١\٣\٢٠١٢
نه‌به‌زاندنی هێڵه
سووره‌کان و سووکایه‌تی
نه‌کردن به پیرۆزییه‌کان له‌م
رۆژانه‌دا.

عه‌باس
رۆسته‌م
بە
بۆنەی ئەو ھەڕەشانەی لە لایەن ھەندێک کۆلکە مەلاوە ئەکرێنە سەر
ژیان و ئاسوودەیی نووسەر و لێکۆڵەرەوەی پێشکەوتنخواز (سەروەر
پێنجوێنی) و ئەوانەی وەک ئەو بیر ئەکەنەوە، بە پێویستی ئەزانم ئەم
نووسینە دووبارە بڵاو بکەمەوە.
عه‌باس رۆسته‌م -
٢٨\٢\٢٠١٢.
ماوه‌یه‌که هه‌ندێک له‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ی که له ته‌ڕ ئه‌خۆن و له
وشک ئه‌نون به وانه‌وه که عیلمانی و
نیمچه عیلمانی و ئه‌وانه‌شه‌وه که له ژێر په‌رده‌ی ئیسلامدا بوونه‌ته
سووری به‌ر له‌شکری ئیمامی ئاخر زه‌مان، ده‌ستیانداوه‌ته هه‌ڕه‌شه‌و تۆقاندنی رۆشنبیران و نه‌یارانیان به نیازی ئه‌وه‌ی
بیانخزێننه کونجی قه‌ناعه‌ته‌وه و ئه‌وه‌یان
لێقه‌ده‌غه بکه‌ن تاو بده‌نه تاوێری ڕه‌خنه
و بیگرنه قه‌ڵای گه‌نده‌ڵیی
و ئه‌و شه‌وه‌زه‌نگه‌ی نیازیانه باڵی ناقۆڵای به‌سه‌ر ته‌واوی وڵاته‌که‌ماندا
بکێشێ، به بیانووی ئه‌وه‌ی ناکرێ و نابێ
هێڵه سووره‌کان ببه‌زێنرێن و پیرۆزییه‌کان
بژاکێنرێن و سووکایه‌تیان پێ‌بکرێ .
هه‌رچه‌نده ئه‌م به‌ندوبالۆره‌یه‌ی به‌زاندنی هێڵه سوورانه‌و
سووکایه‌تیکردنه به که‌سایه‌تیه پیرۆزه‌کان
که له‌م رۆژانه‌دا به گه‌رمی ته‌پڵیان بۆ لێئه‌درێت ، چه‌کێکی دێرین
و مێژینه‌یه که به‌ده‌ستی کۆنه‌خوازانه‌وه بووه
دژی نوێخوازان و گۆڕانخوازان زۆریش به دڕه‌نده‌ییانه‌و بێبه‌زه‌یی به‌کارهاتون
دژی نه‌یارانی شه‌وه‌زه‌نگی تاریکی فکروکۆنه‌په‌رستی و گه‌نده‌ڵی ده‌سته‌ڵات
، به کوشتن و هه‌ڵواسین و سوتاندن و قڕکردنی هه‌ڵگرانی بیری نوێ له‌و
رۆژه‌وه‌ی مرۆڤ ده‌ستیداوه‌ته ئه‌وه‌ی ئازادانه مێشکی بخاته‌گه‌ڕ بۆ
به‌ره‌وپێشبردنی ڕه‌و‌تی ژیانی و نه‌فره‌تکردنی له کۆن و کۆنه‌خوازان
، به‌ڵام کۆنه خوازان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌یانتوانیوه رێگه له‌وه
بگرن که‌خوداپه‌رستی جێگه‌ی بتپه‌رستی بگرێته‌وه و موسا‌و هه‌وادارانی
له‌ده‌ست زۆرداری فیرعه‌ون ده‌ربازببن و عیساش سه‌ره‌ڕای سزادانی به‌و
شێوه دڕندانه‌یه‌و هه‌ڵواسینی جه‌سته‌ی ببێته سومبلی ملیۆنه‌ها که‌س
