!ناوه‌ندی چاک نامه‌یه‌کی ئامنستی ئینترناشیوناڵی به ده‌ست گه‌یشت
له به‌رده‌وامی ئه‌و په‌یوه‌ندیه باشه‌ی که دروستبووه له نێوان کۆمیته‌ی ناوه‌ندی چاک ی نه‌رویج وئامنستی ئینته‌رناشوناڵ، بۆ گۆڕینه‌وه‌ی زانیاره‌یه‌کان له سه‌ر پێشێلکاریه‌کانی مافی مرۆڤی کورد له دوای ناردنی نامه‌یه‌ک له‌سه‌ر بڕیاری له سێداردانی فه‌رزاند له له‌یه‌ن ڕژێمی سه‌رکوتگه‌ری ئێرانه‌وه بۆ نوسینه‌گی ئامنستی له نه‌رویچ، ئه‌مڕۆ نامه‌یکمان له نوسینگه‌ی ئامنستی ناوبراوه‌وه به‌ده‌ست گه‌یشت.
له‌م نامه‌یه‌دا ئاماژه به‌وه کراوه که به‌رپرسی ئامنستی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز وه‌زیری مافی مرۆڤی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا کۆده‌بێته‌وه و باس له تاوانه‌کانی ئه‌نفال و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ده‌کرێت و خوازیاره زانیاری ته‌واو وه‌ربگرێت له‌و ڕوه‌وه.
له لایه‌کی تر ئاماژه‌ی به‌وه کردوه دوای ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه له سه‌ر ڕاسپارده‌ی ڕاوێژکاری سیاسی ئامنستی زانیار‌یه ده‌ستکه‌وتوه‌کانی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه ده‌گه‌ینرێته ناوه‌ندی چاک له کۆبونه‌وه‌یه‌کدا که نیاز وایه ساز بکرێت له نێوان ئه‌م دوو ڕێکخراوه‌دا.
له لایه‌کی تر، له‌م نامه‌یدا داوا له ناوه‌ندی چاک ده‌کات، که زانیار‌یه گرنگه‌کان له سه‌ر پێشێلکاریه‌کانی مافی مرۆڤ و کورد به گشتی له ڕێگه‌ی نوسینگه‌ی ناوبراوه‌وه بگه‌یه‌نێته نوسینگه‌ی سه‌ره‌کی له له‌نده‌ن، چونکه نوسینگه‌ی سه‌رکی ئامنستی له له‌نده‌ن چاودێره به‌سه‌ر مافی مرۆڤ له هه‌موو ئێراق و کوردستاندا. ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی نامه‌که‌ی ئامنستیه به زمانی نه‌رویجی.( شایه‌نی وتنه ئه‌مرۆ 13.03. وا بڕیاره که وه‌زیری ئه‌نفال و شه‌هیدان و وه‌زیری مافی مرۆڤی کوردستان له‌و سمیناره‌دا ئامده‌بن که سازکراوه له لایه‌ن ڕێکخراوی دژ به ڕه‌گه‌زپه‌رستی له نه‌رویج) دیاره ئامنستی ئاگادری ئه‌م سمیناره‌یه و ده‌یه‌وێت له گه‌ڵ وه‌زیری مافی مرۆڤی کوردستان کۆبێته‌وه.
Til din orientering kan vi opplyse at
Amnestys ledelse denne uken skal ha
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئانفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد(چاک).
|