نه‌بوونی که‌لتوری(
ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه) له‌کوردستاندا .

خه‌بات لاوباخ
له‌دوایی نه‌مانی ڕژێمی دیکتاتۆری وپه‌یدابوونی سیسته‌می دیموکراتی له
زۆربه‌ی ووڵاتانی جیهاندا، میدیای ئازادیش په‌ره‌ی سه‌ند و بووه ده‌سه‌ڵاتێکی
کاریگه‌ر بۆ چاودێری کردنی کاروباری سیاسه‌تمه‌داران و په‌رله‌مانتارانی
ووڵاته‌که‌یان ، هه‌وڵدان بۆئاشکراکردنی که‌م و کوڕی، گه‌نده‌ڵی،
سکانداڵ ، که‌مته‌رخه‌می کاربه‌ده‌ستان له جێ به‌جێکردنی ئه‌رکی سه‌رشانیان،دواتر
ده‌رخستنی به‌ڵگه‌ی باوه‌ڕپێکراو له دژیان ، دوور له بوختان هه‌ڵبه‌ستن
، تا له‌ده‌ستدانی بڕوا و متمانه‌یان لای میلله‌ت، ئه‌مه‌ش بووه هۆی
په‌یدابوونی که‌لتوری ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه له کاروباری به‌ڕێوه‌بردن
و کاری سیاسی‌دا،گه‌ر ئاره‌زوومه‌ندانه‌ش نه‌بوبێت،ئه‌وه ناچار کراون
به‌و کاره هه‌ڵبستن ،تاکو ئه‌و پارتانه‌ی تێیدا ئه‌ندامن ، له لایه‌ن
میلله‌ته‌وه ڕیسوا نه‌کرێن، به سه‌دان نمونه هه‌یه ، وه‌ک سه‌رۆک
وه‌زیران ،سه‌رۆک کۆمار،وه‌زیر ،سه‌رۆکی پارتێک یان هه‌ر کاربه‌ده‌ستێک
تر بووبێت ،له‌سه‌ر گیروگرفتێکی ئاسایی که پێی تاوانبار کرابن ، ده‌ستیان
له‌کارکێشاوه‌ته‌وه.
له‌کوردستاندا ،به‌تایبه‌تی دوای ڕوخاندنی ڕژێمی گۆڕبه‌گۆڕی به‌عس باس
له سیسته‌می دیموکراتی و میدیای ئازاد ده‌کرێت ، که‌چی به‌داخه‌وه که‌لتوری
ده‌ست له کارکێشانه‌وه به ده‌گمه‌ن باوه له ناوماندا ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
به‌رده‌وام له‌لایه‌ن میدیای بێ لایه‌نه‌وه (جگه له هه‌ندێ نوسینی
چه‌واشه کاریی، که هه‌وڵ ده‌درێت بوختان و سوکایه‌تی به سیاسه‌تمه‌دارانی
کورد بکرێت) باس له ڕاستیه‌کان ده‌کرێن به به‌ڵگه‌وه ، وه‌ک
فایلداره‌کان،ئه‌نفالچیه‌کان ، پیاوکوژه‌کان ، گه‌نده‌ڵچیه‌کان ،دز و
مشه‌خۆره‌کان و ده‌ستبڕه‌کان،ژن و کچ کوژه‌کان به‌ناوی پاراستنی ڕه‌وشته‌وه
سه‌ره‌ڕای ئاشکرابوونیان،ئاسایی به‌رده‌وامن له‌سه‌ر کاره‌کانیان ،ئازادانه
و بێ شه‌رمانه ده‌سوڕێنه‌وه ، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌په‌نا
پارتێکی ده‌سه‌ڵاتداری کوردستاندا خۆیان حه‌شار داوه و پشتگیریان لێ
ده‌کرێت،ناچار ناکرێن به‌و کاره هه‌ڵستن ،یان سزا بدرێن سه‌ره‌ڕای
ئاشکرابونی تاوانه‌که‌یان و نه‌بونی متمانه لای میلله‌ت.
