هه‌م کۆمه‌كی سیاسیش ، له لایه‌کی
دیکه‌شه‌وه له ناو خودی وڵاته‌کانیشیاندا هه‌بوونی سیاسه‌تی
ڕایسستانه و هه‌ڵاواردن دژیان . هاوکاتیش ململانێی نێوانی ئێران و
سعودییه و وڵاتانی که‌نداو و تورکیا ، که توانیویانه چه‌نده‌ها گروپ
و حیزبی سیاسی و هه‌تا چه‌کداریش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دروستبکه‌ن تاکو
به وه‌کاله‌ت شه‌ڕی خۆیانی پیبکه‌ن ، ئه‌مه جگه له‌و سیاسه‌ته‌شی
که حکومه‌تی هه‌رێم له بواره‌کانی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و و
ڕۆشنبیریدا ،گرتویه‌تییه به‌ر ، که ڕۆڵی خۆیان هه‌یه له ڕاکێشانی
خه‌ڵکانێکدا ، منداڵانێکدا بۆ باوه‌شی یا لانکه‌ی ئیسلامێتی
ده‌سه‌ڵاتخواز.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌مانه هه‌موو هۆکاره‌کان نین و زۆری دیکه‌ش له‌و
بواره‌دا کارایی خۆیان داده‌نێن، که پێویسته کار له‌سه‌ر ئه‌وانه
بکرێت، کارکردنیش له‌سه‌ر ئه‌وانه له ڕێگای سێنته‌رێکی ئاواوه
ناکرێت که زیاتر ڕؤشنبیرانی حیزبی به خۆوه گرتووه و به‌رنامه‌یه‌کی
حیزبیانه ، ڕاده‌گه‌یه‌نێت ، له‌بری توێژینه‌وه و لێکدانه‌وه و
به‌دووچوون و کارکردن له‌سه‌ر خولقاندنی فه‌زایه‌کی ئاوا که بتوانرێت
قسه و مشت‌ومڕ له‌سه‌ر ئه‌وه بکرێت که ئایا دین حه‌لی کێشه‌کانی
سه‌رده‌می پێیه؟ ئایا دین ده‌بێت دژایه‌تی بکرێت یا خود قسه و
مشتومڕی له‌سه‌ر بکرێت، ڕوونکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بدرێت؟ ئایه ده‌بێت
قسه له‌سه‌ر ده‌رکردنی دین له کۆمه‌ڵ بکرێت یاخود قسه له‌سه‌ر
ئازادی خه‌ڵکی به ئازادی موسڵمانانیشه‌وه بکرێت که چ دینێك یا
بیروڕایه‌ك بۆخۆی هه‌ڵده‌بژرێت ئه‌وه‌نده‌ی هیچ لایه‌ك به‌سه‌ر ئه‌وی
دیکه‌دا فه‌رزی نه‌کات؟ هه‌ڵبه‌ته له‌پاڵ ئه‌مانه‌دا شیکردنه‌وه و
لێدووان له‌سه‌ر سوره‌ته‌کانی قورئان و قسه و باسه‌کانی په‌یامبه‌ر و
مێژو‌ی ئیسلام و ئه‌و ڕێڕه‌وه‌ی که هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه گرتویه‌تییه
به‌ر ، به‌ڵام به‌بێ سوکایه‌تیکردن به خه‌ڵکانی دینی و
پیرۆزییه‌کانیان. ده‌بێت بکرێت.