له هه‌وادارانی له‌م سه‌رو ئه‌و سه‌ری دونیادا ،
محه‌مه‌دی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامیش به‌سه‌ر بتپه‌رستان و بازرگانه
سووخۆره‌کانی قوره‌یشدا سه‌ربکه‌وێت و
نوێخوازیش له ئاینی مه‌سیحیدا و دیارده‌ی ته‌لارفرۆشی له به‌هه‌شت و
دادگاکانی لێکۆڵینه‌وه‌ی قه‌شه ده‌سته‌ڵاتداره‌کان ڕه‌وانه‌ی مۆزه‌خانه‌کان
بکرێن و ناچار بکرێن ده‌ست له کاروباری ده‌وڵه‌ت هه‌ڵگرن و بێده‌نگ وه‌ک
قازی کوێر له که‌نیسه‌کانیاندا کڕ که‌ون و سه‌رده‌می کۆیلایه‌تیش
ببێته مایه‌ی شه‌رمه‌زاری بۆ نه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی و پاپای فاتیکان
و سه‌رۆک وشاکانی ئه‌و وڵاتانه‌ی له داهاتی ئه‌و دیارده‌یه سامانیان
که‌ڵه‌که‌کرد داوای لێبوردن له نه‌وه‌ی قوربانیه‌کانی بکه‌ن .
هه‌ر ئه‌و به‌زاندنه‌ی هێڵه سوورانه‌یه
وایانکردوه که تاڵان و ئه‌نفال و به‌کۆیله‌کردنی دیله‌کان له نێر‌و
مێ و گه‌وره‌و بچوکی دانیشتوانی ئه‌و وڵاتانه‌ی له جه‌نگی ئیسلامه عه‌ره‌به‌کاندا
داگیر ئه‌کران و ئه‌فرۆشران له بازاری کۆیلایه‌تیدا ( باوک به جیا له‌ژن
و منداڵی و دایک جیا له فه‌رزه‌نده جگه‌رگۆشه‌کانی
و خوشک جیا له برای) و ئه‌کرانه جاریه
و کۆیله‌و له‌گه‌ڵ ژن و کچه تاڵانکراوه‌کاندا بێماره‌یی به‌پێی
ئایه‌تی ( وما ملکت إیمانکم ) که له قورئاندا هاتووه
جووت ئه‌بوون،
ئه‌مرۆ بوونه‌ته مایه‌ی شه‌رمه‌زاریی
بۆ رۆشنبیره عه‌ره‌به‌کان .
له مێژووی ئاینی ئیسلامیشداو هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه دیارده‌ی هێلی سور
به‌زاندن و سوکایه‌تیکردن به پیرۆزیه‌کان و ناوزڕاندنی خودی پێغه‌مبه‌ر
سه‌ری هه‌ڵداوه‌و گه‌لێکیش له‌و هێڵی سور به‌زاندن و سوکایه‌تی پێکردنه‌ی
به پێغه‌مبه‌ری ئیسلام کراون له خودی قورئاندا ئیشاره‌تیان پێدراوه
و کاریش گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی خوداوه‌ندی گه‌وره بۆ پشتگیری پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی
دژی نه‌یارانی بکه‌وێته جنێودان و سووکایه‌تیکردن
به ئه‌بو له‌هه‌ب و ژنه‌که‌ی له ئایه‌تی ( تبت ی‌دا
أبی لهب وتب ما أغنی
عنه ماله و ما کسب ، و أمراته
حمالة الحطب) .