له زۆر ووڵاتی جیهاندا،به‌رپرسان و سیاسه‌تمه‌داران،گه‌ر له ڕوودانی
قه‌یرانێکی سیاسی ، ئابوری یان کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رکه‌وتوو نه‌بن ،ده‌ست
له‌کاره‌کانیان ده‌کێشنه‌وه ،ڕێگا به خه‌ڵکانی تر ده‌ده‌ن توانای
خۆیان تاقی بکه‌نه‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و قه‌یرانه.
ده‌یان قه‌یران له کوردستاندا هه‌یه و تاکو ئێستا نه‌توانراوه له
لایه‌ن سیاسه‌تمه‌دارانی کورده‌وه چاره‌سه‌رییان بۆ بدۆزرێته‌وه و هه‌نگاوی
به په‌له‌ی بۆ بهاویژرێت ،جگه له ووتاری پڕشنگدار. به‌تایبه‌تی له‌دوای
سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی سوڵتانۆکهکان و سوپا نه‌ژادپه‌رسته‌کانی تورک
له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان له ژێر ناوی له‌ناوبردنی( پ.پ.ک) وهێرش
کردنه سه‌ر باشوری کوردستان ، هه‌وڵدان بۆ له‌ناوبردنی ژێرخانی ئابوری
و ئه‌زمونه‌که‌ی و په‌کخستنی جێ به‌جێ کردنی ماده‌ی 140 وڕێگاگرتن له
به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌کانی کورد، واته به‌جێ هێنانی ئه‌و په‌یمانانه‌ی
به هاووڵاتیانی تورکیان دابوو بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی هه‌ڕه‌شه‌کانیان
له دژی کورد، که شانبه‌شانی ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌و گوڕهشانهش ، سیاسه‌تمه‌داران
و به‌رپرسانی کوردستان گاڵته‌یان به هێرش هێنانی تورک ده‌هات و پشت ئه‌ستور
بوون به ئه‌مه‌ریکا، به پڕۆپاگه‌نده‌ی ئاسایی هه‌ڵبژاردنیان دادهناو
تورکیشیان به برا گه‌وره و دڵسۆزی خۆیان ده‌زانی و سه‌ڕسوڕمانی خۆیان
نیشان ده‌دا له سیاسه‌تی لێهاتوانه‌ی ئه‌ردۆگانی سوڵتانۆک و داوایان
له کوردانی باکور ده‌کرد دژایه‌تی سیاسه‌ته‌کانی نه‌که‌ن ، جاربه‌جارێکیش
له لایه‌کی تریشه‌وه ووتاری هه‌ڕه‌شه‌ئامێز بڵاو ده‌کرایه‌وه له
دژی تورک ،که کوردستانیان لێ ده‌که‌ن به گوڕستان ، گه‌ر بێتوو هێرش
بکه‌نه سه‌ر کوردستان ، نه‌ک هه‌ر هیچ به‌رپه‌چدانه‌وه‌یه‌ک نه‌بوو ،به‌ڵکو
پێشمه‌رگه‌ش دوور خرایه‌وه له زۆر شوێن و چۆڵکرا و ئابلوقه‌ش خرایه
سه‌ر قه‌ندیل ، ته‌نها کارێکی باش که کرابێت ، هه‌ڵ نهگیرساندنی شه‌ڕی
براکوژی بوو .
