ناوی (کورد و مو‌ساد) پێکه‌وه که‌وته‌وه نێو ڕۆژنامه‌کانی جیهان.
عامر سابیر
سه‌رۆکی پێشووی مو‌ساد (Meir Amit) له17/7/2009 له‌ته‌مه‌نی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. ئه‌م پیاوه‌له‌ساڵی 1963 تا 1968 سه‌رۆکی مو‌ساد بوو، له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی مردنی، زۆربه‌ی ڕۆژنامه‌کانی دنیا له‌وانهGuardian و Telegraph ی به‌ریتانی، The New York Times ی ئه‌مریکی، Haaretz و The Jerusalem Post ی ئیسرائیلی و The Sydney Morning Herald ی ئوسترالی و ....هتد کورته‌یه‌ک له‌ژیانی (ئه‌میت) و ئه‌و کاره‌گرنگانه‌ی له‌ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی (مو‌ساد)دا ئه‌نجامی دابوو بڵاوکرده‌وه، له‌وانه‌په‌یوه‌ندی دروستکردن له‌گه‌ڵ کوردی عێراق، تیرۆرکردنی ئۆپۆزسیۆنێکی چالاکی مه‌غریبی، دزینی فڕۆکه‌یه‌کی MiG21 ی عێراقی وه‌ده‌وری له‌شه‌ڕی شه‌ش ڕۆژه‌ی عه‌ره‌ب ئیسرائیل له‌ساڵی 1967دا.
1) مو‌ساد و به‌کارهێنانی کورد. ڕۆژنامه‌ی ته‌له‌گرافی به‌ریتانی له22/7/2009 دا نووسیویه‌تی (یه‌کێک له‌یه‌که‌م بڕیاره‌کانی ئه‌میت له‌ساڵی 1964دا دروستکردنی په‌یوه‌ندی بووه‌به‌کوردی عێراقه‌وه، هه‌رچه‌نده‌سنوری هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا نه‌بووه به‌ڵام ئه‌میت وه‌ک دوژمنێکی مه‌ترسیداری ڕژێمی عێراق بینیونی، دوای سه‌ردانی بۆ لای سه‌رانی کورد ئه‌میت بۆ دوو مه‌به‌ست به‌ڵێنی هاوکاری پێداون به‌چه‌ک و مه‌شقپێکردن یه‌که‌میان به‌کارهێنانی وجودی هێزی ئیسرائیلی له‌وێ بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر سوپای عێراقی وه‌دووه‌م بۆ به‌کارهێنانی کورده‌کان بۆ لاوازکردنی ڕژێمی عێراق). وه‌ڕۆژنامه‌ی The Sydney Morning Heraldله‌ڕۆژی 4/8/2009 نووسیویه‌تی (ئه‌میت په‌یوه‌ندی دروستکرد له‌گه‌ڵ کورده‌کانی عێراق وه‌ئه‌وانی به‌کارهێنا بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر سوپای عێراق) جا بزوتنه‌وه‌ی دواکه‌وتووی ناسیۆنالیزمی کورد و سه‌رۆکه‌خێڵه‌کییه‌کانی که‌ی به‌کارنه‌هێنراون له‌لایه‌ن ده‌زگا جاسوسییه‌کانی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که‌و جیهانه‌وه. که‌سێکی ئه‌کادیمیستی وه‌ک (که‌مال مه‌زهه‌ر) وه‌سفی کتێبخانه‌ی (ئه‌رشیڤی نیشتیمانی به‌ریتانیا) به(به‌هه‌شت) ده‌کات، که ده‌چێت تیایدا ئه‌خوێنێته‌وه‌و مێژووی ڕوودا و ئه‌و کاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستاندا هاتووه‌له‌گه‌مه‌ی زلهێزه‌کاندا ئه‌دۆزێته‌وه له‌دۆکیومێنتی وڵاتانی تردا. به‌ڵام که‌مال مه‌زهه‌ر و هیچ تاکێکی تری کورد پێش چوونیان بۆ ئه‌و به‌هه‌شته، ئاگاداری گێڕانه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌و شیکردنه‌وه‌ی لایه‌نی کوردی نیین له‌سه‌ر هیچ کام له‌و ڕووداو و دۆکیومێنتانه.