به‌ڵام کاتێك که به‌رنامه‌ی ناوه‌ند ده‌بینین که ده‌ڵێت "
جیاکردنه‌وه‌ی ئاین له ده‌وڵه‌ت، یه‌کسانی نێر و مێ له هه‌موو
بواره‌کانی یاسایی ئابوریی و کۆمه‌ڵایه‌تی ، دانانی یاساکانی باری
که‌سی و یاساکانی سزادان له‌سه‌ر بنه‌ما و پرنسپه سێکۆلاره‌کان و
دووربن له په‌یڕه‌وکردنی بنه‌مانانی هه‌ر ئاینێك . سیسته‌می خوێندن و
په‌روه‌رده دووربخرێته‌وه له به‌رنامه‌ی ئاینییه‌کان و ده‌زگا
ئایینییه‌کان، حکومه‌ت و ده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌کان هیچ پێشوازییه‌کی
ماددی دامه‌زراوه ئاینییه‌کان نه‌که‌ن، قه‌ده‌غه‌کردنی هه‌موو
جۆره‌کانی توندوتیژی له ڕێگه‌ی به‌کارهێنانی هه‌ر داموده‌زگایه‌ک بێت
به داموده‌زگای ئایننی و شوێنه ئاینییه‌کانیشه‌وه......." ئه‌رێ
گه‌لۆ ئه‌مه به‌رنامه‌ی سێنته‌رێکی ڕۆشنبیرییه یاخود حیزبێکی
سیاسییه؟!! گه‌ر ئه‌مه چه‌واشه‌کردن و به‌شه‌واره‌خستنی خه‌ڵکی و
هه‌ڵگرتنی به‌ردی گه‌وره‌ی نه‌هاوێژراو نه‌بێت ، ده‌بێت چی بێت ؟ دوای
ئه‌مه چۆن به‌رنامه‌یه‌کی واگه‌وره به ئه‌نجامده‌گه‌یه‌نرێت گه‌ر
پاره‌یه‌کی خه‌یاڵیت به‌ده‌سته‌وه نه‌بێت، که سه‌رچاوه‌ی ئه‌مه‌ش یا
ده‌بێت حیزبه‌کان یا خودی حکومه‌ت ، بێت ، کێی دیکه ده‌توانێت؟ خۆ
ئه‌گه‌ر حکومه‌ت و حیزبه‌کان له پشتییه‌وه بن ، دیاره ئه‌مان له
هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندی کۆمه‌ڵی کوردی‌دا نه‌ك خزمه‌ت پێکردنیان
،به‌رده‌وامده‌بن، چونکه له ڕاستیدا حیزبه‌کان و حکومه‌تی هه‌رێم
پشکی شێریان له‌م گرفتانه‌ی که ئه‌م ناوه‌نده بۆی دروستبووه،
به‌رده‌که‌وێت!!! گه‌ر سه‌رنج له‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه بده‌ین ده‌بینین
که بوونه‌ته ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌و ناوه‌نده ، ئه‌وه ده‌رده‌خات ،
که ئه‌م ڕؤشنبیرانه له ڕێگای حیزبه‌کانیانه‌وه یا خود ئه‌و
ئاراسته سیاسییه‌ی که گرتویانه ، فه‌شه‌لیان هێناوه به‌ڵام نه
ئاماده‌ن پشتڕاستی بکه‌نه‌وه و نه به‌دوای ڕێگه چاره‌یه‌کی جددی
دیکه‌شدا ده‌گه‌ڕێن.
ئه‌مان هه‌ر له ڕۆژی ڕاگه‌یاندنی ئه‌م سێنته‌ره و به‌رنامه‌که‌یه‌وه
خۆیان خسته سه‌نگه‌ری دژ به موسڵمانانی ئاسایی و ئیسلامه
ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کانه‌وه ، ئه‌م ڕؤشنبیرانه بانگه‌شه‌ی دووژمنایه‌تی و
شه‌ڕیان به‌م هه‌ڵوێسته‌یان کردوه ، چونکه ئه‌مان بۆ موسڵمانانی
ئاسایی و ئیسلامه ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کانیان ڕووننه‌کردۆته‌وه، تاکو
پێیان بڵێن " ئه‌مه‌ی که ئێمه ده‌یکه‌ین بۆ دژایه‌تی دین نییه ، له
هه‌قه‌تدا بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی دین و ڕیزگرتن له که‌سانی دنییه وه‌کو
بیروباوه‌ڕێکی که‌سی، شه‌خسی، ده‌توانن پێڕه‌وی بکه‌ن ، ئه‌مه بۆ
درو‌ستکردنی شه‌ڕو ناخۆشی و جوودایی له نێوانی ئیمه و ئێوه‌دا نییه
به‌ڵکو ئه‌مه بۆ درو‌ستکردنی ئاشتی و ته‌بایی و ناساندنی مافه‌کانی
یه‌کدین ، ئه‌مه بۆ چه‌وسانده‌نه‌وه و زوڵمکردن و سوکایه‌تی کردن به
ئێوه نییه و ده‌رکردنی ئێوه نییه ،به‌ڵکو بۆ هاوتا بوون و مافی
هاوبه‌شی هه‌موومانه له‌سه‌ر یه‌ک خاك و یه‌ك زه‌وی ، ئه‌مه بۆ
هه‌بوونی ئازادیی هه‌ر هه‌موومانه نه‌ك بۆ داگیرکردنی ئازادییتان
..... گه‌ر ئێمه ئازاد نه‌بین ئێوه‌ش ئازاد نابن ، چونکه ئازادی
زنجیره‌یه‌کی به یه‌که‌وه‌به‌ستراوه .." و گه‌لێکی دیکه له‌مانه.
