٢١\٩\٢٠٢١
نایەکسانیی
رەگەزیی لە ئـەدەبی منـداڵاندا.

رەزا ساڵح
لە ئەمـڕۆدا، لە ئەنجـامی کاردانـەوەی ئەو هەموو ســتەم و نـاڕەوایی و
نایـەکسانی و نادادپەروەری و تونـدوتیژی و پێشێلکارییانەی کە لە
کۆمەڵگای کوردیمانـدا، لە لایەن پیـاوانی دەسـەڵاتسالارەوە، بەرانبـەر
بە کچـان و بە ژنـانی کورد دەکـرێن،کە هـەمـوو بوارەکان و جمگەکانی
ژیانیـان قـورخکـردوون هـیچ بـوار و دەرفەتێکیان بۆ کچـان و ژنـان
نەهـێشتوونەتەوە و ئازادییـان سـنووردارکـردوون. بە چاوێکی کەمـتر و بە
پلـە دوو لە کچـان و ژنـان دەڕوانـن و مافـە رەوکانیان پێ رەوا نابیـنن
و بەبێ دەسەڵات و بـە زەعـیـفە و دەڵـەشــڕ و نـاوچـاخ نـاویـان
دەبـەن. ئـەم نـایـەکسـانییەش سـەرجـەم کۆمـەڵـگاکـانی رۆژهـەڵاتی
گـرتـۆتـەوە، بە تایبـەتـیش لە دەوڵـەتـانی ئیسـلامیـدا. کە ژنـان بە
کـارەکەر و بە مـوڵک و بە پاشکـۆی پیـاوان دەزانـن.
یەکسانی رەگەز (جـێـندەر) و بزووتنـەوەی (فـێمێـنیزم) بـوونەتە باسێکی
گەرم و بە بابەتـێکی گرنگ و هەستیاری میدیا و راگەیاندن و سایتە
ئەلیکترۆنییەکان. ساڵانە چەندین کۆڕ و کۆبوونەوە و سیمینار و پانێل و
خۆپیشاندانی ناڕەزایی دەربارەی ئەم پرسە سازدەکرێن. کە کەسانی ئاکادیمی
پسـپۆر و شارەزا و رێکخراو و چالاکوانانی بواری مافەکانه ژنـان،باس و
توێژینەوە و لێکۆڵینەوە و را و بیرۆکە و بۆچوون و رەخنە و
پێشنیارەکانیان بۆ چـارەسەری ئەم کـێشەیە پێـشکەش دەکـەن.
بەشـداریکـردنیهـەردوو رەگـەزی نێـرینە و مێـینە بەیەکسانی، لە هەموو
بوارەکانی ژیاندا لەسەر بنەمای توانا و پسپۆری، تەنیا چارەسەرە بۆ
چارەسەرکردنی نایەکسانی جـێندەری. پێویستە ئەم راستییەش نەک هـەر بە
قسەی رووت، بەڵکوبە راستی و کـرداری لە رۆشنبیری و لەسەر زەویی
راسـتیدا، رەنگـدانەوەی هەبێـت. ئەمە راسـتییەکی هـاشا هـەڵنەگرە، کە
ژنـان و پیـاوان هەردوو نیـوەکەی کـۆمەڵـن و تەواکـەری یەکـترین و
هـەردوو بـاڵی ژیـان و پێشکەوتـنن.
"جـێـندەر" وشەیـەکی ئینگـلیـزییە و لە وشـەی "جـینـۆس"ی لاتـینـیـیەوە
هـاتـووە.
وشەی"جـێندەر" لە زانستی زمـان و لە فەرهەنگـدا، بریتییە لەو جیاوازییە
زگماک و سروشتییانەی کە لە نێوان نێر و مێ دا هەن. بە تایبەتیش لە
جیاوازە بایۆلۆژییەکاندا.
جیاوازییە بایـۆلـۆژییەکانی جەستەش چەسپاون و نەگـۆڕن. کەواتە زاراوەی
جـێـندەر پێناسـەیە بۆ هـێـمای دوو گـیانـلەبـەری نـێریـنە و مـێـینە.
