ناوه‌ندی چاک، داواکاریه‌کانی خۆی گه‌یانده سه‌رۆکی دادگای باڵای عێراق !
له کاتی سه‌ردانی کۆی ئه‌ندامانی دادگای باڵای عێراق بۆ ئه‌مریکا وه رێکخستنی سمینارێک له‌سه‌ر ئه‌نفال و جینۆسایدی گه‌لی کورد که له لایه‌ن به‌شی یاسای زانکۆی ناوداری ئه‌مریکی (ڤانداربیڵت) وه رێکخرابوو، نوێنه‌ری ناوندی چاک ڕێزدار( کامه‌ران کوردی) له چاوپێکه‌وتنێکدا له گه‌ڵ سه‌رۆک و ئه‌ندامانی دادگای باڵای عێرقدا داواکاریه‌کانی ناوه‌ندی چاکی ڕاده‌ستکرد به دادگای ناوبراو. ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی داواکاریه‌کانه. _____________________________________________________________
بۆ/ سه‌رۆکی دادگای باڵای عێراق. به‌ڕێزان ئه‌ندامانی دادگای باڵای عێراق. پاش سڵاو!
هه‌وڵه‌کانتان بۆ ده‌رخستنی ڕاستیه‌کان و جێبه‌جێکردنی یاسا ده‌نرخێنین، له‌م بارودۆخه هه‌ستیاره‌ی که دادگاکه‌تانی پیا تێپه‌ڕ ده‌بێت له جێبه‌جێکردنی ده‌ستور و چاودێریکردنتان بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ ته‌نانه‌ت له گه‌ڵ تاوانباراندا به‌رز ده‌نرخێنین. له هه‌مان کاتدا، به ناوی خۆمان و هاوسۆزه کانمانه‌وه له( ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفال و جینۆسایدی گه‌لی کورد ـ چاک) داواکارین چاو بخشێن به داوکاریه‌کانماندا که په‌یوه‌ستن به تاوانه‌کانی ئه‌نفال و کیمیابارنی هه‌ڵبجه‌وه وه‌ک له‌م چه‌ند خاڵه‌دا کورتکراوه‌ته‌وه: ـ 1/ قه‌ربووکردنه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێی هه‌موو که‌س و کاری قوربانیانی ئه‌نفال و کیمیابارانکراوانی گه‌لی کورد وه‌ک زیان لێکه‌وتوانی جینۆساید. 2/ داواده‌که‌ین دادگای ناوبراو پێدابگرێت له سه‌ر جێبه‌جێکردنی بڕیاره وه‌رگیراوه‌کانی دادگا ده‌رهه‌ق به تاوانبارانی ئه‌نفال و کیمیابارانکراوان. 3/ داواده‌که‌ین به کردنه‌وه‌ی په‌روه‌نده(مه‌له‌ف) بۆ هه‌موو ئه‌و تاوانبارانه‌ی که ده‌ستیان هه‌بووه له به‌رپاکردنی تاوانی جینۆسایدی گه‌لی کورددا. وه‌ک سه‌رانی به‌عسی بڕیارده‌ر و سه‌رۆک جاشه‌کان . 4/ تکاده‌که‌ین لێتان که شێلگیر بن له‌سه‌ر داواکردن له حکومه‌تی عێراقی که به فه‌رمی تاوانی ئه‌نفال و کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه وه‌ک جینۆسایدی گه‌لی کوردبناسێنێت داوای له‌بوردنیش له گه‌لی کورد بکات وه‌ک میراتگری ڕژێمی پێشوی ڕوخاوی سه‌دام حسه‌ین.
www.chak.info ناوه‌ندی چاک
|