سه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی دواکه‌وتووی کوردایه‌تی له‌ڕابردووی دور و نزیکیاندا وه‌له‌ئێستا و له‌داهاتووشدا، هه‌رگیز چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان لێناکرێت که‌خه‌ڵکی کوردستان ئاگاداربکه‌نه‌وه له‌ناوه‌ڕۆکی هه‌موو ئه‌و په‌یوه‌ندی و ڕێکه‌وتن و چاوپێکه‌وتن و سه‌ردان و ئیمزایانه‌ی به‌ناوی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه‌ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن. شاردنه‌وه‌و ئاشکرانه‌کردنی ئه‌مانه،ئه‌گه‌ر هۆکارێکی هه‌ستنه‌کردن و نه‌زانینی ئه‌مانه‌بێت بۆ پێویستی و گرنگی و ئاگاداری هه‌رتاکێکی کوردستان له‌هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی به‌ناوی ئه‌وانه‌وه‌ده‌کرێت، ئه‌وا لایه‌نێکی تری ئه‌وه‌یه‌که‌ئه‌م نوێنه‌رانه‌ی بۆرژوازی کورد به‌شاردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و شتانه، ئه‌یانه‌وێت باڵای کورت و ناوه‌ڕۆکی بۆشی خۆیان گه‌وره‌و گرنگ بکه‌ن له‌لای خه‌ڵکی کوردستان. ئاخر ئه‌م سه‌رۆکه‌دواکه‌وتووانه‌ی ناسیۆنالیزمی کورد به‌رده‌وام لایه‌نی دۆڕاو و به‌کارهێنراو و هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراو بوونه‌له‌هه‌موو ئه‌و ڕێکه‌وتن و په‌یمان و ئیمزاکردنانه‌دا. 2) مو‌ساد و دزینی مه‌هدی بن به‌ره‌که له فه‌ره‌نسا. یه‌کێکی تر له‌کاره‌کانی (ئه‌میت) که‌سه‌رۆکی مو‌ساد بوو، هاوکاریکردنی وه‌زیری ناوخۆی مه‌غریب (محه‌مه‌د ئوفقیر) بوو بۆ کوشتن و له‌ناوبردنی (مه‌هدی بن به‌ره‌که) که‌سایه‌تییه‌کی چه‌پ و ئۆپۆزسیۆنێکی چالاکی دژی حکومه‌تی مه‌غریب بوو. مو‌ساد به‌به‌ڵێنی درۆ مه‌هدی بن به‌ره‌که‌له‌سویسراوه‌ئه‌به‌ن بۆ فه‌ره‌نسا و له‌وێ له29/10/1965 ئه‌یدزن و وونی ئه‌که‌ن که‌تا ئێستاش لاشه‌که‌ی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، پۆلیسی فه‌ره‌نسا له‌لێکۆڵینه‌وه‌کانیدا په‌نجه‌ی تاوانی بۆ مو‌ساد و مه‌غریب و CIA ڕاکێشاوه. ئه‌م ڕووداوه‌کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌له‌نێوان حکومه‌تی فه‌ره‌نسا و ئیسرائیل و مه‌غریب دروست ئه‌کات و سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا (Charles de Gaulle) بڕیاری داخستنی نووسینگه‌ی مو‌ساد له‌پاریس و ده‌رکردنی هه‌موو سیخوڕه‌کانی ده‌دات له‌فه‌ره‌نسادا، ئه‌م