ئـەم دوو مـرۆڤـە لە رووی بایـۆلـۆژییـەوە جیـاوازن و وەک یەکـنـین،
هـەریەکـەیـان خەســڵەت و تایبـەتـمەنـدیی رەگـەزی خـۆی هـەیـە. کە
شـونـاسـنامەی رەگـەزی مـرۆڤ پـێکـدەهـێـنـن، ئەمـەش سـروشتییە، مـرۆڤ
کە لەدایـک دەبێت یا کچـە یا کـوڕە. جـێـندەر لە ناوەڕۆکـدا، واتە
قـبووڵکـردنی رەگـەزی یەکترییـە وەک کـچ و کـوڕ.
چەمکی "جـێندەر" بەرامبـەر بە "رەگـەز" پێناسەکـراوە. بە پێی ئەو
پـێناسەیەی کە لە ئەنسیکـلۆپیـدیـای (نەتـەوە یەکگـرتـووەکان) و
رێکەوتنە نێـونەتـەوەییەکانـدا هـاتـووە، جـێندەریان بەرانبەر بە رەگەز
داناوە. بەپێی پیناسـەکەی نەتـەوە یەکگرتووەکان، واتـای جـێندەری (بەرابەری
رەگەزییە، واتا دابینکـردنی هـەل و پێـداویستییەکـانە بە یەکـسانی لە
نێـوان ژنـان و پیـاوان دا، هەروەهـا بەرابـەرییە لە بـەردەم یاســادا).
لە "پسـوولـەی کەسایەتی" و "پاســپۆرت"ی هەریـەکە لە ئێـمە،
بەرانبـەر"رەگـەز" مـێ یا نـێر نـووسـراوە. ئەمـەش ئاماژەیـە بە
ناسـنامەی رەگـەزی هـەریەکمـان.
ئامانجی نەتەوە یەکگـرتووەکان ئەوەیە، کە بە یەکسانی مامەڵە لەگەڵ کچان
و کوڕانـدا بکـرێت. یەکسانی جـێـندەری یەکێکە لە ئامـانجە گرنـگەکانی
راگەیانـدنی گـەردوونی بۆ مافەکانی مرۆڤ کە لە لایەن نەتـەوە
یەگرتووەکانەوە راگەیەندراوە. یەکسانی جـێندەری بەشێکە لە پرۆگرامە
نەتەوەییەکانی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا. کە هەر لە منداڵییەوە
پەیـڕەویی ئەم یەکسانییە جـێندەرییە دەکەن و بە یەکسانی لە کچـان و
کـوڕان دەڕوانن.
جـێندەریزم،سیستمێکی کۆمەڵایەتی و باوەڕێکی کولتوورییە. کە دەڵێت
جـێندەر تەنها دوو دانـەی هـەیـە: نـێر و مـێ. هـەروەک چـۆن دوو
زایـەنـد هـەن. واتـە جـێـندەری کەسایەتییەک هاوشێوەی زایندەکەیەتی.
کچان گەورە دەبن ودەبن بە ژنـان، کوڕانیش گەورە دەبن و دەبـن بە
پیـاوان. ئەمەش راستییەکی زگمـاکی و سروشـتی و نەگـوڕە.
جـێندەر پێیوایە، کە هەموو ئەو ناڕەوایی و نایەکسانی و پەراوێزخستنەی
رووبەڕووی کچان بوونەتەوە. هیچ پەیوەنـدییەکیان بە تایبەتمەندییەکانی
بایـۆلـۆژییەوە نییە. بەڵکو دەرئەنجامی نۆرم و رێساکان و بنیادنانی
کولتوورییـەکەی کۆمەڵگایە. ئەوە کۆمەڵگایە لەسـەر بنەمـای بایـۆلـۆژی،
جیـاوازیی خسـتۆتە نێـوان کچـان و کـوڕان. ئەم جیـاوازی کردنـەش لە
ئەنجـامی پەروەردەیـەکی نادروسـت و سەقـەتی کۆمـەڵایەتییـەوە دروسـت
بـووە. کە هـیچ رەوایـەکی لـۆژیـکی و مـۆراڵی و یاسـایی و
مـرۆڤـایەتیـیان نیـیە.