فه‌رامۆشکردن و به هه‌ند وه‌رنه‌گرتنی گه‌وره ئه‌زموونی ڕۆژاوا:
کاره‌سات و نه‌هامه‌تی ڕۆشنبیری سیاسی و حیزبی وه‌کو ته‌واوی
سیاسییه‌کانی دیکه ، له وه‌رنه‌گرتنی وانه‌یه له ئه‌زموونه‌کانی
شوێنه‌کانی دیکه ، که ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا قه‌یرانه و قه‌یرانی
مه‌وجودیش قوڵترده‌کاته‌وه . له‌مڕۆدا له زۆربه‌ی زۆری ئه‌م
جیهانه‌دا له نێوانی خه‌ڵکانی چه‌پ و کۆمۆنیست و سۆشیالیست و
ئه‌نارکست و ئازادیخوازاندا به هه‌زاره‌ها کۆبوونه‌وه و سیمینیار
له‌سه‌ر ڕۆژاوا ده‌گیرێت ، به هه‌زاره‌ها ڕاپۆرت و وتار له‌سه‌ر
ئه‌زموونه‌که‌ی ، ده‌نوسرێت . ڕۆژاوا ئه‌مڕۆ نموونه‌یه‌كه که
ناتوانرێ وا به ئاسانی که‌نارخرێ بۆیه به‌به‌رده‌وامی کار له‌سه‌ر
لایه‌نه ئه‌رێنی و نه‌رێنییه‌کانی ده‌کرێ، گه‌ر ئه‌م ئه‌زموونه
به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن بچێت ، گه‌لێك له‌و تیورانه، گه‌لێك له‌و
پێشبینیانه‌ی ناو کتێبه زه‌ردهه‌ڵگه‌ڕاوه‌کان ، به‌ناچاری ده‌که‌ونه
زبڵخانه‌ی مێژووه‌وه . كه‌چی له کاتێکدا له کوردستانی باشوردا له
ڕۆژی دروستبوونی حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه، قه‌یرانێکی هه‌مه لایه‌نه
ده‌ستی ناوه‌ته بیناقاقه‌یه‌وه ، گه‌رچی له بنده‌ستیشیا ئه‌و
ئه‌زموونه گه‌وره‌یه هه‌یه و وه‌کو له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێ‌کرد
که له هه‌موو شوێنێکه‌وه خه‌ڵك ڕوی تێدکات به‌شی خۆی له‌و
ئه‌زموونه ده‌بات و لێیه‌وه فێرده‌بن ، مه‌خابن له کوردستانی
ئێمه‌دا، پشتیتێکراوه ، فه‌رامۆشکراوه.