جگه له‌مه‌ش له چه‌ند ئایه‌تێکی دیکه‌ی قورئاندا و له خودی وته‌کانی
پێغه‌مبه‌ردا باسی ئه‌وه‌کراوه که به جاده‌گه‌ر
و کاهن و قوتابی ورقەی کوری نه‌وفه‌ل ناوبراوه‌و گه‌لێک نازناوی
سوکیان داوه‌ته پاڵی ، ئه‌مانه‌ش ده‌ریده‌خه‌ن که نه هێڵی سورو نه
پیرۆزیه‌کان نه‌یانتوانیوه به‌ربه‌ستبن له رێگه‌ی ره‌خنه‌و په‌رچدانه‌وه‌و
تاوتوێکردنی ئاینی ئیسلام نه له رۆژانی به‌رپابونیداو نه به
درێژایی مێژوی ئه‌م ئاینه و ئه‌مرۆشی له‌گه‌ڵدا بێت .
دیارده‌ی خودانه‌په‌رستی و بروا نه‌بون به پێغه‌مبه‌ره‌کانی دیارده‌ێیه‌کی
کۆنن ، ڕبن الراوه‌ندی ئه‌ڵێت ( به‌راهمه‌کان ئه‌ڵین ، شتێکی رون و
ئاشکرایه لای ئێمه‌و لای دوژمنه‌کانمان که ــ عه‌قڵ ــ گرنگترین به‌خشیده‌ی
خودایه وبه هۆیه‌وه خوداوه‌ند ده‌ناسرێ و هه‌ر له پێناوی ئه‌ویشدایه
که فه‌رمان و ترساندن و پاداش پێدان ڕاستن . باشه ئه‌گه‌ر نێردراوه‌که‌ی
خودا هه‌ر هه‌مان ئه‌و چاکی‌و خراپی‌و پێویستی‌و ترسناکیانه‌مان بۆ
دووباره بکاته‌وه ، که‌واته پێویستمان پێینیه‌و خۆمان به به‌کارهێنانی
ئه‌قڵمان چاکه له‌خراپه جودا ده‌که‌ینه‌وه و ناردنی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره
پێویست ناکات و کارێکی هه‌ڵه‌یه ، خۆ ئه‌گه‌ر هاتیش ئه‌و پێغه‌مبه‌ره
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌قڵه‌وه باسی چاکه‌و خراپه‌و ترسناکیه‌کان بکات ئه‌وا
بروا به پێغه‌مبه‌ریه‌که‌ی ناهێنین ) .
به بۆچوونی (ابن
الراو‌ندی)، پێغه‌مبه‌ری ئیسلام گه‌لێک شتی
هێناوه‌ته ئاراوه که به پێچه‌وانه‌ی ئه‌قڵه‌وه‌ن، له‌وانه:
نوێژکردن، خۆشتن دوای جووتبون،
به‌ردبارانکردن له حه‌جدا و سوڕانه‌وه به
ده‌وری خانویه‌کدا که نه ئه‌بیستی و نه ئه‌بینێت و راکردن له نێوان
دوو تاوێردا له سه‌فاوه بۆ مه‌روا که نه سوودیان
هه‌یه‌و نه زه‌ره‌ر ، ئه‌مه له‌کاتێکدایه که خودی پێغه‌مبه‌ر بڕوای
به ئه‌قڵ و به‌رزی و شکۆمه‌ندیی
ئه‌قڵ هێناوه، باشه ئه‌ی بۆچی ئه‌م جۆره شتانه‌ی هێناوه‌ته ئاراوه
که له‌گه‌ڵ ئه‌قڵدا ناگونجێن ئه‌گه‌ر ڕاستگۆیه -
وه‌ک (ابن الراو‌ندی)
ئه‌ڵێت - ..