یەکسانی جـێندەری، ئاماژەیە بۆ مامەڵـەکردنی یەکسانـانەی دروست لە
نێـوان کچـان و کـوڕانـدا، بەپـێی پێویستی و توانـا و لێهـاتـوویی هـەر
یەکـەیـان. بێگـومان یەکـسانی و هاوسەنگی جێـندەری دەبێتە رەهـەند و
هۆیەکی زۆر گرنگی پێشکەوتن و گەشەکردنی ئابووری و پـەروەردەیی و
کۆمـەڵایەتی و دادپـەروەری و رامیـاری و سەقـامگـیری و یەکـتری
قبووڵکـردن.لەمە زیـاتر ناچـینە ناو قـووڵایی ئـەم باسەوە فـراوانـەوە.
دێینە سەر کـرۆکی باسـەکەمان کە دەربـارەی نایـەکسانی جـێـندەرییە لە
ئـەدەبی منـداڵاندا.
منـداڵان لە تەمەنێکی زۆر زوودا، هـەستی رەگەزییان گەشەدەکات. زۆربەی
منـداڵان لە نێـوان (١٨) مانـگ بـۆ (٣٠) مانـگ ناسـنامەی رەگـەزییـان
گەشـەدەکات. کـەواتە جێندەر لایەنێکی گرنگە لە لایەنەکانی گەشەکردن.
بابەتێکیبڵاوە لە ئەدەبی منداڵاندا دەتـوانین ئاشکـرای بـکەیـن.
منـداڵان لە گـەلێ سەرچـاوەوە زانـیـاری وەردەگـرن. لە خـێزان و
مامۆسـتاکان و هـاوڕێکـانیان، هەروەهـاش لە ئـەدەبی منـداڵانەوە.
منـداڵان هـەوڵی دروستکـردنی ناسنامەی تایبەتی خۆیـان دەدەن. یەکـێک
لەو رەگـەزانـەی کە کارتێکـردنیان لـەم ناسـنامـەیـەدا هـەیە. ئـەو
ئـەدەبـەیە کە دەیخـوێنـنەوە یان بـۆیـان دەخوێننەوە. ئـەدەبی
منـداڵانیش بە گشتی بەوە پێناسە کراوە، هەر شتێک دەگەیەنێت کە منـداڵان
دەیخـوێنـنەوە. بـەڵام ئـەم پێـناسـەیە لە جـیهـانی ئەمـڕۆدا بەرتەسـکە.
دەکرێت لە رێی ئەدەبی منداڵان و چالاکیی پەیوەندیداردا، کارتێکردن لە
هەڵوێستەکانی منـداڵان و رەگەزییەکـانی منـداڵان بکـرێت. زۆربەی
منـداڵان هەستێکی جـێگـیریان بە ناسنامەی رەگـەزی خۆیـان هـەیە.
نووسەرانی بوارەکانی ئەدەبی منداڵان دەتوانن رۆڵێکی گرنگ و کاریگەریان
لە چاندنی تۆوی یەکسانی جـێندەریدا هەبێت،بە دابەشکردنێکی یەکـسانی و
لەسەر بنەمـای توانا و لێهـاتوویی،بێ لایەنگیری،رۆڵ و چالاکی پاڵەوان و
کەسایەتی و کارەکتەرەکانی ئەو بابەتە ئەدەبییانەی کە بۆ منـداڵان
دەیاننووسن دابەش بکەن. لە ئەمڕۆ و داهـاتووشـدا کاریگەری و
رەنگـدانـەوەیـەکی ئەرێنـیان دەبێـت.
شـێواز و رێبازی گونجـا و ئەرێـنی، لە دەربڕینی رۆڵی هەردوو رەگەز، بێ
لایەنگـیری لە ئـەدەبی منـدانـدا کارتێکـردنی لەسـەر بـۆچـوون و
هـەڵـوێسـتەکـانی منـداڵان دەبێـت دەربـارەی رەفـتار و هـەڵسوکـەوتی
گـونجـاو بـۆ جـۆری کۆمـەڵایـەتی لـە کۆمـەڵـدا.
بەڵام بە زۆری تێبینی ئـەوە دەکـەین کە لە ئـەدەب بە گـشتی و لە
ئـەدەبی منـداڵانـدا بە تایبەتی، نایەکسانی و ناهـاوسەنگی و
نادادپەڕوەریی لە رۆڵی رەگەزی کۆڕان و کچـان بە زەقـی بەدیـدەکـەین.