گه‌ر سیاسییه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان ، گه‌ر قه‌ڵه‌مفرۆشه‌کان ، گه‌ر
چڵکاوخۆر و ویژدان نه‌بووه‌کان ، به‌رژه‌وندیان له چاو نوقاندندا
هه‌بێت له به‌رمبه‌ر ئه‌زموونی ڕۆژاوادا ، ئه‌ی ئه‌وانی دیکه‌یان
بۆ؟!! بۆچی ته‌نها هه‌ر ته‌ماشایه‌ك ناکه‌ن تاکو ببینن که تاکه
سێنته‌رێکی ڕۆشنبیری له ڕۆژاوا وه‌کو ئه‌مانه‌ی که ئه‌مان دایان
ناوه نییه و که‌چی دینه‌کان له‌و په‌ڕی بێده‌سه‌ڵاتییاندا له
لوتکه‌ی ئازادی خۆیاندان . له هه‌موو ڕۆژاوادا ناوه‌ندێك نییه که
وانه‌ی دژه ده‌وڵه‌تی، نه‌ته‌وه‌چێتی، کوردچێتی تیادا بخوێنرێت ،
به‌ڵام درو‌ستکردنی ده‌وڵه‌تی کوردی نه‌ك هه‌ر وجودی نییه به‌ڵکو
هه‌ستی دروستکرنه‌که‌شی لای خه‌ڵکی ڕۆژاوا ده‌مێکه به‌سه‌رچووه.
دیسانه‌وه له هه‌موو ڕۆژاوادا سێنته‌رێکی تایبه‌تی بۆ خوێندنی یا
وانه وتنه‌وه سه‌باره‌ت به ته‌بایی و به‌یه‌که‌وه ژیان و ڕێزگرتن
له دین و ئیتنیتی جیاواز و ڕێز له که‌سایه‌تی و دژه گه‌نده‌ڵی،
نییه، که‌چی خه‌ڵکی له‌وپه‌ڕی هارمۆنی و ته‌بایی و پاکیدا له‌گه‌ڵ
یه‌کدیدا به‌خۆشییه‌وه ،ده‌ژین. هه‌روه‌ها به‌رامبه‌ر به ئافره‌تانیش
ته‌ماشای پێگه و جێگه‌یان بکه‌ن له به‌شداری کردن له هه‌موو
ئۆرگانه سه‌ربازی و کۆمه‌ڵایه‌تی ئابوری و سیاسی و ڕۆشنبیری و کولتوری
و به‌شداری بڕیاره‌کان، ده‌که‌ن ، ته‌ماشای ئاستی ڕۆشنبیری و
بیروڕایان و ئازایه‌تی و شه‌هامه‌ت و که‌سایه‌تی و گیانی قوربانیدانیان
، به‌رخۆدانیان، بکه‌ن.
ئه‌وه‌ی که ده‌سته‌به‌ری ئه‌وانه‌ی که له سه‌ره‌وه ناونوسم کردون
، کردووه ، هه‌نگاوه فیعلییه‌کانه ، که‌توارییه‌کانه، که له له
زه‌مینه‌ی واقیعدا ، ناویانه . ئه‌وان له ڕؤژاوادا نه‌هاتوون
سێنته‌ر بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشانه‌ی که ئێمه ڕووبه‌ڕوی بوینه‌ته‌وه
، دروست بکه‌ن ، ئه‌وان چاره‌سه‌ره‌که‌یان له په‌یوه‌ندییه
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌دا، له زه‌مینه واقیعییه‌که‌دا دۆزیوه‌ته‌وه .
بۆیه گه‌ر ڕۆشنبیرانی سیاسی و حیزبی ده‌خوازن و ده‌یانه‌وێت به
عه‌مه‌لی هه‌نگاو بنێن و کۆمه‌ڵی کوردی ئه‌وه‌نده‌ی دیکه به‌شبه‌ش
نه‌که‌ن و شه‌ڕێکی مه‌زهه‌بی دیکه له ده‌ره‌وه‌ی داعش ،
دروستنه‌که‌ن، با ته‌نها ئاوڕێ له ڕۆژاوا بده‌نه‌وه و شتێكی لێوه
فێر بن ، بێگومان گه‌ر وانه‌که‌ن ئه‌وه جگه له خزمه‌تی ئه‌و
به‌رنامه حیزییه چی دیکه ناتوانن بکه‌ن و له ئاوا حاڵه‌تێکیشدا،
ده‌بێت بۆ ئاینده و مێژووش فه‌رامۆشی به‌رپرسیاری خۆیان، نه‌که‌ن.
٢٧\٤\٢٠١٥
- له‌نده‌ن
ماڵپەڕی زاهیر باهیر
|