ڕووداوه‌له‌ئاستی دنیادا شه‌رمه‌زارییه‌کی گه‌وره بوو بۆ (ئه‌میت) ی سه‌رۆکی مو‌ساد، هه‌رچه‌نده‌حکومه‌تی ئیسرائیل ئینکاری ده‌کرد، به‌ڵام ئه‌میت له‌به‌رانبه‌ر تاوانبارکردنیدا له ناوخۆی‌ئیسرائیل ئه‌یووت که‌به‌ئاگاداری سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل ( Levi Eshkol ) ئه‌و کاره‌ی ئه‌نجام داوه. تا ئێستاش ئه‌وه به‌ته‌واوی‌دیار نییه‌که ئایا‌موساد ئه‌و کاره‌ی بۆ ئه‌نجام داوه، ئایا چی داخوازییه‌کی خۆی سه‌پاندووه‌به‌سه‌ر حکومه‌تی مه‌غریبدا له‌پاداشتی ئه‌و هاوکارییه‌یدا، دیاره‌ئه‌وه‌بێگومانه‌که‌ئیسرائیل له‌ناوبردنی که‌سایه‌تییه‌کی به‌نفوزی چه‌پی ناسیۆنالیستی عه‌ره‌ب که‌به‌توندی دژی ئیسرائیل بێت زۆر له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا ده‌بینێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه‌ئه‌وه‌یه‌که‌دزینی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان (له15/2/1999 له‌کینیا) له‌لایه‌ن میتی تورکیاوه‌به‌هاوکاری مو‌ساد و CIA له‌گه‌ڵ دزینی مه‌هدی بن به‌ره‌که‌له‌لایه‌ن مو‌ساد و مه‌غریب و CIA دوو ڕووداوی زۆر هاوشێوه‌ن. 3) له‌پاش شه‌ش ساڵ هه‌وڵدان مو‌ساد فڕۆکه‌یه‌کی دروستکراوی سۆڤییه‌ت ئه‌دزێت. کارێکی تری مو‌ساد له‌ده‌ورانی سه‌رۆکایه‌تی (ئه‌میت)دا له‌ساڵی 1966 دزینی فڕۆکه‌یه‌کی جه‌نگی (MiG 21) ی عێراقی بوو که‌دروستکراوی یه‌کێتی سۆڤێتی ئه‌و کات بوو، فڕۆکه‌وانێکی عێراقی (مونیر ریدفه) که‌مه‌سیحیه‌کی خه‌ڵکی به‌غداد بوو، له‌بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی نزیکی موسڵ ئه‌و فڕۆکه‌یه‌ده‌بات و ده‌یگه‌یه‌نێته‌ئیسرائیل و هه‌ر هه‌مان ڕۆژ مو‌ساد هه‌موو خێزانه‌که‌شی به‌قاچاغ ده‌رده‌کات له‌عێراق. وه‌یه‌کسه‌ر (مونیر) نیو ملیۆن پاوه‌ند ده‌کرێته‌حیساب بانکه‌که‌یه‌وه. سه‌رۆکی مو‌ساد که‌ساڵی پێشتر باری لاسه‌نگ بووبوو به‌هۆی تیرۆرکردنی مه‌هدی بن به‌ره‌که‌له‌فه‌ره‌نسادا، ئه‌م چالاکییه‌گه‌وره‌یه‌سه‌نگی ڕاستکرده‌وه و ئۆتۆریته‌ی بۆ خۆی و پۆسته‌که‌ی گه‌ڕانده‌وه. له‌و کاته‌دا زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی (میسر، ئه‌رده‌ن، سوریا، عێراق) فڕۆکه‌ی MiG 21 ی ڕووسییان هه‌بوو‌به‌ڵام ئیسرائیل له‌به‌رانبه‌ردا فڕۆکه‌ی F13 ی ئه‌مریکی هه‌بوو که‌توانایی هێنده‌ی فڕۆکه‌ڕوسییه‌کان نه‌بوو. ئیسرائیل و