برا ئیسلامیه‌کانمان ده‌بێ باش ئه‌وه بزانن که
ئه‌وه‌ی له کۆنه‌وه ئه‌نجامدراون و بوونه‌ته
به‌زاندنی هێڵه سووره‌کان و به‌سووکایه‌تیکردن
به پیرۆزییه‌کان گه‌لێک له‌م هێڵی سووربه‌زاندنه‌ی
ئه‌م دواییانه (قه‌به‌تر و قه‌باحه‌ترن)،
نموونه‌ش زۆرن که هه‌ندێکیان ئه‌مانه‌ن:
* کاتێک پێغه‌مبه‌ر
به‌ده‌م ئازاری نه‌خۆشی پرۆستاته‌وه گیانی ئه‌سپارد
و عائشه‌ی ژنی و فاتیمه‌ی
کچی و عه‌لی ئامۆزای و زوبه‌یری کوری ئه‌لعه‌وام
و هه‌ندێک له سه‌حابیه نزیکه‌کانی دیکه به دیاریه‌وه‌بوون،
ئا له‌و کاته‌دا ئه‌نساره‌کان به سه‌رۆکایه‌تی
سه‌عدی کوری عباده له لایه‌ک و عومه‌ری کوری خه‌تاب و ئه‌با عوبه‌یده‌ی
کوری جه‌ڕاح و ئه‌بو به‌کری کوری سه‌دیق له
لایه‌کی دیکه، له‌ژێر ساباته‌که‌ی به‌نی ساعیده
خه‌ریکی ده‌سه‌لات دابه‌شکردن بوون .
* هه‌ر به هۆی ئه‌و فرتوفێڵه‌وه
له به‌ده‌ستگرتنی ده‌سته‌ڵاتداو دواتر به‌هۆی گه‌نده‌ڵی و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی
داهاتی موسڵمانان له‌لایه‌ن خه‌لیفه عوسمان کوری عه‌فانه‌وه و نزیک
کردنه‌وه‌ی خزمانی له ده‌سته‌ڵات ، دووهه‌م خه‌لیفه‌ی موسڵمانان له
کاتی نویژدا و له‌سه‌ر به‌رماڵه‌که‌ی به‌ده‌ستی
خودی ئه‌سحابه‌کانی پێغه‌مبه‌ر کوژراو خه‌ڵتانی خوێنکراو سه‌ریان
لێکرده‌وه .
* له شه‌ڕی (الصفین)
له نێوان له‌شکری ئیمامی عه‌لی و له‌شکری معاویه، به‌فرتوفێڵ و به
نیازی به‌کارهێنانی پیرۆزیی قورئان بۆ مه‌به‌ستێکی
خراپ ، له‌شکره‌که‌ی معاویه قورئانیان کرد به نووکی ڕمه‌کانیانه‌وه
و سوپاکه‌ی ئیمامی عه‌لیان له خشته‌برد و
به‌وه‌ش شهڕه‌که‌یان به زیانی عه‌لی
و به قازانجی معاویه کۆتایی پێهێنا .
* له ژێر ئاڵای (لا اله الا
الله) و به‌ده‌ستی خودی ئه‌سحابه‌کانی پێغه‌مبه‌ر
و له شه‌رێکی نابه‌رابه‌ردا ئیمامی حسین کوری عه‌لی و کچه‌زای
پێغه‌مبه‌ر و خاوخێزانی که‌له‌پاچه‌کران و سه‌ری حسین له جه‌سته‌ی
کرایه‌وه‌و له ناو ته‌شتیکدا برا بۆ عوبێدڵای
کوری زیاد و ئه‌وپه‌ری سوکایه‌تیش به نه‌وه‌کانی پێغه‌مبه‌ر کرا.
* گرتنی ده‌سته‌ڵات له لایه‌ن
هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی ئه‌مه‌ویه‌کان و عه‌باسیه‌کان و ده‌ستاوده‌ستکردنی
خلافه‌ت به میراتگری به پێچه‌وانه‌ی (و أمرکم
شوری بینکم).