چاره‌سه‌ر نه‌کردنی ده‌یان قه‌یرانی تری وه‌ک : دواخستنی ماده‌ی 140 و
هه‌وڵدان بۆ په‌کخستن و له‌ناوبردنی، گه‌نده‌ڵی زۆرتر په‌ره‌ی سه‌ندووه
وبێ چاره‌سه‌ره ماوه‌ته‌وه ، تاکو ئێستا کێشه‌ی ئاو وکاره‌با بنبڕنه‌کراوه
، به ناره‌حه‌تیه‌کی زۆر چنگمان له به‌شه بودجه‌ی 17% ی کوردستان
گیر بووه ، داننه‌نان به گرێبه‌ستییه نه‌وتیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان
و خستنه ژێر پرسیاره‌وه ،پشت لێکردنی ئه‌مه‌ریکا له کورد و
بڵاوکردنه‌وه‌ی ووتاری ژه‌هراوی وه‌ک مایکڵ ڕۆبن و ناڕاسته‌وخۆ
سوککردنی ئه‌زمون و سیاسه‌تمه‌دارانی کورد له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه،
هێرشی چڕی تورک وئێرانی دۆست و براگه‌وره ، سه‌رنه‌که‌وتنی کاری
دیپلۆماتی له ڕێگا گرتن له‌و هێرشانه ، یه‌کگرتنی شیعه و سونه‌ی عه‌ره‌ب
بۆ دژایه‌تی داواکارییه‌کانی کورد ، خۆخۆری و ناته‌بایی خۆمان و شه‌ری
به‌ده‌ستهێنانی پله وپایه بۆ لایه‌نگیرانی پارته‌کانیان ، هه‌وڵ نه‌دان
له خۆکوشتن و له ناوبردنی ژنانی کورد له ناو کۆمه‌ڵگا و به‌رده‌وام
بونی باوکسالاری....زۆر گیرگرفتی تری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و
مانه‌وه‌یان به بێ چاره‌سه‌ر .
ده‌ره‌نجام ده‌رده‌که‌وێت توانای هه‌ندێک له به‌رپرسان و سیاسه‌تمه‌داران
له کزبوندایه و چاره‌سه‌رییه‌کی بنه‌ڕه‌تیان پێ نیه بۆ قه‌یرانه‌کان
،ته‌نها ووتاری بێ بناغه و ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ وه‌ک هه‌ر تاکێکی ئاسایی
کۆمه‌ڵ ده‌ڕواننه گیروگرفته‌کان ، به‌تایبه‌تی هێرشه دڕنده‌کارییه‌کانی
تورک بۆ وێرانکردنی کوردستان و ته‌نانه‌ت زۆر جار ڕێگر ده‌بن له
خۆپێشاندان و ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی جه‌ماوه‌ر له دژی ئه‌و هێرشکاری و
وێرانکاری یه.
پرسیارێک دێته پێشه‌وه ، ئایا که‌ی بێت ئه‌و که‌لتوری (ده‌ست له
کارکێشانه‌وه) ببێته خوویه‌کی ئاسایی ناو کۆمه‌ڵگای کوردستان؟ به‌رپرسێک
یان سیاسه‌تمه‌دارێکی کورد ببێته پێشڕه‌و و له کاتی سه‌رنه‌که‌وتنی
له کارێک‌دا ،یان ئاشکرابوونی گه‌نده‌ڵییه‌ک ،یان نه‌مانی متمانه لای
ده‌ورو پشته‌که‌ی ، یان نه‌بوونی توانا له چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانێک
، بتوانێت ده‌ست به‌جێ ده‌ست له‌کار بکێشێته‌وه و ڕێگا بۆ یه‌کێکی تر
خۆش بکات تا به‌و کاره هه‌ڵبستێت ،هه‌وڵدان بۆ نه‌مانی که‌لتوری خۆسه‌پاندنی
زۆر به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا و نه‌هێشتنی ده‌سه‌ڵاتی میراتگه‌ری له باوکه‌وه
بۆ نه‌وه‌کان، با ئێمه‌ش له مانای ئازادی و دیموکراتی و میدیای ئازاد
تێ بگه‌ین ، نه‌ک هه‌ر لاپه‌ڕه‌ی سپی پێ ڕه‌ش بکرێته‌وه و نه‌وه‌کانمانی
پێ چه‌واشه بکه‌ین.
|