ئەمـەش بـۆ بـاوبـوون و بۆ لایـەنـگـیریی رەگـەزیی کـۆمـەڵـگا
دەگەڕێتەوە، کە جیاوازییەکی کۆمەڵایەتییە نەک بایـۆلـۆژی. کـۆڕان لە
پێشتر دەزانـن، هەمـوو ئـازایـەتی و بەهـێزی و قـارەمـانـێـتی و
سـەرەکـێـشی و هـیوا و سەرکـەوتـنو فـریـادڕەسـییەک،دەیـانـدەنە پـاڵی
کـوڕان. بەڵام سـۆزداریو لاوازی و بێ هـیـوایی و شکستی و بێ دەسەڵاتی
بەدەبەخـتیش، دەیـانـدە پـاڵی کچـان. تـا ئەمـڕۆش بەشـێک لە
کۆنەپەرستان و ئەقـڵ ژەنگگـرتـوو. هەبـوونی کـچ و نەبـوونی کـوڕ بە (وچاخ
کوێـر) ناودەبـەن.لە کاتێکـدا کە کچـانی کوردمـان لە هـەمـوو
بوارەکـانـی ژیـاندا، بە کرداری سەلمانـدوویانە کە هـيچیان لە کـۆڕان
کەمتر نییە. ئەوەتـا لە سەنگەرەکانی پێشـەوەی بەرگـری لە کـوردسـتانی
نیـشـتـمانی پیـرۆزمـان دەکـەن. شـان بـە شـانی بـراکـانیـان،
گیانبەخـشانە دەجـەنگـن و چەنـدین داسـتانی بێـوێنەی قـارەمانێتیان
تـۆمـارکـردوون و بوونـەتە جێی سەرسوڕمانی میللەتـانی جـیهـان و بە
نموونە بۆ کچانی شۆڕشـگـێڕ و تێکۆشەر. ئەی پێشینانی کورد
نەیانووتووە:"شـێر لە لانە دەربـچێ.. چ نـێر چ مێ".
بڵاوبوونەوەی نایەکسانی جێندەری لە ئەدەبی منـداڵاندا، جێی سەرسوڕمان
نییە، کاتێک کە کۆمەڵگا روانینی ناهاوسەنگی و نایەکسانیان دەربارەی
جـۆری کۆمەڵایەتی رەگەزی هـەبێت. تا ئەمڕۆش بەشێکی زۆری بابەتەکانی
ئەدەبی منداڵان لە چوارچیۆە و قالبێکی نوخبـەیی رەگەزی دان. نەک هەر لە
ئەدەبی منـداڵانی کورد، بەڵکـو لە زۆر لە شـاکارە ئەدەبییەکانی
جیهـانیش بۆ منداڵان،بە زەقی دیـاردەی نوخبـەی رەگەزییـان پێـوە دیـارە.
دەبینین بە زۆری لایەنگیری رەگەزی نێرینەیان گرتووە، رۆڵی پاڵەوانێتی و
کەسایەتییە سەرەکییەکانیان بە رەگەزی نێرینـە داون. بەمەش هەلی
ناسانـدنی رەگەزییان لای کچان سنووردار کردوون. نەک هەر لە ئەمـڕۆدا،
بەڵکو هەر لە سەرەتا و لە دێـر زەمـانەوە، هەژموونی نێرینە و کوڕسالاری،
کە دروستکراوی کۆمەڵگایە، لە ئەدەبیات دا باوبووە. کەواتە ئەمـە سـتەم
و نایەکسانییەکی مێـژووییە دەرهـەق بە کچـان کە نیوەی کۆمەڵـن. بە
داخەوە کە لە ئەمـڕۆی پێشکەوتـووشدا، ئەم نایەکسانییە رەگـەزییە
درێـژەی هـەیە.
زۆر لەو تـۆژێنـەرانەی کە شرۆڤـەی ئـەدەبی منداڵانیـان کـردووە،بۆیـان
دەرکـەوت کە زۆربـەی ئەو پەرتـووکـانەی بۆ منـداڵان چاپکـراون،
هـەژمـوونی کەسایەتی نـێرینەیـان پێوە دیارە. بۆ نموونە: تـۆژێنـەر(ئێس.