ئه‌مریکا به‌دزینی ئه‌م فڕۆکه‌یه‌دواهه‌مین ته‌کنه‌لۆژیای سۆڤییه‌تیان که‌وته‌ده‌ست، وه‌ئیسرائیل له‌شه‌ڕی ساڵی 1967 سودی زۆری له‌و فڕۆکه‌یه‌بینی بۆ تێکشکاندنی وڵاتانی عه‌ره‌بی. 4) له‌پێشدا ده‌ستوه‌شاندنی ئیسرائیل و شه‌ڕی شه‌ش ڕۆژه‌ی ساڵی 1967. ئه‌میت وه‌ک سه‌رۆکی مو‌ساد له‌شه‌ڕی عه‌ره‌ب-ئیسرائیل له‌ساڵی 1967 (که‌ناسراوه‌به‌شه‌ڕی شه‌ش ڕۆژه) ده‌وری گرنگی بینی له‌سه‌رکه‌وتنی ئیسرائیل‌دا (که‌له‌ڕۆژی دووشه‌م ڕێکه‌وتی 5/6/1967 تا 10/6/1967ی خایاند) سه‌رۆکی مو‌ساد (ئه‌میت) چه‌ند ڕۆژێک پێش شه‌ڕه‌که‌له30/5/1967 ده‌نێردرێت بۆ واشنتن بۆ وه‌رگرتنی هه‌ڵوێستی ئه‌مریکا که‌ئه‌گه‌ر ئیسرائیل هێڕشی پێشوه‌خت (pre-emptive strikes) بکاته‌سه‌ر میسر، ئه‌و به‌وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا (Robert MacNamara) ی وت هه‌موو ئه‌وه‌ی ئێمه‌ئه‌مانه‌وێت له‌ئێوه‌ته‌نها سێ شته؛ یه‌که‌م جبه‌خانه‌کانمان بۆ پڕبکه‌نه‌وه له‌دوای شه‌ڕ، دووه‌م له‌نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان UN یارمه‌تیمان بده‌ن وه‌سێهه‌م هه‌وڵی دورخستنه‌وه‌ی ڕووسیا (یه‌کییه‌تی سۆڤییه‌ت) بده‌ن له‌کێشه‌که. وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا پێی وت به‌ڕوونی و ئاشکرایی له‌مه‌به‌ستت تێئه‌گه‌م، بۆ ئه‌میت ئه‌م وه‌ڵامه‌مانای دانی لایتی سه‌وز بوو تا ئیسرائیل بتوانێ هێڕشی پێشوه‌خت بکات، ئه‌میت ئه‌م هه‌واڵه‌گرنگه‌ی کرده‌ڕاپۆرتێک و ناردی بۆ کۆبوونه‌وه‌ی نیوه‌شه‌وی کابینه‌ی حکومه‌ت که‌له‌ماڵی سه‌رۆک وه‌زیران (Levi Eshkol) کۆببونه‌وه، ڕاپۆرته‌که‌ی ئه‌میت زۆر گرنگ بوو بۆ کۆبوونه‌وه‌که، که‌له‌سه‌فه‌ره‌که‌یدا سه‌رکه‌وتووبوو به‌وه‌ی ئه‌مریکای قانع کرد ڕازیبێت که‌ئیسرائیل ده‌ستپێشخه‌ری بکات له‌هێڕشی بۆ سه‌ر میسر. بۆ ڕۆژی دوای گه‌یشتنی ڕاپۆرته‌که‌ی ئه‌میت له5/6/1967 ئیسرائیل هێڕشی پێشوه‌ختی ده‌ستپێکرد. سه‌رۆکی ئه‌وکاتی مو‌ساد (ئه‌میت) له‌وتارێکیدا له‌یادی 25 ساڵه‌ی ئه‌و هێڕشه‌دا له‌واشنتن وتی "مه‌ڵێ شه‌ڕی شه‌ش ڕۆژه‌بڵێ شه‌ڕی شه‌ش سه‌عاته" ئه‌میت له‌ساڵی 1968 واز له‌پۆسته‌که‌ی ده‌هێنێت و به‌دوایدا Zvi Zamir ده‌بێته‌سه‌رۆکی موساد‌که‌ئه‌وه‌ته‌له‌وێنه‌که‌ی سه‌ره‌وه‌به‌جامانه‌ی کوردییه‌وه‌له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانیدا وێنه‌ی گرتووه. 14/9/2009
|