نازه‌نین.

له‌تیف ئۆمه‌ر
ئه‌ی نازه‌نین
هه‌موو شه‌وێ
له‌تارمایی سیمایه‌کا
ئه‌تبینمه‌وه
واهه‌ست ئه‌که‌م
له‌پشت په‌نجه‌ره‌ی ژوره‌که‌م
گوێ هه‌له‌خه‌ی
بۆ رازی من
له‌داستانی رۆژگارما
ئه‌ی نازه‌نین
* *
* *
که‌ئه‌تبینم
له‌ڕوانینتا، نیگام ئه‌که‌ی
ڕاناوه‌ستی و تێئه‌په‌ری
به‌ڵام گوڵم تۆ نازانی
نازه‌نینم
له‌روخسارتا به‌رزه باڵا
نغرۆی نازوو مه‌ستم ئه‌که‌ی
ئه‌ی نازه‌نین
* *
* *
به‌سه‌رسامی
سه‌رسام ئه‌بم به‌بێ ده‌نگی
تائه‌وکاته‌ی
له‌ودیو په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌که‌م
تێئه‌په‌ری
هه‌رکه‌له‌پڕ لێن وون ئه‌بی
نوقم بوونی ئاگام ئه‌که‌ی
ئه‌ی رۆح په‌ری
نازه‌نینم
* *
* *
ئیتر منیش هاوار ئه‌که‌م
توبی چاوت بگه‌ڕێوه
بۆ وائه‌که‌ی هه‌موو شه‌وێ
له‌م گوزه‌ره‌ت، وه‌ک فریشته
له‌په‌نجه‌ره‌ی ته‌نهایما
سه‌یرم ئه‌که‌ی، ڕاناوه‌ستی
ئه‌ی نازه‌نین
* *
* *
به‌بێ ئه‌وه‌ی تۆ بزانی
له‌وون بوونی نغرۆی عه‌شقا
هه‌موو شه‌وێ
تابوتێکم بۆ ساز ئه‌که‌ی
له‌م که‌ناری مات بوونه‌تا
ده‌رگای ماڵم واڵا بکه
ده‌ێ و مه‌ڕۆ
ئه‌مشه‌و زیاتر
له‌دوێنێ شه‌و خۆشم ئه‌وێیت
ئه‌مشه‌و زیاتر
له‌بناری جوانی عه‌شقا
به‌عه‌شق بوونم ئه‌گه‌یه‌نی
ئه‌ی نازه‌نین.
هۆڵه‌ندا
2009
|