ئێرنست) لە ساڵی (١٩٩٥) دا لە شیکردنەوەی ناونیشانەکانی ئەو
پەرتووکانەی کە بۆ منداڵان نووسراون و چاپکراون، بۆی دەرکەوت کە ناوی
نـێرینەکـان دوو هـێندەی ناوی مێـینەکانن. ئەوەشی بۆ دەرکەوت تەنـانەت
ئەو پەرتووکـانەش کە نـاوی کچـان یا نـاوی بێ لایـەنی نێـوان هـەردوو
رەگـەزیـان بەسـەر ناونیشانەکـانیانەوە هـەیە.بە زۆری بە دەوری
کەسایـەتییەکی نێـرینـەدا دەسوڕێنـەوە.
لایەنگـیری رەگەزیش زیـان بە کوڕان و کچـانیش دەگـەیەنێت. بۆیە
پێویسـتە بە وردی پێـداچـوونـەوە بە پـڕۆگـرام و بە پەرتـووەکـەکـانی
خوێـنـدنـەوەی کـوردی قـوتـابخـانە بنەڕەتییەکاندا بکرێن و تا بزانـرێت
تا چ رادەیەک رەچاوی یەکسانی جێندەری لە نێوان کچـان و کوڕانـدا کـراوە.
میدیـا و راگەیانـدن و رێکخراوەکانیش، دەتوانن لەم بارەیەوە رۆڵـێکی
باش ببیـنن لە هـۆشـیارکردنـەوەی دایـکان و باوکـان و مامۆسـتاکـان.
جارێکیان دادەیەکی باخچـەیەکی منـداڵانلە سلـێمانی، لە بەرنـامەیـەکی
تەلەفـزیـۆنیـدا گـێڕایەوە و وتی: کـوڕێکی منـداڵی بـزیـۆی
باخچـەکەمـان، هەمـوو رۆژێـک بە بێ هـۆ و لە کچێکی دەدا، زۆر ئامۆژگاری
و سەرزەنشمان کرد، بەڵام بێ سوود بوو. ناچاربـووین و بانگی دایکـیمان
کرد و لەم ستەم و رەفتـارەی کوڕەکی ئاگـادارمان کـرد. کەچی دایکی بە
هەموو ئەقـڵێکییەوە وتی: جا با لێی بـدات، ئەو کچە ئامۆزای خۆیەتی کە
گـەورەبێـت هـەر بۆ کـوڕەکـەمە. با لە ئێستاوە زاڵبێت بە سەریـدا و
لـێی بتـرسـێت. لـەم جـۆرە ئەقـڵیـیەتە کـۆنـەپەرسـتە، کە کۆیـلەی
پیاوسـالاریـن و بێ ئـاگـان لە دنیـای ئەمـڕۆ، بـوونیـان مـاون.
دەکرێت نووسەرانی بواری ئەدەبی منـداڵان، ئەڵتەرناتیـڤـێکی تر
دابـهـێنن، کە ببێت بە ئیلهـام بۆ بنیاتنانی هەڵوێستی باشتر، بۆ
یەکسانی جێندەری لە نێوان هەردوو رەگەزدا.
ئاسانترە کە لە منـداڵانەوە، دەسـت بە چاکـسازی و گۆڕانکـاری و بە
بنیاتنانی هەستی هاوسەنگی و یەکسانی رەگەزی لەنێـان کچـان و کوڕانـدا
بکەین. هـەر لە منـداڵییەوە منـداڵەکـانمان بە یەکـسانی رەگـەزی
وهـاومـافی و هـاوئەرکی گـۆش و پـەروەردەیـان بکەیـن. بۆ هـێنانـەدیی
ئـەم ئامانجـانەش، دایـکان و باوکـان و مامۆسـتاکـان و میدیـا و
راگەیانـدنەکان و نووسەرانی ئەدەبی منـداڵان و گۆڤـارەکانی منـداڵان،
دەتـوانن رۆڵـێکی باڵایان لەم ئەرکە گرنگ و پیرۆزەدا هەبێت. چونکە
ئازادی و گەشەکردن و پێشکەوتنیگـەل و نیشـتمان لە هەمـوو بـوارەکـانـدا،
بەنـدن بە بەدیهـێنانی یەکـسانی رەگـەزییەوە.
____________________________________
● بۆ نووسـینی
ئـەم بابـەتە، تـا رادەیـەک سـوودم لـە چـەند سـایتـێکی ئینگـلـیزی و
عـەرەبی و کـوردی وەرگـرتـووه.
١٦\٩\٢٠٢١
- سـوێد
ماڵپهڕی رهزا
ساڵح
|