* له‌عنه‌تکردن له ئیمامی عه‌لی
ئامۆزای پێغه‌مبه‌ر له مینبه‌ری مزگه‌وته‌کانه‌وه بۆ ماوه‌ی نزیکه‌ی
سه‌د ساڵ له حوکمڕانی خه‌لیفه‌کانی ئه‌مه‌ویه‌کان .
* دوو له خه‌لیفه‌کانی ئه‌مه‌ویه‌کان
و بیست و
دوو له خه‌لیفه‌کانی عه‌باسیه‌کان نه‌وه‌ی (أم
ولد)ن ، ئوم وه‌لدیش به‌مانا ئه‌و جاریانه‌ن
که ده‌ستکه‌وتی شه‌ڕن و به‌دیلی ده‌ستگیرکراون، یاخود له بازاری
کۆیله‌دا کرراون و بۆ خاوه‌نه‌کانیان هه‌بووه
لاقه‌یان بکه‌ن و ئه‌گه‌ر نه‌وه‌ی نێریان بوو جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی خاوه‌نه‌کانیان
بوون ده‌بنه ئوم ولد، به پێی ئه‌وه‌ی که
له ئایه‌تی (و إن خفتم أن
تقسطوا
فی الیتامی فأنکحوا ما
طاب لکم من النساء مثنی و
ثلاث و رباع فإن خفتم أن
لا تعدلوا فواحدة أو
ما ملکت إیمانکم) دا هاتووه .
* گه‌مارۆدانی شاری مه‌ککه بۆ
ماوه‌ی چه‌ند مانگێک له لایه‌ن سوپای ئه‌مه‌ویه‌کانه‌وه به سه‌رکردایه‌تی
حه‌جاجی کوری ئه‌لسه‌قه‌فی و بۆردومانکردنی
شاره‌که (به که‌عبه‌شه‌وه) به مه‌نجه‌نیق و دواتر داگیر کردنی و
کوشتنی عه‌بدوڵای کوری زوبه‌یر
و هه‌ڵواسینی لاشه‌که‌ی. ئه‌م عه‌بدوڵای
کوری زوبه‌یره یه‌کێکه له سه‌حابه نزیکه‌کانی پێغه‌مبه‌ر
و یه‌کێکه له‌و ده سه‌حابه‌یه‌ی مژده‌ی به‌هه‌شتی بوونیان
دراوه‌تێ له لایه‌ن پێغه‌مبه‌ره‌وه، دایکیشی ئه‌سمای کچی ئه‌بو به‌کری
سه‌دیقه و نه‌نکیشی
له باوکیه‌وه ئامۆزای پێغه‌مبه‌ره .
* گه‌لێکی دیکه‌ش رووداو
هه‌ن که به‌درێژی مێژوی خلافه‌تی ئه‌مه‌ویه‌کان و عه‌باسیه‌کان و
عوسمانیه‌کان ئه‌نجامدراون گێڕانه‌وه‌یان مایه‌ی شه‌رمه‌زارییه
بۆ ئه‌وانه‌ی شانازیی به‌و مێژووه‌وه
ئه‌که‌ن و نه‌ک هه‌ر به‌زاندنی هێڵه سووره‌کانن
به‌ڵکو ده‌گه‌نه ڕاده‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی که ده‌بێ وه‌ک سه‌رگورشته
و په‌ند بۆ مێژوو دیاری و ده‌ستاده‌ست بکه‌ن .
ئیتر چۆن ئه‌بێ ئه‌م برا ئیسلامیانه دوای ئه‌م هه‌موو تاوانانه‌ی که
به ناوی ئیسلامه‌وه کراون له ئاستی ره‌خنه‌یه‌ک و وه‌بیر
خستنه‌وه‌یه‌ک و بیرێکی ئازاد ئاوه‌ها بێنه ده‌نگ و هه‌ڕه‌شه
و گوڕه‌شه‌کردن و داوای لغاوکردنی خه‌ڵکی بکه‌ن!!
ماڵپەڕی عەباس رۆستەم
|